كەركوك لە دوو رووداو وكارێكى تیرَورستیدا
Sunday, 28/08/2011, 12:00
رێكەوتى 28\8\2011 كاتژمێر پێنج ونیوو كوگایەكى پەراوگە لە شەقامى محاكم دەسوتێت سەرچاوەیەك نزیك لە خزمى كۆگاكە بەناوى فەلاح دەربارەى چۆنیەتى سووتانى كوگاكە گوتى: لە رێگای كەسێك خاوەنی كۆگاكە ئاگادار دەكرێ كە دوكەڵ لە كۆگاكەی بەرز دەبێتەوە، لە ئەنجامی شۆرتى كارەبا سووتان لە گۆكاكە دروست دەبێ، پاسەوانى كوگاكە كەلە نەتەوەى عەرەبە بەهۆی خەوتنی لە رووداوەكە بێ ئاگادەبێ، بەهۆی مژینی كاربونی سوتاوی كتێبەكان بە خێرایی دەگەیندرێتە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك، زیانی كتێبخانەكە مەزەندە دەكرێ بە 60 دەفتەر دۆلار ، شایانی وتنە خاوەنی كۆگاكە بە هۆی ئەو زیانە گەورەیی لە كۆگاكەی دەكەوێ لە هەوڵی خۆكوشتن دەبێت، بەڵام بەهۆی هاوڕێی و خزمەكانی رێگری لێ دەكرێ.
2\ رێكەوتی 27\8\2011 بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێكی كۆستر و مازدەیەكی جۆری سالۆن لە رێگای گشتی كەركوك دوبز ئۆتۆنبێلی جۆری كۆستر لە دوای وەرگەڕانی بە نەفەرەكانییەوە دوسووتێت،، سەرجەم خانشینی كۆستر كە نزیكەی 30 كەس دەبێت دوسوتێن، شایانی وتنە كۆستری ناوبراو بە ونیازی گەشتیك بوونە كە لە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان، هەمان كات هەلگرتنی چە ند جیلیكانێ بەَنزین ئەو كارەساتە دڵتەزێنە روودەدات. بەڵام ئۆتۆمبێلی مازدە چوار ئاسایشی كۆمیتەی شارۆچكەی دووبزی تیا دەبیت،3 یان بریندار و یەكیكان ژیان لە دەستدەدات.
3 لە شارۆچكەی دووزخورماتوو رێكەوتی 28\8\2011 كاتژمێر 8 ی بەیانی باسكیلێكی بۆمبرێژكراو لە بەردەم بەنزیخانەی كۆنی تووزخورماتوو دەتەقێتەوە، ئەفسەری هەواڵگر محەمەد تەقی و پۆلێسیك و هاولاتیەك بریندار دەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست