گفتوگۆکه‌ی قانیعی فه‌رد له‌گه‌ڵ عیسا پژمان له روژنامه‌ی شه‌رق دا
Monday, 20/09/2010, 12:00
ڕۆژنامه‌ی شه‌رق: قسه و بابه‌ته نه‌وتراوه‌کانی عیسا پژمان ، نوێنه‌ری شا و فه‌رمانبه‌ری ساواک له هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی کوردستانی ئێراقدا ته‌وه‌ری کتێبی نوێی د.عیرفانی قانیعی فه‌رده که به‌م زووانه به ناوونیشانی "ڕه‌شه‌بای ڕووداو" بڵاو کرایه وه. د.قانیعی فه‌رد بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م کتێبه و نه‌هێشتنی که‌م و کوڕییه‌کانی شیمانه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ دۆس و هاوکاری پێشووی عیسا پژمان وه‌ک :دوکتۆر موجته‌با پاشایی،په‌روێز سابیتی،عه‌لی ئه‌کبه‌ری فه‌رازیان،سمکۆ عه‌لی یار،ئه‌مین فرووغی و جه‌مشید ئه‌مانی دیمانه و وتووێژی ئه‌نجام داوه تا دڵنیا بێته‌وه که ده‌توانێ به بێ کێشه ،یاداشت و یاده‌وه‌رییه‌کانی پژمان بڵاو بکاته‌وه.ئه‌وه‌ی ده‌خرێته‌وه به‌رده‌یده‌تان، چه‌ن به‌شێکی ئه‌م کتێبه‌یه که نووسه‌ری خستوویه‌تییه به‌رده‌س ڕۆژنامه‌که‌مان.......... 3500 مجلد له ئه م کتیبه له ماوه ی 8 روژ دا که بلاو کرایه وه ، فروشترا.
عیسا پژمان ،کوڕی عه‌بدوڵڵا ،ساڵی 1303 ی هه‌تاوی (1924 زایینی)له‌شاری سنه له دایک بوو و له زانستگه‌ی "میللی"، بکالریۆسی یاسا وه‌رده‌دگرێ و پاش خزمه‌ت له ئه‌رته‌شدا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ "ساواک" (ده‌زگه‌ی ئه‌منی ڕژێمی شا) و تا ساڵی 1355 (1976)درێژه به کاره‌که‌ی ده‌دا.عیسا پژمان ،سه‌رۆکی پێشووی نوێنه‌راێتی "ساواک" له ئێراق ده‌بێ و سه‌رۆکایه‌تی پێشووی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری و ئاسایشی پۆلیسی ئێران به‌رله سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌بێت0عیسا پژمان پێش بینی کۆده‌تاکه‌ی "عه‌بدولکه‌ریم قاسم" له ئێراقی کردبوو و به‌ئاگاداری "به‌ختیار"ی گه‌یاندبوو که ئه‌ویش هه‌مان پرسی له دیمانه‌ی "کێندی" دا خسته به‌رباس که‌چی سی. ئای. ئه‌ی و شا پشت گوێیان خست و ته‌نانه‌ت شا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆره‌ش قه‌ڵس و تووڕه بوو.فره‌ی پێ ناچێ و کۆده‌تا ڕوو ده‌دا و عیسا پژمان به نوێنه‌راێتی ساواک له ئێراقدا ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی کوردستانی ئێراق ده‌کات هه‌تا به‌ر‌گی واقیع به وه‌ر داخوازه‌که‌ی شادا بۆ ئه‌نجامی کۆده‌تا به‌دژی "عه‌بدولکه‌ریم قاسم " و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی پاشاێتی بۆ سه‌ر ده‌ور له‌و وڵاته‌دا ، بکات. کتێبی "ڕه‌شه‌بای ڕووداو" / تندباد حوادپ " هه‌ڵگری کۆمه‌ڵه زانیارییه‌کی نه‌پندی و نهێنی ده‌زگه‌ی ساواکی ئێران له سیی تا په‌نجاکانی هه‌تاوییه .ئه‌رچی سه‌رهه‌نگ عیسا پژمان پێشتر زۆر نووسین و بابه‌تی له‌م جۆره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاو کردۆته‌وه به‌ڵام له‌م وتووێژه‌دا به شێوه‌ی ڕوون زۆر شتی نه‌وتراو له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران ده‌گێڕێته‌وه. ---------------------------------------------------------
وێنه: نوینه ری مام جلال له پاریس - عیسا پژمان- د. قانیعی فه رد
ئه‌مه‌ش ئێوه و ده‌قی وه‌رگێڕدراوی گفتوگۆکه‌ی د. عیرفانی قانیعی فه‌رد له گه‌ڵ عیسا پژمان
پ :پاش کۆده‌تاکه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ،به‌ناوی نوێنه‌ری ساواک چووی بۆ ئێراق و به‌و ئا‌کامه گه‌یشتی که باشه ئه‌وه‌یه ئێران به کۆده‌تایه‌وه له ئێراقدا سه‌رقاڵ بێت؛ هه‌ر به‌هه‌مان مه‌به‌ست کارتی یاریکردن و ده‌ورپێدان به کورده‌کان ده‌کار هێنرا؛له‌و سه‌ردانه‌دا چلۆن ئاشنا به "بار‌زانی" و "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" و "جه‌لال تاڵه‌بانی" بوویت؟و :ساڵی 1958 ئه‌و ڕۆژه‌ی چووم بۆ ئێراق به‌ناوی مامۆستای مێژوو و جۆگرافیاوه چووم که گوایه هاتووم وانه بڵێمه‌وه ، له‌پڕێک له به‌غاوه سه‌رم له سلێمانی ده‌رچوو و ده‌مه‌ویست ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ کوردان په‌یدا بکه‌م.له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا ئاشنا بووم که که‌سێکی گه‌وره و ڕووناکبیر بوو و زۆریش جوامێر بوو.بۆ یه‌که‌مجار له‌و ئاهه‌نگی جه‌ژ‌نی نه‌ورۆزه‌ی به‌رپا کرابوو و جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێکی خستبوو ، ئێمه له باڵوێزخانه‌وه بانگی ئاهه‌نگه‌که کراین ؛ سه‌ره‌تا باڵوێز ترسا و وتی : من نایه‌م ؛ من و "ڕائید" چووین و له‌وێ له‌نزیکه‌وه ئاشنا به جه‌لال بووم و بڕیارمان دا دیسان یه‌کتر ببینینه‌وه.واته نه‌ورۆزی ساڵی 1339 (1960) من ئه‌وم دۆزیه‌وه و ئه‌مڕۆ ڕاس په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێ و جگه له نیازپاکی و ڕاستبێژی به‌رامبه‌ر ئێران ، هیچ کارێکی دی نه‌کردووه.
پ : له‌به‌شی کاروباری کوردستان دا ساواک سه‌ره‌تا ڕادیۆی دانا و ڕۆژنامه‌ی بڵاو کرده‌وه تا له‌و ڕێگه‌وه کوردانی سووریا و ئێراق و ... به‌ره‌و لای خۆ ڕاکێشێ؟و: له‌ڕێی لێکۆڵنیه‌وه‌کانی ئه‌منییه‌تی ساواکه‌وه تێگه‌یشتم ئه‌نجومه‌نێکی کوردی له پاریس چالاکه و سه‌رۆکایه‌تیشی وه‌ئه‌ستۆی دوکتۆر "کامه‌ران به‌درخان"ه که مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له زانستگه‌ی سۆربۆن بوو.چوومه لای و پێم وت ،سیاسه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر کورده‌کان وا خه‌ریکه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ .وتی گه‌ر ڕاس ئه‌که‌ی ئه‌ی له‌به‌رچی خاوه‌نی گۆڤارێکی کوردی نین؟گۆڤارێکی کوردی بڵاو بکه‌نه‌وه.
منیش برایانی موفتی زاده و شوکرڵڵا بابان باوکی هه‌ر ئه‌م بێژه‌ره‌ی به‌شی هه‌واڵ*-م له ده‌وری خۆ کۆ کرده‌وه و که‌سایه‌تی ناسراو مامۆستا "به‌دیعوزه‌مان"م که ماڵه‌که‌ی له "تێهرانپارس "دا بوو،کرده خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاره‌که .
ئه‌حمه‌دی موفتی زاده و ئه‌ده‌ب-باوکی ئه‌ندازیار ئه‌ده‌ب-ئه‌ویان به‌من ناساند و چوومه لای .سه‌ره‌تا نه‌چووه ژێربار و وتی: له‌گه‌ڵ ساواک دا هاوکاری بکه‌م!پێم وت قوربان قسه‌ی وا مه‌فه‌رموو؛ وه‌ره با له‌و جۆره قسانه گه‌ڕێین. پاره‌یه‌کی مانگانه‌ت بۆ ده‌بڕمه‌وه با ته‌نیا ناوی به‌ڕێزتی به‌سه‌ره‌وه بێت. دڵنیابه زه‌ره‌ری بۆت نابێت.دیسان پێملی نه‌بوو.ئه‌وجار په‌نام برده لای "شێخ عوسمانی نه‌خشبه‌ندی" ؛ من پێشتر شێخ عوسمان و "داوود به‌گ"م گه‌ڕاندبووه‌وه ئێران،ئه‌وان بڕوایان به‌کاره‌که‌م هه‌بوو، تکام لێکرد ؛ ئاخرییه‌که‌ی به‌دیعوزه‌مان به‌گوێی شێخی کرد تا من کاره‌که‌م جێ به‌جێ بکه‌م.وتی : ده‌ی ده‌بێ چبکه‌ین؟وتم:گه‌ر بڕوات به‌من هه‌یه ئه‌م ئه‌رکه بگره ئه‌ستۆ. کارێکه بۆ وڵات.به‌ڵام ئه‌حمه‌دی موفتی زاده هه‌ر له‌هه‌مان سه‌ره‌تاوه به بێ هیچ بگره و به‌رده‌یه‌ک قه‌بووڵی کرد که له ڕۆژنامه‌ی کوردستان دا کار بکات.له شه‌قامی "سه‌فی عه‌لیشا"دا شوێنێکم بۆ به‌کرێ گرتن و پێم وتن له‌به‌ر خاتیری خودا له‌خۆڕا بۆن و به‌رامه‌ی سیاسی پێ مه‌ده‌ن؛ له‌سه‌ر شێعر و شاعیران وجۆگرافیا و ...بنووسن و کێشه بۆ خۆ و منیش چێ مه‌که‌ن ، ئه‌گینا داده‌خرێ . ئه‌وانیش به گوێیان کردم و هه‌مان ئه‌رکیان برده سه‌ر.کاتێک که ڕۆژنامه‌که له‌ژێر چاپ هاته‌ده‌ر بۆ کامه‌ران به‌درخانم نارد؛هه‌رکه چاوی پێی که‌وتبوو زۆری به‌دڵ بوو بوو؛ منیش داوه‌تم کرد بۆ ئێران و هه‌لێکیشم ڕه‌خساند چاوی به شا بکه‌وێ .ئه‌مه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1953 - 1954 ، هێشتا کۆده‌تا نه‌کرابوو له ئێراقدا و دواتر دوو جاری دیکه هاته‌وه ئێران ؛ دواجاریش هاوژینه ئه‌ڵمانییه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆ هێنابوو و ئاماده‌ی نیوه‌ڕۆخوانێکی شاش بوو بوو ؛ شا له‌به‌ر خاتیری ئه‌وان "عه‌زیز یۆسفی" و "غه‌نی بلووریان"ی نه‌کوشت و حه‌بسی هه‌تا هه‌تاییان بۆ بڕایه‌وه.دواتر "مه‌زهه‌ری خالقی"م کرده به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕادیۆ.
پ :پاشانیش به‌رنامه‌که‌ی خۆت ڕه‌وانه‌ی ساواک کرد که "پاکڕه‌وان"یش هه‌لێکی ڕه‌خساند چاوت به شا بکه‌وێ و شاش پێملی ئه‌وه بوو کورد له ئێراق دا خه‌باتی چه‌کداری هه‌بێت.و :خه‌باتی چه‌کداری به‌دژی حوکوومه‌تی ئێراق پێشنیازی من بوو ، گه‌ریش ئه‌و ڕاپه‌ڕینه نه‌بووایه،کورد هیچی نه‌ده‌بوو که له‌به‌رامبه‌ر له‌شکرکێشیی ئێراق دا به‌رگه بگرێ و به ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چوون. برووسکه‌یه‌کم نارد که ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه ئێران ؛ چوومه لای پاکڕه‌وان ،ئه‌و له خزمه‌ت شا ده‌گه‌ڕایه‌وه ، وتی بچۆ و پێوه‌ندی به فه‌رمانده‌ی گارده‌وه بکه، بچۆ خزمه‌ت شا.ئێستا له "بێهشه‌هر"ه. به‌و ڕۆژانه "فه‌ردۆست " ،جێگری سه‌رۆکی ساواک بوو ، بانگی کردم وتی سبه‌ی ماشێنێک به‌دواتدا ده‌نێرم ، وتم باشه ده‌بێ هه‌موو شتێک به شا بڵێم ؟وتی :ئیزن وه‌رگره و بڵێ قوربان به‌کورتی یان به تێر و ته‌سه‌لی . به‌هه‌رحاڵ چوومه خزمه‌ت شا و شا وتی باشه بۆچی ده‌بێ یارمه‌تی ئه‌مانه بده‌ین؟وتم:قوربان خۆ ئێمه هیچمان بۆ له‌کیس دان له‌به‌رامبه‌ر ئێراقدا نییه؛وتی : ئه‌و زۆر سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری منی کوشتووه؛ ئێستا یارمه‌تی بده‌م؟شا زۆر ڕقی له بار‌زانی بوو.له‌به‌ر هه‌مان "تێرۆریست بوون"ی ، ساڵی 1324 (1945)بۆ یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌تی پێشوو هه‌ڵات. وتم : قوربان له‌بیری که ،سه‌رده‌م گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.به‌کورتی پێت بڵێم شا قه‌بووڵی کرد و وتی به خه‌تی خۆت نامه‌یه‌ک بۆ پاکڕه‌وان بنووسه، بیهێنه تا من فه‌رمانی له‌سه‌ر بده‌م ؛پاکڕه‌وانیش وتی جارێ مه‌گه‌ڕێوه به‌غا تا من بچمه خزمه‌تی و ئیزنی لێ وه‌ربگرم که ده‌بێ دواتر چبکه‌ین.مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پاشان شا فه‌رمانی ده‌رکرد و وتی پلانێک ئاماده بکه‌ن تا بزانین ده‌بێ چبکه‌ین.
به "شا"م وت قوربان زه‌ره‌ری تێدا ناکه‌ین ،ته‌نیا تۆ فه‌رمان بده هه‌زار تفه‌نگی بڕنۆ و ملوێنێک فیشه‌ک که هه‌ڵبه‌ت هه‌مووی که‌ڵکی پێوه نه‌مابوو و با بڕه‌پاره‌یه‌کی نزیکه‌ی 200 تا 300 هه‌زار تمه‌نیشیان بده‌ینێ.بڕیار درا له به‌غا کاری له‌سه‌ر بکه‌م و پلانه‌که ئاماده بکه‌م و ئاگاشم له جه‌لال تاڵه‌بانی بێت نه‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان هه‌تا کاره‌که جێ به‌جێ بکرێ ؛ئه‌و ده‌مه‌ی شا فه‌رمانی ده‌رکرد "په‌سه‌نده "، پێم وابوو سه‌رکرده و فه‌رمانده‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردستانم؛ گه‌ڕامه‌وه به‌غا ،دوو ماشێنم له‌به‌رده‌ست دا بوو ، یه‌کیان ماشێنێکی سه‌ربازیی باڵوێزخانه و ئه‌وی دیکه‌شیان، ماشێنی تایبه‌ت به خۆم.ناردم به‌دوای جه‌لال تاڵه‌بانی دا ، هه‌رچۆنێک هه‌یه بیدۆزنه‌وه و بیهێننه لام ؛ تا وه‌ژوور که‌وت،وتم: پیرۆزه ؛ به‌سه‌رسوڕمانێکه‌وه سه‌یری کردم و وتی: خۆ من هێشتا ژنم نه‌هێناوه. وتم ئێستا وه‌ختی ژن هێنان نییه.ئه‌تۆ شتێکت به من وت و منیش چووم و له‌لایه‌ن خۆمه‌وه جێ به‌جێم کرد و شاش مۆرکی ئه‌رێی به‌سه‌ردا نا. بریقه‌یه‌ک که‌وته نێوچاوانی جه‌لال و له‌خۆشییاندا نه‌یده‌زانی چ بکات ،له‌باوه‌شی گرتم و وتی:ئه‌ی به‌قوربانت کاک عیسا.ڕێگه‌ی ڕزگاری ئێمه هه‌ر ئه‌مه‌یه. جا پێکه‌وه دانیشتین و وتم نه‌چی بۆ شوێنێ تا من پلانه‌که ئاماده بکه‌م و بزانم ڕا و بۆچوونت له‌سه‌ری چلۆنه و پاش ئاماده‌کران، ڕه‌وانه‌ی تارانی بکه‌م.هێدی هێدی زێتر ئاشنای جه‌لال بووم و ئه‌رکی ڕێکخسنتنه‌وه‌ی خه‌باتمان گرته ئه‌ستۆ که ده‌بێ چلۆن له خاڵی A ی یه‌وه ده‌س پێ بکات ؛ پاش ئاماده‌کرانی پلانه‌که ، گه‌ڕامه‌وه تاران و شا دوا فه‌رمانی له‌سه‌ر ده‌رکرد.سه‌رله‌شکر پاکڕه‌وان وتی نوێنه‌ریان له ئێراقه‌وه بێنه تا چاوم پێی بکه‌وێ بزانم چه‌نده تێده‌گات.
پ : به‌ڵام هه‌ر ئه‌وده‌م بار‌زانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسه‌کاندا هه‌بوو و ته‌نانه‌ت ده‌یه‌ویست پێوه‌ندیش له‌گه‌ڵ میسردا دروس بکات.و : بار‌زانی هیچ بڕوای به ئێران و شا نه‌بوو؛ ته‌نانه‌ت بڕوای به بزووتنه‌وه‌ی کوردیش نه‌بوو و ته‌نیا بیری له پێگه و ناوبانگ ده‌رکردنی خۆی ده‌کرده‌وه و زێتر پاره و دراوی به‌لاوه گرینگ بوو.بار‌زانی نه به‌خۆی و نه‌ش به که‌سی دی هیچ بڕوایه‌کی نه‌بوو ؛هه‌روه‌ها هیچ بڕوایه‌کی به کورد و کوردستانیش نه‌بوو، ته‌نیا شتێک به‌لایه‌وه گرینگ بوو ،پاره و سه‌روه‌ت و سامان کۆکردنه‌وه بوو و به‌س؛ نیوه‌ی زێتری ئه‌و پاره‌یه‌ی حوکوومه‌تی ئێران ته‌رخانی دابوو به خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی کورده‌کان ،من بۆ خۆ ده‌مبرد و ده‌مخسته به‌رده‌ستی؛ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی ده‌گوێزته‌وه بۆ حسێبه‌که‌ی له سویسرا .به‌هیچ له‌ونێک بیری له کورد و کوردستان نه‌ده‌کرده‌وه .ته‌نیا حه‌زی له شه‌ڕ و ئاژاوه و بشێوی دروستکردن بوو تا له‌و ڕێگه‌وه زێترین قازانج به‌رێ. زۆر دژی ئاشتی و ئه‌هوه‌نی بوو .هه‌میشه بارزانییه‌کان بیر له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌کرده‌وه و هیچ قازانج و ده‌ستکه‌وتێکیان بۆ کورده‌کانی ئێران و ئێرانی نه‌بووه.
پ : ڕاس به پێچه‌وانه‌ی خوو و ڕه‌وشتی نه‌مر پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د.و : ئافه‌رم .بار‌زانی به بێ ئاگاداری قازی له ته‌ورێزدا پێوه‌ندی به به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌تی پێشووه‌وه گرت و له سه‌ر‌بازگه‌ی ته‌ورێزدا پله‌یه‌کی ژه‌نه‌راڵی فه‌خری پێدرا و به مز و مووچه‌وه گه‌ڕایه‌وه مه‌هاباد و تا ڕووخانی کۆماری کوردستان له ئێران‌دا ده‌ژیا .ژه‌نه‌راڵێکی ساخته بوو .زۆر به‌خاڵه‌تی به قازی ده‌برد ، چوونکه قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆک بوو و ئه‌و له‌و نازناوه بێ به‌ش بوو .به‌رده‌وام یاری به ووشه‌ی ژه‌نه‌راڵ و مه‌لا ده‌کرد که چه‌ن نازناوێکی ساخته بوون و له کاتی سان دیتندا وێنه‌ی قازی له په‌نا ده‌ستی خۆیه‌وه داده‌نا و وێنه‌که‌ی ستالینی لاده‌برد .پێش له‌شکرکێشییه‌که‌ی سوپای ئێران بۆ سه‌ر مه‌هاباد ، بار‌زانی پێوه‌ندی به سه‌رهه‌نگێکه‌وه ده‌کات که ده‌یه‌وێ سه‌ری تاران بدات و چاوی به "ڕه‌زم ئارا" بکه‌وێ .له‌خودای ده‌ویست قازی محه‌ممه‌د نه‌ک قۆڵبه‌ست بگره له‌سێداره بدرێ . هه‌زار و یه‌ک جۆره درۆی به‌ناوی قازی محه‌ممه‌ده‌وه هه‌ڵده‌به‌ست.به‌ڵام قازی محه‌ممه‌د که‌سایه‌تییه‌کی خودان ڕێز و به‌شه‌ره‌ف ، نیازپاک و لایه‌نگری ئێران بوو.سه‌دری قازیش هه‌ر وا بوو.
پ : به‌ڵام پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسراییل که شا ناچار کرا و ئه‌تۆ بۆ یه‌که‌مجار ئه‌فسه‌ری ئیسراییلت بۆ کوردستانی ئێراق برد.و : بار‌زانی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌ویست پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسراییل ، میسر و ..دا هه‌بێت ته‌نیا له‌به‌ر هه‌لپه‌رستی بوو و به‌س.کاتێک ئیسراییل پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بار‌زانی دروس کرد به ئاگاداری و هاریکاریی ساواکی ئێران بوو و شتێ به لای ئێمه‌وه شاراوه نه‌بوو ؛ته‌نیا ئێمه نیگه‌رانی پێوه‌ندی نه‌پندی بار‌زانی و ڕووسه‌کان بووین ؛ ئه‌رچی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش له پێوه‌ندیدا بوو.من له به‌غا له‌پرسه‌که تێگه‌یشتم و ڕاسته‌وخۆ به ئاگاداری شام گه‌یاند.ڕۆژێک "موعته‌زید" له به‌غا بانگی کردم ، وتی له ئیسراییله‌وه سه‌رۆکی بنکه‌ی سه‌رکرداێتی سوپا و جێگره‌که‌ی و سه‌رۆکی ڕوکنی دوو و ئاجودانه‌که‌ی له سوپای ئیسراییل ده‌یانه‌وێ بچنه لای بار‌زانی و چاویان پێی بکه‌وێ.من وتم له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه .وتی نا ،شا فه‌رموویه‌تی بچۆ لای نه‌سیری.نه‌سیریش شانازی به کار و پلان و توانای منه‌وه ده‌کرد.پێم وت قوربان له قازانجی ئێمه‌دا نییه.وتی :ئه‌تۆ فه‌رمان ده‌ده‌ی یان فه‌رمانبه‌ری؟ئه‌مه چ پێوه‌ندی به‌تۆوه هه‌یه.فه‌رمان ،فه‌رمانی شایه.ڕۆژی دواتر به کۆپته‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵ هه‌تا به شه‌وانه بچینه‌وه ناو خاکی کوردستانی ئێراق.
بار‌زانی به درێژایی ده‌ورانی مانه‌وه‌ی له باکوور که به‌واتا ،ڕابه‌رایه‌تی خه‌باتی ناسیۆناڵیستی کورد و شۆڕشی ئه‌یلول و گوایه سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی کوردانی وه‌ئه‌ستۆ بوو ،پێوه‌ندی خۆی له ڕێی کۆنسۆڵخانه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌تی جارانه‌وه له به‌غا و به‌هۆی ده‌س و پێوه‌نده‌کانییه‌وه که له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ڕووسیای بردبوون و هه‌روه‌ها له ڕێی هاوسه‌ره ڕووسییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تی ڕووسیا ڕاگرت و پاشانیش تا ئه‌و ڕۆژه‌ی کۆچی دوایی کرد، موساد داکۆکی لێوه ده‌کرد و له‌بن چه‌تری موساددا بوو و ئه‌م میراته‌شی بۆ کوڕه‌کانی به‌جێهێشت. تاقه بنکه‌ی ئیسراییل له نزیکی سنووری ئێران ،هێشتاش له‌بن ده‌سته‌ڵات و ڕکێفی بارزانیدایه که هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسه هیچ له ده‌زگه‌ی ئیتلاعات و ئه‌منییه‌تی ئێران شاراوه نییه .زۆربه‌ی شاره‌زایان ئاگاداری یارمه‌تی و داکۆکی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری موسادی ئیسراییلن که نوێنه‌ره‌کانی به‌لای بارزانییه‌وه بوون و له پێک هێنان و دانانی تۆڕی هه‌واڵگری له ئێراقدا که زۆر ده‌سکه‌وتی گرینگی له سه‌رده‌می داگیرکران و پاش داگیرکرانیش هه‌بوو ،دواتر له ڕێی هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکاوه ئاشکرا کرا. درێژه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و یارمه‌تی بۆ هاتنه‌دی ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسراییل، یه‌کێکه له میراته باش و گرانباییه‌کان بۆ مناڵان و نه‌وه‌کانی بار‌زانی جه‌نایه‌تکار که ئه‌مڕۆکه پۆسته سه‌ره‌کی وگرینگه‌کانی حوکوومه‌تی به‌واتا خودموختاری کوردستانی ئێراقیان له‌ده‌ستدایه ."مه‌سروور "کوڕی مسعوورد بار‌زانی ، سه‌رۆکی ده‌زگه‌ی پاراستنی ناوچه‌ی باکووری ئێراقه که ڕابه‌رایه‌تی ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌کانی په.که.که و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ت و په‌لاماری کورده‌کانی ئێرانی ئۆپۆزیسیۆن که خوازیاری خودموختاری له تورکیا و ئێرانن ،ده‌کات. زێباری و بار‌زانی هه‌موو به‌و چه‌شنه‌ن. به‌قایان بۆ که‌س نییه.
پ :پاشان په‌یمانی جه‌زایر مۆر کرا و بار‌زانی وتی ویستی خودا بوو ،ئیدی کاری من ته‌واوه.و : من کابرایه‌کی ساواکی بووم که تا ئه‌و ساته‌ی شا گه‌یشته جه‌زایر ، به‌وردی ئاگام له هه‌موو شتێک هه‌بوو و ڕۆڵی سه‌ره‌کیم تێیدا گێڕا ؛ پاشان فه‌رمانبه‌ریه‌تی من کۆتایی پێ هات و ئه‌وه ئه‌رکی یه‌که‌ی هه‌شته‌می دژه‌ئیتلاعات بوو که چاودێری و کۆنترۆڵی کورده‌کانی په‌نابه‌ر بکات.کورده‌کان له‌بن کۆنترۆڵ و چاودێری یه‌که‌ی هه‌شته‌م به‌سه‌رۆکایه‌تی "مه‌نووچێهری هاشمی" دا بوون .من کرامه به‌رپرس له یه‌که‌ی حه‌وته‌م دا . به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تاوتوێ و لێکدانه‌وه‌ی زانیارییه‌کان و بۆڵتنی هه‌واڵم ئاماده ده‌کرد و بۆ شام ده‌نارد ؛ شا زۆر بڕوای به من هه‌بوو و ده‌یزانی دڵپاکانه و ڕاستبێژانه هه‌موو شتێکی بۆ ده‌گوێزمه‌وه .بار‌زانی به بێ هیچ به‌ڵگه و به‌رخۆدان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ک بێ شه‌رت و مه‌رج ته‌سلیم ده‌بێ و ڕه‌نگه ئیسراییلییه‌کان پێی بڵێن له‌سه‌ر قسه‌ی شا ، قسه نه‌کات.چوونکه ئیسراییلییه‌کان تا دوا ده‌م له کوردستاندا له نزیکه‌وه بوون و دواتر فه‌رمانبه‌رانی ئیسراییلی به‌لای کوڕه‌کانیه‌وه جێی خۆیان کرده‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ دانانی ده‌زگه‌یه‌کی هه‌واڵگری له ناوخۆی ئێراقدا یارمه‌تیان دان و له‌ناو پارتیش دا له ساڵی 1967 به‌دواوه ده‌زگه‌ی پاراستنیان دانا که ئه‌رکی کۆنترۆڵ و گوێزتنه‌وه‌ی هه‌واڵ بوو ...پاش شۆڕشی ئێران له ڕۆژنامه‌ی که‌یهان دا هه‌ڤپه‌یڤینێکیان له گه‌ڵ کوڕه‌کانی بار‌زانی کرد .وتووێژه‌که سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی کوردستان بوو و وتبوویان که " عیسا پژمان " ئێمه‌ی به شا فرۆشت ، شاش به ئه‌مریکا ...به‌ڵام من هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ نه‌کردووه.کامه مامه‌ڵه؟بار‌زانی وتوویه‌تی عیسا نه‌یهێشت ئۆتۆنۆمیمان ده‌س بکه‌وێ به‌ڵام به‌کامه به‌ڵگه و سه‌نه‌د ؟جه‌لال خۆ هێشتا زیندوویه و سه‌رۆکی ئێراقه و من کامه واده و به‌ڵێنم داوه؟گه‌ر به‌لای شاوه باسی خودموختارییم کردبایه ، خۆ ده‌سبه‌جێ تیره‌بارانی ده‌کردم.بار‌زانی ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دی له‌سه‌ر خودموختاری قسه‌ی کردبێت که دیاره ئه‌وه‌ش هیچ پێوه‌ندی به ساواکه‌وه نییه .ئه‌و ته‌نیا حه‌زی له ئاژاوه و شه‌ڕ و کێشه دروستکردن بوو تا له نێو هاوکێشه‌سیاسییه‌کان دا حسێبی بۆ بکرێ و سوود و قازانجێکی به‌ربکه‌وێ.به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی و که‌سانی به‌شه‌ره‌فی دی لێیان دا و چوون و دیسانه‌وه خه‌باتیان ده‌س پێکرده‌وه تا له‌پێناو ئامانجی خۆدا درێژه به خه‌باته‌که‌یان بده‌ن.
پ : هه‌ڵبه‌ت له نیو یاده‌وه‌ری و یاداشته‌کانیشیاندا نووسیویانه ئه‌تۆ خه‌یانه‌تت به‌کوردان کردووه.و : من خه‌یانه‌تم به کورد نه‌کردووه.حه‌یف ئێستا پیر و که‌له‌لا بووم و نزیکه‌ی هه‌شتاو چه‌ن ساڵێک ده‌بم، ئه‌گینا گه‌ر که‌سێک له‌سه‌رده‌می گه‌نجی دا قسه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی به‌لاوه کردبایه‌م ، به‌مست و پێ له‌قه ده‌که‌وتمه گیانی چوونکه ئه‌م جۆره مرۆ تیژپه‌ڕ و نه‌خوێنده‌وار و ده‌مارگرژانه نازانن که ڕاستی پرس و به‌سه‌رهاته‌که چییه.هیچ ئاگایان له‌خودی به‌سه‌رهاته ڕاستینه‌که‌ی کوردستان نییه .که‌س نازانێ چه‌نده گه‌نجم ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کرد بۆ درێژه‌دان به خوێندن که پاشان بگه‌ڕێنه‌وه و خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن.به‌مسته‌فا بارزانیم وت مناڵه شه‌هیده‌کان بنێره بۆ ئێران تا له‌ڕێی ئێرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریکایان بکه‌م؛ که‌م که‌س ده‌زانێ چه‌نده پاره خه‌رج کرا ،چه‌نده ئه‌فسه‌ر کوژران تا ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی کوردان درێژه‌ی هه‌بێت.یان بۆ نموونه 20 باره هێستر ، خۆراک و ده‌وا و ده‌رمانم ده‌هێنا و بۆ خۆم ده‌که‌وتمه دووی هێستره‌کان و به‌ره‌و چیای " شیرین " ده‌که‌وتمه ڕێ؛ پێم خۆش بوو شه‌ڕ بڵێسه‌ی هه‌بێت چوونکه له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا بوو؛له قازانجی کورده‌کان و وڵاته‌که‌م.من پاکڕوانم به دوور له چاوی هه‌مووان ته‌نانه‌ت ساواکی کوردستان و سوپا و هێزی سنووره‌وان...برده لای بار‌زانی ، که‌س نازانێ بردنی سه‌رۆکی ساواکی وڵاتێک بۆ شوێنێکی وا پڕمه‌ترسی ، مانای چییه.بۆیه ئه‌وه‌نده گوێ به قسه‌ی بێ سه‌ر و بن و تۆمه‌تی ئه‌م و ئه‌و و قسه‌ی ده‌مارگرژانه ناده‌م.
پ : باشه هیچ چێژت له کارکردن له ده‌زگه‌ی ئیتلاعات و ساواکدا بردووه.و : هه‌میشه‌پێم وابوو کاره‌که‌م له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندایه بۆیه لام وابوو سه‌تی په‌نجاش له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستاندایه؛به دڵ و به‌گیان به‌دوای ئامانجدا ده‌چووم به‌ڵام به‌هیچ له‌ونێک کوردبوونم لا بانتر له ئێرانی بوون یان به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌بووه، کوردی ئێرانی، ئێراقی، سووریایی و ...لام هیچ تۆفیری نه‌بوو.بڕوات هه‌بێت ئه‌و ده‌مه‌ی له ئێراقدا بووم به چه‌ندین کاتژمێران داده‌نیشتم و بۆڵتنی کوردیم دروس ده‌کرد که ڕاس کاتژمێر هه‌شتی به‌یانی بچێ بۆ ده‌ربار .چه‌نده به‌دیارییه‌وه ئه‌رک و ماندوبوونم ده‌کێشا ، کورده‌کانم ده‌هێنا و له‌به‌رده‌م ڕادیۆ دامده‌نان و داوام لێده‌کردن هه‌واڵه‌کان کورت بکه‌نه‌وه.وه‌ک ئه‌مڕۆ ئینه‌رنێت نه‌بوو و .. گه‌ر هه‌ر ئێستاش له جمهووری ئیسلامی دا پێویستییان به پسپۆڕییه‌ت و توانایی من هه‌بێت ،ده‌چم و خزمه‌تی خۆمیان پێشکه‌ش ده‌که‌م.به‌وپه‌ڕی ئه‌زموون و تواناوه دیاره که ده‌چم و لام جۆری حوکوومه‌ت هیچ گرینگ نه‌بووه و نییه .هه‌ر ده‌زگه و حوکوومه‌تێک له‌و وڵاته‌دا پارێزه‌ری بلووچ و کورد و تورک بێت و لاگر و پاڵ پشتی نیشتمانی دایکیم ، به‌وپه‌ڕی متمانه و به‌هه‌وڵی خۆم به‌دڵ و به‌گیان ئاماده‌م کاری بۆ بکه‌م.من 15 وڵاتی ده‌ور و به‌ری ئێران به‌وردی ده‌ناسم، من شه‌یدای کاره‌که‌مم و لام گرینگ نییه بۆ نموونه پاش سه‌رۆکایه‌تی ئیداره‌ی گشتیی ئاسایشی پۆلیسی وڵات له به‌شی پاراستنی ئیتلاعاتی هێزی ئینتیزامی جمهووری ئیسلامی دا کار بکه‌م.گه‌ر ئه‌رک و چوارچێوه‌ی کار وفه‌رمانبه‌ریه‌تییم ڕوون و دیار بێت ،ئاماده‌ی خزمه‌تم.ته‌مه‌نم له‌و پێناوه‌دا وه‌پشت سه‌ر ناوه.من له ئیسراییل ، ئه‌مریکا و به‌ریتانیا زۆر خولی تایبه‌تم تێپه‌ڕاندووه.له یه‌که‌ی دووه‌می بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌رته‌شدا به پله‌ی سه‌رهه‌نگ، وانه‌م به ئه‌فسه‌ران وتۆته‌وه و له تاران‌دا مامۆستای کۆلیژی ساواک بووم.به‌ڵام له‌سه‌رده‌می پاله‌وی دا سه‌تی نه‌وه‌دی ئه‌فسه‌رانی ئێمه خاوه‌نی شه‌رت و مه‌رجی پێویستی کاره‌که‌یان نه‌بوون و ئه‌و بڕواشیان پێی نه‌بوو و بۆ وڵات و نیشتمان کاریان نه‌ده‌کرد و ته‌نیا بۆ پاره و سوودبردن له ده‌ستکه‌وته‌کانی ، ڕوویان له‌و پیشه‌یه ناوه .تایبه‌تمه‌ندی که‌سێکی ئه‌منی ئه‌وه‌یه ده‌بێ بڕوا و ئیمانی به‌کاره‌که‌ی بێت و شه‌یدای نیشتمانه‌که‌ی بێت و ئه‌رکه‌کانی به‌باشی ڕاپه‌ڕێنێ و له کاره‌که‌یدا به‌توانا و شاره‌زا و کارامه بێت.که‌سێکی ئه‌منی نابێ به‌دوای گه‌نده‌ڵی دا بچێ و داوای ئه‌م شت و ئه‌و شت بکات. ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ڕاستبێژی و پاکییه‌وه کار بکات ئه‌گینا ئه‌وه‌نده ده‌وام ناهێنێ و له‌کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نابێت ؛گه‌ریش به‌توانا نه‌بێ و کاره‌که‌ی ده‌ستکه‌وتی نه‌بێت ،هه‌ستی بچووک بوون و بنده‌ستبوون و هیچ و پووچبوونی لا دروس ده‌بێت.
پ : ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له ساواک دا بووی ، ڕا و بۆچوونی خۆت و ساواک له‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی چبوو؟و : له‌ناو ساواک و به‌لای شاوه باسی له‌سه‌ر ده‌کرا.جه‌لال که‌سێکی خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز و باشه، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی من له ساواکدا بووم واته دو ساڵ به‌ر له شۆڕش، دایمه ساواک به گوێی منی ده‌کرد و قسه‌ی منی لا قه‌بووڵ بوو. هه‌میشه ده‌مگوت نابێ دووی بار‌زانی بکه‌وین به‌ڵام له‌به‌ر بایه‌خدانان بۆ به‌هاکانی مرۆیی ،وه‌رگری په‌نابه‌ران ده‌بین که‌چی ئه‌م حیزبه‌ی که‌سانی وه‌ک ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی ، که‌سانێکی خوێنده‌وار و ڕووناکبیرن له ناو گرووپ و کۆمه‌ڵه‌کوردییه‌کانی ئێران و ئێراقدا و به‌چاوی ڕێز و حورمه‌ته‌وه سه‌یر ده‌کرێن و داهاتووی کورد و کوردستان له‌ده‌س ئه‌مانه‌دایه و ڕۆژێک بۆ ئێران ده‌بنه مایه‌ی خێر و بێر .تا ئه‌و ڕۆژه‌ی من له ساواک دا بووم ،بیر و بۆچوونم ئه‌وه بوو. دواتریش ئه‌وه‌م لا ده‌رکه‌وت مرۆ خودان ویژدانه‌کان له شه‌ڕی دژ به سه‌ددامی جه‌نایه‌تکاردا یارمه‌تی ئێرانیان دا .هه‌میشه خۆی به ئێرانی داده‌نا .چوونکه له ڕاستیشدا ئێرانییه و خه‌ڵكی بۆکان.جارێک له پاریس‌دا هاته ماڵه‌که‌م ، "ئازاده" لێی پرسی باشه ئه‌م هه‌موو سه‌فه‌ره‌ت چلۆن پێ ده‌کرێ؟
جه‌لال پاسپۆرته‌که‌ی له گیرفانی ده‌رهێنا و وتی: به‌قوربان به پاسپۆرتی ئێرانی. من ئێرانیم.
له‌شه‌ڕی ئێران و ئێراقیشدا حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی یارمه‌تی ئێرانی دا.ساڵی 1964 که بار‌زانی ده‌یه‌ویست تێرۆری بکات ،ئه‌و ماوه‌یه‌ی که هاته تاران، بینیم زۆر وره‌ی به‌رزه.له‌ماڵه‌وه داده‌نیشت و خه‌ریکی فێربوونی زمانی فه‌ره‌نسی ده‌بوو.مام جه‌لال که‌سایه‌تییه‌کی به‌شه‌ره‌ف و ئاکاربه‌رزه بوو.ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ی له ئێران‌دا ده‌ژیا ، بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌چوو به‌ڵام خاوه‌نی وره و ئیراده‌یه‌کی به‌رز بوو ؛خوو و ڕه‌وشت و ئه‌خلاقێکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو و ئارام و هێدی داده‌نیشت و سه‌ری به‌کاری خۆیه‌وه بوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق،پێنجشه‌ممه 30 ی گوڵانی 1389 ی هه‌تاوی،لاپه‌ڕه‌ی 14سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق،پێنجشه‌ممه 30 ی گوڵانی 1389 ی هه‌تاوی،لاپه‌ڕه‌ی 14 /وه‌رگێڕ ڕێناس جاف
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست