باوک و کوڕێک له سه‌ر باشووری سودان قسه ده‌که‌ن
Thursday, 21/04/2011, 12:00
ستران عه‌بدوڵڵا: زۆر باشه! ئه‌وا ئیتر دوای دوو مانگ، خۆپیشاندان له‌سه‌ر ریتمی میسری ته‌واو بوو، كاتی خۆیه‌تی بپرسین ئه‌ی شوێنی نموونه‌ی سودانی له‌كوێ ئه‌كه‌نه‌وه؟ كه‌ی ده‌په‌رژێنه سه‌ر باسكردنی نموونه‌ی دیموكراسییه‌ك كه باشووری سودانی له‌ڕاپرسییه‌كی گشتیدا له‌خه‌رتووم جیاكرده‌وه؟
عه‌بدوڵڵا موختار: ئاخر کوڕم هه‌ر که‌سێک باسی دیموکراسیی و راپرسی گشتی بکردایه، نه‌ده‌بوو تۆ باسی بکه‌یت، چونکه ئه‌وه سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی خۆته له ده‌یان بۆنه‌دا وتوویه‌تیی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه، گه‌ر له بیرت مابێت ئه‌و ریفراندۆمه‌ی ئه‌و ساڵه‌ش کردیان هه‌موو ده‌نگه‌کانیان برده به‌رده‌م داگیرکه‌رانی کوردستان وتیان: قوربان ئه‌وه ئێمه‌ین، پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌کانی ئێوه ده‌که‌ین، ده‌نا کورد داوای ده‌وڵه‌تی کوردیی ده‌کات. بریا ئه‌وه‌نده‌ی خوا که‌لله‌تی زل کردووه، ئه‌وه‌نده‌ش بیرکردنه‌وه‌شتی زل بکردیتایه، تۆ ئه‌گه‌ر کوڕی من بوویتایه، ده‌بوو وه‌ک من به‌عسی بوویتایه، به‌س نییه به‌عس که‌مێک شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، به‌عس ئه‌و شه‌ره‌فه که‌مه‌ی که هه‌شیبوو ده‌یسه‌لمێنێت له پارتی و یه‌کێتیی به شه‌ره‌ف تر بووه، چونکه بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دڵسۆز بوو.
ستران عه‌بدوڵڵا: ولاتێك هه‌یه ناوی سودانه، هه‌ر به‌ته‌نیشت ولاتی میسره‌وه‌یه كه‌دوو مانگ له‌كوردستان هه‌وڵدرا چاو له‌شێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی بكرێ، ئه‌ویش به‌شێكه له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی پێیده‌وترێ جیهانی عه‌ره‌بی و چه‌ندین جیهانی په‌نهانی كپكراوی هه‌یه. ئه‌م سودانه دوو هه‌فته پێش دیموكراسییه‌كه‌ی مه‌یدانی ته‌حریر له‌میسر گۆڕه‌پانی نه‌به‌ردییه‌كی دیموكراسی بوو له‌جۆرێكی تر. دیموكراسی بۆ نه‌ته‌وه‌و گروپه‌كان.
عه‌بدوڵڵا موختار: دیاره تۆ نایبڕیته‌وه، وه‌ک من نه‌زانم میسر و سودان له کوێی ته‌نیشتی یه‌کتره‌وه‌ن، ئاخر له میسردا نووسه‌ری وه‌ک سترانیان نه‌بوو، حیزبێکی وه‌ک یه‌کێتیی و جه‌لال تاڵه‌بانییه‌کان نه‌بوو رابه‌ری بێت، خه‌ره‌فاو و عه‌قڵ داماو بێت و هه‌موو مێژووی پڕ له خیانه‌ت و ناپاکیی بێت. ئه‌وه‌نده‌ی یه‌کێتییه‌که‌ی تۆ خیانه‌تی له نه‌ته‌وه و میلله‌ته‌که‌ی خۆی کردووه، سه‌رکرده‌ی ئه‌و سوودانه ره‌ش و رووتانه خزمه‌تییان کردووه، بۆیه ده‌ڵیم کوڕم نه‌خه‌ڵه‌تابیت به‌راورد له نێوان سودان و میسر و کوردستاندا بکه‌یت، ئه‌وان ئاسمان و ئێمه‌ش رێسمان.
ستران عه‌بدوڵڵا: راپه‌ڕینه‌كه‌ی میسر بۆ مافی تاكه‌كان و ئه‌وه‌ی سودان بۆ مافی نه‌ته‌یی باشوورییه‌كان بوو كه‌دوای خه‌باتێكی دوورودرێژی میللی توانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت و له‌سایه‌ی حوكمی عروبه‌و ئوسولیزم نه‌جاتی بێت.
عه‌بدوڵڵا موختار: من ده‌ڵێم ئه‌مه خورییه، ئه‌و ده‌ڵێت بیڕێسه.
ستران عه‌بدوڵڵا: كه‌ی ده‌رفه‌تی تێفكرینمان له‌نموونه‌ی جنوبی سودان ده‌بێت و كام گۆڕه‌پان ده‌كه‌ینه شانۆی بانگه‌واز بۆ مۆدێلی راپرسی وا؟ ئه‌وه‌ی له‌باشووری سودان روویدا شایانتره كوردستان له‌ده‌رس و په‌نده‌كانی رابمێنێ.
عه‌بدوڵڵا موختار: خوا عه‌قڵ به کوڕت بدات وه‌کو به کوڕی منی نه‌داوه.
ستران عه‌بدوڵڵا: به‌ر له‌سێ مانگ ناسیونالیزمی پاوانخوازی عه‌ره‌بی ناچار بوو كه بێته پای قبوڵكردنی مافی چاره‌نووسی میلله‌تێكی زوڵملێكراو. هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌قاهیره بووم, كێت ده‌بینی باسوخواسی جیابوونه‌وه‌ی سودان و دیموكراتیزه‌كردنی میسری ده‌هێنایه گۆڕێ, كه‌گه‌ڕامه‌وه له‌میسر به‌رپابوو, به‌لام له‌كوردستان باس هه‌ر باسی ئه‌وه‌ی میسر بوو، نه‌ك سودان.
عه‌بدوڵڵا موختار: راست ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر مامه پاره‌ت بۆ نه‌ڕژێت چۆن ده‌توانیت سه‌فه‌رێکی ئاوا بکه‌یت، که سه‌فه‌ریشت کرد، هیچ نه‌بوایه شتێک فێربوویتایه و که‌مێک عه‌قڵت له‌گه‌ڵ خۆتا بهێنایه‌ته‌وه، که‌چی ئه‌وه‌ی هه‌شت بوو له‌وێ به‌جێت هێشتا، ئێ باشه ده‌ته‌وێت بڵێت چی؟ ده‌ته‌وێت بڵێ مام جه‌لال به ته‌ما بوو بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات، به‌ڵام ئێوه لێتان تێک دا؟ ئه‌زانی کوڕم تۆ پێویست به چییه؟ پێویستت به دکتۆرێکه پاره له که‌لله‌ت ده‌ربهێنێت و فیکر بخاته شوێنی، تا بۆ ئه‌وه‌ش بگه‌ڕێیته‌وه و ئاوڕ له مێژووی حیزبه‌که‌ت بده‌یته‌وه، باشه بۆ هیچ کاتێک یه‌کێتیی و پارتی داوای ده‌وڵه‌تی کوردی‌یان کردووه تا ئێمه‌ش نمونه‌ی وه‌ک سودان بخه‌ینه پێش چاوی خۆمان؟ یان مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه مه‌سعود و جه‌لال بگه‌یه‌نیته ریزی سه‌رکرده نیشتامنپه‌روه‌ر و ئازادییخوازه‌کانی سودان، بۆیه ده‌ڵێم به خۆت و جه‌لالته‌وه ده‌بێت ده‌ستنوێژ بگرن ئه‌وسا باسی سودان بکه‌ن، ئێوه که‌ی ئه‌و پیاوه‌ن باسی ئازادیی و رزگاریی و ده‌وڵه‌تیی کوردی بکه‌ن.
ستران عه‌بدوڵڵا: له‌جێی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌ی خۆی له‌ده‌سه‌لات بگه‌یه‌نێته پرسی نموونه‌ی باشووری سودان، ته‌نها له(ته‌نگژه‌ی) حوكمڕانیدا قه‌تیسی كرد.
عه‌بدوڵڵا موختار: ماشه‌ڵڵا له‌و کوردییه و له‌و قسه‌کردنه، ئاخر هه‌ندێ ئینسان که عه‌قڵی نه‌بوو سه‌ری بۆ زل ده‌کات.
ستران عه‌بدوڵڵا: چونكه ئۆپۆزسیۆنی كوردستان (گۆڕان)ی هه‌یه كه‌خه‌بات بۆ چوارچێوه‌ی شاره‌وانییه‌ك ده‌كا، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووشی هه‌یه كه‌حه‌ز ناكه‌ن كه‌س تانه له‌عومه‌ر به‌شیری دۆسته ئیسلامییه‌كه‌یان بدات.
عه‌بوڵڵا موختار: چونکه کورد دوو پیاوی وه‌کو مه‌سعود و جه‌لالی هه‌یه، ته‌نها کاریان بۆ دوژمن و بۆ سوککردنی که‌سایه‌تی کورد کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواشکوڕێکی وه‌کو تۆی داومه‌تێ، تۆی له من سه‌ندۆته‌وه و کردوویه‌تی به کوڕی حیزب و هێرۆ و جه‌لال، نه‌ک کوڕی میلله‌ت، بۆیه حاڵی کورد به‌م رۆژه گه‌یشتووه.
*************************
ئا زه‌حمه‌ت نه‌بێت کلیکی ئه‌مه‌ی خواره‌وه بکه و ئه‌وه بخوێنه‌ره‌وه:
ستران عه‌بدوڵڵا: باشوری سودان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست