بەبڕیارى یەكێتى وپارتى بێت،(نەوزادهادى)لەسێدارەدەدرێت و(سامى شۆرش)دەبێتەپارێزگارى هەولێر
Friday, 25/12/2009, 12:00
سەیرى ودەبەنگى سەركردەكانى پارتى ویەكێتى لەوەدایە هێندەى پاداشت وئیمتیاز بەخەڵكانى گەندەڵ ودزوفاشیل دەدەن بەچارەكى ئەمانەدەست خۆشى ومكافەئەى خەڵكانى ماندوودڵسۆزنادەن،كێ هەیەلەم كوردستانەكاول بووە بەسەرهاتى گەندەڵیەكان وفاشلى ئیدارى وكڕینى زۆرترین خانوو بەڕێگاى ناشەرعى سامى شۆرشى قەڵەم فرۆشى كۆمەڵەو وەزیرى ڕۆشنبیرى كابینەى چوارەمى حكومەتى فاشلى كوردستانى بەرگووێ نەكەوتبێ؟ئەرێ سەرانى پارتى هەرخۆتان گەندەڵیەكانى ئەم سامى شۆڕشەتان نەئەدایەدەزگاكانى ڕاگەیاندن تاكولەسەرى بڵاوببێتەوە؟ئەگەریەك چركەیاسالەم وڵاتەهەبایە دەبائەم سامى شۆڕشەلەبەردەم خەڵك دادگایی كرابە لەسەرئەم هەمووسوكایەتى ودزیانە،دەبایەمەكتەبى سیاسى پارتى دواى لێبوردنى لەئەندامانى خۆى كردبالەسەرئەوئابڕووچوونانەى لەسەرگەندەڵیەكانى سامى شۆرش ئاراستەیان كرا،لەبڕى لێپێچینەوەلەگەندەڵى ودزییەكانى سامى شۆرش كەچى پارتى ویەكێتى وەك كوێرێك وبێگوێدانەڕابردووى سامى شۆڕشیان كردەسەرۆكى كوتلەى ئەندامانى پەرلەمانى عێراق (دەنگى هەولێرپیرۆزە)،بەوبەرنامەییەى پارتى ویەكێتى بێت لەسەرهەڵسەنگاندنى كارى باش وخراپ ئەوادەبێت(نەوزادهادى)پارێزگارى هەولێرلەبەردەم پارێزگالەسێدارەبدرێت،چونكەئەم نەوزادهادیەهەمووكارەكانى پێچەوانەى بەرنامەكانى یەكێتى وپارتیە دوورلەبەرنامەى حزبەكەى خزمەتى زۆرى هەولێرى كردووە وكۆمەڵێك گۆڕانكارى كردووەلەهەولێر كەلاى ئەوان نەئەبابیكردبایە،بۆیەبەبڕیارى پارتى ویەكێتى لەبەرئەنجامدانى زۆرترین كارى باشە(نەوزادهادى)پارێزگارى هەولێرلەسێدارەدەدرێت ولەبەرئەنجامدانى زۆرترین گەندەڵى وخراپەكارى وكۆكردنەوەى ماڵ بەڕێگاى ناشەرعى(سامى شۆرش)دەكرێتەپارێزگارى هەولێر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست