بڕیارى لێژنەى فەتواى باڵاى كوردستان دەربارەى پێشینەى خانووبەر
Tuesday, 27/04/2010, 12:00
بسم الله الرّحمن الرّحیم
ألحمد لله ربّ العالمین، والێّلاە والسّلام على سیّدنا محمّدٍ وعلى ێله واسحابه والتّابعین ومن تبعهم بإحسانٍ إلى یوم الدّین.
پاش هەوڵو كۆششێكى زۆر لەلایەن یەكێتى زانایانى ئایینی ئیسلامی كوردستان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ لابردنى زێدەیی سەر پێشینەى خانووبەرە، سوپاس بۆ خواى میهرەبان، بە بڕیارى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران، بە نووسراوی ژمارە (913) لە (25/1/2010) ئەم زێدەییە: (2%) لەسەر پێشینەى خانووبەرە لابردرا، وە ئەم بڕە پارەیەش، كە (250.000) دوو سەدو پەنجا هەزار دینارە، بە یەك جار وەردەگیرێ، وەك لە هەمان نووسراو هاتووە، بۆ زێدەیی سەر پێشینەكە نییە، بەڵكو بۆ مەبەستەكانى: (پشكنینو چاپەمەنىو گواستنەوە) وەردەگیرێ، كە ئەمەش دەكەوێتە بەر بابی (كاركردن بە كرێ، یان كاركردن بە وەكالەت)، جا دواى باسو لێكۆڵینەوە لەلایەن لیژنەى فەتوا، وە بەدواداچوونو گەڕان، بۆ گەییشتن بە رێگایەكى شەرعی، بڕیاردرا فەتوایەكە بەم شێوەیە دووپات بكەینەوە:-
(بە گوێرەى دەقی نووسراوی سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران، لەگەڵ باسو لێكۆڵینەوەى (لیژنەى فەتوا) ئەم پێشینەیەى خانووبەرە، سوودى تێدا نییە، وە ئەم بڕە پارەیەى لە سەرەتا وەردەگیرێ تەئسیر ناكاتە سەر پێشینەكە، بەڵكو بەر بابی (كاركردن بە كرێ، یان بە وەكالەت) دەكەوێت، جا بەو پێیەى ئەو پارەیەش كە بە ناوى (تأمین حیاە) وەردەگیرێ هیچ سوودەكەى بۆ بانك ناگەڕێتەوەو، بانك داینانێت، بەڵكو سەرچاوەیەكی دیكەیە، بۆیە حەرامیەكەى هیچ پەیوەندى بە هاوڵاتی وەرگرى پێشینە نییە، بەڵكو تەنها بۆ لایەنی بەرامبەرە، بۆیە بە بێ دوو دڵی موسڵمانان دەتوانن ئەم پێشینەیە وەربگرن).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست