موژده، موژده نێچیر دێته‌وه
Tuesday, 29/11/2011, 12:00
ماوه‌ی سێ مانگه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵکیان سه‌رقاڵی ئه‌وه کردوه که پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ئاڵوگۆڕی پێده‌کرێت وه جارێکی تر ده‌درێته‌وه ده‌ست پارتی.تاکه کاندید بۆ وه‌رگرتنه‌وه ئه‌و پۆسته دختۆر نێچیر.ه
له ڕوی پراکتیکه‌وه پێویست به هیچ ئاماده‌سازیه‌ک ناکات.نووسینگه‌که،ژووره‌که‌ی نێچیر له باڵه‌خانه‌ی به‌رله‌مان حازروبازره پێش دوو ساڵ چۆن بوو ئێستاش وه‌ک خۆی ماوه.نوسینگه‌یه‌ک که به‌رهه‌م کردار به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ر بۆی نه‌بو تخونیشی بکه‌وێت .
وه‌ک ده‌زانین ئه‌م زاته له کابینه‌کانی پێشوتر خاوه‌نی چ گه‌نده‌ڵیه‌ک بوو،چۆن سامانی کوردستانی به‌تاڵان برد، وه خۆی بوه بازرگان وسهرمایهدارێکی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهان.قسه زۆر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵکاری ئه‌م دختۆره بلیمه‌ته کراوه پێویست به دووباره‌کردنه‌وه ناکات،به‌ڵام که‌سێکی وه‌ها گه‌نده‌ڵ و دز له هه‌ر وڵاتێک با له‌و وڵاتانه‌ی که دیموکراتیخوازن وه یاسا سه‌روه‌ره ئه‌وا ئه‌م کابرایه دادگایی ده‌کرا وه سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا.ئه‌وه‌ی جێی پێکه‌نین بو بۆ من ،ئه‌م به‌ڕێزه مه‌رجی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه،ده‌سه‌ڵاتی زیاتری داوا ده‌کرد،ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم که‌م بکرێته‌وه.
جا قوربان ده‌سڵات چ له ده‌ست جه‌نابتان بێ یان مامت،چ جیاوازیه‌کی ده‌بێت.چ حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ چ که‌چه‌ل حه‌سه‌ن.له‌بیرم کرد بڵێم که که‌س بۆی نیه رکابه‌ری نێچیر بکات بۆ ئه‌م پۆسته،خوا نه‌خواسته ئه‌گه‌ر بمرێت ئه‌وا بنه‌ماڵه‌که‌ی خاوه‌نی هه‌زار که‌سن.یه‌کێکی تر له‌و هه‌زاره دێته جێی وه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابن
دڵت زۆر خۆش نه‌بێ به‌و پۆسته.شک ده‌به‌م که بتوانی ئه‌و واده‌یه که ئاخۆ دوو ساڵه ـ چوار ساڵه ته‌واو بکه‌ی.شک ده‌به‌م که جه‌نابتان وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک جارێکی تر بتوانن فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن .
بێ شک گڵۆلی به‌هاری عه‌ره‌بی خۆت و خه‌زورت ده‌گرێته‌وه و وه‌ک گه‌رده‌لول لولتان ئه‌دات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست