فازیل میرانی ترۆکراوه...
Saturday, 18/07/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیکی سه‌ر به لقی دووی پارتی رایگه‌یاند که فازل میرانی له پارتی ده‌رکراوه له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ک له هاوکاران و پاسه‌وانه‌کانی ، وه تا ئێستا هۆی ده‌رکردنی له پارتی و مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیار نیه ، به‌لام ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و بار له زۆر دانیشتنی نێوان به‌رپرسه‌کانی لقی پارتی باسیان له بێهێزی و بێ توانایی فازیل کردووه‌و له سه‌رووبه‌ندی دارشتنی پلانێک دان که مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بی ناوه‌ندی پارتی قه‌ناعه‌ت به مه‌سعود بارزانی بهێنن که فازیل میرانی که‌لکی نیه‌و پیاوێکی بێکه‌لکه له ناو پارتی و مه‌کته‌بی سیاسی .. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر کێشه‌یه‌کیش روویداوه له نێوان نێچیر ئدریس بارزانی وه نازانرێت له سه‌ر چی بوو ئه‌م کێشه‌یه ، شایانی باسه فازیل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتیه وه له زۆر له کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی نێچیر سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌کانی کردووه ، به‌لام سه‌رۆکایه‌تی کردنی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی پێویسته فازیل میرانی بیکات نه‌ک نێچیر .. رۆژانی داهاتوو ئه‌م بابه‌ته زیاتر روون ده‌بێته‌وه
هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست