پاراستن له خۆپیشاندانهکهی بهیانی سلێمانی ، پلانی تێکدانی ههیه..ههموو ئاگاداربن..
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
شەماڵى عەلى كۆنە جاش و بەرپرسى دەزگایى پاراستنى لقى 4ى سلێمانى بە نیازە سبەینێ كار لە دژى خۆپیشاندانەكە جەماوریەكە بكات!
دیلمان ئاغاى شیوەكەڵ/ هەواڵێكى بەپەلە
ماوەیى 3 ڕۆژە زۆربەى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى ئەهلى و سەربەخۆ و ئۆپۆزێسێۆن ئەو بانگەوازەیان بڵاوكردۆتەوە، كە ڕۆژى 4 شەمە دیارى كراوە بۆ خۆپیشاندانێكى جەماوەرى و خوێندكارى و ڕۆشنبیرانى سنورى پارێزگایى بۆ ئیدانە كردن و ڕیسواكردنى كردەوە قێزێونەكەى تیرۆر كردنى خوێندكارو ڕۆژنامەنووس (زەردەشت عوسمان) ناسراو بە سەرۆ سەردەشتى !
كە لە رۆژى 4 ئایارى 2010 لەبەردەم كۆلێژى ئەدەبیاتى زانكۆى سەلاحەدین لەلایەن چەند چەكدارێكى سەربە بنەماڵەى بارزانى خوێنڕێژەوە رَفێنراو پاش ڕۆژێك لە شارى موسڵ بە شەهید كراوى تەرمەكەى دۆزرایەوە!
ئەمەو ئەو تاوانە هەست و نەستى گشت تاكێكى ئەم كۆمەڵگایەى بزواندوە، جگە لە بنەماڵەى بارزانى و دەزگاى سەفاحى پاراستنى پارتى و بنەماڵە!
بە پێە سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لە دەزگاى پاراستنى سلێمانیەوە، كاتژمێر 10 بەیانى شەماڵ عەلى كۆنە جاش و بەرپرسى دەزگاى پاراستن لە كۆبونەوەیەكى ئەندامانى مەكتەبەكەى ئەو بروسكەیەى بۆ خوێندونەتەوە، كە لەلایەن مەسرور بارزانى كوڕى مەسعودەوە بە دەستى گەیشتووە، بە پێى سەرچاوەكە ناوەڕۆكى بروسكەكە لە 6 خاڵ خوێناوى لە خۆگرتووە:
1. بە گەیشتنى بروسكە تەواوى ئەندامانى پارتى ئاگادار بكەنەوە تا بۆیان دەكرێت بەشدارنەبن و، گەر بەشداریش بوون ، باس لەوە بكەن كە سەردەشت عوسمان لەسەر كێشەیى كۆمەڵایەتى تیرۆركراوە!
2. هەوڵبدەن بە هیچ شێوەیەك ناوى سەردەشت عوسمان وەك ڕۆژنامەنوس نەیەت و حاشابكرێت لەوەى ڕۆژنامەنوس بووەو تەنها وەك قوتابى بناسرێت!
3. ئاگادارى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى پارتى لە سلێمانى بكەن بەشداربن لە خۆپیشاندانەكە، بەڵام بایەخى پێنەدەن!
4. چاودێرى ئەو ڕۆژنامەنوسانە بكەن، كە بەشدارن و تا كو بزانن سەربەچ لایەنێكن و بە وریایەوە زانیاریان لەسەر كۆبكەنەوە، بەتایبەتى ئەوانەى سەربە یەكێتى و گۆڕان و ئیسلامیەكانن!
5. چاودێرى ڕۆژنامەنووسەكانى كەناڵەكانى پارتى لە سلێمانى بكەن و بزانن ئەوان رایان چۆنە و چ دەڵێن ؟!
6. باس لەوە كراوە كە هەوڵ بدرێت لەم خۆپیشاندانەدا، كێشەى نێوان یەكێتى و گۆران زیاتر قۆڵبكرێتەوە، بە ئاراستەیەك پەلامارى كۆمیتەو مەڵبەندو دەزگاكانى یەكێتى بدرێت!
سەرچاوەكە باسى لەوە كردووە كە هەریەكە لە مامۆستا محەمەد و ئارى ئەحمەد سەلام و ئارى عارف كانێسكانى وێەیادى مەكتەبى ڕۆشنبیرى لقى 4 سەرپەرشتى جێبەجێكردنى ئەو خاڵانەى لاى سەرەوەیان پێسپێردراوە.
تێبینى:
زانیارى زیاترى كە بەیانامەكەى سەرۆكایەتى هەرێم و مەكتەبى ناوەندى ڕاگەیاندنى پارتى و بنەماڵە و گشت كەناڵەكانى راگەیاندنى بنەماڵە بە هیچ شێوەیەك باس لەوە ناكەن كە سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنووس بووە، تەنها وەك خوێنكار باسیان كردووە!
هەروەها لەبەرنامەكەى شەوى ڕابردوو لە كەناڵى ئاسمانى زاگرۆس لە كاژمێرى 11شەو، كە میواندارى ئارى هەرسینى جاسوسەكەى دوێنێ ناو ڕۆژنامەى ئاوێنە كە بە نهێنى پەویوەندى بە پاراستنەوە هەبوو، خۆشى بە ڕۆژنامەنوسى ئازادو سەربەخۆ ناساندبوو، لەگەڵ ئاكۆ محەمەد سەرنووسەرى هەفتەنامەى ڕووداوو پیاوە هەزیلەكەى پارساتنى بنەماڵە، تەنها بۆیەكجاریش بە زاریاندا نەهات كە سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنووس بووە، بەڵكو تەنها ئەوەیان باسكرد، كە خوێندكارى زانكۆبوەو، هاوڵاتیەكى ئاسایى ناو كۆمەڵگا تیرۆر كراوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست