گەندەڵى و بەدڕەوشتیەكانى ستافى نوێى سكرتاریەتى یەكێتى لاوانى كوردستان لە ماوەى 8 مانگدا!
Tuesday, 27/04/2010, 12:00
ساڵ بەساڵ ئەو دەستەواژەیەمان بیردەكەوێتەوە، كە خۆزگەمان بەپار....
پێش هەڵبژاردنەكانى 8 مانگ لە مەوبەر ئومێد خۆشناو كە بە زوڕناژەنەكەى بنەماڵەى بارزانى ناسرابوو لە كەناڵى زاگرۆس و هاوشێوەى جەلال پەرێشان بوو، بۆ هەموو بۆنەو یادەكان بە هەموو شێوەیەك بۆ خۆبردنە پێشەوەو دەستكەوتنى چەند وەرقە دۆلارێك ودەیلوراند تا مەسعود و كوڕەكانى باشى بناسن و پۆستێكى بدەنێ، لە پاڵ ئەوەشدا ئەو كات بەرپرسى لاوانى ناو هەولێر بوو، بە پشتیوانى پشتیوان سادقى گەندەڵ و دزو ساختەكاریەكانى هەڵبژاردنى پایتەخت ، خۆیى ئامادەكرد تا بچێتە شوێنى نەجات باپیرى سكرتێرى پێشووى لااوان!
بۆ ئەم مەبەستە ئومێد لە هیچ شتێك سڵى نەكردووە پشتیوان سادق پارەى بۆ هەڵڕشت و بەڵێنى زۆرو زەوەندى پێدا بە مەرجێك ئەویش بێلوتف نەبێ و چاوى لە ستافى لق و مەكتەبى جەماوەریەكان و مەكتەبى سیاسى بێت، تا زۆرترین كچ و ئافرەتیان پێًبناسێنێت ، بۆ گەمە دەست بازى و ڕابواردنى شەوانەى فێلاكانیان و مەوعیدى دوایى دەوامى دەزگاكانیان!
لۆ ئومێد خۆشناو بە پشتیوانى پشتیوانە تەزویرچیەكەى هەولێر، نەبوە سكرتێرى سكرتاریەتى لاوانى كوردستان و ستافێكە وەكى خۆى هەڵبژارد، و وا ماوەى 8 مانگە ئومێد و ستافە كەى كە بەهۆیى هێنان و بردنى ئافرەتانەوە بوونە خودان دەستەڵاتى لاوانى بارزانى نەمر!
ئومێد خۆشناو دەستەڵاتەكانى لە سكرتێرەكانى پێش خۆى گەورەترو بە دەستەڵاتر دەرچوو، بە وەى ژمارەى ئەندامانى سەركردایەتى زیاد كرد، بە بێ ڕەچاوكردنى پەیڕىەو پرشۆگرامى ناوخۆى لاوان، لە دوایى هەڵبژاردن و ئەوەى لە چوارچێوەى مەرامە شەخسى و بۆگەنەكانى و بەدرەوشتیەكانى ئومێد ى زانیبێت ئەوا دانراوە بە تەعین!
لەلایەكى دیكەشەوە میزانیەى مانگانەیى لە 200 ملێۆنەوە بۆ كرایە 400 ملێۆن دۆلار ئەویش بە هیمەتى ئەو كچ و ئافرەتانەى كە ئومێدو ئاڤان و سرودى هاوسەرى بۆ پشتیوان و خولەسوورى مەكتبى سیاسى بردبویان و دڵى ئەوانە خۆش كراو ئەوانیش گیرڤانى ئومێد و ستافەكەیان گەرم كردەوە!
نەك هەر ئەمە یەكەمین جارە سكرتاریەتى لاوان هەموو ستافەكە سەروو سەیارەیەكى مەرزەیىان پێبدرێت وەك دیارى، لە مێژووى دامەزراندنى ئەم یەكێتیەوە ئەمە یەكەمینجار سەیارەیان بە دیارى پێبدرێت، دیارە بە تواوى ڕۆحى شەهوانى پشتیوان و جەماوەریەكانى پارتى و مەكتبى سایاسیان خۆش كردووەو، بۆیە وەها بۆیان هاتونەتە پێش!
نەك هەر ئەم هەنگاوە ئەوەتا ئومێد خۆشناو ڕەزامەندى نۆژەنكردنەوەى بینایەى سكرتاریەتى پشت ئەنجومەنى وەزیرانى وەرگرتووەو لە جیاتى دانانى لێژنە بۆ ئەو پڕۆسەیە تەنها (كاكە نەوزادە سوورى) داناوە بۆ ئەوەى تەنها ئومێد خۆى ئاگادارى سەرفیات و چۆنێتى نۆژەنكردنەوەكە ئاگاداربێت و هەموو دزیى و گەندەڵیەكە بەر خۆى بكەوێت، لە كام پڕۆژەى ئاوەدانكردنەوەدا تەنها یەك كەس سەرپەرشتى دەكا!
لە سەیروسەمەرەكانى ئومێد خۆشناو بۆ نۆژەنكردنەوەكە، وەك ئەوەى ئوتێلێك نۆژەن بكاتەوە، جاران تەنها دوو مرافق (ئاوەدەست) یان هەبوو، ئێستا ئومێد مەلهایەكى بۆ خۆیى و ستافەكەى دروست كردووە، بیناكە لە 7 ژوور پێك هاتووە لە هەر 7 ژوورەكە ئاودەست و حەمامى دروست كردووە! ئەمە ئوتێلە یان بینایەى سكرتاریەت!!
ئومێد خۆشناو لەیەكەمین كاردانەوەى ژنەكەى خۆیى مووچەى ملێۆنێك دینارى بۆ بڕیوەتەوە، بە ئاشكرا ڕاگەیاندووە گەر هاوسەرەكەم سەردانى ماڵى پشتیوان سادق و مەحمود ەسورى مەكتەبى سیاسى و ئەندامانى مەكتەبى جەماوەری نەكردایە بە شەو ڕۆژ هەر گیز نەمن دەبوومە سكرتێرو نە ئێوەش دەبوونە ئەندامى سكرتاریەت!
مووچەى بۆ 3 خوشكى خێزانى و 4 ئامۆزایى خۆیى و 5 لە خزمانى هاوسەرەكەى بڕیوەتەوەو، ئەوەشى گووتووە: بە ئاسانى بودجەكەمان لە 200 وە بۆ 400 ملێۆن نەبووە، گەر بەرپرسانم بە هەموو شێوەك تێرنەكردایە!
ئومێد هەفتەیك دوایى ئەوەى بووە سكرتێرى لاوانى پارتى سەیارەیەكى (تاهووى) بۆ دابینكرا!
ئومێد لە هەڵبژاردنى 7/3 بۆ پەرلەمانى عێراقى گۆتۆبووى: دەبێ بیسەلمێنین هەولێرى پارتیى و بارزانیە، بە هەمووو شێوەیەك تەزویر دەكەین و ئاگادارى هەموو لاوانى كوردستانى كردبوو، ئەوەى زیاتر لە 4 دەنگ نەدا كوڕى پارتى و بارزانى نیە!
باشترین بەڵگەشمان ئەوەیە دوایى هەڵبژاردنەكە بە 10 ڕۆژ كوڕە ژەنەراڵەكەى مەسعود ، مەنسور بارزانى كە تەمەنى 27 ساڵەو خۆیى كردۆتە عەمیدى سەربازى و بۆ خۆ نمایشكردن گەیاندە بەردەم ئاهنگەكەى پارێزگاى هەولێر، ئەوەى بینیمان نەوزاد هادى و براكانى و عەبدولخالقى پۆلیس و ئۆمێد خۆشناو هەموویان مەنسوریان ماچ دەكردو چواردەوریان گرتبوو، دەتگووت: مەنسور لە داستانى باوەگوڕ گوڕ گەراوەتەوەو مادەى 140 بۆ كورد جێبەجێكردووە!
لە هەمووى سەیر تر ئۆمیبَد دەهۆڵ ژنەكەى لاوان ئاگادارى خەڵكى دەكرد ئەوا كاكە مەنسور بارزانى یە بەشدارى ئاهەنگى سەركەوتن دەكات!
سرودى هاوسەرى ئاڤانى ئەندام سكرتاریەتى لاوان كە ئەو وێنەیى بینى بوو، وتبووى زۆر شەرمم دەكرد كە ئومێدم بە شێوەیە بینى، ئینسان چۆن دەبێ ئەوەندە خۆیى سوك و سەلیم هەراج كراو بكا، ئەوەشى گوتبوو كە ئاڤانى هاوسەرى باسى كردووە كە ئومێد ڕۆژى دواتر تەلەفۆنى بۆ مەنسوركردووە كە سەردانەكەتان دەنگى داوەتەوەو ئەوەندە بە سەردا هەڵداوە گوتبووى: ئۆمێد دیاریەكت لۆ دەنێرم!
گەندەڵیەكى دیكەى ئۆمێد تەنها بۆ یەكشەو سەردانى دهۆكى كردووە 4000 هەزار دۆلارى خەرج كردووە!
بۆ ئاهەنگێك تەنها 2 دەمژمێر كە هەموو 200 لاوى تیانەبووە 100 ملێۆن دینارى وەرگرتووە، تەنها 8 ملێۆنى سەرف كردووە!
وەك پشتیوان سادق كە 10 دەفتەر دۆلارى وەرگرتبوو، تەنها 3 دەفتەر دۆلارى سەرف كردبوو، ئەوەى دیكەى لوش دابوو!
دزى گەورە ئاو دەڕژێت و ئۆمێد خۆشناو پێى لێدەخشێنێت!
ئۆمێد لە مانگى 6 دا خانوویەكى بە 15 دەفتەر دۆلار كڕیوە، هەموو سكرتاریەتى پێشوو جگە لە نەجات باپیر كە خانووەكەى بایى زیاتر لە 30 دەفتەر دەبێ، دەنا ستافەكەى هیچیان خانووەكانیان بایى 4 دەفتەر نەبووە!
ئۆمێد خۆشناو ئێستا خەریكى وەرگرتنى مۆڵەتێكە بۆ كۆمپانیایەك تا لە تونس و مەغریبەوە ئافرەتى سۆزانى بۆ هەولێر بهێنن، پێشەكى 4 دەفتەر دۆلارى وەرگرتووەو هەوڵى داوە لە ڕێگەى شێخ هیمداد بارزانى ئامۆزاى نێچیرەڤان و گەورە ڕاوێژكارى بە دەستى بهێنێت!
مەلا مستەفا زۆر سەهوبووە كە گۆتێتى: لاوان شورەیى پۆڵاینن!
گەر نمونەى لاوانى كورد ئۆمێد و ستافەكەى بێ، دەبێ ئەركیان هێنان و بردنى سۆزانى و دڵخۆشكردنى بەرپرسان و خۆ دەوڵەمەند كردن و خۆ خزاندنە ناو لیخاوى گەندەڵى و ساختەكارى بۆ هەڵبژاردن و ماچ كردنى پیڵاوەكانى بارزانیەكان!
سەرنج
ئاڤان لێرەدا نێرەیەو ئەندامى سكرتاریەتە
لەم نزیكانە گەندەڵیەكانى نەجات باپیر خۆشناویش بە كاملى بڵاودەكەینەوە
لەماوەى 8 مانگدا زیاتر لە 1000 لاوى سنورى هەولێر وازیان لە یەكێتى لاوان هێناوە كە 600 كچن بە هۆى دەنگدانەوەى كارى بەدڕەوشتى و بێئەخلاقى و رابواردنى شەوانەى ئۆمێد و ستافەكەى لەناو بینایەى لاواندا، دروست كردنى ئەو 7 ژوورە كە ئاودەستى تیا دروستكراوە ناو ناوبانگى لاوان و پارتى و بارزانى بە تەواوى ناشرین و قێزێون كردووە، كە دەڵێن نایەت سەردانى سكرتاریەت بكەى دەڵى نایەم بۆ شیراتۆن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست