نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌رێز وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌رباره‌ی دامه‌زراندی دکتۆر به‌رزان یاسین وه‌ک راگری کۆلێژی هونه‌ره‌کان
Friday, 23/04/2010, 12:00
پێشه‌کی ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم که ئه من سه‌ر به هیچ پارتێک نیمه وه ریزی هه‌موو پارته‌کانیش ده‌گرم . هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌واڵه‌شم زوو تر بڵاوه نه‌کرده وه ، چونکه له کاتی دیاریکردنی د. به‌رزان یاسین وه‌ختی که‌مپانی هه‌ڵبژاردن [ئینتخاباتی پرلمانی عیراق ] بوو له وه ده‌ترسام که لایانێک ئه‌م هه‌واڵه‌ی به ره‌خنه یان به جوێن یان به دژه به‌رایه‌تی بداته قه‌ڵه‌م . جا تکاتان لێده‌که‌م وه رێزتان ههرزیاتر دبێ لای جه‌ماوه‌ری که جار جار گوێ له که‌سانێکیش بگرن که بێلایان و سه‌ربه‌خۆن ،
ئه‌من نههونهرمهندم نه دکتۆرام هه‌یه که چاوببرمه شوێنه‌که‌ی د. به‌رزان ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوه‌رتان بهخوداههیه ، ئه‌وا خوا قبولناکات . ئه‌گه‌ر باوه‌رتان به خودانیه وه علمانین له هیچ وڵاتێکی قانونێ کاری واناکرێ . به‌ڵام زیاد له حه‌وت ساڵ له پاریس ژیانم بردۆته سه‌ر وه ئه‌و قسانه‌ی ده‌یکه‌م زۆرئاسانه تحقیقیان لێ بکرێ که راستن یان نا ؟
کاک به‌رزان هونه‌رمه‌نده ئه‌مه قسه‌ی تێدانیه ، به‌ڵام له ژیانیدا سێ مانگ ده‌وامی هیچ زانکۆیه‌کی نه‌کردیه بۆ به‌کالۆریۆس ، ئه‌م کوری باشه وه‌ک زۆریتر له سالی 2003 یان 2002 ، شه‌هاده‌یه‌کی ته‌زویری زانکۆیه‌کی عئراقی هێنا و ته‌رجمه‌ی فه‌ره‌نسی کرد وه له زانکۆی پاریس یه‌کسه‌ر ناوی خۆی نوسی بۆدکتۆرا ، راسته دکتۆرای هه‌یه به‌ڵام ئایا ده‌ڵیت له چ زانکۆیه‌ک وه به‌کالۆریۆسی له چ بوارێک‌دا هه‌یه ؟ یان ماسته‌ره‌که‌ی له‌کوێ په‌یداکرد؟
هه‌موو که‌س ده‌زانی که زانکۆکانی فه‌ره‌نسا لێکۆڵینه‌وه ناکه‌ن له‌سه‌ر راستی بروانامه بیانیه‌کان . به تایه‌به‌تی بروانامه‌ی عێراقێک که ئه و ساڵه له جه‌نگدابوو. وه ده‌سته‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا پشتگیری سه‌دام بوون . بۆیه به‌ئاسانی کاک به‌رزان یاسین توانی ناوی خۆی بنوسێ بۆ دکتۆرا. دکتۆراکه‌ی به‌رزان یاسین له‌سه‌ر مێژووی مۆسیکای کوردی ه نه‌ک له بواری مۆسیکا .
دکتۆر به‌رزان یاسین له ژیانیدا له دائیره‌یه‌ک کاری نه‌کردوه دوو هه‌فته له سه‌ر کورسی هیچ پۆلێکی زانکۆ دانه‌نیشتوه ئێستا ده‌یکه‌ن به راگر ؟ تکایه ، واته نه ته‌جروبه‌ی له به‌رێوه‌بردن و نه ته‌جروبه‌ی له خوێندن و سیسته‌می زانکۆداههیه چۆن ههقیپێدهدهن ببێ به راگر؟
جا با ئه وگهنجانهی که هونه‌ری ده‌خوێنن به‌رزان یاسین نه بیته نمونه‌یان تکایه . یان ئه‌من نوسه‌ر نیمه به‌ڵام چۆن ده‌بێتن که د. فه‌رهاد پیرباڵ وانه‌ی ئیستاتیکا [فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌رو جوانی] ده‌ڵێته‌وه که له ژیانیدا دوو رۆژ ئه‌و بابه‌ته‌ی نه خوێندوه له هیچ زانکۆیه‌ک . تکایه ،
تکایه ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیانه قبوڵ مه‌که ن ، به‌م جۆره بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ریش هه‌ن که گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن . جێی داخه و...
دوبارهیدهکهمهوه که ئه‌من نه سه‌ر به پ د ک و نه‌سه‌ر به ی ن ک نه به [گۆران] و نه ئیسلامی، هه‌ر بۆیه بۆ هه‌موو بڵاوکراوه‌کانیش ده‌نێرم ، به‌ڵام ویژدانم قبووڵی ناکات ، جا به‌رێزان که ده‌زانم ئێوه‌ش بێ ویژدێن نینه ، تکایه ،
سووریش ده‌زانم که به‌رێزتان نه کاتتان هه‌یه وه نه بێزتان دێتن وه‌ڵامی ئه‌م جۆره نامانه بده‌نه‌وه به‌ڵام هیوادارم راگری نوێی کۆلێژی هونه‌ره‌کان ی زانکۆی سلیمانی وه‌ڵامیکی راستیمان بداتێ نه‌ک ته‌زویر . گوناهی ئه‌وقوتابیانه چیه ؟
وه‌ک ده‌بینن لهنامهکهمدا هیچ حه‌دم نیه قسه‌یه‌ک ناشرین بنوسم بۆ هیچ که‌سێک جا تکایه بارێزی یه‌کتر بگرین
له‌گه‌ڵ رێزی بێ پایانم بۆتان
زانکۆی نوشاتێل /سویسرا.
23.04.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست