قسەى هەموو بەرپرسانى پارتى : "ئەگەر ئێمە نەبونایە ئێستا شتێك نەبو بەناوى یەكێتى نیشتمانیەوە..!!"
Thursday, 28/04/2011, 12:00
بەرێزان ناونیشاى ئەم بابەتەتان بەلاوە سەیر نەبێت ،ئەمە قسەى هەموو بەرپرسانى پارتى یە ولەكۆڕو كۆبونەوە نهێنیەكانى ئەم حزبەدا، ئەوەتا (دیارى حسین) ى بەرپرسى تازەى لقى12 وئەنداممى ئەنجومەنى سەركردایەتى پارتى لەسەردانێكى دا بۆ سنورى قەزاى پێنجوێن ڕۆژىووشەمە 25/4/2011و كۆبونەوەى لەگەڵ هەرسێ لیژنە ناوچە كانى(پێنجوێن ،ناڵپارێز،شلێر)وسەرجەم كادرەكان سنورى ئەو سێ ناوچەیە وەك ئەوەى بڵەى ئەمە یەكەم بەرپرسە سەردانى ئەم سنورە ى كردبێت دووبارە چەند بارەى كردوە لەكۆبونەوەكەدا ووتى ئەگەر ئێمە نەبونایە باوڕتان هەبێت ئێستا شتێك نە بوو بەناوى یەكێتى نیشتمانیەوە. خۆشەویستان ئەمە ناخ وئەقڵیەتى ئەم دوو حزبیە ئەگەر لەسەر حسابى خوێنى ئەم گەلەو دابەشكردنى سامانى گشتى ئەم كوردستانە و لەپێناو بەرژەوەندى شەخسى حزبى دانەبوایە ڕێكەوتنى ستراتیژى نێوان یەكێتى پارتى دروست نەدەبوو تابە ئەمڕۆش شەڕى ناوخۆیان درێژە پێدەدا،چونكە ئەو قسەیەى (دیارى حسین) یەكەم قسەى ئەوبەرپرسەباڵایەى پارتى نى یەو لەهەمووكۆبونەوەكانیاندا ئەقسیە دەكرێت و من وەك كادرێكى پارتى لەوسنورەدا كەلەپێناو دابیكردنى پاروەنانێك بۆ منداڵەكانم بوم بەپارتى چەندین جار گوێم لەم قسانە و چەندین قسەى ترى نەشیاوبوە كە ئەم دوو حزبە بەرامبەر یەكتر كردویانە بەردەوام دەیكەن لەولاشەوە باسى ڕێكەتنى ستراتیژیم بۆ دەكەن . لەداهاتوێكى نزیك دا بەتۆماركراوى (دەنگ) دەقى قسەكانى (دیار حسین)تان بۆ دەنێرم تابەگوى خۆتان گوێ بیستى قسەكانى بن لەگەڵ ئەوبەڵێن و وەعدە گەورانە ى كەپیدان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست