بێ دەسەڵاتى دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ و پاشاگەردانى شارۆچكەكە
Saturday, 21/11/2009, 12:00
لە هەموو كۆمەڵگەیەكى مرۆیدا یان لە هەر كوێرە دێیەك تاكوو شارێكى گەورە سیستەمێك یان دەسەڵاتێكى یاسایى دادپەروەر یان كوێخایەكى عادل هەیە بۆدابینكردنى ئاسایش و رێكخستنى ژیانى هاوڵاتیان و دابینكردنى پێداویستى و خزمەتگوزاریەكانیان ،لە شارۆچكەكەى ئێمەش (چەمچەماڵ) پریەتى لە دەسەڵاتى(مەڵبەند ولق وكومیتەو ناوچەوڕێكخراو كۆمەلە و بارەگاى كوێخاو ئاغا و كاروبارى كۆمەڵایەتى , دیوەخان و...............هتد) جگەلەحكومەت و قائیمقامیەت ومحكەمەو وبەڕێوەبەرێتى پۆلیسى هەمەجۆرو وئاسایش ودەزگاكانى هەمەجۆرو وپێشمەرگە و سەربازگەو زیندانى فیدڕاڵى و كۆمەڵێك فەرمانگە......هتد) لەگەڵ ئەم هەموو دەسەڵاتە بێ دەسەڵاتە لە چەمچەماڵ كە چى شار(چمچماڵ) هەر پاشاگەردانیە و ڕۆژ نیە كارەساتێكى شەرو كوشتارو دزى وراكردنى زیندانى ونائارامى ودڵڕاوكێ ڕووبەڕووى دانیشتوانەكەى نەبێتەوە وخاوەن قوربانى وزیانلێكەوتەكان گیانى تۆڵە وڕقیان ئەستوورتر نەبێت بەرامبەر بەیەكترى، ڕاستە ئاستى ڕۆشنبیرو هوشیارى هاوڵاتى كاریگەرى هەیە لەسەر ئاسایش وئارامى شار ، بەڵام حزب و دەسەڵات لەم شارۆچكەیەدا ڕۆڵى هەیە و بە مەبەست یان بێ مەبەست توانا وئارەزووى چارەسەركردنى نیە ، چوونكە هەرهەمووئەو دەسەڵاتانەى ئاماژەم پێكرد تەنها وەكوو هاوڵاتیەكى ئاسایى دەسیان بە كڵاوەكەیانەوە گرتووە وتاكووبا نەیبات ومێش میوانیان نیە وخەڵكى شارش هیواى خیریان نیە پێیان .
من لێرەدا ئامۆژگاریم بۆدانیشتوانى شارى چەمچەماڵى خۆشەویست ئەوەیە كەوابزانن شارهەرخۆیانیتیایە ئەم هەنگاوانە بنەن:-
1. پشت بەخوا گیانى لێبووردەیتان هەبێت بەرامبەر بەیەكترى وكێشەى (گەورە وبچووك) ى خۆتان بەخۆتان چارەسەر بكەن و،ڕۆشنبیرانى شار پێشەنگى ئەم هەنگاوەبێت.
2. ئەو بنەماڵانەى كە كێشەیان هەیە لەڕێگاى خزمان وهاورێیانى خۆیانەوە چارەسەرى بكەن ، بەتەماى ئەم دەسەڵاتەمەبن هاوكارتان بێت.
3. لاوانى دڵ گەرمى شارلەكاتى هەركێشەیەكدا دان بە خۆتانبگرن ولێبووردەبن ، چوونكە دواى هەر كارەساتێ پەشیمانى بەدوادا دێت وچ سوودى نابێت.
4. دانیشتوانى شار باهەست بە بەرپرسیاریەتى بكەن بەرامبەر بەیەكترى هاورێ وهاوخەمى یەكتربین.
5. دڵنیابن لەوەى خۆتان چارەسەرى كێشە وكەم وكوڕیەكانى خۆتان نەكەن بەتەماى حزب و حكومەت مەبن چوونكە ئەوان تەنها بۆنمایش وڕیكلامى حزبى سەردانى پرسەكانشتان دەكەن ئەگەر كارەساتێك خوانە كردە مەرگشى بەدوادابێت .
هیوادارم دانیشتوان و ڕۆشنبیرانى چمچماڵ خۆیان ببنە خاوەنى پێشكەوتنى شارۆچكەكەیان وچارەسەرى گرفتەكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست