حزبی شیوعی کوردستان له سایه‌ی که‌مال شاکردا
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
ئارام شێروانی
که‌مال شاکر کێیه ؟
که‌مال شاکر ئه‌و پیاوه ئه‌رستۆکراتییه رێکپۆشه‌یه به‌دیمه‌ن ته‌واو بۆرژوازییه و له‌مامه‌ڵه‌کردنیش له‌گه‌ڵ هاورێکانی ستالینی و له فیکریش ته‌واو خاڵی بۆته‌وه ، به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه ئێستا سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ستالین نییه تا که‌مال شاکر زیندان و قه‌سابخانه‌ی مرۆیی هه‌بێت .
له سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی کردنی حزب له‌لایه‌ن که‌مال شاکره‌وه حزب له سه‌ختترین قۆناغی متبوون و سڕبووندایه ، یه‌که‌م کاری که‌مال شاکر له سه‌رکردایه‌تیکردنی حزبدا به‌رووی ناوخۆدا دروستکردنی چین و توێژی جیا جیا بوو له‌ناو حزبدا و پله به‌ندی ئه‌ندامان بوو وه‌ک هاووڵاتی ژماره یه‌ک تا سه‌د ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لائی بۆ که‌مال شاکر تا چه‌ند وه‌لائه‌که‌ی پته‌وه یا لاوازه .
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌دا چینێکی ئه‌رستۆکراتی مشه‌خۆر له‌ناو حزبدا دروست بووه و گاڵته به‌هه‌موو بنه‌ما فیکرییه‌کان و مێژووی حزب و تیكۆشانی هاوڕێیانی خاوه‌ن مێژوو ده‌کات و له‌سه‌ر مێژوو و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی پڕ له قوربانیدانی شیوعییه راسته‌قینه‌کان ده‌سکه‌وتی نا یاسایی به‌ده‌ست دێنن و ئه‌و چینه مشه‌خۆره رۆژ به رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گه‌نده‌ڵ تر ده‌بن ره‌نگه بڵێن چۆن؟؟؟
ستافی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دوای کۆنگره‌ی چوار کامه ئه‌ندامی هه‌یه دوو تا سێ جار له باشترین شوێنی هه‌ولێر و سلێمانی زه‌ویان وه‌رنه‌گرتبێت ، چ پارچه زه‌وی نێشته‌جێبوون چ زه‌وی کشتوکاڵی ، ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی بۆ 24 ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی زیاتر له 65 پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوون ته‌نها له هه‌ولێر وه‌رگیراوه و به‌شێکیان له سلێمانی و که‌رکوک و دهۆک زه‌ویان پێدراوه‌و له هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه وه‌ریان گرتۆته‌وه؟
ئه‌رێ بۆچی ستافی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به نه‌خوێنده‌واره‌کانیشه‌وه به پله‌ی راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین کراون هیچ پێوه‌رێکیش دانه‌نراوه بۆ خانه‌نشینی ته‌نها ئه‌وانه‌ن وه‌لائیان بۆ که‌مال شاکر هه‌یه ، ئه‌رێ ره‌وای هه‌قه محمد شێخانی و هندرێن ئه‌حمه‌د که دوو رۆژه و دوای تێکچوونی بازرگانییه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌بوحکمه‌ت هاتوونه‌ته ریزی حزبی شیوعی بۆ خۆ ژیاندن به راوێژکار خانه‌نشین بکرێن ؟ به‌ڵام ده‌یان تێکۆشه‌ری وه‌کو ئه‌بوتارا و مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانیخێڵان و جه‌لال ده‌باغ و عه‌لی روسی و مامۆستا دڵزار و سه‌لیمه سوور و کاوه که‌ڵکه‌سماقی و مه‌لا جه‌لال ، هتد........ ته‌نها وه‌کو پێشمه‌رگه‌ی دێرین و دوای هه‌زار پرسیار و وه‌ڵام و بیانووپێگرتن ئنجا خانه‌نشین بکرێن و هێشتا به سه‌دان قاره‌مانی تری حزب هه‌ن له هاورێیانی پێشمه‌رگه‌و رێکخستن له ژیانی مه‌مره و مه‌ژیدان و سه‌رکردایه‌تی حزب به ته‌واوی ئیهمالی کردوون .
له سایه‌ی که‌مال شاکردا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر شه‌قلاوه ده‌یان دۆنم زه‌وی بۆ مه‌زره‌عه کڕاوه که موڵکی م . ره‌وه‌ند و ئازاد به‌ختیار و محمد شێخانی و هندرێن ئه‌حمه‌د و ئه‌حمه‌د شێروانین و چه‌ندیدنی تریش ئه‌رێ ئه‌وانه بۆ به‌ر له‌وه‌ی بێنه کۆمیته‌ی ناوه‌ندی نه‌یانده‌توانی یه‌ک مه‌تر زه‌وی بکڕن؟؟
که‌مال شاکر بووه داهێنه‌ری نه‌ریتێکی تر له‌ناو حزب ئه‌ویش بوونی خزمه‌تکاری بیانییه له‌ماڵی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ، که ئێستا هه‌ر یه‌ک له که‌مال شاکر و حه‌یده‌ر فه‌یلی و دایکی به‌هار له ماڵه‌وه کاره‌که‌ریان هه‌یه و خزمه‌تیان ده‌که‌ن ئا ئه‌مانه سه‌رکردایه‌تی حزب ده‌که‌ن و چاره‌نووسی حزبیان له ده‌سته .
له جیاتی هه‌موو خه‌بات و چوونه ناو خه‌ڵک ئه‌مرۆ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌رێگای کڕینی نوێترین مۆدیلی ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر حسابی حزب و داهاتی کوردستان ململانێ ده‌که‌ن و ده‌ستره‌نگینی خۆیان پێشانده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر باوه‌رناکه‌ن برۆن سه‌یری گه‌راجی مه‌کته‌بی سیاسی بکه‌ن ده‌بینن چۆنه ؟
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌ڵاڵیه‌ی که‌مال شاکر بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌کات رۆژ به رۆژ سه‌رکردایه‌تی و کادیرانی حزب خۆیان له‌ناو چوار دیواری باره‌گادا قایمترده‌که‌ن و له خه‌ڵک دوورده‌که‌ونه‌وه و ئه‌مه‌ش پڕ به دڵی ده‌سه‌ڵاته و له به‌رامبه‌ر مه‌زادکردنی مێژووی حزب و قوربانیدانه‌کانی ، ده‌سه‌ڵات ده‌ستی کردۆته‌وه بۆ پێدانی ئیمتیازاتی نا یاسایی و نا شه‌رعی به سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی کوردستان له رێگای که‌مال شاکره‌وه .
نه‌رویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست