کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆپى زلهێزەكان...رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ناوچەیەكى پڕ ژاوەژاو

Sunday, 08/03/2009, 12:00


رۆژهەڵاتى ناوەراست، بەمانا فراوانەكەى، بەدرێژایى مێژوو ناوچەیەكى ستراتیجى گرنگ بووەو خاوەنى سیماى تایبەتى خۆى بووە. شوێنگەى جوگرافى رۆژهەڵاتى ناوەراست دەكەوێتە نێو جەرگەى جیهانى كۆن و كێشوەرەكانى كە ئەم جیهانە پێك دێنن، (ئاسیاو ئەوروپاو ئەفریقیا) پێكەوە گرێ دەدات كە لە باشورەوە كەنداوى فارس و ئۆقیانوسى هیند وە لە رۆژئاواوە دەریاى سپى ناوەراست و زەریاى ئەتلەسى و لەرۆژهەڵات و چین و ووڵاتى هندستان وە لە باكوورەوە دەریایى رەشە. رۆژهەڵاتى ناوەراست خاوەنى چەندین گەرووى ستراتیجیە وەك جەبەل تاریق و باب لمەندەب و هورمزو بسفۆر و دەردەنیل كە لەگەڵ سوێس چەندین دەریاو زەریاى ستراتیجى گرنگ پێكەوە گرێ دەدەن. (گەرووى هورمز كەنداوى عەرەب بەكەنداوى عومان و دەریاى عەرەب گرێ دەدات گەرووى باب لمەندەب زەریاى هیندى و كەنداوى عەدەن بە دەریاى سوورەوە گرێ دەدات، كەناڵى سوێس هەر (2) دوو دەریاى سوورو ناوەراست پێكەوە گرێ دەدات و هەر(2) دوو گەرووى بۆسفۆرو دەردەنیل دەریاى رەش و ناوەراست پێكەوە گرێ دەدەن، گەرووى جەبەل تاریقیش دەریاى ناوەراست لەگەڵ زەریاى ئەتلەسى).
كەواتە وەك پردێك وایە كە لە مابەینى رۆژهەڵات و رۆژئاواى جیهانەوە وە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست بێكهاتووە لەم ووڵاتانە وەك كوردستان وئێران و توركیا و قبرس و یۆنان و سعودیە و كوێت و بەحرین و ئیمارات و عمان و ئەفغانستان و باكستان و میێرو سودان و ئیسرائیل و فەلەستین و سوریا و لوبنان وئەردن، و تاجیكستان و توركمانستان و ئەزبەگستان ، ئازربێجان،گورجیستان ،ئەرمەنستان(ناوەجەى قەفقاس) مەغریب و جەزائیر ولیبیا ومۆریتانیا . وە هەروها زیاتر لە (50) نەتەوەیە لەم ناوەجەى دەژێت وەك كورد، عەرەب ، فارس ، تورك ، ئەرمەنى ، ئازەرى، بلوجى،هندى،یونانى،مارونى ،بدوى، وبەربەرى ، سودانى ،نوبەئەى،و ئاشورى و كلدانى وسیریان ، پنجابى ،بشتۆن، دارى،ئۆزبەكى، تاجیك ئۆزبەك، توركمان ، هرزارە، جركس،بالوشى، باشتون، تاجیك ، هزاو، ئەزبك، گیلكى ، سندى، مهاجر،یەهودى ،داغستانى،ئەزیرى،جۆرجى،ئەنجازى ..........هتد .
لە روانگەى مێژووییەوە بە شوێنكى مێژووەى گرنگ دادەندرێت جونكە ئەم ناوجەیە بە نیشتمانى یەكەمى مرۆڤ دادەندریت كە ژیانى مرۆڤ لە ناوجەیە دەستى پێكردەوە ، وە ئینجا گەشەى كردەوە لە هەموو بوراێكەوە وە ووردە ووردە مرۆڤ زیادى كردەوە ئینجا بە هەموو لاێكى جیهانەوە بلاو بۆتەوە كە جیهانى ئەمرۆى لێپیكهاتەوە ،بۆیە كۆنترین شارستانیەكانى جیهان و ئاینە سەرەكیەكان دادەنرێت كە لە رۆژهەڵاتى ناوەراستەوە سەریان هەڵداوە وەك (شارستانیەكانى سۆمەریەكان (میسۆپۆتامیا) لە ئێراقى وفیرعەونیەكان (نیل) لە ووڵاتى مێیر، یۆنانیەكان لە ووڵاتى یۆنان ، ساسانیەكان لەوولاتى ئیران و كوردستان و میتانیەكان باپیرە گەوەرى كوردان لە كورستان ...هتد . بنكەى سەركى دینى ئاینەكانى ئیسلام و كریستیان و جوو وە هەروەها بنكەى سەركى دینى زەردەشتى و یەزیدى وە هەبوونى جەند دینى تر وەك هندوس و بوزى و .....هتد هەرلە بەرئەمەش بە پیرۆزترین شوێن دادەنرێت لە روانگەى دینیەوە كە بە تایبەتى دینى ئیسلام و مەسیحى خاوەنی زۆرینەى ژمارەى دانیشتوانى جیهانن، ئەم دووڵایەن كاریگەرێكى بەرجاویان هەبووە لە پێشكەوتنى جیهان لە هەموو بوارێكەوە .بەڵام لە رۆژگارى ئەمرۆ دا بەهۆى هەلكەوتنى شوێنگەى جوگرافیاى ئەم ناوجەیە كرنگى زۆرى هەیە بۆ وەرگرتنى سود لە شارستانى یەكانى رۆژهەڵات و رۆژئاواوە هەروها لەم دەڤەرە پان و بەرینە جەندین ئیمپراتۆیەتى گەورەیە تێدا دروست بوو هەروەك ئیمپراتۆریەتى میتان و مادەو هەخامەشنى وساسانى، ئیمپراتۆریەتى یۆنانیەكان و ئاشورو بابلى و وە ئیمپراتۆریەتى ئەسەكەندریى مكەدونى ، وە ئیمپراتۆریەتى سەفەوى و عوسمانی لە گەل ئەوەش جەندین جار تووشى داگیركارى ئیمپراتۆریەتەكانى دەوربەر و جیهان هاتووە وەك ئیمپراتۆریەتى رۆمانیەكانەوە و ئیمپراتۆریەتى مەغۆل وە جەندین هیزى تر وە ئەمە لە كۆنەوە بەلام لە سەردەمى سەدەكانى شانزە و تاوەكو ئیستا وەك هاتنى ئیمپراتۆریەتیەكان رۆژئاوا وەك ئینگلیز و قەرنسى و ئیسپانى و پرتوگالى و رووس و وولاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا...هتد .
رۆژهەڵات ناوەراست شوێنگەێكى ستراتیژى بەهێزى لە جیهاندا هەیە لە روانگەى ئابووریشەوە جونكە ئەم شوێنە دەولەََمەند بە سامانى كانزاى بەتایبەتى لە نەوت 66%خاون نەوتى جیهان وە لە غازى سروشتى 31% خاوەن غازى جیهان و بەپیتى خاك و ئاووهەواى سازگار و هەبوونى سەرجاوى ئاوى شیرین ...........هتدوە ئەمە لەڵایەكەوە ، كە دەكەوێت سەرهێلى ناوجەى فێنكى نیمجەى گۆى باكورى گۆى زەوى ئەمەش كاریگەرى باشى هەیە لە سەر جاڵاكیەكانى مرۆڤ بەگشتى هەیە رەنگداناویكى بەرزى دەبێ بۆ بەهیزبوونى ئابوورى ناوچەكە و ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست دەورێكى باڵاى هەىە لە بوارى گەشت و گوزارى وە بزافى گەشت و گوزار بە بزافێكى ئابوورى گرنك دادەنرێت وە بە هەبوونى تواناكانى بەرزى سروشتی و مرۆى لە روانگەى گەشت و گوزارەوە زۆر بەرزى هەیە وەك لە رووى سروشتیەوە (جیاوازى زۆر لە رووى بەرزى و نزمى خاكى ناوجەكەوە ؛ هەبوونى بە دەیان دەریا و كەنداو دەریاچەوە رووبارو كانیاو سەرجاوەو......هتد ، جیاوازى ئاووهەواى ناوچەكە و دارستان و گژوگیا .........هتد وە لە رونگەى تواناى مرۆییەوە وەك هەبوونى شوێنەوارە دیرَینەكان وەك میسۆپۆتامیا و دۆڵى نیل ......هتد وە هەبوونى شوێنە پیرۆزەكان لە روانگەى دینەوە وەك مككە و مەدین و قودس و كەربەلا و نەجەف و وە ڵالش وە بەسەدان شوێنى تر وە جەندین هۆكارى تر .
بەڵام لە روانگەى سیاسیەوە بە ناوچەیكى نائارام و ناجێگر دادەنرێت جونكە گەورەتریت كیشەى ئەم ناوچەى كێشە و ململانێى ئاینى و مەزهەبى و نەتەوەییەى تێدا بەرجاوەو گەورەیە كە وەك جەندین نەتەوەى خاوەن نیشتمان دەچەوسێنەوە وەك دابەش كوردستان بەسەر جەندین ووڵات (وەك توركیا و ئێران و ئێراق و سوریا و (ناوجەى قەفقاس) گورجستان و ئەرمەنستان و ئازربیجان، ململانێ نێوان عەرب و تورك و فارس ، ، وە نێوان عەرەب و ئیسرائیل وە یاخود كێشەى نێوان ئێسلام و جووومسیحى وەكێشەى نێوان عەرب و ئیسرائیل وەك دروستكردنى دەوڵەت بۆ جوڵەكە لەفەلەستین لەگەل ئەوەش نەبوونى دەولەت بۆ فەلەستینیەكان ، ملمڵانى نێوان سودان و هەرێمى دارفور وە كێشەى هەرێمى كەشمیرلە نێوان پاكستان و هندستان وە كیشەى نیوان توركیا و قبرس ...هتد، وە هەروها سەرهەلًدانى كێشەى مەزهەبى لە نێوان سونە و شیعە ئەمانە لەڵاێكەوە ململانێى نێوان زلهێزەكانى جیهان ، هەرلە كۆنەوە تا ئەمرۆ لەسەر ئەم ناوچەیە لەلایەكى ترەوە . ئەم كێشانەو دۆسیانە تا ئەمرۆ بێ چارەسەر ماونەتەوە، كە وەك بۆمبى چینراو ئەگەرى تەقاندنەوەیان لەهەموو ساتێكدا لە ئارادایە ، لەگەل ئەوەش وەكو نەخۆشى درێژخایەن وانە كە كۆمەڵگاى بەرەو نەهامەتى و نەدارى و هەژارى و نالەبارى ناسەقاگیرى بردەوە .
لە بوارى حكومرانى ئێستای ووڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست یەك و دووكیان نەبێت ئەویتریان لە شێوازى حكومەرانى دكتاتۆرین ج رژێمى كۆمارى بن ج رژێمى پاشایەتى بن جگەلەوەش سەركردەكان بەگشتى لە ژێر ركێفى زلێهێزەكانن وە سەربەخۆنین بەلكو ووڵاتەكەشیان بەسراونەتنەوە بەبەرژەوندی زڵهێزەكان، ئەمانە لە لاێكەوە وە لەلاێكى تریشەوە كە ووڵاتانى ناوچەكە هیچ پرۆسیكى دیموگراتى رەستەقینە تێدا بەدى ناكریت بەس بەشێویكى (رۆتینى)ئەنجام دەدن بۆ جاوەشەكردنى راى جەماوەرى لە ناوەوە و دەرەوەى ووڵات . وە هەرجى دەستەڵات و سەرماییە هەیە لە ڵایەن گروپێك بە هەر ناوێك بێت دەست بە سەردادەگریت بۆ خۆیان زەوتى دەكەن وە بە گشتى دەبى ووڵات بە خاك و خەڵكەوە لە خزمەت و بەرژەوەندى ئەوان دابێت وە سەرەراى گوێنەدانى راى گشتى جەماوەر دیاردەى بەرجاوى گەندەلى تەشەنى كردەوە لە سەرەوە بۆ خوارەوە داموو دەزگاكانى حوكمومەت وە جگە لە گەندلكارى لە كاروبارى دەولەتەوە بازارو بازرگانى و ژیانى هاووڵاتیانیش گرتۆتەوە ئەم دیاردەیەش گرفتێكى گەورەیە لە پێشكەوتن و ئاودانكردنەوە ووڵات دەبێ بەلكو هۆكارێكە بۆ لە ناوجوون و دواكەوتووى و هەژارى كۆمەلگا هەر لەبەر ئەمەشەوە هەرە زۆرى دەوڵەتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست، گەر هەموویان نا، زۆر یان كەم لەریزى ئەو دەوڵەتانەن كە بەدەوڵەتى سەر نەكەوتوو Failed States ناسراون. ئایدۆلۆجیاى توندرەوى ئاینى و مەزهەبى و نەتەوایەتى بەشێوەیەكى فراوان لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا پەرەى سەندوە بەجۆرێك گەر رێگاى لێ نەگیرێت، بەو توانستە ئابوورى و رامیارى و سەربازییەى كە دەوڵەتانى ناوچەكە هەیانە یان هەوڵ دەدەن بەدەستى بێنن، لەنێوانیشیاندا بەدەست هێنانى چەكى ئەتۆمى، دەبنە مایەى هەڕەشەیەكى گەورە بۆ سەر ئاشتى جیهان .رۆژهەڵاتى ناوەراست ئەمرۆ هەرێمایەتى ترسناك و ئایندەى لێڵ و شاراوەیە.دیاردى سەرهەڵدانى كردارى تیرۆرستى لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست كاردانەوێكى ترسناكى هەیە بەسەر گەڵانى ناوچەكە جونكە زیاتر ململانێى ئاینى و مەزهەبى و نەتەوەییە سەرهەڵدەدات و لەگەل ئەوەش دەست تێوەردانى ووڵاتانى زلهێزەكان لە دەوڵەتان ناوچەكە .
هەروها زۆربەى ووڵاتانى ئەم ناوچەیە لە روانگەى ئابووریە وە كیشە و گرفیتان زۆرە وەك كێشەى كەمى ئاوى شیرین ئەمەش لە بەر جەند هۆكارێكەوە وەك هۆكارى سروشتى (بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى گۆى زەوى وە كەمى دابارین و وە هۆكارى مرۆى وەك هەمووشتێك لە پێناوى زلهێزەكان نەك لەپێناوى مرۆڤایەتدا )ئەمش وادەكات كە ئاسایشى خۆرك بەرو ئالۆزى و نادیار بروات وە زیاتر خەڵكانى ناوچەكە تووشى هەژارى ونەدارى دەبن هەر بۆیە وابێدەجێت بەكشتى جیهان تووشى كێشیەێكى گەورەى ئابوورى و سیاسی بێتەوە جونكە هەر سیستەمێك لە لایەن رێكخراوى نەتەوە یەكگرتەوە دامەزرابێت لە پێناوى قازانج بۆ (زلهێزەكان) سەرماییە دارەكانە نەك لە پێناوى مرۆڤایەتى هەروەك سیستەمى خۆراكى جیهانى دانەنراوە بۆ تێكردنى فەقیرو هەژاران بەلكو دانراوە بۆ وەەست هێنانى قازانج هەر بۆیە سیستەمى سەرماییەدارى بەرەو ئاراستێكى خراب دەروات ئەگەرى ئەوەى هەیە تووشى جەنگێكى گەروەر بێتەوە .وە هۆكارى مرۆیش زیاترن و دەورێكى باڵایان لەناوچەكە هەیە لە دروست بوونى كێشەى كەم ئاوى شێرین وەك (زۆر بوونى ژمارەى دانیشتوان و گەشەكردنى تەكنەلۆجیا و شارستانیەت هۆكارێكە بۆ زیاتر بە كارهێنانى ئاو ، وە دروست كردنى دەیان بەنداوی گەورەى ئاوى لە سەر رووبارەكان لە ڵایەن ووڵاتە خاوەن سەرجاوەى رووبارەكان وەك توركیا بە دیان بەنداوى گەرورەى دروست كردەوە بۆ جەند مەرامێك وەك لە ناوبەردنى شارستانیەنى ناوچەى كوردان و كزكردنى جاڵاكى شۆرش گێرانى كورد وە لەگەل ئەوەشدا كارتێكى سیاسى و ئابوورى بەكاردەهێنێت لە بەرامبەر و ئیراق و سوریا و دەوروبەریدا ،وە هەروها مەترسیەكان میسر لە سودان و وە دەیان كێشەى تر ئەمانەش جەندین هۆكاری لەپشتەوەیە هەم سروشتى هەم مریی، بۆجى ناوچەى رۆژهەلات ناوەراست گرنگێكى ستراتیژى هەبێت لەجیهانە بۆجى هەرلە كۆنە وە تاوەكو ئێستا بە ناوچەێكى نائارام و ناسەقامگیر دادەنرێت خاوەنى جەندین كێشەى درێژخایەن و ئالۆزو نادیارن؟وە سوودى ئەم هاوكێشەیە بۆكى یە وە كێ هاوكار و پلان دانانى ئەم هاوكێشەیە بۆ درێژە پێدانى ئەم گەمیە وە كێ سودمەندە درێژیە پێ دانى ئەم بارە ناڵەبارەلەم دەڤەرەدا وە دانانى نەخشەى ووڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست لەجەنگى جیهانى یەكەم كە بەریتانیەكان و فەرەنساییەكان بوونە زلهێنزێكى گەورەو ئیمپراتۆریەتى عوسمانی دۆڕا،زۆر بەى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست بوە ناوچەى نفوزى بەریتانى و فەرەنسى وهەندێك ووڵاتى تر رۆژهەڵاتى لە ژێردەستەڵاتى رووسیا دابوون كە بەریتانیا و فەرنسا ئەو ناوچەیەیان دابەش كرد بەپێ ى رێككەوتنامەى سایكس بیكۆ ساڵى 1916 وە بەپێ ى سیستەمى ئینتیداب كە لە (عێبە الامم) دەرچوو ، بەمەش ناوچەكە تاكو ئێستا خێر لەخۆنەدی كە تووشى جەندین كێشە درێژ خایەن هاتووە كە بێ جارەسەر ماونەتنەوە هەردەم ئامێریكە بۆ بەردەوام بوونى ململانى ئاینى و مەزهەبى و نەتەوەی لە نێوان گەڵانى ناوچەكە وەئەمەش جەند هۆكارێك لە پشتەوەیە وەك وەدەستهێنانى كەرستەخاوى سروشتى بەشێوێكى ئاسان و لە ژێركاریگەرى خۆیان دابى ووڵاتانى زلهێزەكان وە ساغ كردنوەى بازارى خۆیان لەم دەڤەرەدا وە رێگرتن لە پێشكەوتن و یەگرتنى ووڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست وە بەردەوام بوونى لە دروست كردنى كیشە و گرفت لە نێوان نەتەوەكانى ئەم ناوچەیە بۆ ئەوەى بوارى پێشكەوتن و یەكگرتن بۆى نەرەخسێت جونكە ئەگەر بێت و یەكگرتن دروست بێت ئەوا هیچ هێزیك ناتوانێت لە گەلى بەجەنگێت ئەمەش لەبەر ئەوەى زۆر ترین ناوچەى نەوتى دەكەوێتە ئەم ناوچەیە كە خاوەنى زیاتر لە نیوەى یەدەكى نەوتى لە جیهاندا وە رێژەیكى بەرجاوى سامانى گازى سروشتى تێدایە جگەلە دەیانى سامانى تر وە خاوەنى خاكى فراوان و بەپیت وە هەبوونى سەرجاوەى ئاوى زۆر و بە هۆى هەبوونى جوراو جۆرى ئاووهەواو خاكەوە بۆتە هۆى جیاوازى بەرووبووم ئەمەش بەخالێكى گرنكى ئابوورى دادەنرێت ج بۆپركردنەوەى پێداویستەكان بازارى ناوخۆى ج بۆ ناردنە دەرەوى بۆ مەبەستى بازرگانى جگەلەمانەش خالێكى ستراتیجى ئەوەى ئەم ناوجەیە بەهۆى كەوتنە ناوچەرگەى جیهانەوە وە رێگاى ستراتیجیەكانى ج دەریاى و ووشكانى و ئاسمانى بەسەر ئەم ناوچەیە وەیە بۆیە ئەمەش خالێكى زۆر بەهێزى ناوچەكەیە جونكە كۆنترۆلى رێگابازرگانیەكانى جیهان لە دەست ووڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست دەبى َ. بەمەش كارتێكى بەهێزى لە بەردەست دادەبێ بەرامبەر بە ووڵاتانى رۆژئاواو و رۆژهەڵات هەر بۆیە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست چ بەشێوەى فراوان یا تەسك زۆر هۆكار لەخۆ دەگرێت. هەتا هەندێ دەڵێن لە جەنگى جیهانى دا دڵى جیهان لە شوێنێكى ترە لاى رووسیایە بووە بەڵام ئێستا دەڵێن دلێ جیهان لاى رۆژهەڵاتى ناوەراستە. لەبەرجەند هۆكارێكى سەرەكى:وەك گەورەترین یەدەگى نەوت لاى ئەوانە، گەورەترین بازار بۆ كرینى چەك و كەل و پەلە. وەلە روانگەى جوگرافیاى فەلەكیەوە خالى ناوەراستى جیهان دەگرێتەوە بەتایبەتى ناوەچەى نیمجە دوورگەى عەرەبى و ووڵاتى فەلەستین و كوردستان گەورە . بەپێ جەند بەلگەى دینەوە وە بیروبووجوونى هەندیك زانایانى سیاسى و دینەوە شەرى جیهانى جوارەم لە رۆژهەڵاتى ناوەراست روودەدات جۆنكە لە داهاتوو دا گەورەتریت و زۆر ترین ململانى ج ناوخۆى و ج ململانى زلهیزەكان لەگەل یەكتر لە سەرناوچەى سامانى رەش روودەدەن كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتى ناوەراست هەر بۆیە ستراتیجى ناوچەكە واى كردەوە گرنكى دان و دەست بەسەراگرتنى ناوچەكە لە ڵایەن ووڵاتان (زلێهێزەكانى رۆژئاواو)وەك ووڵاتە یەكگرتەوەكانى ئەمریكا و بەریتانیا و فەرنسا و ئەلمانیاو لە .....هتد لە رۆژئاواو لە لاێكەوە وە ووڵاتانى رۆژهەڵاتیش وەك رووسیا و جین و یابان ....هتد لە لاێكى ترەوە وەك لە پرۆژەكانیان بەدردەكەوێت .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە