هه‌نگاونان بهرهوههڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی یه‌کان له‌هۆڵه‌نداو ویستی کورد تیدا ؟
Monday, 15/02/2010, 12:00
هۆڵه‌ندا وه‌ک ووڵاتێکی ئه‌وروپی جگه له‌بچوکی پێوانه‌ی ووڵاته‌که‌ی ،ڕێژه‌ی دانیشتوانی له‌سه‌ری چڕ‌و تێکه‌ڵاوه به‌هۆی بوونی هه‌ندێ کۆمه‌لگای تروبوونیان وه‌ک په‌ناهه‌نده پێکه‌وه ده‌ژین بێ جیاوازی به‌پێ ی ده‌ستوور و یاسای ئه‌و ووڵاته ،که هۆڵه‌ندا دیموکراتیه‌تی په‌رله‌مانی هه‌یه ، په‌رله‌مانه‌که‌ی پێک هاتووه له ژووری یه‌که‌م و ژووری دووه‌م ،هۆڵه‌ندیه‌کان نوێنه‌رانی خۆیان بۆ ژووری دوووم هه‌ڵده‌بژێرن هه‌روه‌ها بۆ نوێنه‌رانی پارێزگا‌و شاره‌وانیه‌کانیش ،حکومه‌ت له شاژن و وه‌زیره‌کان پێک دێت ،به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوور شاژن ناگۆڕێت وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆی نیه بیروڕای سیاسی بدات ته‌نها حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان لێپرسراون له‌جێبه‌جێ کردنی یاسا، له ڕیگای هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدانی دیموکراتی شه‌وه هاووڵاتیانی توانیویانه ڕۆڵی گرنگی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر باری سیاسی له‌سه‌رئاستی ووڵات و ناوچه‌کانی ، هه‌مووکه‌سێک ونیشته‌جێ ی ئه‌و وولاته له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌وه بۆی هه‌یه ده‌نگ بدات هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ووڵاته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپاش که له شاره‌وانیه‌کی هۆڵه‌ندا ناویان تۆمارکراون وئه‌وانه‌ی کهئهوروپیش نین وپێنچ ساڵ به‌سه‌ریه‌که‌وه به شێوه‌یه‌کی یاسایی له هۆڵه‌ندا ده‌ژین بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن وه‌کو ئێمهوماناوخهڵکانی تری کۆمه‌ڵگاکانی تر که په‌ناهه‌نده‌ن له‌م ووڵاته .له‌خولێکی تری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی یه‌کان که به‌نیازن لههۆڵهندا له3 /3 /2010 به ئه‌نجام بگات ،له ئێستاوه که‌وتونه‌ته بانگه‌شه‌کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان وپارته هۆڵهندیهکانیش ناوی کاندیده‌کان و به‌رنامه‌ی داهاتووی کاریان له‌نێو خه‌ڵکا بڵاوکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به ئازادانه بهرهوسندوقی ده‌نگ دان بچن بۆیان .
له‌وانه‌یه ڕاسته‌وخۆ کاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی بهرچاونهبن ،به‌ڵام هه‌مووکه‌سێک ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ڕێبازی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرنگه که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا خه‌ڵک بێده‌نگ نابێ و بهرهوسندوقی ده‌نگ دان هه‌نگاوده‌نێن ،لهناوگشت ده‌زگاکانی به‌ڕیوه‌بردندا له هۆڵه‌ندا ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی له هه‌موویان زیاتر له‌خه‌ڵکه‌وه نزیکه ،بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ره له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان ،شاره‌وانی له‌نێو ئه‌و بوارانه‌ی لێپرسراوهێتی ئه‌مانه‌ن( ،نیشته‌جێ کردن له‌سنووری ده‌سته‌ڵاتی وهاتووچۆو ژینگهوههروههاش سه‌باره‌ت به‌خوێندنی گشتی له‌ناوچه‌کان وخزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ودایهنگاوباخچهی ساوایانی منداڵان و وه‌رزش وکلتوروخۆشگوزاری) .
که‌واته هاووڵاتیان ده‌توانن له‌ڕیگای ئه‌م ده‌نگدانه‌وه کاریگه‌ریان هه‌بێ له‌سه‌رئاستی شاره‌که‌یان و شاره‌وانیه‌که‌یان ،چونکه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن وجارههیه ڕێک ده‌که‌وه‌ێ ئه‌مانه چه‌ند شه‌قامێک له‌نزیکه‌وه له‌گه‌ڕه‌که‌کاندا له‌گه‌ڵماندا بژین وه ده‌توانرێت باشتر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسیه‌کانی سه‌رئاستی هۆڵه‌ندا په‌یوه‌ندی بگری له‌گه‌ڵ ئه‌ماندا باشتره که ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌یه له‌خۆش گوزه‌رانی هاووڵاتیان .
به ناشکوری ناڵێم له دوای ئهوکۆچه به کۆمهڵهولێشاوهی کورد بهرهوتاراوگهو جێ هێشتنی کوردستان وکۆڵ به‌کۆڵ بوون وهه‌ڵبژاردنی ژیانی نێو کیشوه‌ره ساردوسڕه‌کان له ئاکامی شه‌ڕی نێوخۆی کورد به کوردکوشتن و به‌رده‌وامی بۆ گه‌نده‌ڵی ئیداری وفه‌سادی کۆمه‌ڵگا به نێوی پێشکه‌وتن وتاڵان ودزینی داهاتی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی که‌سانی ئه‌نفال چی وخۆفرۆشوو سیخوڕی نێو پارته‌کوردیه‌کان له‌سه‌رحسابی خوێنی شه‌هیدان وڕهنچ وقوربانی دانی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ،به‌رده‌وامی هه‌یه ئهوکۆچه بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ،له‌گه‌ڵ ڕوودانی ئهوههموونههامهتیهی که کورد به ده‌ست ئه‌م پارتانه‌وه چێشتیان و دووری لێوه‌یان ، خه‌ڵکی کوردی تاراوگه ڕۆحی کوردایه‌تی وکوردبوونی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه له‌چه‌ند که‌سانێکی که‌م نه‌بێ . وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له‌کوردستان وتۆرانی خه‌ڵک لێیان.
کوردی تاراوگه له‌که‌م و زۆر توانیویانه پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ له ناساندنی کورد و دۆزه ڕه‌واکه‌ی له ڕێگای ئه‌م دیموکراتیه‌ی که ئه‌م شاره‌وانیانه به‌خشیویانه به‌ئێمه‌ی کورد و هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگا بیانیانه‌ی که له هۆڵه‌ندا په‌ناهه‌نده و نیشته‌جێن ،به هاوکاری کردن وکردنه‌وه‌ی باره‌گای جۆراوجۆرولهژێر ناونیشانی کۆمه‌له‌و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری وکلتوری و به ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌زاران چالاکی جۆراوجۆر ،بۆیه ده‌کرێ له‌ڕیگای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ش که له3ی ئازار به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێ ههمووکورد ڕۆڵی گرنگی خۆیان ببینن له‌سه‌ر باری سیاسی وله‌سه‌رئاستی ناوچه‌کاندا له‌چوارساڵی داهاتوودا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی وبێ ئومێدی کورده له‌تاراوگه ، هیچ سه‌ربه‌خۆ بوونێک له‌نێو ئهوڕێکخراو کۆمه‌ڵه ڕۆشنبیری وکلتوریانهدا بوونیان نه‌بووه له داهاتوو ئێستاش دا به هۆی چه‌ند که‌سانێکی حیزبی وکاسهلێس و گرتنه ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سته‌ڵات له‌نێویانداو ئه‌وانیش به‌ویست وئاره‌زووی خۆیان به‌ره‌وکه‌ناری ڕه‌نگ و حیزبایه‌تی ته‌سکیان بردووه و خه‌ڵکانی کوردیان له‌خۆیان تۆراندوه بهوسێبهربوونهی هه‌ڵسوکه‌وتی پارتایه‌تیان و خزمه‌ت کردن به‌یه‌ک ڕێ ڕه‌و ولهبیرکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئایندهی کوردستان و له‌ده‌ست دانی هه‌زاران ده‌رفه‌تی زێڕین وده‌سکه‌وتی گه‌وره گه‌وره له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که‌ئێمه‌ی تیا ده‌ژین و که‌س خۆی به به‌رپرسیار نازانێ و ڕۆژ به ڕۆژ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی وکوردبوون له نێو هه‌ستی ئه‌و خه‌ڵکه شۆڕشگێڕه‌ی که هه‌ست به‌کوردبوونی خۆی ده‌کات کاڵ ده‌که‌نه‌وه بۆ تواندنه‌وه‌یان له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌و له‌بیرچوونی ناوی خۆیان وکوردبوونیان .
ئه‌وه تا ئێستا له‌نێو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لێره‌وله‌وێ به‌رگوێمان ده‌که‌وێ فڵانه کورد خۆی کاندید کردوه له ڕیگای پارتێکی هۆڵه‌ندی و ده‌یه‌وێ ببێته ده‌نگێک بۆ کورد،به‌ڵام بێ پشتیوان وهاوکاری له‌نێو که‌می ده‌نگده‌ران بۆیان ناویان هه‌رزوو ده‌کوژێته‌وه وبێ ئومێد ده‌بن له‌خۆیان کوردبوونیان .
هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ڕێکخراوێکی یه‌کگرتووی کوردی بێ لایه‌ن وهه‌وڵدان بۆ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی وبوونی کوردزانین ،هۆکاره‌که‌ش بۆ ئه‌وله‌یه‌ک تزاندن و دووبه‌ره‌کیه‌ی که تائێستاش بوونی هه‌رماوه و ههربهرده وامه وگاریگهری لهسهرکوردی کوردستان وتاراوگهش هه‌یه.
ئه‌گینا کوا ویستی کورد و پرۆگرامی کارکردن وکاندیدهکانی له‌نێو شاره‌وانیه‌کان که بچوکترین داوای کورده بۆ زیاتر ناساندنی خۆی وکێشه ڕه‌واکه‌ی ، ئه‌گه‌ر که‌مێک چاو له نه‌ته‌وه‌کانی تری وه‌کو ئێمه‌ومانان بکه‌ین که ئه‌وانیش میوانن له‌سه‌رئه‌م خاک و ووڵاته، بزانه چه‌ند یه‌کگرتوون له پێناوی ئامانجه‌کانیان وهاوکاری کردنی ووڵاته‌کانیان وپشتگیری کردنیان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانیانه‌وه، ئێمه‌ش نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم دێنه ئه‌وروپا که‌س نازانێ خه‌ریکی چین وچ پلان وپرۆگرامێکیان پێ یه بۆ کورد و ئه‌و ووڵاتانه ،له‌سه‌ردانێکی حیزبی و ڕابواردنی تایبه‌تی هیچیان لێوه سهوزنابن بۆ ئایندهی کورد.
هیوادارم حکومه‌تی کوردستان له‌کارکردنی داهاتوویدا به‌خه‌م خۆری ئاوڕێک له‌بوونی کورد بداته‌وه وله‌یه‌ک خستنیان وکۆکردنه‌وه‌ی تواناکانیان بۆ زامن کردنی ئه‌زموونی کوردستان وئاینده‌ی گه‌شی نه‌ته‌وه‌یمان .
هۆڵه‌ندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست