بۆچی ئێمه‌ی کورد، هاوشێوه‌ی داگیرکاران له‌سه‌ربه‌خۆیی بوونمان تۆقیوین
Sunday, 30/01/2011, 12:00
له ماوه‌ی ڕابردوودا به دووقۆناغی جیاواز و تێپه‌ڕبوونی کورد له باشووری کوردستان له به‌هاری ساڵی 1991ی ڕاپه‌ڕێنی خه‌ڵکی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و نیسانی 2003 ی نه‌مانی دیکتاتۆری سه‌دام وداڕمانی داروده‌سته‌که‌ی ، له‌ئاکامدا هه‌رێمی باشووری کوردستان نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌کی به‌خۆیه‌وه به‌رجه‌سته‌کرد له پیاده‌کردنی شۆڕشی ئاوه‌دان کردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و به‌شداربوون له به‌ڕیوه‌بردنی نیوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی عێراق له ئه‌نجامی به‌شداری کردنی دووپڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ی ئه‌نجومه‌ی په‌رله‌مانی عێراق که کورد ده‌ورێکی سه‌ره‌کی وباڵای بینیوه له‌وبنیات نانه‌ی عێراق به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خواستێکی فه‌رمی و داواکاری مێژووی له‌به‌ینیانا هه‌بێ که بڕوا کراوی نێوده‌وڵه‌تی بێ، ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ریکه به‌شی پاره‌ی دزراوی نه‌وتین که ئه‌ویش ده‌چێته گیرفانی چه‌ند که‌سێکه‌وه، خاوه‌نی هیچ ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ک نین سه‌ره‌ڕای ئه‌م دڵسۆزیه‌ی سه‌رکرده‌کانمان بۆ عێراق ، ناو به ناو هه‌ریه‌ک له داگیرکارانی تورک وفارس وعه‌ره‌ب له‌به‌رده‌م جیهانی دیموکراتی ومافی مرۆڤ دا به ئاشکرا هاواریان ده‌کرد و دژی درووست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی بوون له باشووری کوردستان ،ئه‌م هاتوو هاواره‌یه‌ش له دوای له ده‌ست دانی دووڕێکه‌وتی مێژووی و هه‌ڵکه‌وته بۆ کورد و له ده‌ست دانی بۆ ئه‌و عێراقه‌ی که تا ئێستا چه‌ندین کێشه‌مان به هه‌ڵواسراوی لایان ماوه‌ته‌وه‌وبێ گوێ دانه خواستی مێژووی کورد و له ده‌ست دانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له به‌هاری ساڵی 1991 و ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام له2003 هێشتا داگیرکاران بالۆره‌ی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن که نابێ عێراق پارچه پارچه کرێ و له‌ولاشه‌وه زلهێزه‌کانی جیهانیش بوه‌ستێ بۆ کپ کردنی ئه‌ومافه‌و داوای خه‌ڵکی کوردستان که له ڕیفراندۆمێکدا ده‌نگیان به مافی چاره‌ی خۆنووسین دا وکورد یه‌ک پارچه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان به ئاڵای کوردستانه‌وه له بری ده‌وڵه‌تی کوردی ، ده‌وڵه‌تی عێراق پێکهات .
تراژیدیای گه‌وره له وه‌دایه ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی که داگیرکارانی تۆقاندوه له جیابوونه‌وه‌مان بۆ ئێمه‌ش وه‌ک ترس به‌رجه‌سته‌مان کردوه له خۆماندا و ئێمه‌ش وه‌ک داگیرکاران له دژی سه‌ربه‌خۆی خۆمان
ده‌وه‌ستاین .
ئه‌گه‌ر بێت وله‌یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردووی مێژووی خوێناوی وڕاپه‌ڕینه‌کانی کورد بڕوانین یه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی دروست کراوی هه‌لخه‌ڵه‌تینرای داگیرکاران به‌رچاومان ده‌که‌وێت وده‌خوێنینه‌وه که ئێمه‌ی کورد بۆ یه جاڕی سه‌ربه‌خۆ بوونمان ناده‌ین چونکه ژێرخانێکی ئابووری تۆکمه‌مان نیه‌و سنوری ده‌ریای و چوارده‌ورمان به داگیرکاران ته‌نراوه وهاوسۆزی وپاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تیمان نیه ، ئه‌گینا زۆر له‌مێژووبوو خه‌ونی ئه‌حمه‌دی خانیمان ئه‌هێنایه‌دی که باس له هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات پێش 300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵام که‌سێتی خۆمان وسه‌رکرده کلاسیکه‌کانمان ئه‌و ترسه‌یان لا دروست کردووین که به ئۆتۆنۆمی ودیموکراسی وپێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ داگیرکاران ڕازی بین له پیاده‌کردنی چه‌ند مافیکی سه‌ره‌تایی بۆمان ئه‌گه‌ر بێت وبڕوانینه ئه‌م گفتوگۆیه ئه‌وترسه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ ..... که کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له کتێبه‌که‌ی له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ له لاپه‌ڕه 15 باس له خوێندکارێکی کوردی سوریا ده‌کات که نامیلکه‌یه‌کی کورتیله‌ی به‌زمانی ئه‌ڵه‌مانی له‌ژێرناوی کورد گه‌ڵێکی بێ ده‌وڵه‌ت نوسی بوو که هه‌ندێ زانیاری سه‌ره‌تایی وگشتی له‌سه‌ر کورد و نیشتیمانه‌که‌ی تێ دابووبۆ ناساندنی کورد دواتر کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ده‌ڵی به که‌سێکی نه‌شاره‌زا شتێکی باش بوو نه‌خشه‌یه‌کی فراوانکراوی کوردستانی له‌سه‌ربه‌رگه‌که‌ی کردبوولای خوارووی له‌سه‌رخه‌لیج ولای ڕۆژئاوای گه‌یشت بووه سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست پاشان کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر ناوه‌رۆکه‌که‌ی به‌قسه‌ی خۆی ده‌ڵێ به‌شداربووه له چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یک له‌سه‌ر نامیلکه‌که و ده‌ڵی له‌سه‌رنه‌خشه‌که‌ی کوردستان بۆ چوونم هه‌بوو که ئه‌مه‌یه ئه‌مجۆره نه‌خشه‌یه گه‌لانی دراوسێ ئه‌ترسێنێ ودژی کورد ئه‌یان ووروژێنێ ،هه‌ندێ شوێن خراوه‌ته ناو سنوری جوگرافی کوردستانه‌وه ئێستا به ئه‌رزی کورد دانانرێن ڕه‌نگه هه‌بێ بڵێ کورد هێشتا ده‌وڵه‌تی نیه چاوی بڕیوه‌ته ئه‌رزی گه‌لانی ترئه‌بێ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت وله‌شکری هه‌بێ چی بکات ؟
دواتر ده‌ڵی قسه‌یه‌کی زۆرکرا له‌سه‌ر ده‌سکاری نه‌خشه‌که به‌ڵام خاوه‌ن نووسه‌ره‌که له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی به‌رده‌وام بوو ئه‌یوت ئه‌وانه هه‌زاران ساڵه کوردستان تاڵان ئه‌که‌ن له باتی(تعویز) ئه‌وه من به پاره‌لێ یان ڕازی نابم ئه‌رزیان لێ وه‌رئه‌گرم، چه‌ند هه‌وڵێان داوه بێ هوده بووه‌و ووتویه‌تی من ده‌س له ده‌ریا به‌رناده‌م پێ وابومن گرنگی هه‌بونی ده‌ریا نازانم ونازنم نه‌بوی سنوری ده‌ریایی چ کارێکی خراپی کردۆته سه‌ر چاره‌نوسی سیاسی کورد بۆیه من ده‌ستم لێ به‌رئه‌داو ئه‌و ده‌ستی لێ به‌رنه‌ئه‌دا.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر شرۆڤه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵوێستی کوردێکی ڕۆژئاوای کوردستان وسه‌رکرده‌یه‌کی دیاری کوردستان بکه‌ین له دوای ئه‌و زه‌مه‌نه مێژوویه که کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێ کورد ده‌وڵه‌ت وله‌شکری هه‌بێ چی بکات ؟!
ئه‌ی ئه‌وه‌نیه خاوه‌نی هه‌رێمێکی نیمچه سه‌ربه‌خۆو له‌شکرو ئابووریه‌کی باشمان هه‌یه له بوژاندنه‌وه‌ی کوردستان که ئه‌مڕۆ ده‌ی بینین که له‌ماڵه‌کانماندا خزمه‌تکاری بیانی هه‌یه‌و شه‌قام پڕله‌ئۆتۆمۆبێل خه‌ڵک ناتوانن به‌سانای ڕێگابکه‌ن وله‌به‌ر کۆشك وته‌لار سێبه‌ری ئاسمانمان لێ گیراوه و له‌به‌ر کۆمپانیاو کاری بازرگانی خانووی چۆڵ نه‌ماوه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌رۆک کۆمار کورد و هه‌ندێ له داروده‌ست وپێوه‌ندیشی له ده‌سته‌لاتی کارتۆنی هه‌رکوردن بۆ به‌رگری کردن له‌ومافه‌ی کورد و خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی کوردستان له‌وجێگایه‌وه له دیمانه‌یه‌کی یه‌کێ له میدیاکان سه‌رۆک کۆمار بۆ ڕازی کردنی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر هه‌وڵدانی ئه‌و خه‌ونه که دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی وشادبوون به مافی چاره‌نووسه به خه‌ونی شاعیر وه‌سفی ده‌کات ، ئه‌دی ده‌بێ کورد چاوه‌ڕوانی چی بن تا عێراق به ته‌واوی سه‌رپێ ی خۆی ئه‌که‌وێ له خۆ پڕچه‌ک کردن وهیوربوونه‌وه و ئاسایی بوونی که‌ش وهه‌واکه‌ی له تیرۆر و تیرۆریستان، ئه‌وسا به زمانی چه‌ک وخوێن ڕشتن له مێژوودا شکستێکی تری کورد تۆماربکه‌ین بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆمان که ئه‌و عێراقه‌ی هه‌ر له یه‌که‌م سوێند خواردنه‌وه چاو ڕایان له‌گه‌ڵ کورد کرد‌و نیاز خراپی خۆیان نیشاندا‌و ئێستا کات به‌فێرۆده‌ده‌ن له خۆقایم کردن .
نه‌گبه‌تی کورد له‌وه‌دایه که خۆمان کۆتمان له‌پێی نه‌وه‌کانی داهاتووشمان کرد به به‌شداری له عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه و ئێمه خۆمان پێش داگیرکاران سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌مان ڕه‌ت کرده‌وه به‌رده‌وام داوای پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ داگیرکاران ده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانێک له‌ته‌کنیک وستراتیژی کوردی‌دا ڕویدابێ .ئه‌گینا له دوای واده‌ی یاسای مادده‌ی 140 ده‌بوو کورد یه‌ک ڕیزی هه‌ڵوێستی وه‌رگرتایه له جیابوونه‌وه و خۆدزینه‌وه‌ی سه‌رانی عێراق له مافه‌کانی کورد، نیشانی داگیرکارنی بدایه تا ئه‌و کاته ئێمه دڵسۆز‌و ئه‌وان زۆڵ،بائه‌مه‌ش بخه‌ینه‌سه‌رئه‌ومێژووه‌تاڵانه‌وله‌ئاینده‌بڕوانین وبڵێن ئه‌ی کوا 18 خاڵه‌که‌ی که دراوه به کابینه نوێ که‌ی مالیکی بۆ جێ به‌جێ کردن ، ماوه‌ی نێوانمان و ده‌سته‌لات چه‌نده بۆجێ به‌جێ کردن با شه‌فافیه‌ت هه‌بێ و کات به‌فیڕۆنه‌چی و دواتر داوای خه‌ڵکی کوردستان بێ و بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ داواکاریه‌کانیان .
بمانه‌وێ ونه‌مانه‌وه‌ێ له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی ساڵی 2011 وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ هه‌ندێ ڕووداوی ووروژێنه‌ر پانتایه‌کی جیهان بگرێته‌وه و له‌یه‌ک کاتدا مانشێتی هه‌موو میدیاکان ڕووداوه‌کان بگوازێته‌وه بۆ جیهان و هه‌مووان بێ ئاگانه‌بن لێێ .
که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێ ده‌چێت خواستی گه‌لان به‌پێێ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن و ده‌رهاویشته‌کانی بۆ چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌ت و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی دیکتاتۆری و ژێرده‌سته‌ی، ته‌وژمی ناڕه‌زای خه‌ڵک وداوای دیموکراتیه‌ت هێڵی به‌ستوووی ئه‌ستووری به‌ربه‌سته‌کان بشکێنێ وببێته زه‌رووره‌تێکی حه‌تمی و دیکتاتۆره‌کان و داگیرکاران له به‌رده‌میا نه‌توانن به‌ربه‌ست دانین ،هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌کان له ده‌ست زوڵم و زۆرداری و ده‌سته مۆنه‌کردن ودزینی سه‌روه‌ت وسامانی نیشتیمانیان که ئه‌مڕۆ ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تیش پاڵپشتی ده‌نگه ئازاده‌کان وشه‌قامی گشتی ده‌که‌ن وپشت له دیکتاتۆران و داگیرکاران ده‌که‌ن ،که ئێستا ڕای گشتی وجه‌ماوه‌ری به‌هێزترین فاکته‌رن بۆ چه‌سپاندنی چه‌مکه ئازادیخوازه‌کان و ڕاماڵینی ئاسه‌واری ڕژێمه نه‌گه‌تیفه‌کان، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تی دووری ده‌سته‌لات وجه‌ماوه‌ر دروست بوو که بینیمان له‌تونس ومیسرویه‌مه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ هه‌ندێ ووڵاتی تریش پریشکی ئه‌و ئاگره‌بیان گرێته‌وه له نه‌بوونی دیموکراسی و ده‌سته به‌رنه‌کردنی پێداویستیه‌کانی خه‌ڵك .له پاڵ ئه‌م ڕووداوانه‌ش پرۆسه‌ی ڕاپرسی له‌سه‌ر بڕیاردان له چاره‌نووسی باشووری سۆدانمان بینی که له دوای ڕێکه‌وتنی ئاشتی ئیڤاشا- کینیا له9 /1/2005 له نێوان حکومه‌تی سودان خه‌رتووم وسوپای ڕزگاریخوازی میلی سودان واژویان کرد‌و کۆتای‌یان به زیاتر له20 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ هێناو له9/1/2011 نزیکه‌ی 5 ملیۆن که‌سی له باشووری سودان جوونه به‌رده‌می سندوقی ده‌نگدان بۆ جیابوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان .
هاوشێوه‌ی سودانیش ئاماژه‌یه‌کیشه‌بۆ عێراق و ووڵاتانی تر که له‌ژێر باڵیاندا ژێر ده‌سته‌وخاکی داگیرکراو هه‌یه که داوای دیاری کردنی مافی چاره‌نووسی خۆیان بکه‌ن ،پرسی کورد له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زۆر له‌باره که له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق کێشه‌کانی به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر ناکرێ له‌لایه‌ن هێزی جه‌ماوه‌ره‌وه بکرێته ئه‌مری واقیع و بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای مافی چاره‌نووسین بکه‌ن نه‌ک بێ هه‌ڵوێستی وبێ ده‌نگی وترس له بوجه‌و ده‌سته‌ڵات وکورسی، ئه‌مجاره‌شیان چاو له‌ده‌ریاک خوێن و فرمێسک بپۆشن چونکه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکاران به‌سه‌رچوو له‌وه‌ی له‌سه‌ربه‌خۆی کورد و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی بمان ترسێنن ئه‌گه‌ر خۆمان خۆمان نه‌ترسێنین تۆپ له قاچی خۆماندایه و کورد گۆڵی خۆی له عێراق وعه‌ره‌بی شۆڤینستی بکاته‌وه.
جاڕی سه‌ربه‌خۆبوون و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ڕابگه‌یه‌نن به‌هێزوپشتی جه‌ماوه‌ری کوردستان وناڕازی بوونیان له‌پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ل ده‌سته‌لاتی ناوه‌ند که‌کات به‌فیڕۆئه‌ده‌ن له‌ده‌سته‌به‌رنکردنی مافی کورد.
هۆڵه‌ندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست