خویَنى رِژاومان بیرناچیَت بۆ:رِاى گشتى

Friday, 11/06/2010, 12:00


چل رِۆژ تیَده‌په‌رِیَت به‌سه‌ر رِفاندن و دواتر تیرۆركردنى خویَندكارو رِۆژنامه‌نووس(سه‌رده‌شت عوسمان). له‌كاتیَكدا كه‌چله‌ى شه‌هید ده‌كه‌ینه‌وه‌، نیگه‌رانى خۆمان له‌نارِاستگۆیى لیژنه‌ى لیَكۆڵینه‌وه‌ له‌تیرۆركردنى شه‌هید، ده‌رده‌برِین. چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌ستماندایه‌ ته‌واوى رِاپۆرتى یه‌كه‌مى لیژنه‌كه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌. كه‌هیچ له‌لیَكۆڵینه‌وه‌كه‌ رِاستگۆ نه‌بووه‌. چونكه‌ ئه‌و ویَنانه‌ى له‌رِیَگه‌ى دڵسۆزانه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌ستمان ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات، كه‌ناوبراو شویَنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى وه‌حشیانه‌ى پیَوه‌ دیاره‌ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ده‌ڵیَن گولله‌كه‌ له‌كویَى دراوه‌ گولله‌كه‌ له‌ناو ده‌مى دراوه‌ و، له‌پشتى سه‌رى ده‌رچووه‌.

ئیَمه‌ وه‌كو له‌رِوونكردنه‌وه‌ى پیَشتر ئاماژه‌مان پیَكرد، له‌سه‌ر داواى كه‌سوكاره‌كه‌ى ویَنه‌كانمان بلاَونه‌كردنه‌وه‌. به‌لاَم ئه‌گه‌ر لیژنه‌ى ناوبراو له‌رِاپۆرتى یه‌كه‌مى په‌شیمان نه‌بیَته‌وه‌ ئیَمه‌ ناچارده‌بین ویَنه‌ى شه‌هید بڵاوبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌ریده‌خات لیژنه‌كه‌ چه‌ند رِاستگۆ بووه‌. هه‌ر له‌م یاده‌دا جاریَكى تر كوردستانیانه‌، داوا له‌سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌به‌كارى جدى خۆیان هه‌ڵبستن و، ئیَمه‌ ناچار نه‌كه‌ن به‌وه‌ى ئه‌م ویَنانه‌ بلاَوبكه‌ینه‌وه‌، خراپ كه‌وتنه‌وه‌ى بلاَوكردنه‌وه‌ى ویَنه‌كانیش ئیَمه‌ لیَى به‌رپرسیارنین و، باجه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریَم ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ جاریَكى تر داوایان لیَده‌كه‌ین كه‌به‌كارى خۆیان هه‌ڵبستن رِاستیه‌كان بۆ رِاى گشتى ئاشكرابكه‌ن. كه‌ كی بكوژی رِاسته‌قینه‌ى كاكه‌ سه‌رده‌شتی هاورِیَمانه‌، چونكه‌ باش باش ده‌زانن كیَیه‌ ئه‌و كاره‌ قیَزه‌ونه‌ى ئه‌نجامداوه‌.




داوا له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ هه‌وڵویَستی خۆتان ده‌رببرن و له‌چله‌ى شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان قسه‌ى خۆتان بكه‌ن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی سایته‌كه‌مان بكه‌ن له‌ به‌شی كه‌مپین

http://www.besnuri.com

--

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە