نامه‌یه‌کی کراوه له خوشکی شه‌هیدێکه‌وه بۆ جه‌نابی کاك کۆسره‌ت
Monday, 19/10/2009, 12:00
پاش سڵاو
له پێشه‌کی دا به‌رێز کاك کۆسره‌ت ئه‌م نامه‌م پێشکه‌ش کردووی بۆ ماستاو کردنه‌وه‌م نیه یاخود بۆ هیچ مه‌به‌ستێکی تر نیه، من زۆر به‌سه‌ربه‌رزی ده‌ژیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوشکی شه‌هیدێکی زۆر قاره‌مانم خه‌لکی کوردپه‌روه‌رو هه‌ژارو جه‌وساوه رێزم ده‌گرن زۆر پێـم باشتره له‌سه‌روه‌ت و سامان به‌ڵام زۆر زۆر به‌داخه‌وه ئێوه‌ی ناسهرکرده یاری به‌چاره‌نوسی شه‌هیده‌کان و بنه‌ماله‌که‌یان ده‌که‌ن هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئێوه له رێکخستهنهکان و له شاخ باستان ده‌کرد هه‌مووی واده‌رنه‌چوو به پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوو ئایه ئێوه پاشماوه‌ی به‌عسی فاشیستان بۆ ماوه‌ته‌وه یا خود به‌رنامه‌ی به‌عسی فاشیست جێبه‌جێده‌که‌ن؟ چه‌نده‌ها رۆله‌ی ئه‌م میله‌ته بهسهزمانهتان به‌شه‌هید کردندا چه‌نده‌ها جه‌رگی دایکی شه‌هیدانتان سوتاند چه‌نده‌ها رۆله‌ی ئه‌م میلله‌ته‌تان بێ باوك کرد ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و خزم و که‌سوکارتان و ئه‌مرۆ چه‌نده‌ها خه‌لکانێکی کۆنه به‌عسی و چاش و نه‌فس نزم و شهرواڵبیستان له‌خۆتان ئابلوقه داوه به‌خوێنی شه‌هیده‌کانی ئه‌م میلله‌ته به‌سه‌زمانه . ئایه ئه‌مه پاداشتی شه‌هیده‌کان بوو . ئه‌وه‌ی به‌دوای گه‌نده‌لیه‌کانی ئێوه بکه‌وێت پێتان شۆرشگێره به‌ڵام ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له‌گه‌ل خوێنی شه‌هیدان نه‌کات و خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌ی نه‌کات ئێوه سوک و ریسوای ده‌که‌ن به‌هه‌ر شێوه‌ك بێت، به‌ڵام ئه‌مه تاکو سه‌ر بۆتان ناچێته سه‌ر، سه‌روه‌ت و سامان و کورسی تا سه‌ر بۆ که‌س نه‌ماوه . شای ئێران سامانێکی زۆر زۆری هه‌بوو چه‌ک و ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی پێشکه‌وتوی ئه‌م کاتی له‌به‌ر ده‌ست دابوو، به‌ڵام له‌گه‌ل میلله‌ته‌که‌ی راست نه‌بوو گه‌نده‌ل بوو میلله‌ت به چه‌پله ده‌ریان کرد رۆژێك دادێت ئێوه‌ش خراپترتان به‌سه‌ر دێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش جێگاتان نابێته‌وه، سه‌روه‌ت و سامانیش به‌هاناتان نایێت .
جه‌نابی کاك کۆسره‌ت من لێره چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی به‌رێزت ده‌که‌م:
1- جه‌لال سالح رۆژبیانی زاوات، ئایا چه‌ند سال خه‌باتی هه‌بووه، هه‌روه‌ها له رێکخستنه‌کانی ناو شار چه‌ند ساڵ خه‌باتی هه‌بووه له شاخ مانگانه خۆی و کوره‌که‌ی هه‌ر یه‌که‌ی موچه‌که‌ی (3000) گه‌ڵایان هه‌یه؟ ئایه ئه‌م موچه بۆیان براوه‌ته‌وه له‌کاتی رژێمی به‌عسی وێنه‌ی سه‌دام حسێنی گۆربه‌گۆری هه‌ڵواسی بوو له‌ماڵه‌که‌ی خۆی ؟
2- ئایه (6) خانووی له‌هه‌ولێر کریوه هه‌ر دانه‌ی به (30) ده‌فته‌ر گه‌ڵا چۆنی کریوه له‌کاتی رژێمی به‌عس گولهبهرۆژهی ده‌فرۆشت
3- ئایه ئه‌م رێستۆرانگهی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان کریوه ده‌کاته (3000000) ملیۆن کرۆن چۆنی کریوه ؟
4- ئایه له‌رۆژی (31) ئاب بۆ ته‌نیا رۆله‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان شه‌هید دهبوونوو ئه‌زیه‌ت ده‌دران ته‌نیا جه‌لال سالح رۆژبیانی له هه‌ولێر له‌ماله‌که‌ی خۆی به‌رێزه‌وه دانیشتبوو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تحسین شاوێسی گۆربه‌گۆر له‌ماله‌که‌ی بوو خزمی نزیکی بوو؟
5- ئایه هۆی چی بوو له‌مه‌ڵبه‌ندی (3) ی هه‌ولێر گواسته‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ؟
6- ئایه له وڵاتی هۆله‌ندا بۆ رای کرد؟
7- ئایه راسته ته‌قینه‌وه‌که‌ی ماڵی مامه‌ند قه‌شقه‌ی چاش به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌لال سالحی زاوات بوو چونکه خۆی باسی ده کرد له ماڵی مامۆستا (ر) ؟
8- ئایه خانه‌واده‌که‌ی له‌کاتی ئاهه‌نگ گێراندا ئه‌م هه‌موو ئاڵتوونه به‌خۆیان هه‌ڵ ده‌واسن چۆنی کریووه بۆیان ؟
ئایه ئێمه‌ی داماو رۆله‌کانمان شه‌هید بکرێن و خه‌لکانێکی چاش و دز و داوێنپیس ره‌نجی شه‌هیده‌کانمان به فیرۆ ببه‌ن و گالته‌مان پێبکه‌ن و سوکمان بکه‌ن رۆژێك دادێت ئاهی ئه‌م میله‌ته جهوساوهتان لێبکرێته‌وه .
دایکی رێواس
هۆله‌ندا
2009 - 10 - 18
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست