کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژیاننامەى چەقۆكێشێك

Thursday, 02/05/2013, 12:00


ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ هۆنراوه‌یه‌کی نزار قه‌بانی که‌ به‌ناونیشانی (السيرة الذاتية لسياف عربي) نووسیوێتی، بۆ ئه‌مڕۆ گونجاو بوو، بۆیه‌ هه‌موویم وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر کوردی (وه‌رگێڕ: شــــــــــــاكێو سۆران)

  (1)
  ئەى خەڵكینە :
  وا من بووم بە میرو سەرگەورەى ئێوە
  گشت بتەكانتان بشكێنن،تەنها هەرخۆم بپەرستن..
  من هەمووكاتێك نابینرێم ..
  لەسەر شۆستەى ئارامگرتن دابنیشن ، چاوەڕوانبن،،
  تا ئەو كاتەى دەرفەت ئەبێ من ببینن..
  منداڵەكانتان بەبێ نان بەجێ بێڵن،،
  ژنەكانیشتان بەبێ مێرد، بەجى یان بێڵن و دوامكەون..
  سوپاسى خوا بكەن لەسەر ئەو نیعمەتەى كەوا،
  منى ناردووە بۆ ئێوە تا مێژووتان بۆ بنووسم
  مێژوویش بەبێ من نانووسرێت ..
  لە جوانیدا من یوسفم،
  تاكو ئێستا خودا قژێكى زێڕینى هاوشێوەى قژى منى
  بە هیچ مرۆڤێك نەداوە،
  نێوچاوانێكى نوورانى ، هاوشێوەى توێڵى من نەڕەخساوە،،
  چاوەكانیشم ڕەزێكە لە دارى زەیتوون وبادەم،
  بەردەوام نزام بۆبكەن ،كە خودا بیان پارێزێ....
 
  ئەى خەڵكینە
  من شێتى لەیلاى عامریم،، من مەجنوونم،،
  هاوسەرەكانتان بنێرن ئاوسیان كەم،،
  پاشان مێردەكانیان بابێن ،،دەستم ماچ كەن،،
  سوپاس و ستایشم كەن،،
  ل 2
  شــــانازیە بۆتان ئەگەر به‌رماوه‌ی لەشم بخۆن،
  شـــانازیە، ئەگەر بادەم و هەنجیرم بخۆن،
  چونكە من بەسەرهاتێكم، لە ده‌ستپێکی مێژووەوە،
  تا ئه‌مڕۆ نمونه‌ی وه‌کو من ڕووى نەداوە.
 
  (2)
  ئەى خەڵكینە:
  لە ناو گشت فەرمانڕەواكاندا ، لە جیهاندا،
  من یەكەم وپێشەنگیانم،
  خۆم لە هەموویان جوانترم،
  من مانگى ساف و بیگەردى ناو تاریكایى ئاسمانم،
  من ســــــــپێنەى یاســـــــەمینم
  بۆ یەكەم جار لە مێژوودا من سێدارەم دروست كرد و،
  لاشەى خەڵكم پیا هەڵواسى،
  من باشترین نێردراوێكم بۆ لاى ئێوە..
  كاتێ كە بیر ئەكەمەوە ،واز لەم دەسەڵاتە بێنم،
  دەروونم ئازارم دەدات ،،، چۆن بتوانم جێتان بێڵم،
  كێ بێ لە پاش من بتوانێ ببێتە خەمخۆرى ئێوە؟
  پیاوچاكینە،
  كێ لە پاش من شەل و كوێرو گەڕ و نەخۆش،
  هەر بە فوو جاك دەكاتەوە؟
  كێ لە پاش من ئێسك پرووسكى مردووەكان،
  لێك ئەدات و ژیانیان پێ ئەداتەوە؟
  كێ لە پاش من لە گیرفانى پاڵتاوەكەى،
  تیشكى مانگ دێنێتە دەرو ،
  باران بۆ خەڵك دەبارێنێ ،
 
  ل3
  كێ لە دواى من نەوەت قامچیان لێ دەدات؟
  كێ بە دارا ،لاشـــەى مردوویان ڕاستو چەپ هەڵئەواسێ ؟
  كێ یە دواى من ناچاریان ئەكات كە بژین ، وەكوو مانگا و
  بشـــــــــــمرن هەر ،، وەكوو گاگەل ؟
  كاتێ كە بیر ئەكەمەوە جێتان بێڵم،
  فرمێسكم وەك شەستە باران ، دا ئە بارێ..
  بۆیە پشـــتم بە خوى بەســت و بڕیارم دا
  سوارى پشتى ملى گەل بم،
  هەر لە ئێستاوە هەتاكوو،،
  كۆتایى بە ژیانیان دێت ،،
 
  (3)
 
  ئەى خەڵكینە :
  من خاوەنى هەمووتانم ، ئێوەش وەكوو ئەسپەكانم،
  كۆیلەكانم،،موڵكى منن،
  بەسەر لەشتانا رێ ئەكەم ، وەكوو ڕایەخى كۆشكەكەم.
  كڕنووشم بۆ بەرن كاتێك ، كە بە پێوە ڕاوەشتاوم،
  كڕنووشم بۆ بەرن كاتێك كە دانیشتووم،،
  بۆ نــــا ؟مەگەر ڕۆژێك ئێوەم لەناو
  لاپەڕەكۆنەكانى باپیرما، نەدۆزیەوە؟
  نەكەن...هەرگیز كتێب و نووسراو و ووتار مەخوێننەوە،
  من لە جیاتى هەر هەمووتان ئەخوێنمەوە ..
  نەكەن ...هەرگیز ، ووتار نامە قەت مەنووسن،
  من لە جێ ى ئێوە ئەنووســـــم،
  نەكەن گوێ لە (فیروز) بگرن بە نهێنى ،
  ئاگام لێ یە، بە نیازو خوازتان ئەزانم،
 
  ل4
  نەكەن هەرگیز لەبەردەمما،هەڵبەست بكەن بە سروودو
  بیڵێنەوە بەئاوازو بە گۆرانى ،،
  كە ئەهریمەنى نەگریســـــە،،
  نەكەن بچنە ناو گۆڕەوە بێ پرسى من ،،
  كە تاوانێكى زۆر پیســە،،
  قوڕڕو قپ كەن كاتێ كە من بۆتان ئەدوێنم،،
  كەســـــــــتان دەنگتان لێوە نەیەت،،
  ووتەكانم وەكوو ئا ڤێستا پیرۆزە.....
 
  (4)
 
  ئەى خەڵكینە :
  من ئیمامى مەهدى ئێوەم ،چاوەڕێم بن ،،
  لە دڵێكى بە پیتەوە خوێنەكەى من هەڵئەقوڵێت ،
  بم خۆنەوە..
  ئەو ســـــروودانەى منداڵان ، ئەیڵێن بۆ خاك و نیشتمان
  گشتى ڕاگرن و مەیخوێنن ،،
  چونكە من بووم بە نیشـــــــــــتمان ،،
  من هەر خۆمم تاك و تەنیام،، لە ناو هەموو بوونەوەردا،،
  من نەمرم،،
  من لە ناو میمۆرى ســــــــێودا هەڵگیراوم،،
  لە ناوكرۆكى شمشـــاڵ وشینایى ئاوازەكاندا،
  پارێزراوم،،
  لە گشــــــت گۆڕەپانەكانى شـــاردا
  وێنەكانم بەرز هەڵواســــــن،،
  بە هەورى ووشــــەى ڕازاوە ، بانم بدەن،،
  كیژۆڵەى ناســــك و جوانم بۆ بخوازن،
  چونكە من بە ســــاڵا ناچم،
  لەشولارم هەروا گەنجە،،
  ل5
  قەت پیرنابم،،
  بەندیخانەو زیندانیشم قەت پیرنابێت ،
  دامو دەزگاى سـەركوتكەرو داپڵۆسێنەر
  لە ووڵاتما قەت پیرنابێت...
  ئەى خەڵكینە : من (حەجاج)م ،،
  هەركاتێ دەمامك لادەم ،،دەمناسنەوە،،
  من (جەنگیزخان) و (هۆلاكۆ) م،،
  قلینج و ســەگ وزیندانم بۆ هێناون ،،
  دڵتەنگ مەبن ئەى خەڵكینە
  بەوەى كە دڵڕەق وســـەختم
  من ئەكوژم، بۆ ئەوەى ئێوە نەمكوژن،،
  خەڵكى لە ســــێدارە ئەدەم،،،
  بۆ ئەوەى هیچ كەس نەتوانێت، بم خنكێنێ،،،
  لەناو گۆڕى بە كۆمەڵدا ،،هەرهەمووتان،،
  ئەنێمە چاڵ،،
  بۆ ئەوەى كەسێك نەمێنێ،، بمنێتە چاڵ ....
 
  (5)
  ئەى خەڵكینە :
  ئەو ڕۆژنامانەم بۆ بكڕن ، كە بەسەر مندا هەڵئەدا،،
  وەكوو ئافرەتى لەشفرۆش،،
  لەسەر شۆستەى شەقامەكان،،ریزكراون،،
  كاغەزى سەوزم بۆ بكڕن،، بریقەدار بێت،،
  وەكوو ســـــەوزە گیاى بەهاران،،
  مەرەكەب و چاپخانەكانم بۆ بكڕن،،
  هەرچى هەیە لەم ســـەردەمە، كە بۆ كڕین دەشێ بیكڕن،،
  تەنانەت پەنجەى مرۆڤیش،،
  میوەى هۆش و بیرم بۆ بكڕن و بۆم دانێن،،
  شـــــــاعیرێكیشم بۆ بكەن بە شـــیو،
 
  ل6
  بیخەنە ســـەر مێزو خوانم،،
  من بێســەوادو نەزانم،،
  ئەو گرێ كوێرەیەم هەیە ، كە شاعیران باسى ئەكەن،،
  چەن شاعیرێكم بۆ بكڕن، بەسەر جوانى منا هەڵدەن،،
  بمكەنە ئەستێرەى بەرگى گۆڤـــــــــــــــارەكان،
  ئەستێرەكانى دراماو ســـەماو شانۆ و ئەكتەرەكان،،
  هیچ كەسیان لە من جوانتر نین،،
  هەرچى بە بارە دەكڕ رێ،،
  لەسەر زەوى ولە ئاســـماندا،،بۆمى بكڕن،،
  دارستانێك لە هەنگوین وتابوورێك ئافرەتى جوانم
  لە بۆ بكڕن ،،
  من بە پارەى خشـــــــت ئەتوانم،،
  هەرچیم پێویستە بیكڕم ،،
  دیوانى (بشار بن برد) ولێوەكانى (متنبى) و
  سروودەكانى (لبید)یش هەر ئەكڕم،،
  هەر پارەیەك لەناو قاسەى (بیت المال) ى موسوڵماندا،
  هەیە گشتى ،،، بۆماوەى دێرینى باوكمە..
  چەندە زێڕو پارەتان پێویست دەبێ پیتان دەدەم،،
  بۆ ئەوەى لە نێو پەڕاوە گەورەكاندا،،
  بۆم بنووســــــــــــن :
  (ســـــــــەردەمى من ، ســـــەردەمى زێڕینى
  هـــاروون الرشـــــــید)ە
 
  (6)
  جەماوەرى وڵاتەكەم :
  ئەى جەماوەرى نەتەوە عەرەبەكان،،
  من رووحێكى بێگەردو ســـــــــــافم.
  هاتووم كە بتانشـــــۆمەوە،،لە تۆزو گەردى نەزانى،،
  دەنگى من تۆمار بكەن ،،چونكە دەنگم ،
  ل7
  سەوزە وەك سیمفۆنیاى نافوورەكانى ئەندەلوس،،
  وێنەم بگرن پێبكەنم هە روەكوو(جوكوندا)
  دڵ و دەست ودەروون پاكم،،
  وەكو روخسارى كیژى (مجدلیە)،،،،،،
  وێنەم بگرن كە شــــــــــكۆداریم دەربڕێ
  بە داردەستى ســــەربازیەوە ،،
  وینەم بگرن لە كاتێكدا وەكو ســـــێوێك
  ملى خەڵكى دەپەڕێنم،، وێنەم بگرن لەكاتێكدا، كەڵێك یا ئاسكێك ڕاو ئەكەم..
  وێنەم بگرن لەكاتێكدا بە ددانم ،،
  شـــــیعر و هەڵبەســـت لەت لەت دەكەم،،
  لەكاتێكدا خوێنى ئەلف و بێ ئەمژم،،
  وێنەم بگرن لە كاتێكدا لەسەر شان هەڵتان ئەگرم،
  بەرەو ماڵى كۆتاییتـــــان ،،
  ئەى جەماوەرى وڵاتم،،
  ئەى جەماوەرى نەتەوە عەرەبەكان...
  (7)
  ئەى خەڵكینە :
  من بەرپرسى ئەو خەونانەم،،كە دەیبینن،،
  من بەرپرسى ئەو نانانەم ئێوە دەیخۆن،،
  بەرپرسى ئەو شیعرانەشم كە،
  بێ پرسى من دەیخوێننەوە ،
  چونكە دەزگاى هەواڵگرى ناو كۆشكى من،،
  لە هەواڵى چۆلەكەو باڵندەكان و،
  دانەوێڵەو گوڵە گەنم وگوڵە جۆ،، ئاگادارم دەكەنەوە،،
  تەنانەت پێم ئەڵێن كە چى لەناو سكى خانمە دووگیانەكاندا،
  ماوە بە ماوە روودەدات،،
  ل8
  (8)
  ئەى خەڵكینە :
  لەكاتێكدا من كە ئێوەم بەند كردوە،
  خۆیشم بەند كراوى ئێوەم،،
  لێم ببوورن،،
  من لە ناو كۆشكەكەى خۆمدا، شــــاربەدەرم،،
  نە هە تاو بەچاو دەبینم ، نە ئەســـتێرە،
  نە گولێكى ئاڵى ژاڵە،،
  لەو كاتەوە بە منداڵى ، بووم بە خاوەنى دەسەڵات،،
  پیاوانى ســــێرك دەوریان داوم،،
  یەكێكیان زوڕنا ئەژەنێ،، یەكێكى تر دەهۆڵ ئەكوتێ،،
  یەكێك نەعل و پێڵاو دەسڕێت وبۆیاغیان دەكات،،
  یەكێكى تر چاكەت ئەسڕێ وئەیتەكێنێ،،
  لەوكاتەوە بە منداڵى هاتمە سەر تەخت،،
  گوێم لە ووشەى (نەخێر) نەبووە،
  هەرگیز ڕاوێژكارى كۆشكم پێ ێ نەووتووم (نەخێر) نابێ
  وەزیرەكانى وڵاتم نەیان وتووە (نەخێر) نابێ
  باڵیۆزو دارو دەستەكەم ،، ئەوان منیان ڕاهێناوە
  خۆم بە خواوەندێ بزانم،،
  لە بەلەكۆنەى كۆشكەوە ، گەل بە (لم و چەو) بزانم،،
  بۆیە بمبەخشن كە من بووم،،
  بە (هۆلاكۆ) یەكى نوێ،،،
  من تا ئێستا هیچ كەسێكم نەكوشتووە.
  هەر بۆ كوشتن..
  بەڵكو من خەڵكى دەكوژم تەنها بۆ
  كات بەســـــــــــــــــەربردن....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە