کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا زەوی قڵیشایەوە !!!! .................

Thursday, 12/02/2009, 12:00


                        لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا هەڵات ....هەڵات ....هەڵات
بێ مۆنیکا ...بێ مارسیدس تا سنوری خاک و وڵات
کەس نەیزانی لە وڵاتی کەس بە کەسا چی بەسەر هات


لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا قاچی چەپی خستە ناو چەمی ئاراسەوە
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا قاچی راستی
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا مەلەوانەکە یەکەم باسکی وەشاند
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا فەیلەسەوفەکە لە ئاوەکە پەریەوە
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا ئەو فەیلەسوفە بۆ هەتا هەتایی گەرای دوبەرەکی و ئاغا لەری و خۆزلی لە رێزەکانی کوردا کرد بە رێباز ، ئەو رێبازە ناپیرۆزە تا ئەورۆی ئاسایی بەناوی خۆیەوە ناو نراوە ..... ، تا لە 75 بۆ جاری شەشەم هەڵات و بۆ یەکجاری کوردستانی جێ هێشت ......
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا ....!
سەرۆک ئیدریسی پاسدار لەکاتی ئەنجامدانی کاری تەوالێتدا گیانی لەدەستدا و بەوە چوە رێزی کاروانی نەمرانەوەو هەتا هەتایە ئەو کارەمەزنەی بە سەر ئەستۆی کوردەوە بوو بە ماڵ ، شەهیدی تەوالێت هەمیشە ئەوەی دوبارە دەکردەوە کە ئەگەر شۆرشیان پێ نەکرێت پێیان تێک دەدەرێت !!....
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا سەرۆک مەسعود لە دورەوە بە دوربین سەیری خواکورکی کرد
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا سەرۆک بارزانی سوپای کافرەکانی لە خواکورک تەفرو تونا کرد
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا پاڵەوانەکان دەستیان بە شەری کورکوژی کرد لە کوردستانی ئێران
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا پاڵەوانەکانی شەری براکوژی کەرەجیان جێ هێشت
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا پێش سوپای عێراق کەوتن بەرەو پەرلەمانی کوردستان
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا کورد کوژەکان سوپای ئەتاتۆرکیان هێنا بۆ خاکی کوردستان
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا پاڵەوانەکان پێش پاسدارەکانی خومەینی کەوتن بۆ کوشتنی کوردەکانی مەهابادو شنۆو نەغەدە لە کوردستانی رۆژهەڵات .....
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا هەرزەکارەکە کرا بە سەرۆَکی حکومەتە سەقەتەکە
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا سەرۆک وەزیرە هەرزەکارەکە گەورەترین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکان مۆر کرد کە تیایدا بە دورو درێژی باسی دزینی سامانی گەلەکەمان کرا و هەردوو لا ئاماژەیان بەوە کرد کە تاکورد مابێت ئەوان دەست لە دزی هەڵناگرن ................
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا هەرزەکارەکە 3500 پێشمەرگەی بۆ تورکیا دژی پ.ک .ک کرد بە قوربانی
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا فازل میرانی کەسێکی کوشت بۆ ئەوەی ژنەکەی مارە بکاتەوە
لە رۆژێکی وەک ئەمردا هەردوو بنەماڵەی مافیا نەک هەر بۆدژەی وڵاتێک بەڵکو پیرۆزیەکانیشیان دزی
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا کوری هەڤاڵ (بارە کەڵڵا) بە کارەساتی ئتۆمۆبیل و بەسەرخۆشی گیانی لەدەستدا بەوە گەلەکەمان پاڵەوانێکی تری لەدەستداو شەهیدی ناوبراو لە مەزارگای نەمراندا لەنگەری گرت ...
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا ئەندام پەرلەمانێکی نەخویندەوار بەناوی (عجیب اللە عجیب اللە) لە تەمەنی 65 ژنی پێنجەمی هێنا کە 45 ساڵ لە خۆی بچوک ترە ......
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا شێخ (عبدئەلمەقلوب بارزانی ) بەردی بناخەی سوپەرمارکێتی خواکورکی دانا..... بەوە ژمارەی پرۆژەکانی ئەو مەقلوبە لە 75 هەمین تێپەر دەکات .........
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا (شەهادە مزەوەرێک کرا بە سەرۆکی دەستگای تەلەفزیۆن ، یەکێکی تر کرا بە ئەندامی کارگێری لقی سلێمانی ، یەکێکی تر کرا بە سەرۆکی لقی ئێکس یەکێکی تر دوکتۆرای مزەوەی وەرگرت و دەیانی تریش بەریوەن لە حکومەتی بنەماڵەکاندا پۆست وەربگرن بە بەڵگەنامەی مزەوەر)
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا شەلاتیەکی بنەمالەی شێخەکان لە نەمسا دکتۆر کەمالی بریندار کرد
لەوەش سەیر تر ..... لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا نە دڵنیا قەرەداخی نە هەڵکەوتەکەی سوعاد حوسنی نە محەمەدی مەلا قادر لە کەناڵە زەردەکانی پارتی دەرنەکەوتن ...... نە مەلا بەختیاریش لە کەناڵەکانی (باجی قاچاخچیدا) شەکری شکاند
ئەوە تەنها میژووی چەند هەنگاوێکی ئەو پاڵەوانانەی شەری کورد کوژی و داستانی گومرگی برایم خەلۆو 31 ی ئاب و باشوەستایەکانی دزی و گەندەلی بوو..... ئاخۆ چەند هەنگاوی تر ئەرکی قورس و فەساڵی دزیویان وەکو دێوەزمە لەبەر چاومان هاتو چۆ دەکات و ئاوا نابێت !؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە