یادێک بۆ دامه‌زراندنی کاژ‌یک و51 ساڵ له ته‌مه‌نی 14 ی گوڵانی ساڵی 1959
Thursday, 22/04/2010, 12:00
51ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دوای ڕووخانی کۆماره ساواکه‌ی مهاباد و ڕێڕه‌وه مێژوویه‌که‌ی بارزانی نهمروههڤاڵانی به‌ره‌و یه‌کێتی سۆڤێت و خامۆش بوونی ئه‌و تروسکایهی که له نێویا (ئاڵای پیرۆزی کوردستان) هه‌ڵکرا له 17/12/1945 و بووه پێناسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراو وماف زه‌وت کراو له نیشتیمانه‌که‌ی که‌ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو ،هه‌موو وڵاتێک خاوه‌نی ئاڵای تایبه‌تی خۆیه‌تی و ئاڵای گشت ووڵاته‌کانیش ده‌ربڕی کۆمه‌ڵیک مانای مێژووی وجوگرافی یان پێکهاته‌ی ووڵات یان میلله‌تن ،نه‌ته‌وه‌ی کوردیش لهومێژووهوه به‌فه‌رمی خاوه‌نی ئاڵای خۆیه‌تی، که‌چی تا ئێستا خاوه‌نی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیی نی یه که هۆکاره‌کانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ کاری ڕامیاری و جوگرافی و مێژوویی وهه‌ڵکه‌وته‌ی کوردستان ،له نێو ئه‌و گه‌مه سیاسیانه‌ی زلهێزه‌کانی جیهان وههردووجهمسهری ئهمهریکاوسۆڤیهت و ئاڵۆزی ناوعێراق و نا ئارامی ڕه‌وشی سیاسی کوردستان ومل ملانیهی حیزبایه‌تی و ڕێ ڕهوگرتنی نا نه‌ته‌وه‌یی وخزمه‌ت کردن به داگیرکه‌رانی کوردستان له نێو ئه‌و هه‌موو ته‌م ومژهدا ، ڕێکخراوی کاژ‌یک له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵیک له ڕۆشنبیران وسیاسه‌ت زانی کورد له (14 ی گوڵانی ساڵی 1959) دامه‌زرا وه‌ک ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی به نێوی (کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه و یه‌کێتی کورد) واتا (کاژ‌یک) به دروشمی کوردستان بۆ کورد و یه‌کسانی بۆگهڵ هاته سه‌ر شانۆی خه‌بات ودیاره ئه‌م ڕێکخراوه‌ش تێکۆشانی له پێناوی کوردستانێکی یه‌کگرتووی سه‌ربه‌خۆ و گه‌لێکی ئازاد دابوو.
هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێ کرد له سه‌ره‌تاوه. له دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان له ساڵی 1947 ، هیچ ڕێکخراو پارتێکی سیاسی کوردی وکوردستانی له هیچ پارچه‌یه‌کی بنده‌ستی داگیرکه‌ران به ئاشکرا ونهێنی بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان ڕانه‌گه‌یاندوه و داوای دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیان نه‌کردوه،بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کاژیکه‌وه کۆمۆنیسته‌کانی عێراق زیاتر له ڕه‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌به‌کان که‌وتنه دژایه‌تی و ناو ناتۆره لێنانی وکه‌وتنه تاوانبارکردنیان به کۆنه‌په‌رست و به‌کرێگیراوی بێگانه و زۆربێ ویژدانانه داگیرکه‌رانی کوردستان وپشتگیرهکانیان له ئه‌ڵقه له‌گوێ کانی کورد و حیزبۆکهکانیان به گه‌له‌کۆمه‌کی و دڕندانه له هه‌موولایه‌که‌وه په‌لاماریان دا بۆ خامۆش کردنی ئه‌و تروسکایهش که ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردی به گوێی داگیرکه‌رانی کوردستان و دنیادا ده‌دا (کوردستان بۆ کورد و یه‌کسانی بۆگه‌ل) ، یه‌که‌مین به‌رنامه‌ی کاژیکیش بۆ هه‌ڵگیڕانه‌وه‌ی بنچینه‌یی ڕه‌وت و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵگه داڕشت ،کاتێک دروشمی کوردستان بۆ کورد ویه‌کسانی بۆگهڵ ی وه‌ک دوو ته‌واوکه‌ری یه‌ک هه‌ڵگرت واته ده‌یویست کورد له وڵاتی خۆیاندا خۆیان فه‌رمانڕه‌وابن نه‌ک داگیرکه‌ران، هاونیشتیمانانی کوردستانیش که گه‌لی کوردستان پێکده‌هێنن له ڕووی مافی ده‌سه‌ڵات وتوانستی به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه یه‌کسان بن واته له‌کوردستان .
به داخه‌وه له نێو نا هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی وکه‌م ئه‌زموونی خه‌ڵکی کورد به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران وتێکۆشانی خه‌باتی لا به‌لای کورد بۆ جه‌مسه‌رێکی جیهانی که بێ ئاگا له چه‌وساندنه‌وه‌ی و داکۆکی نه کردن لێ ی که ده‌ریایه‌ک خوێن وفرمێسکی کرده قوربانی ونیشتیمانیش بووه سوتماک وله‌کۆتایشدا ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش له‌بری ماندووبون کردن لێمان کراینه میوان له‌سه‌ر خاکی کوردستان و داگیرکه‌رانی کوردستانیش بوونه خاوه‌نی ماڵ وکوردستان ،
ئه‌م کۆرپه ئازیزه‌ی که ناوی (کاژ‌یک) بوو، بێ ناز له دایک بوو ،بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له باوه‌شی گه‌رمی بگرن و ئاوات و ئامانجه‌کانی خۆیانی تیاببیننهوه ، هۆکاره‌که‌شی بۆ چه‌واشه‌کاری حیزبۆکه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه که به دروشمی قه‌به‌ی نا حاڵی کوردیان لهخشتهبردبووکه ئه‌مڕۆ ئاکامهکانیانمان بینیه‌وه له‌مایه پووچی وهیچ نه دوورینه‌وه له ڕه‌نج وخه‌بات وقوربانی خه‌ڵکی کوردستان .
کاژیکیش له هه‌ڵه‌ی ئه‌وان وناهۆشیاری خه‌ڵكی کوردستان، شان به شانی پارتی دیموکراتی کوردستان و نسکۆی ساڵی 1975 به کۆمه‌ڵیک نهێنی وفایلی داخراوه‌وه ماڵ ئاوایی له کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد.
که تا ئه‌مڕۆش نه‌ته‌وه‌ی کورد به ده‌ست داگیرکه‌رانیه‌وه له زوڵم و زۆرداری ئه‌ناڵێنێ له‌گه‌ڵ ئهوههمووپارت وڕێکخراوه کوردیه‌ی که هه‌شه له هه‌موو پارچه و بنده ستهکانی کوردستانی داگیرکراو،هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ نه‌بوونی ستراتیژیکی نه‌ته‌وه‌یی وزاڵبوونی بیری داگیرکاران وخۆبه‌که‌م زانین بڵێن کوردین و داوای مافی خۆمان ده‌که‌ین که ده‌وڵه‌تی کوردیه .هه‌ر وه‌ک له باشووری کوردستان و هک ناوچه‌یه‌کی نیمچه ئازادکراو ده‌ی بینین که بیری عێراقچێتی زاڵبووه به سه‌ر حیزبۆکه‌کانی وله‌نێو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی نه‌یان توانیوه ئه‌وهه‌له مێژوویانه بکه‌نه ده‌سکه‌وت ومژدانهی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ودروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی که چه‌ند جارێک هه‌ل بۆ گه‌یشتن بهوئاواتانه هاتونه‌ته دی له‌پاش شه‌ڕی کوێت وڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له‌ساڵی 1991 وڕووخانی ڕژێمی به‌عس ونه‌مانی سه‌دامی دیکتاتۆر له‌ساڵی 2003 ، سه‌ره‌ڕای له ده‌ست دانی ئه‌م هه‌له مێژوویانه هه‌ندێک سه‌رکرده بۆ گه‌یشتن به پله‌و پایه‌و کورسی دیکتاتۆری وگرتنه ده‌سته‌ڵات ،خوێن وخه‌باتی چه‌ند ملیۆن کورد به‌گه‌یشتن بهوئاواتانهی که کورد خه‌باتی بۆکرد به خه‌ونی شاعیرانه باس ده‌کات ،به‌ڵام دروستکردنی عێراقێکی فیدڕاڵی به خه‌ون نازانێ که‌ی هێزێ هاته‌وه نێو له‌شی ساردوسڕی سه‌ربازگه‌ری عێراق له نێو گه‌مه‌یه‌کی تری وه‌کو نسکۆی ساڵی 1975 هه‌موو خه‌ونه‌کانی فیدڕاڵی و ده‌سته‌ڵات وکورسی سه‌رۆک کۆمار ده‌گۆڕدرێ بۆ یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له‌به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زلهێزه‌کانی جیهانی که له‌هاوکێشه‌کاندا له ماڵ وێرانی هیچی تر ده‌سته‌به‌ر ناکه‌ین وه‌کو کورد ،که گرنگترین خاڵ له نێو ئه‌و هاوکێشه‌یه‌شدا که‌رکوک و نه‌وته‌که‌یه‌تی ،ده‌سته‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌شی له‌ده‌ست داوه به هۆی بیناکردنی داڕووخاوی ئه‌و عێراقه‌ی که هیچ خه‌ونێکی کوردی تیا سه‌وز نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ی که شۆڤێنی عه‌ره‌ب وفارس وتورک به خاک ومرۆڤی کوردی ده‌که‌ن به به‌رچاویانه‌وه و ووورتهیان لێ نایه‌ت و هه‌ڵوێستێکمان نه‌بێنی له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران بینوێنن له هێرشه ناڕه‌واکانیان له هێڕشی تۆپ باران کردن و گولله‌باران کردنی ته‌یاره‌کانیان له ئاسمانه ئازاده‌کانی باشووری کوردستانه‌وه بۆ گوند‌و لادێ ئاوه‌دان کراوه‌کانمان .بێ ده‌نگ بوونی ده‌سته‌ڵاتی کوردی بۆته هۆکاری کاڵبونه‌وه‌ی کورد بوون و گه‌نده‌ڵی ئیداریش له نێوخۆ بۆته مۆرانه‌و هه‌ست وهۆشی نه‌ته‌وه‌یی له کورد بڕیوه و له به‌رده‌می گورگه داگیرکه‌ره‌کان و شێره به‌فرینه‌کانی ناوخۆ و فایل چی و سیخوڕ‌و چاش و خۆفرۆشه‌کانی ئه‌نفال ،ئه‌مڕۆ ڕه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی بوونی نه‌ماوه که ده‌لێم به‌داخه‌وه ده‌بوایه نه‌وه‌یه‌کیان گۆش بکردایه به بیری پیرۆزی کوردایه‌تی که له دوای ڕاپه‌ڕێن له دایک بوون و بێ ئاگان له مێژووی قوربانی کوردستان و داکۆکی کاربوونایه له‌کوردبونی خۆیان له پاشه ڕۆژدا، که‌چی به ته‌مه‌ڵ و هیچ له‌بارا نه‌دیو باسیان لێوه ده‌کرێ که ده‌سته‌ڵاتی کوردی خۆیان هۆکاری بوون له‌به‌ر خاتری زوڕناژهنین بۆ عێراقچێتی وبهعهیب زانین بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ومل چه‌مینه‌وه بۆ داواکاری وخواسته‌کانی داگیرکه‌ران هه‌مووبه‌ها پیرۆزه‌کان فه‌رامۆش کراوه.
خۆشه‌ویستان :
بۆ قسه کردن و نووسین ولێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێکی وه‌ک به‌راورد کردنی بوونی کاژ‌یک به‌مێژووی ڕابردوو ئێستای کورد زۆر زه‌حمه‌ته له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌رشیفێکی زۆر وبه‌جێ ما‌و که‌بتوانی وه‌ک سه‌رچاوه سوودی لێ وه‌رگری ، که تا ئێستاش نووسه‌رانیش له دوای کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگا ڕۆشنبیریه‌ی که به‌ڕووی قه‌ڵه‌مه‌کانیان کرایه‌وه له شۆڕشی چاپ وبڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی وده‌ست گیرۆده‌ی کردنیان بۆ هێنانه به‌رهه‌می هزروفیکریان ،هێشتا تامه‌زرۆبوون له‌سه‌ربوونی هه‌بوونی بابه‌ته‌کان ماون ونازانم هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ کاژ‌یک خۆی وڕێبه‌رانی وبێ ده‌نگیان ونهخستنه ڕووی ڕاستی ومێژوویهکی دروست وڕێگر له به‌رده‌م هه‌بوونی هه‌ندێک زانیاری کاڵ وکرچ .ئه‌وه‌ی که تا ئێستا هه‌یه که جێگای دڵخۆشی هه‌مووکوردێکی نیشتیمان په‌روه‌ره ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (هاوڕێ باخه‌وان) ه که کۆکراوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کاژیکی له دووتوێ ی کتێبێک‌دا سه‌رله‌نوێ به‌چاپ گه‌یاندوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڕاوێزی پێویست که به‌م کاره‌شی ناوی خۆی له نێو مێژووی ئه‌م ڕێکخراوه‌دا تۆمارکرد و جێگای سوپاس و پێ زانینی هه‌موومانه و پڕۆژه‌که‌ی بووته سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژووی وگرنگ بۆ مێژوونووسان ولێکۆڵهرهوهکانی کورد.
منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆ ئه‌م یاده پیرۆزه که‌یادی 51 ساڵ له‌دامه‌زراندنی کاژ‌یک به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم زانی وه‌کو کوڕی شه‌هیدێکی ئه‌و ڕێبازه‌و هه‌ڵگری بیری پیرۆزی کوردایهتیبهفرسهتم زانی له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌م یاده به‌سانای تێ نه‌په‌ڕێ به‌بێ ئاگای کورد ، بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ش له هه‌بوونی ئه‌وسه‌رچاوه که‌مه‌ی که هه‌یه توانیم دڵۆپێک له ده‌ریای ئه‌ومێژووه وگهنجینهکهی هه‌ڵ هێنجم ،هیوادارم سوودمه‌ندبێ ونه‌بێته جێگای ڕهخنهوگازهندهکردن که له‌یه‌ک دووسهرچاوهوه وه‌رم گرتوون به‌ڕیزه‌وه ناویان دههێنڕێ وسوپاسیان ده‌که‌م که‌بێ ئاگاداربوونی خۆیان جارێکی تر ده‌یخه‌مه‌وه بنهردهست خوێنه‌ری کورد هیوادارم لێم قبوڵ بکه‌ن له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که خه‌باتی خۆیان وون نه‌کرێ وبکه‌وێته نێو مێژووی هاوچه‌رخی کورد وله داهاتوودا مێژوویه‌کی ڕاست ودروست به قه‌ڵه‌مه به پێزه‌کانی میژوونووسانی کورد و سوود وه‌رگرتن له یاداشته‌کانی ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕێبازه بنووسرێته‌وه و بخرێته به‌رده‌ست نه‌وه‌ی نوێ،
- به‌ڕیز(د. جه‌مال نه‌به‌ز) بێجگه له‌وه‌ی سیاسییه‌کی ناسراوه له هه‌مان کاتدا تیۆریسیۆنێکی وریا‌و به ناوبانگی هزری ناسۆنالیستی ونه‌ته‌وه‌یی کورده ،وێڕای ئه‌وه‌ی دکتۆر نه‌به‌ز له بواری زمان و مێژوودا قه‌ڵه‌مێکی به‌بڕشت و به ئه‌زموونه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی وه‌ک خودانی بیرۆکه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردیی چاوی لێده‌کرێت،.(1)
با بزانین چۆن باس له کاژ‌یک و دروست بوونی ده‌کات ؟
(کاژ‌یک) هه‌رچه‌نده وه‌ک حیزب نێوی ڕۆیشتووه،به‌ڵام له ڕاستیدا حیزب نه‌بوو،خۆشی نێوی خۆی نابوو
(کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه و یه‌کێتی کورد).
کاژ‌یک، ڕێبازێکی فه‌لسه‌فی وبه‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینی هزریی ڕۆشنبیرانه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی کوردانه‌بوو،ئامانجی کاژ‌یک ته‌نێ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان نه‌بوو،به‌ڵکو هه‌ڵگیڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش بوو، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌ره‌به‌گی وباوکفرمانی وچینایهتیهوه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ویه‌کسان واته لایه‌نی ناسیونال و لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی سۆسیال ی پێکه‌وه گرێدابوو ،نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتووی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ چین دا ده‌دی ، ئازادی ویه‌کسانی به ته‌واوکه‌ری یه‌کتری ده‌زانێ ،ئازادی بێ یه‌کسانی له دهسهڵاتداو،یه‌کسانی بێ ئازادی به نه‌بوو نه‌کراو ده‌زانێ ،کاژ‌یک له‌سه‌ر بنچینه‌ی قوتابخانه‌ی کوردیی سۆسیالیزم دامه‌زرابوو باوه‌ڕی به‌وه نه‌بووکه شۆڕشێ له‌کوردستاندا به بێ تێپه‌ڕاندنی سه‌رده‌می ڕۆشنکاری سه‌ربگرێ له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یویست به نهێنی ولهپێشهوهبێ هه‌راوهۆریا بکه‌وێته ڕۆشنکاری،(کاژیکنامه)،کهمانیفیستی کوردی یه،به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووه بۆ ئه‌مه که پوخته‌یه‌کی هزری کوردانه‌ی ڕۆشنبیرانه‌یه.
به‌ختی کاژیکیش له به‌ختی(ژێکاف) جیاواز نه‌بوو،دووساڵێک پاش دامه‌زراندنی کاژ‌یک له ناکاو ڕاپه‌ڕینی چه‌کداری که دوایی بووبه شۆڕشی ئهیلوول به‌سه‌رکوردا سه‌پێنرا،کاژ‌یک خۆی پێویستی به ماوه‌یه‌کی درێژ بووتا بتوانێ به نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا په‌لبهاوێ ،به‌ڵام که‌شه‌ڕ هه‌ڵگیرساو له‌شکری عێراق په‌لاماری کوردستانی داومهلا مسته‌فای بارزانی سه‌رکرده‌یه‌تی به‌رخۆدانی گرته ده‌ست، ئێدی خه‌ڵکه‌که بوون به دوو به‌ره،به‌ره‌یه‌ک لایه‌نگری شۆڕش ،که زۆربهبوون وبهرهیهکیش دژی شۆڕش که که‌مینه بوون ،کاژ‌یک هه‌ر چه‌نده هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌وکاته‌دا به باش نه ده‌زانی وه‌ک به بلاڤۆکیش ده‌ریبڕی ،به‌ڵام هه‌ر ده‌بوو پشتی بگرێ دژی له‌شکری داگیرکه‌ری عێراق وگرتنی ،هه‌ر له به‌دبه‌ختی کاژ‌یک ئه‌و سه‌رده‌مه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێنده‌واران وبگره نه‌خوێنده‌وارانیش له نێو کورددا ڕژێمی شۆڤێنیستیان به بووه‌یه‌کی پیرۆزونهتین (مێون) دا ده‌ناو سیاسه‌تکارانی کوردیش که هورده بۆرژوازی و ده‌ره‌به‌گ بوون ،خۆیان به مارکسی و نوێنه‌ری پڕۆلیتاریا ده‌دایه قه‌ڵه‌م وکاژیکیش سۆڤێت وبه‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به دوژمنی ئازادی و دیکتاتۆر و دژ به کورد ده‌زانی له‌به‌ر ئه‌وه کاژ‌یک نه‌ک هه‌رله‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه به‌ڵکو له لایه‌ن ئه‌و کوردانه شه‌وه زۆربێ ویژدانانه به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کرا،ئیدی کاژ‌یک نه‌یتوانی به‌ربه‌ره‌کانیی ئه‌م هه‌موو دوژمنه نێوخۆیی و ده‌ره‌کییه بکات و نه‌شیده توانی له تاران و ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق وبه‌غدا بیرۆ بکاته‌وه و ده‌ست پان بکاته‌وه چونکه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی به داگیرکه‌ر ده‌زانی له‌به‌ر ئه‌وه ناچاربوو وه‌ک ڕێکخراو له چالاکی بکه‌وێ .
- به‌ڕیز(کامیل ژیر) پارێزه‌ر و نووسه‌ر و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ری کاژ‌یک ده‌رباره‌ی پێداویستی دامه‌زراندنی کاژ‌یک ده‌ڵێ :- (2)
به‌ر له هه‌ره‌سی پاشایه‌تی که سهربهبلۆکی ڕۆژئاوابوو چه‌پی کورد وای بڵاوکرده‌وه ،ئه‌گه‌ر ڕژێمێکی سه‌ر به بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات وکۆمۆنیست بێته فه‌رمانڕه‌وا له‌عێراقدا،ئه‌وا گه‌لی کورد به‌ته‌واوی به مافه‌کانی ده‌گات ،به‌ڵام که کوده‌تای 14ی ته‌موز ڕویدا وقاسمی لایه‌نگری چه‌پ هاته سه‌رته‌خت وهیچی بۆکورد نه‌کرد، ئه‌وه‌ش که له ده‌ستوردا نووسرابوو کوردوعه‌ره‌ب شه‌ریکن له‌عێراقدا ،هه‌ر مره‌که‌بی سه‌رکاغه‌ز بوو،جگه له‌وه‌ش هه‌ندێ دیارده سه‌ری هه‌ڵدا بۆ نموونه ڕۆژنامه‌ی (السوره) له‌ژێر سایه‌ی قاسمدا ده‌رده‌چوو به ئاشکرا بانگه‌وازی بۆ تواندنه‌وه‌ی کورد ئه‌کرد،چه‌پی کوردیش به‌تایبه‌تی له حیزبی شیوعی ده‌ستی خستبوه کاروباری پارتیه‌وه و چه‌ند ئه‌ندامێکیان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی پارتی بوون وه‌ک (حه‌مید عوسمان ،خهسرهوتۆفیق ، دکتۆر موراد ێک له سۆڤیته‌وه هاتبوه‌وه ،سالع حه‌یده‌ر و...هتد .
ئه‌مانه هه‌وڵیاندا ڕێکخراوه‌کانیش بخه‌نه ناوحزبی شیوعیه‌وه بۆ به کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کورد ئه‌وه‌یان به پێویست زانی که حیزبێکی یان ڕێکخستنی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی دروستکه‌ر به تایبه‌تی پارتی بۆ خۆشی چه‌ندین سه‌رکرده‌ی پله به‌رزیان بیری چه‌پیان هه‌بوو وه‌ک (هه‌مزه عه‌بدوڵڵا ،برایم ئه‌حمه‌د و دواتریش مام جه‌لال ، له هه‌موو لایه‌که‌وه خواستی بۆ نه‌ته‌وه‌یی ههبووکاژیک له‌م بۆ شاییدا دروستبوو.
- به‌ڕیز مامۆستا(فایه‌ق عارف) ،یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی کاژ‌یک و ناوێکی ناسراوه له خه‌باتی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد،جه‌ختی له‌سه‌ر ئهوههل ومه‌رجه کرده‌وه و نموونه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه
هێنایه‌وه ووتی :- (3)
دوای هاتنی قاسم له ته‌موزی 1958 به دوومانگ من ومامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، پێمان باشبوو بیروبۆچوونی ده‌سته‌ڵاتدارانی تازه‌ی به‌غدا بزانین ،بۆیه هه‌ستاین یاداشتنامه‌یه‌کمان بۆ دامه‌زراندنی مه‌عاریفی کوردستان گه‌ڵاڵه‌کرد ته‌نیا 12 مامۆستامان ده‌ست که‌وت که ئیمزا له‌سه‌ر یاداشته‌که بکات بردمان بۆ به‌غداو دامانه وه‌زیری مه‌عاریفی عێراقی ،له‌م یاداشته جابر عومه‌ر که وه‌زیری مه‌عاریف ده‌بێت زۆر توڕه ده‌بێت ودهنێرێت به دوای ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وپێی ده‌ڵێت که ئه‌م یاداشته ئینفسالیته وئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌هه‌ڵه داوان هات بۆ دوکانه‌که‌ی بهشیرمشیرو هه‌ڵوێستی جابرعومهری بۆگێڕاینه‌وه ،ووتیشی من لای جابر وتوومهکه ئه‌مه شیوعیه‌کان نوسیویانه،ههمزهعهبدوڵڵا و ڕه‌فیق حیلمی که له‌وێ بوون سه‌رزه‌نشتیان کرد،به‌ڵام چه‌په‌کان گاڵته‌یان بهویاداشتنامهیه ده‌کرد وبۆ سوکایه‌تیکردن به‌ووشه‌ی کوردستانیان ده‌وت قلیاسان هه‌روه‌ک چۆن سووکایه‌تیان بهکورددهکردودهیان ووت کوردئومهنیه،ودواتروردهکاری دامه‌زراندنی کاژیکی بۆ باسکردین وتی کاژ‌یک له‌کۆبوونه‌وه‌ی سێ باڵ هاته کایهوهکهبریتی بوو:-
یه‌که‌م / فایه‌ق عارف ، کامیل ژیر ، جه‌مال نه‌به‌ز ، ئیحسان عبدالکریم .
دووم / ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، عه‌بدوڵڵا جه‌وهه‌ر ، که‌ریمی مه‌کته‌به، شێرکۆ بێکه‌س ، فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین ، مامۆستا عه‌لی ساماغا .
سێهه‌م / حه‌مه‌ی عه‌زیز ، شێخ محه‌مه‌دی هه‌رسین ، عه‌بدوڵلا ئاگرین ، غهفورئهمین ، وچه‌ند که‌سێک تر پێکهاتبوو سه‌ر به پارتی گه‌لی کورد که پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی بوو.
کاژ‌یک پارتێک نه‌بوو به ئاشکراو سه‌ربه‌خۆ بنکه‌و باره‌گای خۆی هه‌بێت به‌ڵکو شێوازی کارکردنه‌که‌ی بوه هۆی ئه‌وه‌ی کاژ‌یک له په‌راوێزدا بمێنێته‌وه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌مه ڕایه‌کی جیاواز هه‌یه کامیک ژیر ده‌ڵێت :-
کاژ‌یک حیزبێکی سه‌ربه‌خۆبوو،خاوه‌نی ڕێکخستنی سه‌ربه‌خۆی خۆی بوو،سه‌رکردایه‌تی خۆی هه‌بوو، بیروباوه‌ڕی ستراتیژی جیاوازی هه‌بوو،ئه‌ده‌بیاتی جیاوازی خۆی هه‌بوو وه‌ک (کاژیکنامه ، نه‌وه‌ی کورد) ...هتد .
- به‌ڕیز (غه‌فور ئه‌مین) که ئه‌ندامی کاژ‌یک بوو ه، ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی کاتی خۆی به باسی سیاسه‌ت به‌سه‌ر ده‌بات سه‌باره‌ت به‌کاری کاژ‌یک ده‌ڵیت :- (4)
ئێمه دوومهبهستمان ده‌پێکا ،یه‌که‌میان له ناو پارتیدا بیروباوه ڕی خۆمان بڵاوده‌کرده‌وه،دوووهمیشیان له‌کاتی شه‌ڕدا گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌مان دابین ده‌کرد،به‌ڵێ کاژ‌یک توانی خۆ بگه‌یه‌نێته باره‌گای بارزانی هه‌ریه‌ک له حه‌مه‌ی عه‌زیز و شێخ محه‌مه‌دی هه‌رسین که‌سایه‌تی نزیکی بارزانی بوون له‌کاتێکدا بیری چه‌پ له ناو پارتی دا هێڵێکی به هێزبوو،کاژ‌یک ده‌یویست کاریگه‌ری له‌سه‌ر بارزانی هه‌بێت .
له‌م باره‌یه‌وه کامیل ژیر ئه‌ڵیت چوونی ئه‌وان وای کرد پێشمه‌رگه‌کانی کاژ‌یک له ڕاوه دوونان پارێزراوبن هه‌روه‌ها له ڕووی نه‌ته‌وه‌یشه‌وه کاریگه‌رییان هه‌بێت .
کامیل ژیر ده‌ڵێ ؛-
ئیدریس بارزانی زۆر به بیروبۆچوونه‌کانی کاژ‌یک سه‌رسام بووه، نێچیرڤان بارزانی له کۆنگره‌ی یانزه‌ی پارتی پێی ڕاگه‌یاندم که ئیدریس بارزانی باوکی هه‌میشه به‌ڕیزه‌وه باسی کاژیکی بۆ کردوه.
- ئه‌ندامانی پێشوی کاژ‌یک سه‌باره‌ت به گه‌شه نه‌کردنی کاژ‌یک پییان وایه :- (5)
که کورد هێشتا قه‌ناعه‌ت وهۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی لا دروست نه‌بووه یان شه‌ڕی بۆ ئیسلام کردوه و وه‌ک دار ده‌ستێک به‌کارهاتوه یان بووه به مارکسی و وه‌ک پاشکۆیه‌ک بووه، سه‌باره‌ت به کاژیکیش پێیان وایه هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول دوای دووساڵ له دامه‌زراندنی کاژ‌یک بارودۆخه‌که‌ی گۆڕی وشۆڕشی چه‌کداری دژی قاسم چوه پێش هۆشیاری وبیروباوه‌ڕ .
کۆتایی کاژ‌یک به‌خۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌هات به‌ڵکو به‌خۆ هه‌ڵپه‌ساردن دوایی هات دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له دوای 11ی ئازاری 1974 سه‌رکردایه‌تی کاژ‌یک (کامیل ژیر ، فایه‌ق عارف ،عه‌بدوڵڵا ئاگرین ، ئه‌حمه‌د هه‌ردی ،فه‌تاح ئاغا، فه‌رهاد عه‌بدول حه‌مید (پاڵه‌وان) ، نوری حه‌مه‌عه‌لی) کۆبونه‌وه‌یه‌کیان سازدا‌و ئه‌و بڕیاره‌یان دا‌و جه‌مال نهبهزیشیان لێ ئاگادارکرده‌وه.
مامۆستا کامیل ژیر ده‌ڵێت :-
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵگیرسانه‌وه له شاری نه‌غه‌ده نزیکه‌ی 30 که‌س له سه‌ر کردایه‌تی و کادیرهپێش که‌وتوه‌کانی کاژ‌یک کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازدا له‌و خانوه‌دا که ماڵی کامیل ژیر و ئه‌حمه‌د هه‌ردی تیا نیشته‌جێ بووکه خاوه‌نه‌که‌ی حاجی سه‌ید مسته‌فا بوو ،بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی کاژیکمان دا ،هۆی ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه بوو که ئێمه نه‌مانویست له به‌رده‌م شۆڕشدا هیچ قۆرتێک دروست بێت، ته‌نانه‌ت باڵی مه‌کته‌بی سیاسی دوای چه‌ندین ناکۆکی هه‌مویان له ڕیزی شۆڕش دابوون، ئێمه‌ش هه‌ر یه‌کێتیه‌کی به‌هێزمان ده‌یویست له دژی داگیرکه‌ر، سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌که‌مان له حیزبایه‌تی لا گرنگتربوو به‌ڵێ کاژ‌یک هه‌ڵپه‌سێردرا به‌ڵام له پێنجوێنه‌وه کۆمه‌ڵی گه‌نجی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌رۆکایه‌تی شه‌هید ئازاد مسته‌فا ئه‌م هه‌نگاوه‌یان به نوشستی دانا‌و بڕیاریان دا به ناوی کاژیکه‌وه به‌رده‌وام بن .
- به‌ڕیز مامۆستا (له‌تیف قه‌ره‌داغی) له ووتارێکیدا له ژێر ناونیشانی (ئه‌و ده‌مه‌ی شه‌هیدان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ته‌نیا که‌چی پیشه‌ی ئێمه‌ی بێ وه‌فایه) که بۆ شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌یی نه‌مر محه‌مه‌د ده‌روێش نادری نووسیوه له به‌رواری 5/9/1994 دا‌و لایه‌نێکی تری کاژ‌یک ئاشکرا ده‌کات
:- (6)
له‌کۆتایی په‌نجاکان وسه‌ره‌تای شه‌سته‌کانا....بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی کوردی کڵپه‌ی سه‌ند...ئهوبرایهتی یه گۆڕکرا.....داگیرکه‌رانی کوردستان ....له‌ده‌می پێویستیا به‌کاریان نه‌هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بوایه نزیکی نه ئه‌که‌وتنه‌وه، ئه‌و حیزبه ناوی(پارتی گه‌لی کورد) بوو زۆر ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری بۆ (قوتابیان ولاوان وئافره‌تان) یه‌کێک له‌وانه (لاوانی نه‌ته‌وه‌یی کورد) بوو بیرم دێ بۆ یه‌که‌م جار پێ یان ووتم تۆ په‌یوه‌ندی
به (کاکه حه‌مه‌ی ده‌روێش نادر) ه‌وه بکه، هێشتا (کاکه حه‌مه‌م)نه‌دیبوو چووم بۆ سه‌رکارێز لهسهرناونیشان دۆزیمه‌وه، که چاوم پێ که‌وت گه‌ڕامه‌وه ،ووتم من چۆن ئه‌وم بۆ به‌ڕیوه ئه‌برێت که ته‌ماشام کرد (4.3) که‌س له ده‌وری ئه‌ون، تێم ڕوانی سه‌ری قسه هه‌ربه ده‌ست ئه‌وه‌وه‌یه و پێم ووتن به‌که‌سێکی تری بسپێرن به تایبه‌تی له (15-16) ساڵ تێ نه‌په‌ڕی بووم له دوای ئه‌وه سه‌پاندیان وکردیان به فه‌رمان، ئه‌مجاره هه‌رچۆنێک بووخۆم گه‌یانده لای وپێم ووت :- کاکه حه‌مه له لاوانه‌وه ڕایان سپاردووم بابه‌ته‌کانی (حیزب ولاوان) ت پێ بگه‌یه‌نم ووتی :- مانای ڕێکخه‌ری (من) ی ووتم نا!! ووتی بۆچی نا...تۆ ئه‌خوێنیته‌وه (من) ناخوێنمه‌وه پێویسته ئێوه ڕێکخه‌ری ئێمهبکهن وخزمه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بکه‌ن ،دوای ئه‌وه هه‌رجارێک (گۆڤاری چرای کوردستان) م بۆ ئه‌برد (5) دیناری ئه‌دا له‌وده‌مه‌دا که (20) مه‌لزه‌مه کاغه‌زی ئه‌کرد دوای ئه‌وه‌ش هه‌فته‌ی نه‌ئه‌برد هه‌موو جارێک (4-5) دیناری تری ته‌سلیم ئه‌کردم، پێم ووت :- به هه‌ر که‌سێکم داوه (ڕوبعێک)م لێ سه‌ندوه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه زۆریش (دینار) بووه ، هه‌موو جار ئه‌ی ووت:- نه‌مرم چاپتان بۆ په‌یدا ئه‌که‌م هه‌تا ئه‌م چرایه نه‌کوژێته‌وه،به‌م جۆره ڕۆیشتین هه‌تا ساڵی 1964 پارتی گه‌لی کورد به‌خۆی و هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی یه‌وه(قوتابیان و لاوان و ئافره‌تان) توایه‌وه له ناو کاژ‌یک دا‌و به‌و ڕه‌نگه ناوی پارتی گه‌لی کورد له مێژوودا نه‌ما بوو به کاژ‌یک .
- به‌ڕیز (حه‌مه‌ی عه‌زیز) خاڵه حه‌مه له ووتارێکدا به ناونیشانی (بیره‌وه‌ری......... ئاوڕێک له ڕابوردوو یه‌کی نزیک) له چه‌ند پهڕهیهکیدا باس له هاوکاری کاژ‌یک و شۆڕشی ئه‌یلول ده‌کات :- (7)
ئێمه وه‌ک خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆز به کوردوکوردستان، پێمان وابوو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هێشتا به چاکی گه‌ڵاڵه نه‌بووه وگه‌له‌که‌مان زێده‌تر پێویستی به وریابونه‌وه و خۆناسین هه‌یه،به‌شێکی زۆری میلله‌ت سه‌رگه‌رمی خه‌باتی چینایه‌تی بوون له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ،به‌شێکی دی تا ڕاده‌یه‌ک لاسایی ئه‌وانیان ده‌کرده‌وه، به هیوا بوون له‌سه‌ر به‌ردی بناغه‌ی برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب پیلانه‌کانی ئیمپریالیزم ووردوخاش بکه‌ن بێ به‌هره ڕه‌نجی خۆیان به‌باده‌دا، له‌گۆشه‌ی به‌ستنیان نه‌بێ به ڕه‌و ڕه‌وه‌ی ئیمپریالزمهوه باسی ده‌وڵه‌ته داگیر که‌ره‌کانیان نه‌ده‌کرد،به‌شه‌کانی دیکه‌ش ،هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوازی خۆی خه‌ریکی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بوون و تاک تاکه نه‌بێ زۆربه‌یان شاره‌زاییان نه‌بوو له بیر‌و بزووتنه‌وه و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییدا.
له‌و بارودۆخه‌دا،ئێمه که به بیر چاک و به ژماره که‌م، هه‌ر ده‌بوو په‌نا به‌رینه به‌ر خه‌باتی نهێنی وبهکاوهخۆ بیر‌و بۆچوونی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین ،موسڵمانێکی ناسیونالیست له‌سه‌ری نووسیبووین که بزووتنه‌وه و شه‌قاوه کانمان کیسه‌ڵ ئاسایی بووه، ئه‌و زه‌مه به‌لای منه‌وه پێدا هه‌ڵدان بووه.
مه‌به‌ستمان له خه‌باتی ژێر زه‌مینی، خه‌باتی خوێناوی نه‌بوو،به‌ڵکو خه‌باتی ووریاکردنه‌وه‌ی گه‌ل و ڕاگه‌یاندنی بیر‌و بۆچوونی خۆمان بوو سه‌باره‌ت به پێناسینی دوژمنی ڕاسته‌قینه به کورد‌و به هه‌موو خواسته ڕه‌واکانی ، له‌و ڕووه‌وه له خۆمان زێده‌تر که‌سمان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو،ڕێکخستنه سیاسیه کوردستانی وعێراقییهکانی کوردستان زۆر به‌رچاو ته‌نگ بوون ،لای ئه‌وان ئێمه ناوبانگمان باش نه‌بوو،چونکه ئه‌م عهیبانهمان هه‌بوو،ده‌مانگووت کورد نه‌ته‌وه‌یه ، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش هیچی له نه‌ته‌وه‌کانی دی که‌مترنیه ،کوردستان نیشتیمانی کورده‌و یه‌ک پارچه‌یه وسنووره دروستکراوه سه‌پێنراوه‌کانی ،نهمرنین و ڕۆژێک ده‌بی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌یانهێڵن ،ده‌مانگووت نه‌ته‌وه یه‌کسان بێ و کوردستان خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێ، ده‌مانگووت ده‌زانین ئه‌و ئاواته پیرۆزه هه‌روا به قسه‌و نووسین نایه‌ته‌دی ،به‌ڵام ده‌بێ منداڵانی کوردی پێ په‌روه‌رده بکه‌ین تا پێبه‌ندبوونی خۆیان به کوردستانی نیشتمانیانه‌وه به‌هێزبێ وخۆشیان بوێ وپاشه ڕۆژ هه‌وڵی سه‌رفرازی بۆ بده‌ن ،ده‌مانگوت کورد گوناهێک ناکا ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدا خۆی له ژێرده‌ستی برایانی عه‌ره‌ب وتورک وفارس ئازاد بکا،له‌سه‌ر ئه‌م دروشمانه پێیان ده‌وتین (ئینفساڵی) پیاوی ئیمپریالیزم وشهریکاتی نه‌وت ،گومان لێکراو وجهماعهتی چوار پارچه‌که، کورد کوژه و بیر ته‌سک ....تاد، ئه‌و تومه‌تانه برایانی پارتی ،برایانی کۆمۆنیستی ئه‌وساڵانه دوایان ده‌خستین ، که پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دووانه‌ش گرژییه‌کی تێبکه‌وتایه نیوه‌ی ئهوتومهتانهو هه‌ندێکی دیکه‌ش وه‌ک ده‌ره‌به‌گ و بۆرجوازی لێ زیاد ده‌کرا له‌لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانه‌وه ده‌خرانه پاڵ پارتی ،ئه‌و تومه‌تانه هه‌ر هه‌مووی درۆبوون،به‌ڵام به‌رچاوته‌نگی وترسی ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕێکخستنێکی نوێ دروست بێ له ژماره‌ی ئه‌وان که‌م ده‌بێته‌وه، به توندی به‌ربه‌ره‌کانی بیر‌و ڕێکخستنی نوێیان ده‌کرد.
- خاڵه حه‌مه به‌ڕیز حه‌مه‌ی عه‌زیز له به‌شێکی تری ووتاره‌که‌یدا ........
کاتی به‌ستنی کۆنگره‌ی 6 شه‌ش ،چه‌ند مانگێک بوو پارتی گه‌لی کورد و کاژ‌یک ببوونه یه‌ک وله‌ژێر ناوی کاژ‌یک و‌دروشمی کوردستان بۆ کوردویهکسانی بۆ گه‌ل وه‌ک ڕێکخستنێکی نه‌ته‌وه‌یی درێژه‌ی به چالاکی خۆیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌یان لاوی کوردی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌شی شۆڕ‌شیان کردبوو،بۆ ساردنه‌بوونه‌وه،دوای کشانه‌وه‌ی له‌شکر له به‌ره‌کانی ئه‌زمڕ و ده‌ربه‌نده‌کان له‌سه‌ر فه‌رمانی (م،س) له دروستکردنی پێشمه‌رگه له
نێو شاری سلێمانیدا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕۆڵێ خۆیان هه‌بووه(لێره‌دا پێویست ناکات له دوو چۆنیه‌تی دروستکردنی پێشمه‌رگه‌ی ناوشار بنووسم ،له نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانمدا ئاماژه‌م بۆ کردووه) باڵی (م،س) له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن ولایهنگرانیانهوه هه‌وڵیان ده‌دا خه‌ڵکی بهێننه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که بارزانی کوردی فرۆشتوه،دیاره تا ووتوێژو ئاگر به‌ست درێژه بکێشێ ئه‌و جۆره بانگاشه‌یه گوێگری ده‌بێ وه‌ک له‌سه‌ره‌وه نووسیوومه ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ شۆڕشدا بووین له دوای ئه‌و باره نوێێه ئه‌وسا دووباره بڕیارماندا که له نێوان شۆڕش و داگیرکه‌ردا بێلایه‌ن نه‌بین چ لایه‌ک درێژه‌ی به شۆڕشدا ئێمه بێ هیچ مه‌رجێک سه‌ربازی بێ ناوی شۆڕش ده‌بین و دڵسۆزانه خزمه‌ت به شۆڕش وبه‌ڕیوه‌به‌ری شۆڕش ده‌که‌ین کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رگی یه‌که‌می بیره‌وه‌ریه‌کانی له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ له لاپه‌ڕه 221 دا ئه‌و شاهیدیه بۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌دا که ده‌ڵێ کاک جه‌لالی حاجی حوسین کاژ‌یک بوو به‌ڵام به دڵسۆزی خزمه‌تی شۆڕش وبارزانی ده‌کرد، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی شه‌هیدی له‌ده‌ستچوو هه‌ڵوێستی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌ک بوو،چونکه نه ده‌کرا مرۆڤ دڵسۆزی شۆڕشێک بێ وله‌هه‌مان کاتدا دژی سه‌رۆکی شۆڕشهکهبێ به تایبه‌تی ئه‌وسا شۆڕش و بارزانی ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بوون جا بۆ ئه‌وه‌ی گرده‌بڕ دڵنیابین له هه‌ڵوێستی سه‌رۆک بارزانی چوومه دیده‌نی وبهکراوهیی ئهوباسهم له‌گه‌ڵدا کرده‌وه له وه‌رامدا ووتی من کورد نافرۆشم ،ده‌ست له شۆڕش هه‌ڵناگرم و ئه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته ده‌خه‌نه پاڵ من خۆیان پاک نین ،پێشمه‌رگه وگه‌ل برسی وماندووبوون ئابڵۆقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر کوردستان و ناوچه ئازادکراوه‌کان هه‌بوو ،دارایی و داهاتێکی ئه‌وتۆمان نه‌بوو بێجگه لهویارمهتیه که‌مه‌ی سۆڤیه‌ت بۆمان ده‌نێرێ ، بڕوام به هیچ به‌ڵێنێکی میری نیه، دڵنیاین و خوا که‌ریمه دوای ئهودڵنیابوونه دووباره بڕیارماندا که‌ل ه‌گه‌ڵ شۆڕشدابین که له‌خۆیا ده‌کاته قبوڵکردنی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی تا ئه‌و له‌شۆڕشدا بێ وخزمه‌تی کورد بکا ئێمه‌ش له‌بن باڵیا درێژه به تێکۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین هه‌ر لهودهمانهشدا له ئایاری 1964 دا یاداشت یا بیرهوهریهکمان دا به بارزانی باری کوردستان وناوچه‌که وهه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و زلهێزه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، تێڕوانینیان له کێشه‌ی کورد‌و مه‌ترسی و نیاز خراپیان به‌رامبه‌ر خواسته ڕه‌واکانی گه‌لی کورد، بۆ نووسی .
به وه‌رگرتنی ئهوههڵوێستهشمان له‌لایه‌ن باڵی (م،س) وه خراینه خانه‌ی نه‌یاران ولهوهبهریش خۆشیان لێمان نه‌ده‌هات و پێیان ده‌ووتین جه‌ماعه‌تی چوار پارچه ،هێمایه بۆ چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڵام وه‌ک گاڵته پێکردن دوایان خستبووین ،کورد کوژهشیان پێ ده‌ووتین وابزانم له خورمای کورد کوژه‌وه وه‌ریانگرتبوو.
سه‌رچاوه‌کان :-
1- دیمانه‌یه‌کی د.جه‌مال نه‌به‌ز له‌ژماره (48) ی شوباتی 2008 ساڵی چواره‌م ، (نێوه‌ند) گۆڤارێکی سیاسی ڕۆشنبیریی گشتی ئازاده وله سلێمانی یه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه.
2- بابه‌تی لاپه‌ڕه حه‌وتی ژماره 28 ی کانوونی دووم 2008ی گۆڤاری(هاوبیر) که گۆڤارێکی ڕامیاری ئازاده و هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریده‌که‌ن .
- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گۆڤاری هاوبیر ی ژماره 28ی ساڵی 2008 . 5,4,3
6 په‌رتوکی سیمای شه‌هید محه‌مه‌د ده‌روێش نادر له ئاگری زهمبوردا ،چاپی یه‌که‌م ساڵی 1995 دهۆک
ل 229 236 .
7 ووتارێکی حه‌مه‌ی عه‌زیز خاڵه حه‌مه له‌گۆڤاری (باسکار)ی ژماره (3) ی ساڵی 1999 که گۆڤارێکی وه‌رزیی باس وڵێکۆلینهوهیه له له‌نده‌ن بڵاوده‌بێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست