بیره‌وه‌ری زیندانیه‌کی ژێرده‌ستی پارتی (به‌شی یه‌که‌م)

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


زستانی ساڵی 1997 له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی براکاندا ،هه‌ژاری و نه‌داری ئامان هه‌واری له ‌هه‌موو ماڵێکی سلێمانیدا خستبوو منیش ته‌مه‌نم 17 به‌هار بوو 17 به‌هاری تژی له‌خه‌م
له‌چاوه‌ڕوانی له‌بێ کاری و سه‌رما و برسێتی ، ژیان له‌تاریکی شه‌وان و قه‌ده‌ریش له‌ڕۆژ بونه‌وه‌دا تاکه‌ کارێک که‌ده‌ست ده‌که‌وت له‌م شاره‌ی ئێمه‌دا بێ سه‌رمایه‌ حیمایه‌تی و پۆلیسی بوو جامن چونکم له‌ئه‌زه‌ڵه‌وه‌ قینم له‌چه‌ک بوو سانای ئه‌و کارانه‌م بۆ نه‌ده‌کرا بۆیه‌ منیش وه‌ک زۆری کوڕه‌کانی هاوڕێم خۆم به‌ڕێگه‌ ئاڵۆزه‌که‌ی سه‌فه‌ر سپارت سه‌فه‌ر بۆ مه‌مله‌که‌تێکی هێمن سه‌فه‌ر بۆ ناو خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌ی و سه‌ر زه‌مینه‌ هێمنه‌که‌ی ئه‌وروپا  به‌ڵێ هه‌رچیمان هه‌بوو که‌تۆزێ به‌های هه‌بوو هه‌راجم کرد قه‌رزم کردوو که‌وتمه‌ڕی بۆ دنیایه‌کی باشتر و ژیانێکی ئاسوده‌ و هێمن تا پاشماوه‌ی ژیانمی لێ به‌سه‌ر به‌رم کراش  بتوانم ببمه‌ پشت و په‌نای ماڵه‌وه‌مان و له‌و نه‌هامه‌تی هه‌ژاریه‌ ڕزگاریان که‌م که‌وتمه‌ڕی  چونکم من سه‌رمایه‌یه‌کی مۆڵم نه‌بوو ڕێگه‌که‌م زیاتر به‌پێ بوو ئه‌و گه‌شته‌م بۆخۆی فلیمێکه‌ تژیه‌ له‌تراژیدیا به‌ڵام بابمێنێ بۆ کاتی تر من باس له‌ زیندانی بونم ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سلێمانیم و وه‌ک دیلێکی جه‌نگ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ کراوه‌ هه‌رچۆنێ بوو گه‌یشتمه‌ ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌وشاره‌ی حه‌زره‌تی نالی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ لێ ی منیش هاتم تاله‌جێگه‌یه‌کی تر هه‌واری خاڵیم هه‌ڵده‌م و وه‌ک ئه‌و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ دیاره‌ قه‌ده‌ری ئێمه‌ی کورد وایه‌ ، له‌ئه‌سته‌مبوڵ له‌ڕێگه‌ی قاچاخچێکانه‌وه‌ به‌ڕێ که‌وتین بۆ ئیتاڵیا  به‌ شا‌حینه‌یه‌کی گه‌وره‌ که‌ژماره‌مان 52 که‌س بوو له‌ناو شاحینه‌که‌دا که‌وتبووین ڕێک له‌ماسی ناو قتوو ده‌چوین که‌سێک که‌ناوی (سه‌فین) بوو خه‌ڵکی حه‌ریر بوو له‌په‌ستا جگه‌ره‌ی پێده‌کرد منیش ووتم کاکه‌ ده‌کرێ جگه‌ره‌ نه‌کێشی ئێمه‌ هه‌موو ته‌نگه‌ نه‌فه‌س بووین  ئه‌و مه‌خلوقه‌ زۆر توڕه‌ بوو لێم و کۆڵێ جوێنی دا منیش هیچم نه‌بوو له‌ده‌ستی بده‌م بۆیه‌ ئامبازی بووم بۆ نه‌گنه‌تی له‌ڕێگه‌ گیراین و ده‌ست تورک که‌وتین پاشان سنور داشیان کردین به‌ره‌و نیشتمانه‌ دوو هه‌رێمه‌که‌مان هه‌رچۆنێک بوو گه‌شتینه‌ برایم خه‌لیل من له‌داخدا هیچم بیر نه‌مابوو بیرم له‌وه‌ده‌کرده‌وه‌ ژیان له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا بۆ زۆربه‌مان  له‌یاری مارو په‌یژه‌ ده‌چێت ،له‌به‌رده‌م وێنه‌گه‌وره‌که‌ی مه‌لامسته‌فادا سه‌فین ده‌ستی کرده‌ جوێندانمان ووتی ده‌زانم چیتان لێده‌که‌م خه‌ڵکی سلێمانی ئێوه‌ چه‌ند ڕۆژه‌ جوێن به‌بارزانی باوک ده‌ده‌ن من گاڵته‌م لێهات چونکه‌ باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که‌که‌سێک هه‌بێ ئاوا سانایی گوێ
له‌سه‌رسه‌ریه‌کی وابگرێ هه‌موو مانیان له به‌رده‌م فه‌رمانداری پاسپۆرت کۆکرده‌وه‌و دوای بردیانین بۆ سه‌ربان ئه‌گه‌ر چی زستان بوو به‌ڵام گویان پێ نه‌داین له‌سه‌ربان به‌ده‌وری ستاره‌که‌دا ڕیزیان کردین ژماره‌مان 52 که‌س بوو هیچیان پێ نه‌ده‌وتین خه‌ریک بوو دنیا تاریک ده‌بوو سه‌مابوو سه‌فین چوه‌خواره‌وه‌ زۆریان چوون به‌ناوی توالێته‌وه‌ لی سه‌فین هه‌ر نه‌گه‌رایه‌وه‌ من که‌وتمه‌ گومانه‌وه‌ دوایش ووتم ڕه‌نگه‌ ئیتر به‌رمان ده‌ن ئێمه‌چیمان کردوه‌  پاش که‌مێک سه‌فین گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێک که‌دوای زانیم ناوی (گۆڤه‌ند) بوو په‌ره‌یه‌کی  به‌ده‌سته‌وه‌ بوو ده‌ستی کرده‌ ناو خوێندنه‌وه‌ یه‌که‌مین ناو ناوی منی خوێنده‌وه‌ چونکم ئێمه‌ ماوه‌یه‌کی زۆربوو له‌شوقه‌و ڕێگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌مان هه‌موو که‌م تا زۆر ناوی یه‌کمان ده‌زانی پاش من ناوی شه‌ش که‌سی تریشی خوێنده‌وه‌ ئه‌فسه‌ره‌که‌ کورته‌ بنه‌یه‌کی سورفل بوو دایان گرتین سه‌یرم کرد کۆمه‌لی پۆلیس به‌تفه‌نگه‌وه‌ چوارده‌وریان گرتین بردیانینه‌  خواره‌وه‌ وه‌ک ژێر زه‌مین بوو ژورێکیان کرده‌وه‌ ژورێکی ڕوته‌ڵه‌ سێ که‌سی تری تیا بووخه‌ڵکی بادینان بوون زیندابوون دوای زانیم پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌که‌یان ماوه‌ی سێ مانگ بووگیرابوو وه‌ک ئێمه‌ سنورداش کرابۆوه‌ دووهه‌میان له‌یه‌کێک له‌وولاتانی ئه‌ورپاوه‌ گه‌ڕابۆوه‌  پێیان ووتبوو تۆ بۆ ئاهه‌نگی جه‌لالی چویت ماوه‌ی 48 ڕۆژبوو گیرابوو سێهه‌میشیان منداڵ کارێکی تر بوو ئه‌و ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو ناوی گوندی بوو ویستبووی به‌قاچاغ بڕوات بۆ تورکیا 11 ڕۆژبوو گیرابوو ماوه‌ی سێ کاتژمێر هیچ ده‌نگ نه‌بوو پاشان یه‌که‌ یه‌که‌ بانگیان کردین به‌نده‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌م توانی په‌یوه‌ندی به‌و که‌سانه‌وه‌ بکه‌م ناوی که‌س ناهێنم ته‌نها شه‌هید جه‌لیل فه‌یلی نه‌بێت دوای به‌ر بونی لای پارتی شه‌وێک له‌ئوتێلێک له‌شاری هه‌ولێر گرتیانه‌وه‌و تاک و ئیستا که‌س نازانێ گۆڕیشی له‌کوێ یه‌ ،به‌ڵێ یه‌که‌م که‌س که‌بانگ کرا پاش نیو کاتژمێر به‌نیوه‌ مردوو گه‌ڕانیانه‌وه‌ دوو پۆلیس له‌سه‌ر به‌تانی یه‌ک به‌حاڵ هه‌ناسه‌ی بۆ ده‌درا دووهه‌م که‌س هه‌مان شێوه‌ که‌گه‌ڕایه‌وه‌ زۆر گوناح بوو له‌خۆم پرسی داخۆ ئه‌م قاره‌مانانه‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بگرن چی لێ ده‌که‌ن پێش ئه‌وه‌ی من بانگ که‌ن یه‌ک دوو بلوسم له‌به‌رکرد چونکم ڕێگه‌یان پێداین هه‌ندێ جلو به‌رگ له‌ناو جانتاکانمان ده‌رکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که‌لێیان دام ئازام پێ نه‌گات من له‌لێدراوه‌کانم پرسی جی بووه‌ له‌سه‌ر چی ئه‌شکه‌نجه‌تان ده‌ده‌ن پرسیاری چی ده‌که‌ن ئه‌وان هیچ وه‌ڵامیان نه‌ده‌دایه‌وه‌ دوای زانیم پێیان ووتبوون کامێرامان هه‌یه‌ و مایکرۆفۆن قسه‌ بکه‌ن ده‌رتان ده‌که‌ین ڕه‌میتان ده‌که‌ین ،من که‌سی سێهه‌م بووم بانگ کرام کاژمێر 12.30 قیقه‌ی شه‌وبوو که‌بردمیانه‌ ژووره‌وه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ چڵکنه‌بوو گۆڤه‌ند ووتی دانیشه‌ دانیشتم ووتی جگه‌ره‌ ده‌کێشی ووتم به‌ڵێ جگه‌ره‌یه‌کی که‌ندی دامێ ووتی چایه‌کیشی بۆ بێنن خواردمه‌وه‌ وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مه‌لامسته‌فا له‌ده‌ستی چه‌پی هه‌ڵواسرابوو وێنه‌یه‌کی مه‌سعود له‌پشت سه‌ری بوو وێنه‌یه‌کی مه‌سعودو که‌سێکی تر له‌چوارچێوه‌یه‌کدا بوو له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی دوای زانیم ئه‌وه‌ ئدریسی جوانه‌مه‌رگ بوو ئاخر من قه‌ت ئه‌م ڕه‌سم ڕه‌سمێنه‌یه‌م نه‌کردبوو هه‌ردوو قاچه‌ کورته‌کانی به‌پۆستاڵه‌که‌وه‌ خستبۆ سه‌ر مێزه‌که‌ چه‌ند پێنوسێکی کردبوو به‌ قۆڵی چه‌پیا چاکه‌م زۆر تامه‌زرۆیانه‌ هه‌ڵقووڕاند زۆر تامێکی خۆشی هه‌بوو ووتی ناوت له‌چ گه‌ڕه‌کێکی له‌سلێمانی کارت چی یه‌ چونکه‌ هه‌ر که‌بردیانینه‌ ژووره‌وه‌ قایشی پانتۆڵه‌که‌و قه‌یتانی قۆنه‌ره‌که‌یان کردینه‌ جانتاکانمانه‌وه‌ سه‌رم داخست گۆره‌ویه‌که‌م هاته‌ به‌رچاو په‌نجه‌ گه‌وره‌که‌ی قاچم له‌قاچی چه‌پم هاتبۆ ده‌ره‌وه‌ ووتم گۆره‌ویم ده‌فرۆشت  ووتی گۆره‌وی به‌چه‌ند بوو منیش ووتم ئیرانی به‌ سێ دینارو چینیش به‌ پێنچ دینار  ووتی باشه‌ بۆ جوێنت داوه‌ به‌بارزانی ده‌ستی بۆ وێنه‌ گه‌وره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا درێژکرد ووتم من بارزانیم خۆش ده‌وێ وام لێ مه‌که‌ له‌حزوری ئه‌و پیاوه‌دا درۆت بۆ بکه‌م ووتم ده‌توانم بۆت بگێڕمه‌وه‌ که‌بۆچی شه‌ڕم بوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌فین وائه‌م درۆیه‌ی به‌ده‌مه‌وه‌ کردوه‌ توڕه‌بوو هه‌ستا ئێخه‌ی گرتم دامی به‌دیواره‌که‌دا ڕاست و چه‌پێ پێ کردم ووتی ناوی که‌س نه‌به‌یت زۆر جوێنی دا ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ قوتابخانه‌که‌ی بارزانیدا ده‌خوێنرێت زۆری لێ دام ئاخر له‌چ جێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا هه‌بووه‌ فه‌رمانداری پاسپۆرت شوێنی زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌بێت ،شه‌وه‌کان پاڵیان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌دا و ڕۆژه‌کان ده‌گوزه‌را تاماوه‌ی ده‌رۆژ ئێمه‌ له‌وژووره‌دا ماینه‌وه‌ به‌ڵام لێره‌ خۆراکمان باش بوو به‌ڵام ئه‌سپێ بۆ یه‌که‌م جارم بوو بیبینم گاڵه‌ی پێ کردین خوێنه‌ری ئه‌زیز جارێ به‌قسه‌ی تاڵه‌بانی مه‌که‌ ده‌نگ به‌ مه‌سعود مه‌ده‌ تا هه‌موو ئه‌م بیره‌وه‌ریه‌م ده‌خوێنیته‌وه ئه‌وسا خۆت سه‌رپشک به‌ من هه‌ردوو قۆڵم ده‌بڕم ده‌نگ بۆ ئه‌مانه‌بده‌م .....

ماویه‌تی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە