کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڤاری به‌ڵگه‌ ته‌نها بۆ دژایه‌تی گۆڕان به‌ڵگه‌ی هه‌یه‌ یان بۆ هه‌موان ...!!

Saturday, 28/11/2009, 12:00


له ‌دوای 18 ساڵ تێ په‌ڕبوون به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی باشووری کوردستان وبه‌ده‌ست هێنانی هه‌رێمێکی نیمچه‌ ئازاد وسه‌ربه‌خۆ و به‌ڕیوه‌بردنی هه‌تاکو ئێستاکه‌ زۆرده‌سکه‌وتی گرنگ ومێژووی له‌گه‌ل خۆیادا تۆمارکرد ،که‌ یه‌ک له‌وانه‌که‌ به‌شۆڕشێکی گه‌وره‌ی ڕۆشنبیری وخزمه‌ت کردن به‌زمانی کوردی دێته‌ ژماردن، هه‌زاران کتێب وبڵاوکراوه‌ و گۆڤارو ڕۆژنامه‌ یه‌که‌ چاویان هه‌ڵ هانی وبه‌خوێنه‌ری کورد ئاشنابوون ، له‌گه‌ڵ ئه‌م زۆری وبۆریه‌شدا نووسه‌رانی کورد هه‌ر له‌ هه‌وڵی زیاتردان بۆ چاپ وبڵاوکردنه‌وه‌ی ترو به‌ره‌وپێش چوونی ڕه‌وتی ڕۆشنبیری کورد، که‌ هه‌رئه‌م ڕۆڵه‌ گرنگه‌ی میدیای کوردی بووکه‌ ڕۆژانه‌ ده‌نگی کوردی به‌گوێ ی دنیادا‌ دا له‌ ڕووی بینراو بیستراو گوێ گرتنه‌وه‌.هه‌موودنیای له‌ڕه‌وشی سیاسی وئابووری خۆی ئاگادارکرده‌وه‌ بۆ پاڵپشتی وهاوکاری وئاواه‌دان کردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌رێمه‌که‌مان،وه‌ هه‌ر ئه‌م میدیایه‌ش بووبه‌و پانتایه‌ فراوانه‌یه‌وه ‌به‌ میدیای حیزبی و ئازاده‌وه‌ بووببووه‌ فاکته‌رێکی بزوێنه‌ر بۆ بانگه‌شه‌کردنی هه‌ڵبژادنی په‌رله‌مان وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌25ی ته‌موزی ئه‌م ساڵی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌و دروست بوونی مل ملانیه‌کی پڕله‌توندوتیژی به‌خۆیه‌وه‌ دی که‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ بوو بۆ سه‌رئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌ له‌ نێوان لیست وقه‌واره‌ سیاسیه‌کان وگه‌ڕان به‌دوای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆهه‌ریه‌که‌یان له‌وپێناوه‌دا کۆمه‌ڵێک زانیاری نهێنی و ڕووداوی پڕ له‌ کاره‌ساتی یه‌کتریان ئاشکراکرد به‌ڕووی میدیای چه‌واشه‌کاری پارته‌کوردیه‌کان ومیدیای ئازاد.
له ‌نێو ئه‌م ته‌م ومژه‌ی نێو پارته‌کان وئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌ ،له‌ پاڵیاندا گۆڤارێک به‌ نێوی(گۆڤاری به‌ڵگه‌) له‌ دایک بووبه‌ زانیاری وبه‌ڵگه‌کانی خۆی خزانده ‌نێوکتێبخانه‌ی کوردی که‌ تا ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ به‌رواری بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوبراو له‌ (10/6/2009) وه(‌ 11) ژماره‌ی لێ چاپ وبڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ مانگی دووژماره‌ی لێ ده‌رده‌چێت وخاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر (جه‌مال عه‌بدوڵڵایه)‌وده‌سته‌ی نووسه‌رانی دیارو ئاشکرانین که‌ هه‌ریه‌ک له‌ ژماره‌کانی خۆی ده‌دات له (‌36) ڕووپه‌ڕ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆرجوانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ وته‌کنیکی نه‌خشه‌سازی به‌رگ وناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خته‌وه‌بۆ هه‌مووکوردستان وداتر له‌سه‌رتۆڕی ئینته‌رنێت بۆ شوێنه‌دووره‌کان .
له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌ (یه‌ک و دووی) ئه‌م گۆڤاره‌ گفتوگۆیه‌کی گه‌وره‌ی به‌ دوای خۆیدا هێنا له‌ ئاشکراکردنی هه‌ندێ به‌ڵگه‌وناوهێنانی هه‌ندێ که‌س که‌بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش هه‌ریه‌که‌ له‌ بیروبۆچوونی خۆیه‌وه‌ بیروڕای جیاوازیان لادروست بووکه‌ ئاخۆ ئه‌م گۆڤاره‌ هه‌نگاوێ ده‌نێ بۆ وورد بوونه‌وه‌ی کاره‌کانی داهاتووی به‌ به‌رفراوانتر و قوڵترو به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌ی زیاترووئاشکراکردنی که‌سانی گه‌نده‌ڵ وناپاک و سیخو ڕ و فایلدار ....!!!!
ئێمه‌ی کوردی دووره‌ ووڵات وپه‌رته‌وازه‌ و په‌ناهه‌نده‌ که‌هه‌ریه‌که‌مان بدوێنن چیرۆکێکی تاڵمان له‌هه‌گبه‌دایه ‌و بۆ به‌رده‌وام بوونمان له‌ژینی نامۆی له‌کیشوه‌رێکی ساردوبه‌سته‌ڵه‌کی ئه‌وروپا که‌ به‌ هه‌مووماناکانی ژیان به‌شێکه‌ له‌سڕبوونی هه‌ست وئاره‌زوه‌کانمان ته‌نها شتێک که ‌به‌هه‌میشه‌ی له‌بیروهزرماندا خوێنمان به‌جۆش ده‌هێنێته‌وه‌ هه‌واڵێکی کوردستان ودووری نیشتیمانه‌ که‌ به‌هه‌میشه‌ی له‌گوێ بیستی هه‌واڵی داین ، که‌ ڕه‌نگه ‌ساڵانی پێشوو بۆ پێش ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپا و شوێنه‌کانی تری دنیا په‌ناهه‌نده‌بوون بچوکترین هه‌واڵی کوردستان وه‌ک ده‌رمان وابووبێ ونه‌بووبێ، به‌ هۆی بارودۆخی کوردستان وداگیرکردنی له‌ژێرچه‌پۆکی ڕژێمی به‌عس ،به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ له‌ دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌وری شه‌ڕی نێوخۆو ته‌واوبوونی کوشتنی ڕۆڵه‌ی کورد به‌ ده‌ستی کوردوله‌وپێناوی پته‌وکردنی پێگه‌وناووناونیشانی حیزبی پارته‌کوردستانیه‌کان هه‌نگاوی دامه‌زراندنی که‌ناڵی ئاسمانیان دا که‌ بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌مه‌نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک بووکه‌وا هه‌ست بکه‌ین به‌ڕیگای ئه‌وشاشانه‌وه‌ له‌ ماڵ ونیشتیمانی خۆمان بین وبه‌شداربین له‌خۆشی وناخۆشیه‌کانی وله‌که‌م وزۆرکه‌ڕه‌نگه‌هه‌ندێ جار چه‌واشه‌کاریش به‌هه‌واڵه‌کانه‌وه‌هه‌بووبی، هه‌ربه‌ده‌ست خۆشکه‌ریه‌کی گه‌وره‌ ده‌ژمێردرێ له‌پێشکه‌وتنی هه‌رێمه‌که‌مان،ئه‌وه‌ی که‌جێگای نیگه‌رانی ولێ که‌وتنه‌وه‌ی ناڕه‌زای خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی باشووری کوردستان بووله‌وهه‌رێمه‌ ئازادونیمچه‌سه‌ربه‌خۆدا،له‌ دوای ڕووخانی یه‌ک جاره‌کی ڕژێمی عێراق ونه‌مانی ده‌ست وپێ وه‌ندی به‌عس بووکه‌بێ ویستی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ڕاپه‌ڕیووی کوردستان وتینووبه‌سه‌ربه‌خۆی ،موڵکی کوردستان جارێکی تر لکێنرا به‌عێراقی ئومه‌ی عه‌ره‌ب وموسوڵمانه‌وه‌،دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش له‌ڕاکه‌ڕاکی وه‌رگرتنی پۆست وپۆست کاری وڕاکه‌ڕاکی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن وبازرگانی ودامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر و دروست کردنی ڤێلاوکۆشکی به‌ئاسمانه‌چووله‌سه‌رحسابی ڕه‌نج وماندووبوونی خه‌ڵکی کوردستان وشه‌هیدانی کوردستان وده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک به‌لگه‌ که‌خۆی له‌چه‌ندته‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ ی فایل وسیخوڕیه‌کانی سه‌رکرده‌ و کادره‌ به‌رزه‌کانی نێوپارته‌کوردیه‌کان وته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی وپشت گوێ خستنی خزمه‌ت گوزاریه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی خه‌ڵک له‌ ئاوه‌دانی ودابین کردنی ڕێگا و ئاو کاره‌با،ئه‌مانه‌و چه‌ندین باس وخواستی ترنه‌مان توانیوه‌ زۆر به‌باشی له‌ دووره‌وه‌ لێ یان تێ بگه‌ین چونکه‌ هیچ پارتێک تائێستا نه‌یتوانیوه‌ ددان به‌هه‌ڵه‌یه‌ک له‌وهه‌ڵانه‌ی خۆیاندابنێن وه‌یان پاک سازی وچاکسازییان کردبی، له‌ دوای ئه‌وهه‌مووناڕه‌زایه‌ به‌ڵکو به ‌لووله‌ی تفه‌نگ وته‌قه‌وبریندارکردنی ڕۆڵه‌ی کورد بڵاوه‌یان پێ کراوه‌ له‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌کانیان وده‌م کوت کردنیان ، ئه‌گه‌ر گوێ بیستی هه‌واڵێکی له‌وکه‌م وکوڕیانه‌ش بووبین له‌ڕیگای میدیای ئازاد وتۆڕی ئینته‌رنێت ،ته‌نانه‌ت نه‌یان هێشتوه‌ بڕوابهێنین چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌یان به‌گوێ ماندا خویندوه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که ‌و ڕۆژنامه‌که‌ و بکه‌ری ناڕه‌زایه‌که‌ سیخوڕی ده‌وڵه‌تاننن ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌پشته‌وه‌یه‌ که‌ئه‌مه‌ش له‌ڕیگای میدیای چه‌واشه‌کاری خۆیانه‌وه‌پێ یان ڕاگه‌یاندووین .
له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری به‌ڵگه‌ش له‌کوردستان وله‌نێوهه‌ناوی ئه‌وهه‌مووته‌م ومژیه‌ی که‌باسم لێوه‌کرد جێگای ده‌ست خۆشیه‌ ،به‌شه‌رتێک هیچ که‌س ولایه‌ن وڕیکخراوپارتێکی کوردی چه‌تری نه‌بن وبێ لایه‌نه‌ به‌رده‌وامی به‌کاره‌کانیان بهێنن.
به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌ک که‌سێک ئاره‌زووبه‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌مووبابه‌تێکی سه‌رنج ڕاکێش، له‌ دڵه‌وه‌ تامه‌زروی بینین وخوێندنه‌وه‌ی گۆڤاری ناوبراوبه‌ڵگه‌بووم ،له‌گه‌ڵ ڕیزمدابۆ به‌ڵگه‌ودامه‌زرێنه‌رانیان کورد ده‌ڵێ (ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دووره‌وه‌ خۆشه‌) بڕیامنیش ئه‌م گۆڤاره‌م نه‌دیبایه‌وهه‌ردیقه‌ دیقه‌م بهاتایه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوان کردن وتامه‌زرۆیه‌ بۆ بینینی گۆڤاره‌که‌ خۆش به‌ختانه‌ به‌ڕیکه‌وت له‌ڕیگای یه‌کێ له‌ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کانی سه‌رتۆڕی ئینته‌رنێت به‌چاوخشاندن وخوێندنه‌وه‌ی هه‌مووژماره‌کانی ئاشنابووم ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشا له‌م گۆڤاره‌ له‌وه‌ ئه‌چی ده‌سته‌وده‌سته‌ڵاتێک دژبه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وکه‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌م گۆڤاره‌ له‌دایک بووبێ ، هیوادارم وانه‌بێ ئه‌گه‌ر نا با ناوی خۆی بگۆڕێ بۆ ناونێشانی به‌ڵگه‌ له‌ دژی گۆڕان ،که‌زۆر به‌زه‌قی هه‌ست به‌وپانتایه‌ گه‌وره‌یه ‌ده‌کرێ له‌پڕکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان له‌سه‌رکێن وچۆن ڕووپه‌ڕه‌کانی پڕکراونه‌ته‌وه‌.
من جارێکی تر ده‌ست خۆشی له‌دامه‌زرینه‌رانی ئه‌م گۆڤاره‌ئه‌که‌م ،هیچ کاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم ڕووناکی چرایه‌ک کزیش بێ خامۆش بکرێ ئه‌گه‌ر ببێته‌هۆی به‌ره‌وپێش چوونی ڕه‌وتی ڕۆشنبیری کوردی وخزمه‌ت کردن به‌زمانی شیرینی کوردی .
ئه‌م سه‌رنجه‌شم ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ که‌من پاڵپشت وڕێگربم له‌ده‌رنه‌خستنی هه‌رگه‌نده‌ڵی وناپاکیه‌کی هه‌رده‌سته‌و لایه‌ێک وئه‌م سه‌رنجه‌شم بۆبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته‌ ئه‌وه‌ی من که‌سێک بم له‌وه‌ن یان بیروباوه‌ڕم له‌گه‌ڵیان هاوته‌ریب بێت ،نه‌خێر زۆر جیاوازین به‌قه‌ده‌ر ئه‌رزو ئاسمان.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ ناوباسه‌که‌م وڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆسه‌رنجه‌که‌م که‌ده‌بێ به‌دڵێکی فراوان لێم قبوڵ بکه‌ن وه‌ک که‌سێکی کوردوهه‌ست کردن به‌هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یمان وخزمه‌ت کردن ته‌نهابه‌کوردوکوردستان .
هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێ کرد له‌سه‌ره‌تاوه‌من هیچ ڕێگرنیم له‌وه‌ی که‌هێنده‌ی بارستایی چیاسه‌رکه‌شه‌کانمان چاپ وبڵاوکراوه‌مان هه‌بێ ،به‌ڵام دووربن له‌زمانی زبروتوندویتژی وناوزڕاندنی که‌سایه‌تی یه‌کتری کورد،گومانیشم هه‌یه‌ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌بێ مه‌به‌ست له‌دایک نه‌بوه‌ ئه‌گه‌رنا بۆ نابێته‌ ده‌زگایه‌کی فه‌رمی ئه‌کادیمی ولێکۆڵینه‌وه‌که‌چه‌ندین که‌سایه‌تی پسپۆڕله‌وبواره‌دا کاربکه‌ن ،سه‌ره‌تا له‌ خاوه‌ن فایلداره‌کانه‌وه‌ ده‌ستان پێ بکردایه‌ که‌ده‌ستیان له‌ خوێنی که‌سایه‌تی مرۆڤی کوردا هه‌یه‌و سیخوڕیان به‌سه‌رخاک ونه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ستی وه‌کوکوردکردوه‌که‌هیچ پشت وپه‌نایه‌کی نه‌بووه‌له‌وڕۆژگاره‌سه‌خت ودژوارانه‌ی ئه‌نفال وڕاگواستن وکیمیاباران کردن وکوشتن وزیندانی و له‌سێداره‌دان ،ته‌نها هه‌یبووبێ هووره‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان وئه‌وشۆڕشه‌ خوێناویه‌به‌رده‌وامه‌ی بووه‌ ‌که‌ ده‌ریایه‌ک خوێنی له‌پێناوی دابه‌خشی، که‌ تا به‌ ئه‌م ڕۆش ده‌گات کوردله‌سه‌رنیشتیمانێکی سوتماک وداگیرکراوخه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ میوان و دوژمن ده‌بێته‌ خاوه‌ن ماڵ که‌ هه‌موو ده‌یبینین له‌شوێنه‌ناوچه‌ دابڕوه‌کانی کوردستان وبه‌که‌رکوکیشه‌وه‌.
به‌ داخه‌وه‌ من له‌م گۆڤاره‌دا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم نه‌دی له‌هی ئه‌وکه‌سه‌ ده‌ست وپه‌نجه‌له‌خوێن سووربوانه‌ی که‌ خاوه‌نی فایل وسیخوڕین ودرێژه‌ پێده‌ری شه‌ڕی نێوخۆبوون وبوونه‌ته‌ هۆکاری له‌یه‌ک ترازاندنی خێزانی کورد به‌ له‌ده‌ست دان وشه‌هیدکردنی مێرد و کوڕ و براو که‌سانی نزیکیان،ئه‌گه‌رنا به‌ڵگه‌ له‌سه‌رچی ته‌نها دژایه‌تی کردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وکه‌سایه‌تیه‌کانی یان شتی تر ....!!
هۆڵه‌ندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە