دزییەکی درەنگه وەختی تازە کەشف بوو..
Saturday, 18/12/2010, 12:00
لەم فەترەیەدا پارتى کەوادیرەکانى خۆى خانەنشین کرد لەوەجبەى یەکەم کارگیر لقەکان ئەوانەى کە لە ئیران بوونە بە دوو ملیۆن و چوارسەد هەزار دینار خانەنشین کرد جگە لەوەى کە مانگانە لە نەسریە هەر کارگیریک چەندین گەڵاى دۆلاریش وەردەگریت جگە لە چەندین پاسەوانى بن دیوار.. وەجبەى دووەم کە خانەنشین کران، مەسئول ریخراو، کارگیر ریخراو، ئەندام ناوچە، کارگیر ناوچە، کادیر ئەندام مەکتەبى لق، هەریەکەو بە جۆرێ مووچەى بۆ دەرچووە بە کەیفى هەوەسى جماعەتى دارایى گشتى لە مەکتەبى سیاسى! ئەوەى سەیرە هەر هەموو کەوادیرى پارتى لە حکومەت دامەزرابوون هەریەکەو بەپلەیەک پاش ئەوەى هەویەکانى خانەنشینى وەرگیرانەوە ئەم کارە ئاشکرابوو!! بۆ نموونە لە هەندیک هەویە نووسراوە بەریوەبەر لەهەندیک نووسراوە شوفیرى پیشکەوتوو.......
ئەوەى کەسەیرە دەمانەوى باسى لیوە بکەین کە دزییەکى زۆر گەورە کراوە چەندین سالە بەناوى حیزب 35 ملیۆن دۆلار لە حکومەت وەردەگرن کەچى هەموو کەوادیرەکانى پارتى بە فە رمانبەر دامزراون پارەکە لە حکومەت دەهات بە پى ى قانوون هەر نەفەریک کە خانە نشین دەکرى شەش مووچەى لەسەر یەک وەردەگریت بەلام بە نیسبەت کادیر ئەم کارە نەکرا ئیستا دزییەکە ئاشکرابووە بەپى ى ووتەکانى رابەر هەورامى بەریوەبەرى خانەنشینى گشتى پارەى هەموو کادیرەکان وەرگیراوە دەلى مکتبى سیاسى خواردوویەتى هەروەها شیرزادى دارایى گشتى مکتب سیاسى دەلى راستە ئەم پارەیە وەرگیراوە بەلام ئەندامانى مکتبى سیاسى لەسەر یەکتر دابەشیان کردووە فازیل میرانیش دەلى راستە ئەو پارەیە وەرگیراوە بەلام لە نیوان رەشید تاهیر و مکتبى بەناو سەرۆک خوراوە ، ئینجا گەر بیتو ریژەى ئە و کادیرانەى کە خانە نشین کراون بە چواردە هەزار کەس مەزندە بکەین هەر کەسە و شەش مووچەى خوراوە ئەبیت پارەکە بکاتە چەند؟؟؟؟ بۆیە تەواوى کادیرى پارتى بیزارن لەم کارە چونکە وەزعى کادیر لەو پەرى خراپى دایە. مووچەى زۆربەیان لەنزیک 500 هەزار دینار دایە کە ئەمەش دەکاتە رۆژانەى کورى (مەسرور) ئەوەى باسى کەرکووکى کردووە لەسەر زاری باپیری (مەسعود) لە کۆنگرەى سیانزەی شووم بۆ کەوادیرە بیاوەکانی پارتی..........
هەر بۆیە کادیریکى ئافرەتى لقى 16 کە مووچەى نزیکەى 500 هەزار دیناری بۆ دەرچووە دەلى بەم پارەیە نا توانم بەریوە بچم بۆیە ئیتیفاقم لەگەل دوکانداریک کردووە لە کرینى کەل و پەل بە نیوە بۆم حساب بکات لە بەرامبەردا ........ کردووە بۆیە هەموو ئەو کارانەى من دەیکەم ئەیخەمە ئەستۆى سەرۆکى هەریم کە ئەو فەرق و جیاوازییەى لە مووچە دروست کردووە.
لە کۆتایدا پیرۆزبایى ئاراستەى کاکەمین نجار دەکەم بە هۆى بوون بە ئەندامى سەرکردایەتى وەک نوێنەری دۆم و قەرەجەکان لەگەڵ ڕێزم بۆیان. هیوادارم شەهادەیەکى تر تەزویر نەکا بە عدنان گەردى، بۆ ئەوەى لە زانکۆى سەلاحەدین وەربگیریت. چونکە بەلاش نەگوتراوە خووی شیری هەتا پیری....
پیرۆزە کۆنگرەی سیانزەی پڕ لە سیناریۆو سوێندی زۆری سەرۆکی تەزویرو درۆی بۆری نیجیری جێگرو لەخۆبایی..........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست