کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عه‌ریف که‌ریم تا ئێستا ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه

Friday, 13/03/2009, 12:00


ئه‌و کاته‌ من بێده‌نگ ده‌بم که‌ عه‌ریف که‌ریمی باوکم و هه‌ر سێ برا له‌ سێداره‌ دراوه‌که‌م له‌ فرمێسك ڕشتن بکه‌وون و ته‌رمی خوێناویان ئاسوده‌ بێت

ئه‌وکاته‌ی پارتی و یه‌کێتی و حکومه‌تی کوردستان له‌وه‌ تێگه‌یشتن که‌ کۆمه‌ڵ له‌سه‌رچی ڕاوه‌ستاوه‌ و چۆن سه‌رهه‌ڵئه‌دات ، له‌وه‌ش تێده‌گه‌ن که‌ ده‌سته‌ڵات و کورسی تا که‌نگێ ته‌مه‌ن ده‌کات ، غه‌ریزه‌کان وا ده‌رده‌خات که‌ هه‌موو په‌یوه‌ندداره‌ به‌ میراتی و ڕه‌گه‌ز په‌رستی ، مه‌ڵبه‌ندی سروشتی ئینسان جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ وه‌کو هه‌موو جۆره‌کانی ، به‌ڵام ئیمڕۆ سه‌رده‌مێ تێکه‌وتوین جیاوازیه‌کان زۆر به‌ سه‌ختی له‌ یه‌کتری جیا ده‌کرێنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی من تێگه‌یشتم له‌ ئێوه‌ .. ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌ماشا کردنتان بۆ کۆمه‌ڵ وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵ دوو تۆڕی جیاوازن و هه‌رگیز یه‌ك ناگرنه‌وه‌ ، ئێوه‌ تا ئه‌م ساته‌ نکوڵی له‌ بوونی کۆمه‌ڵێکی قوربانی ده‌ر ده‌که‌ن هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ست وتێگه‌یستن له‌ نێو کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌ زیڕه‌ی قامچی ده‌ڕوات به‌ ڕێوه‌ ، له‌ هزرو مانه‌وه‌و ته‌سک بوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی بۆچونه‌کانتان وا ده‌رده‌خات که‌ مرۆڤ له‌ کوردستاندا ده‌بێت له‌ چه‌ند قه‌باره‌یه‌کدا خۆی ببینێته‌وه‌ ، زۆربه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌بێت هه‌ژار بن تاوه‌کو زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند که‌ ده‌سته‌ڵاتدارن ،ببنه‌ زوحاکی سه‌رده‌میان .. کار له‌ کڕنۆش بردن بۆ به‌رپرسان و ده‌سته‌ڵاتداران ده‌رچووه‌ شتی له‌وه‌ خراپ تر هاتۆته‌ ئاراوه‌ مۆدێرنیه‌تی دیکتاتۆری گه‌یشتۆته‌ هه‌نگاوی باشترو شیوازی میدلانه‌ کردنی له‌ خۆ گرتووه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پرۆسیسیکی نوێ و میدلانه‌ بازی په‌یدا بووه‌ ... غه‌ریزه‌ بۆته‌ کارێک ننهێنی لای های کلاسه‌کان و پێیان وایه‌ فیتره‌ت یان زاتیه‌ت به‌وه‌ گاڵگۆڵکێ ده‌کات ، ئینسان به‌م جۆره‌ نرخ له‌ ده‌ست ده‌دات ،سازگار نییه‌و یه‌ك ناگرنه‌وه‌ ..ڕێبازه‌کان له‌ کوردستاندا بوونه‌ته‌ لغاوگیری وه‌ك په‌یوه‌ندی که‌سێتی یان پشتیوانی یان دیاری ده‌ست ، ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ عاده‌ت و ئه‌گه‌ر به‌م شیوه‌یه‌ نه‌بیت هیچ کارێکت بۆ مه‌یسه‌ر ناکرێت ، من به‌ڵگه‌ی ویستم لایه‌ و له‌ خۆمه‌وه‌ ئه‌مه‌ نالێم ، گه‌وره‌ ترین کێشه‌ که‌ ده‌بێته‌ کێشه‌یه‌کی پاشه‌ ڕۆژو چاره‌نووس ده‌رده‌که‌وێ جیاوازی نێوان کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌ بۆ نمونه‌ بادینی یان سۆرانی ، ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌یه‌ و مه‌حاڵیشه‌ چاره‌سه‌ر کردنی چونکه‌ بۆته‌ خوو ڕه‌گی داکوتاوه‌ ، ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌ له‌ نێو چوونی نرخه‌کانی کۆمه‌ڵ ناو ده‌برێن ، زه‌نگی به‌ڵاگه‌هانی سایکۆلۆجی ده‌دات به‌ گوێی هه‌موو کوردێکدا ، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت نه‌ ده‌سته‌ڵات و نه‌ کۆمه‌ڵ ناتوانێت ڕه‌گه‌زه‌کان وه‌ك گرۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌ چوارچیوه‌ی دیاری کراو ناتوانرێت دابنرێت .
من با باسی که‌س نه‌که‌م و له‌ خانه‌واده‌ی خۆمه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌م بزانن جیاوزیه‌کان له‌ چیدان و چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا ده‌کرێت که‌ ئاماده‌ن بچنه‌ به‌ر ده‌رگای به‌رپرسێك و هه‌رچی هه‌یه‌ له‌ده‌ستی بده‌ن له‌ پێناو ده‌ستکه‌وتێکدا و که‌سێکیش که‌ ئاماده‌ نییه‌ و نه‌فس به‌رزه‌و ئاماده‌کاری تیا نییه‌ ئه‌و کڕنۆشه‌ بکات ، من خاوه‌نی 9 برا بووم سه‌رجه‌م 6 برا ماونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانی تر شه‌هید بوون له‌ پێناو ئازادی کوردستاندا و باوکی پاڵه‌وانم به‌ ده‌ستی خوێن ڕژان جه‌لالی گوله‌ باران کرا ، له‌ خۆپێشاندانی 13 حوزه‌یرانی 1994 ، عه‌ریف که‌ریم تا ئه‌و کاته‌ی گوله‌ باران کرا به‌و ئاواته‌وه‌ بوو که‌ مه‌سعود بارزانی له‌ نزیکه‌وه‌ ببینێت ، چونکه‌ به‌ ڕاستی نایشارمه‌وه‌ مه‌لایی بوو هه‌موو ژایانیشی بۆ ئه‌وان دانا ، ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌ ژیانا بمایه‌ ڕه‌نگ بوو قێز له‌و 40 ساڵ خه‌باته‌ی که‌ کردبووی بکاته‌وه‌ ، هه‌رچی ماڵ و موڵك هه‌بوو هه‌ندێکیمان له‌سه‌ده‌می به‌عسدا له‌ ده‌ستدا ئه‌وه‌یشی مابوو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان لێی داگیر کردین ، خێزانی شه‌هیدی برام له‌گه‌ڵ ئاواره‌ بوونیدا چونه‌ زاخۆو ئێستا له‌ ڕای خودا که‌سێك ئوفیسی پێشانگای ماشێن فرۆشتنی داونه‌تێ و تێیدا ده‌ژین که‌ ژورێکی تریان له‌ له‌وح درووست کردووه‌ و تا نووسینی ئه‌م ڕاپۆرته‌ فه‌راموش کراوون ، دایکی ئازیزم خه‌دیجه‌ خان له‌ یه‌کێك له‌ خانوه‌کانی ئاوباره‌دا ده‌ژی که‌ بۆ ئاوه‌ره‌کانی که‌رکوك درووست کرابوون ئه‌ویش ژورو هه‌یوانێکه‌ ، تا ئێستا ئێمه‌ کڕنۆشمان نه‌بردووه‌ و پیویستیشمان به‌وه‌ نه‌بووه‌ که‌ داوا له‌ پارتی دیمکراتی کوردستان بکه‌ین هاوکاریمان بکات ، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داوامان کردووه‌ ، ئه‌وه‌ی یه‌کێتی لێی داگیر کردووین بمان داته‌وه‌ ، یه‌کێتی به‌مه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 44 دۆنم زه‌ویماندا گرتووه‌ که‌ زڕگوێز هه‌مانه‌ ، له‌مانگی 9 2008 دا نێچیرڤان بارزانی بڕیاری ده‌رکرد که‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ خاوه‌نی که‌ خانه‌واده‌ی عه‌ریف که‌ریمن ، یه‌کێتی وه‌ڵامه‌که‌ی نێچیری وه‌لا ناوه‌و نایداته‌وه‌ ، ئێستا ده‌یانه‌وێ بیکه‌نه‌ پڕۆژه‌وه‌ بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ شوێنه‌که‌ ستراتیجیه‌ ده‌ڵێن ، پاره‌تان ده‌ده‌ینێ له‌ بری زه‌ویه‌کان ، ئێمه‌ش نامانه‌وێ ئه‌و زه‌ویانه‌ له‌ده‌ست بده‌ین چونکه‌ تاکه‌ میراتی که‌ بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌یه‌ که‌ بتوانین بیره‌وه‌ریه‌کانی باکمانی تیا به‌ دی بکه‌ین ، ئه‌وانیش به‌و نیازه‌ن بیفرۆشن به‌ چه‌ند که‌مپانیایه‌کی ئیسپانی و ئیتالی به‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ ده‌بێ له‌ سه‌دا 12 بده‌ن به‌ نرخی ئه‌ڕۆ واتا هه‌ردونمێك ڕه‌نگه‌ به‌ چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌ك ده‌رمان په‌ڕێنن ، ئه‌مه‌ نموونه‌ی ده‌سته‌ڵات و نێگه‌تیڤی نێوان پارتی و یه‌کێتیه‌ ، من ده‌پرسم چی ڕێکخراوێکی جیهانی هه‌یه‌ بتوانێ به‌رگریمان لێبکات کێ ده‌توانێت مافمان بسه‌نێ ؟ ئێمه‌ ناتوانین له‌ش بفرۆشین و جه‌پکه‌ گوول بگرین به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ، ماوه‌یه‌ك کوردستانپۆست له‌ هه‌وڵدا بوون بۆ دادگایی کردنی جه‌لال تاله‌بانی من زۆر خۆشحال بووم خۆم ئاماده‌ کردبوو که‌ به‌ خۆم و فایله‌که‌مه‌وه‌ بچمه‌ ناو دادگا به‌ڵام بێده‌نگی ده‌بینم .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە