کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کتێبی بیست ویه‌ک تیشک بووه‌ ناونیشانی چیرۆکی ئافره‌تێکی کورد

Sunday, 23/10/2011, 12:00





‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ ئافره‌تێکی کورد به‌ ناوی خاتوو (گوڵاڵه پشده‌ری) له ‌نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌وروپی وه‌ک هۆڵه‌ندا ، سه‌رنجی زۆربه‌ی زۆری میدیای ئه‌و ووڵاته به‌لای خۆیدا په‌لکێش بکات بۆ به‌رهه‌م هێنان وپێشکه‌ش کردنی کتێبێک به‌ ناوی (بیست ویه‌ک تیشک) به‌ زمانی هۆڵه‌ندی که‌ سه‌راپای وێسگه‌کانی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌بیست ویه‌ک به‌شدا باس کردوه‌ که سه‌رنجترین به‌شی باس له‌ تووش بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌کات که‌ نووسه‌ر خۆی تووشی بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ ڕابردوودا له‌ ووڵاتی خۆی له‌ باشووری کوردستان ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه‌ له‌ زوڵم و زۆری داگیرکاری عێراق و ئێران وپێ شێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤایه‌تی و زینده‌ به‌چاڵ کردنی ئازادی و گۆڕانکاریه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 وئاواره‌بوون بۆ دیوی سنووری ئێران و لێ که‌وتنه‌وه‌ی ئازادکردنی به‌شێک له‌ باشووری کوردستان و پێکهێنانی په‌رله‌مان وحکومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای په‌نجا به‌ په‌نجاو وهه‌لیسانی شه‌ڕی کورد کوژی له‌ نێوماڵی کوردان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دابه‌ش بوونی دوو ئیداره‌ی کوردی له‌ هه‌ریمێکدا ولێ که‌وتنه‌وه‌ی هه‌زاران گه‌نجی شه‌هید وله ‌ده‌ست دانی قاره‌مانانی شاخ و کۆتایی هاتن به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس و نه‌مانی سه‌دامی دیکتاتۆر له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و لکاندنه‌وه‌ی جارێکی تری باشووری کوردستان به‌ عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌وه‌ و فراوان کردنی ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌و چوارچێوه‌یه‌و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆی کوردستان و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی و وه‌رگرتنی بڕه‌ پاره‌ی به‌فیڕۆدانی نه‌وت و هێنانه‌کایه‌ی زیاتری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان له‌سه‌ر شانی هه‌ژارانی ووڵات و به‌رزکردنه‌وه‌ی کوشک وته‌لاره‌کانیان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی گه‌نده‌ڵکاران و ژیان پاراستن و داڵده‌دانی جاش وخۆفرۆش وسیخوڕ و فایلداره‌کان و نه‌هێنانه‌دی سه‌دان خۆزگه‌ی گرنگ و پێداویستی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌ خزمه‌ت گوزاریه‌کان له‌ نموونه‌ی داو ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردن و گرنگی دان به‌ نه‌خۆشخانه‌ و پسپۆرانی بواری پزیشکی .
ئاشکرا کردنی هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ و سه‌ره ‌داوی تر له‌ ژیانی له‌ دووتویی ئه‌وکتیبه‌دا به ‌ڕوون و ئاشکراو بوێرانه‌ خستۆته‌ به‌رده‌ست که‌ ڕۆژنامه‌نووسی هۆله‌ندی خاتوو کارین هاوکاری بووه‌ بۆ هێنانه‌دی ئه‌م خه‌ونه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای تووش بوونی به‌ نه‌خۆشیه‌که‌ی بیری له‌م کاره‌ کردۆته‌وه‌ ، که‌ ئه‌مرۆش هه‌موومان بینیمان زۆربه‌ی زۆری میدیا جۆراو جۆره‌کانی هۆڵه‌ندای هێنایه‌ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م باسانه‌ له‌ شێوه‌ی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ خۆیو هاوکاره‌که‌ی ئه‌وه‌ ج جای به‌ نووسین وبڵاوکراوه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ فه‌رمیه‌کانی وه‌کو ته‌له‌گرافی هۆڵه‌ندی و ماڵپه‌ڕه‌ گشتیه‌کانی ڕاگه‌یاندنی هۆڵه‌ندی ئاماژه‌یان به‌م کاره ‌پڕ زه‌حمه‌ت و پیرۆزه‌ی کرد که‌
له‌ ڕۆژێکی پڕ له‌ ڕیزلێ ناندا له‌22 /9 /2011 له‌ هۆڵێکی پڕ له‌ ڕۆژنامه‌نووسانی هۆڵه‌ندی وکه‌سایه‌تی دیار و دۆستان وئازیزانی ، کتێبه‌که‌ی به‌ فه‌رمی پێشکه‌ش بکرێ وبناسرێ وکتێبخانه‌ی هۆڵه‌ندای پێ ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
ئه‌وه‌ی جیگای ئاماژه‌ پێ کردنه‌ ئا له‌م کاته‌دا وه‌ستانه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕابردووی ئه‌م خاتوونه‌ گوڵاڵه‌ خان ، پێش هێنانه‌دی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پیرۆز و گرنگه‌ خاتوو (گوڵاڵه‌ پشده‌ری) له‌ نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتیمان په‌روه‌ر و کوردایه‌تی گۆش کراوه‌ به‌ خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌که‌ی و خزمه‌ت کردنی کوردستان که‌ هه‌ڵگری ناوه‌که‌ی خۆی
پێ ناسه‌یه‌ له‌ چ لانکه‌یه‌کی شاری کوردیه‌تی و چه‌ندین زامدارکرا و هه‌ستی به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد کردوه‌ له‌ دوای بڕیاردان و جێ هێشتنی ووڵات و هه‌‌ڵبژاردنی ڕێگای نامۆیی به‌ره‌و کیشوه‌ری ئه‌وروپا و ووڵاتی به‌سته‌ڵه‌کی وه‌کو هۆڵه‌ندا ، هه‌ر زوو خۆی گه‌یانده‌ نێو ڕه‌وه‌ندی کورد و کاری بۆ ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان ده‌کرد له‌ ڕێگای ئه‌و ڕێکخراوه‌ ڕۆشنبیر وکلتوریانه‌ی که‌ هه‌بوون له‌ هۆڵه‌ندا،
ئه‌م خاتوونه‌ له‌سه‌ر هێزو توانای خۆی و گیرفانی به‌شداری چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌کانی ده‌کرد ج به‌ به‌شداربوون ج به‌ ووتار خوێندنه‌وه‌ که‌ له‌ کاتێکدا له‌ کوردستان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات وکورسی کوڕی کورد ده‌کوژراو بزه‌ی منداڵان ئه‌تاسێنراو فرمێسک له‌ چاوی دایکان و خوشکان ئه‌وه‌ران ،ئه‌م خاتوونه‌ کۆڵی نه‌ئه‌دا که‌ هه‌ندێک جاریش ئه‌م ڕێکخراو کۆمه‌ڵانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌س ده‌یانوویست ڕه‌نگ بکرێن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕو لێک ترازاندنی کوردیش له‌ نێو ڕه‌وه‌ندی کورد ڕه‌نگ بداته‌وه‌ ، به‌ڵام خاتوو گوڵاڵه‌ هیچ کاتێک ئه‌وکورته‌ باڵایانه‌ی ده‌ست وپێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات ئاسته‌نگ نه‌بوون له‌به‌رده‌میا بۆ هێنانه‌دی خه‌ونی گه‌وره‌تر و تێکه‌ڵ بوون به‌ کۆمه‌لگای هۆله‌رندی و ئه‌ونه‌ته‌وانه‌ی که‌ هاوشانی کورد له‌و ووڵاته‌دا په‌ناهه‌نده‌ و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی هۆله‌ندین ، نیشانیان بدات کوردیش هیچی که‌مترنیه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌کانی تری دنیا تنیائه‌وه‌ی جیامان ئه‌کاته‌وه‌ که‌ کورد له ‌ئێستادا خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌تی کوردنیه‌ که‌ ئه‌وه‌ش داگیرکارانی کوردستان لێ ی به‌رپرسن و ده‌بێ له‌ ڕیگای تێکه‌ڵ بوون وخۆنزیک کردنه‌وه‌ تیان بگه‌یه‌نین که‌ کوردستان زوڵمی مێژووی لێ کراوه‌ و به‌زۆر لێکێندراوه‌ به‌ عێراقه‌وه‌ به‌ وویستی داگیرکارانی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وت ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ده‌ی بینن ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌واوکه‌ری هه‌مان نه‌خشه‌ی ڕابردووی داگیرکارانه‌ که‌ کوردیان کرۆته‌ کۆیله‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌.
خاتووگوڵاڵه‌ خۆی گه‌یاندۆته‌ پارته ‌هۆڵه‌ندیه‌کان و ئه‌ندام بوونیان په‌سه‌ندکردوه‌ و دواتر له‌به‌ر زیره‌کی ولێ هاتووی و چالاکیه‌کانی پاڵێوراوه‌ بۆ خۆ هه‌ڵبژاردن و ناردنی بۆ ئه‌ندام بوونی پارێزگاکان ، به‌ڵام مه‌خابن له‌ به‌رنه‌بوونی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و دابه‌شبوونی کورد بۆ دوو ده‌سته‌ڵات و پشت گوێی خستنی پرسی کورد له‌ نێوکۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سانی زیره‌کی ڕه‌وه‌ندی کورد به‌ وخه‌ونه‌ نه‌گه‌یشتن نه‌ک گوڵاڵه‌خان چه‌ندینی تریش هه‌موو ئه‌مانه‌و کاری تر له‌ ڕابردوودا ڕێگای ماندووبوونی به‌ گوڵاڵه‌خان کورت نه‌ ئه‌کرده‌وه‌ به‌ڵکو زیاتر به‌رده‌وام ده‌بوو له‌ کاری چالاکیه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کورد که‌ دواکاریشی نووسینی ئه‌م کتێبه‌بوو.
به‌ ڕاستی جێگای سوپاس وستایشی گه‌وره‌تره‌ ، مرۆڤێک به‌ و هه‌موو ئازاره‌وه‌ بتوانێت به‌ ووره‌یه‌کی به‌رزه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ژیان بێته‌وه‌ وبێ ئومێد نه‌بێ له‌ تووشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و بۆ شای له‌ ‌ژیانی جێ نه‌هێڵێت وبه‌ ئارامی به ‌دوای ژیانه‌وه‌بێ له‌ هۆنینه‌وه‌ی تراژیدیایه‌کانی ڕابردووی ژیانی خۆی ونه‌ته‌وه‌که‌ی و نه‌خۆشیه‌که‌ی بخاته‌ سه‌ر په‌ڕاو به‌رده‌ستی ئه‌و کۆمه‌ڵگاییه‌ی که‌ لێ ی نیشته‌جێ یه‌ ،
هیوادارم ئه‌م ڕێزلێ نانه‌ی ئه‌م ووڵاته ‌و میدیایه‌کانی گرنگی پێ زانینیان دوو هێنده‌ی تربێ له‌لایه‌ن حکومه‌ت ومیدیای ووڵاته‌که‌ی له‌ باشووری کوردستان و کتێبه‌که‌ی به‌زووترین کات وه‌رگێڕنه‌ سه‌ر زمانی شیرین و پاراوی کوردی بۆی له‌ چاپ بده‌ن وبڵاوبکه‌نه‌وه‌ که‌ بزانن چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ وبه‌سووده‌ی تێدایه‌ له‌ باره‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ وه‌ که‌ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتووی هه‌ژار له‌ وبواره‌دا وه‌ک ئێمه‌ی کورد ، که‌ ئه‌مڕۆ له‌ جیهاندا یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان به‌ هۆیه‌که‌یه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به ‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ یه‌، له‌ هه‌ندێ ووڵاتی پێشکه‌وتووی دنیادا هه‌لومه‌رجی زۆرباش ڕه‌خسێنراوه‌ بۆ به‌رگریکردن و هه‌ندێکجار چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و نه‌خۆشیه که‌ له‌ ووڵاته‌ فه‌قیرو دواکه‌وتووه‌کان مردن زۆرتره‌ له‌ ووڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کان ، ‌به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌ له‌ دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌وه‌ له‌ به‌ڕیوه‌بردنی باشووری کوردستان کاری پێویست نه‌کراوه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ، پێویسته‌ کاری زیاتری بۆ بکرێ له‌ هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌ له‌ باشووری کوردستان وکه‌م وکوڕی هه‌یه‌ له‌ دابین کردنی پێداویستیه‌کانی چاره‌سه‌رکردن و هۆشیاری دان به‌ نه‌خۆش وتووشبوان ،ئه‌ویش به‌ هۆی قۆرغ کردنی بازاڕ و هێنانی ده‌رمانی به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی باشوووری کوردستان که‌ ئاینده‌یه‌کی تاریکی له‌بواری خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی ده‌بینرێ و کۆمه‌ڵگای تووشی ناساغی ولێواری مه‌رگ کردۆته‌وه‌.
ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ بیڵێم نموونه‌ی ئه‌م خاتوونه‌ زیاتر بێت له‌ پێشکه‌شکردن و داهێنانی زیاتر بۆ خزمه‌ت کردنی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کن له‌وگرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی ئه‌م خاتوونه‌له‌میدیاکانی هۆڵه‌ندا........
http://www.youtube.com/watch?v=CusKzz2JQdw

http://www.youtube.com/watch?v=ojkacSfYOM8&feature=related

http://www.youtube.com/watch?v=UntgYpxrtEA&feature=related

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە