ئه‌نفالی زیندووه‌کان ..
Monday, 02/05/2011, 12:00
که چراکان خۆیان ده‌سوتێنن ،
ئێوه بۆ ده‌یانکوژێننه‌وه ؟!!
له‌هه‌ر شوێنێک گه‌ر نه‌مامێک ڕووا
مه‌یشکێنن و مه‌یبڕنه‌وه
ده‌یانی تری بده‌نه پاڵ
به‌ڵکو ئه‌و شوێنه ببێ به دارستان !!
من باڵنده‌م ...
باڵنده‌یه‌کی قه‌ره‌ج ...
قه‌ره‌جێکی کیشوه‌ر بڕ؛
نازانم له‌گه‌ڵ بارانی کام هه‌وردا که‌وتمه ئێره
ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه ،
بـۆ ئـــاســـمان !!
من له منداڵیه‌وه فێری به‌رزه فڕ بووم
ئه‌وانه‌ی که خه‌ونی فڕینیان نیه
با ڕێ له باڵنده‌کانیش نه‌گرن !!
واز له‌م کۆنه په‌رستی و چه‌ق به‌ستووییه بێنن
چ گاڵته جاڕیه‌که ، تا ئێستاش
هه‌ر له‌م قاوه ڕه‌شه‌دا
به دوای به‌ختی سپی دا ده‌گه‌ڕێن !!
ئه‌رێ خاڵۆ تۆ چه‌ند هه‌زار جار
ئه‌م ته‌زبێحه‌ت به ناو ده‌ستا سووڕانده‌وه ،
پێم بڵێ به کوێ گه‌یشتی؟!!
ئه‌رێ مێژوومان گه‌یشته چه‌ند هه‌زار
ئێمه هێشتا هه‌ر خه‌ریکی جوانکردنی
ڕیسواییه‌کانی ڕابردووین و
ده‌مانه‌وێ له ده‌رفاتێکدا مێژوو بنوسینه‌وه !
هه‌زاران ساڵه به ده‌وری ئاگری نه‌ورۆزه‌وه
هه‌ڵده‌په‌ڕین و تف له زوحاک ده‌که‌ین و
ئاگر تا ئه‌وپه‌ڕی ئاسمان به‌رز ده‌که‌ینه‌وه
به‌ڵام که‌سێک نه‌یتوانی له‌و هه‌موو ئاگره
ده‌نکه شقارته‌یه‌کیش ،بخانه ناو ماڵی
زوحاکه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه و
ببێته کاوه‌یه‌کی تر !!
گه‌ر خه‌باتتان کردووه له ڕابردوو
ئێمه له ئێستادا ده‌ستان ماچ ده‌که‌ین
به‌ڵام ...
گه‌ر پاک بێ و ده‌ستتان نه‌چووبێته خوێنی یه‌کتر
ملی ڕۆڵه‌ی کوردتان نه‌بربێته به‌ر په‌تی سێداره
ماڵباتی کوردانتان نه‌خستبێته نێو زیلی عه‌سکه‌ری و
ڕه‌وانتان نه‌کردبن بۆ زیندان پاشانیش بۆ گۆڕستان
مالێ ئێمه‌تان نه‌بردبێ به تاڵان.
بۆ پشت که کورد و ده‌ست له دووژمنن ؟
ئه‌م بێگانه په‌رستیه تا که‌ی؟!
ده‌م ڕووتێکی بیانی تا سه‌ره‌وه ده‌چێ
ئاغا به‌ده‌م پێشوازیه‌ه ده‌چێ
که‌چی ڕیش سپیه‌کی ، پشت چه‌ماوه‌ی ،
ده‌ست له‌رزۆکی ، کوڕ شه‌هیدی خۆمان ،
تا گیانی ده‌رده‌چێ ...
ده‌بێ هه‌ر له‌به‌ر ده‌رگا چاوه‌ڕێ بێ !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست