بۆ خه‌سره وسایه ، ئاوی بیری کۆمۆنیست هیچ ئاشێکی پێ ناگێڕێ
Sunday, 17/07/2011, 12:00
سه‌رنجێک له‌سه‌ر دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌سره‌وسایه ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان له سایتی (نوچه نێت) له گه‌ڵی سازکراوه له ته‌موزی 2011
ناوبراو لهوگفتوگۆیهیدا پێیوایه (کوردایه‌تی وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی حیزبی وه‌ک پارتی ویه‌کێتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت) ، به بڕوای ئه‌و (ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر کوردایه‌تی بوونه قوربانی و شه‌هیدبوون به هه‌ڵه‌دا چوون) .....
به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌ک که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی وهه‌ڵگری بیری پیرۆزی کوردایه‌تی بۆ وه‌ڵامی ئه‌و زیاده ڕۆیهی له‌سه‌ر بیری پیرۆزی کوردایه‌تی و قافڵه‌ی پڕ له ڕێبواری شه‌هیدانی ئه‌و ڕێبازه که به بێ نیاز‌و به‌رژه‌وه‌ندی دنیا گیانی فیداکاریان به‌خشیه خاکه‌که‌یان، ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه‌ی خۆمم به‌پێ ی ئه‌زموونی خۆم وخۆشه‌ویستیم بۆ ڕێباز و ته‌کیه‌ی پیرۆزی کوردایه‌تی نووسی بۆ به‌ڕیز(خه‌سره و سایه) که له سه‌ره‌تای دیمانهکهیهوه که‌وتۆته هێرش کردنه سه‌ر کوردایه‌تی و گوایه هه‌موو شکستیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئه‌خه‌یته سه‌رشانی بیری ناسیونالیستی هه‌تا حوکمڕانی ئه‌مڕۆش و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیشی له‌سه‌ربێ ، ناکرێ ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جار و بار لێتان نه‌یه‌نه وه‌ڵام ، دواتر هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به ده‌ستی هێناوه پێت وایه فاڵی بۆ گیراوه‌ته‌وه یان به‌ڕێکه‌وت بووه به‌خت یاوه‌ری ئه‌م میلله‌ته بووه ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ژار وچه‌وساوه ئه‌که‌یت له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یمان دا ، پێم وانیه هیچ چین وتوێژێک هێنده‌ی هه‌ژار و پاڵه‌و ڕه‌نجده‌ر پشتگیری ئه‌م بزاڤه‌ی کردبێ وه تیایه زه‌ره‌ر مهندبوبێ ، بۆیه ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دوور له ئایدیایی ئێکس پایه‌ر هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان به موڵکی ئه‌وان ئه‌زانین، ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕوای به‌تین وله‌بن نه‌هاتووی ئه‌وان ئه‌گه‌ر تۆزێک بگه‌ڕینه‌وه بۆ مێژوویه‌کی نزیک باش تێ ئهگهیین ڕۆڵی چه‌پ چی بوه ، ئه‌وه به‌جێ ئه‌هێڵم بۆ ئه‌وانه‌ی تۆیان قوڕمیش کردوه،تۆ تا ئێستا برایه‌تی کورد و کورد به خودی کورد ڕه‌وا نابینی ئه‌ی ئێمه چۆن باوه‌ر به ئێوه بکه‌ین که ههمووکرێکار وچه‌وساوه‌ی جیهان به برا ئه‌زانن که ساڵانێکه خۆتانی پێ ژیر ئه‌که‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی پارتی ویه‌کێتی به هه‌موو پێووهرێک بێ هه‌قه پارتی ویه‌کێتی ئه‌و به‌شه‌یان به‌رکه‌وێ به‌ڵام من پرسیارێک ئه‌که‌م ئه‌ی کۆمۆنیسته‌کان بهوگهندهڵییهی تۆ ئێستا قوڕی بۆ ئه‌پێوێ ئه‌وانه هه‌میشه سه‌ر لهقیهی ڕه‌زامه‌ندی با ئه‌ده‌ن ، چی ئه‌ڵێ ، ئێوه وونن ، ئێوه کێن ، ڕه‌نگه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م نه‌رم ونیانی پارتی ویه‌کێتی یا که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و سهرلێشواویهی چه‌پ و ڕاست به‌یه‌که‌وه ئه‌یکه‌ن ئێوه جار و بار بوونه‌ته بڵقی سه‌ر ئاو ، دواتر پرسیار له‌سه‌ر بنه‌ماو بناغه‌ی بیری ناسیونالیستی ئه‌که‌یت ، ئه‌ی ئێمه به ئێوه بڵێین چی و پرسیاری چیت لێ بکه‌ین که خۆشتان نازانن گه‌را و هێلکه‌ی چ دهعبایهکن و خه‌ریکی چ ده‌رده سهریهکن یاخود تازه ئه‌ته‌وێ سۆزی خه‌ڵکی ڕابکێشن ، ئه‌ویش به باس کردنی عروبه‌و عروبایهتی ، لام وایه هیچ لهههگبهتا نیه ئه‌گه‌ر بیری پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی نه‌که‌نه هه‌وێن ، هه‌روه‌ها باس له ئافره‌ت ئه‌که‌یت ، به‌ڵام بۆ خۆ ده‌رخستن و چوونه پێشه‌وه شاباشی که‌س ولایه‌نێک ئه‌که‌ن
که ڕووبارێک له خوێنی ژنانی ڕشتوه.
جیهانی پڕله داڵغه‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئێوه بێ سنووره که چی له واقیع دا له سه‌ره‌تاوه تاکو ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ربێ هه‌ر له‌پێگه‌ی خۆتانا رواح ئه‌که‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست