کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیبراهیم بالیسانى راگەیاندنى یەكیتى پارچەپارچە دەكا

Monday, 13/04/2009, 12:00


گەورەترین وئاستەنگكترین بەربەست لەبەردەم كارى رۆژانەى (ئازاد جندیانى) كادیرى تێكۆشەروبەئەمەك وپاك ویەكیتیكى عەیاربیست ویەك (ئیبراهیم بالیسانى) یە!ئەو كادیرە لە تەمەنى مندالییەوە لەگەڵ یەكیتى گەورەبووەوخۆیى وبنەماڵەوكەس وكارى وخەلكى گوندەكەى لەپێناوكوردایەتى ویەكیتى قوربانى زۆریان داوەوهیلاك وماندووبوونێكى زۆریان چێشتووە. بالیسانى بە تواناو وتێكۆشان وماندووبون وشارەزایى خۆى توانیویەتى بوونى خۆى بسەڵمێنێ ولەناو یەكیتى دەربكەوێ ودرێژە بەخەباتى خۆى بدات.لەناو یەكیتى لە مەكتەبى سیاسى وسەركردایەتى وتەنانەت خوارەوەش كەسێك نیە پشتیوانى بكات !چونكە ئەوەندەى ئێمە بالیسانى بناسین وئاگادارى بیروبۆچوون وئاكاروتێكۆشانى بین ،ئەو وەك كەسێكى جیا بەتایبەت لەم سەردەمەى كارى حیزبایەتى هەڵسوكەوت دەكات ونایەوێ خۆى بەپاشگرى كەسەوە بناسێ وبەو هۆیەوە بچێتە پێش ودەسكەوتى سیاسى ودارایى بەدەست بهێنێ .
ئیبراهیم بالیسانى هەرلە سەرەتایى بەئەندام بوونی لە یەكیتى ولە كارى رێكخراوەیى وراگەیاندن وحیزبى وتەنانەت لە قوتابخانەوزانكۆش كەسێكى هەڵسوڕاوخۆشەویست و خاوەن جەماوەریەتى خۆى بووە.لەنوسینەكان وریپۆرتاژوجەولەكانى شەڕوەك پەیامنێر ئازاوراستگۆوبێمنەت بووە.ئەم سیفەتە شازودیارانە كە پێویستە لەهەموو كادیرێكدا بونى هەبێ وایكردوە كە بالیسانى نەیارى هەبێ وپشتیوانى كەمبێ ورێگیرى بكرێ لە چوونە پێش ووەرگرتنى پلەى لێپرسراویەتى!
زیاتر لە هەژدە ساڵە بالیسانى لەبوارى راگەیاندن(راگەیاندنى یەكیتى) لەهەموو سەردەمەكان كاردەكاولە گۆرەپانەكەدایە،ئەگەر چوونە پێش وبەرزكردنەوەى كادیران لەسەر بنەمایى لێهاتویى وماندووبوون ودڵسۆزى بوایە دەبوایە ئێستا بالیسانى ئەندامى مەكتەبى راگەیاندن بوایە.بەلام چونكە لە ناو راگەیاندنى یەكیتى حساب وكتاب بۆ چوونە پێش ووەرگرتنى بەرپرسى لەسەر ئەو بنەمایە نیە بەتایبەت دواى ئەوەى (جندیانى) كراوە بەلێپرسراوى مەكتەب پێوەرەكان لەسەربنەمایى تەكەتولات ووەلائوخزمایەتى ودۆستایەتیە!بۆیە وەك دەبینین ودەزانین چەندان كەس بەناشەرعى ولەسەر ئەو بنەمایانەى كە ئاماژەمان پێدا هاتوونەتە پێش وهەقى دەیان كادیرى وەك بالیسانى خوراوەوفەوتاوە.ئازاد جندیانى مەبدەئێكى هەیەودەڵێ :ئەوەى لەراگەیاندن (ئازادیى) نەبێ ،واتا لەگەڵ من نەبێ شوێنى نابێتەوەودووهەنگاوناچێتە پێش ولە ژیانیدا سودمەندى مالییى ومەعنەوى نابێ!هەر ئەوەشە وایكردوە بە سەدان كادیرى بەتواناو دڵسۆزوبەویژدان لە راگەیاندن ویەكیتى دووربكەونەوە.بەلام بالیسانى یەكێكە لەو كادیرانەى كە زۆر چیڕەوبەئاسانى كۆڵنادات وبۆ بەرژەوەندى شەخسى خۆى تەسلیمى ئەم وئەونابێ .
ئازاد جندیانى چەندین ساڵە دەیەوێ بالیسانى بكات بە نۆكەروتەكەتولاتى خۆى ،بەلام سەركەوتوونەبوو!پاشان كەوتەخۆ بۆ ئەوەى دەریبكات ولەراگەیاندنى یەكیتى نەمێنێ ،لەو بەرنامەیە تا حەدێك سەركەوتووبوو.بەلام ئەوە بالیسانیە لەدەرگا فڕێیاندا دەرەوە كەچى ئەولە دواى سالێك دەركردن وتەجمیدكردنى لەپەنجەرە شكاوەكانى راگەیاندنى یەكیتى خۆى كردەوەژوورەوە.
لە دەرۆژى رابردوو ئیبراهیم بالیسانى توانى زیاتر لە (106) كادیرى راگەیاندنى یەكیتى لە هەولێر كە پێشوتر لەلایەن جندیانى ودارودەستەكەى دەركرابوون كۆبكاتەوەووەك لەشكرێك ئامادەیان بكات بۆ گۆرینى سیاسەتى ئێستاى راگەیاندنى یەكیتى ولادانى جندیانى لە مەكتەبى راگەیاندن. دواى ئەوەى هەواڵى كۆبونەوەى ئەو (106) كادیرە لە (كوردستان پۆست) بلاوكرایەوە لە مەكتەبى راگەیاندن وهەموو كەناڵەكانى ترى راگەیاندنى سەر بەم راگەیاندنە پەیوەندیان كردوە بە بالیسانى وگروپەكەى بۆ لادان وگۆرینى جندیانى وپیاوەكانى .ئەو هەنگاووهاتنەمەیدانەى بالیسانى وگروپەكەى فاكترێكى بەهێزبوو بۆ ئەوەى مەكتەبى راگەیاندن بكەوێتە كۆبوونەوەوبەرنامە دابنێن بۆ چارەسەركردنى ئەو كێشە چاوەروان نەكراوە. ئەو بالیسانیەیى كە تا ئەمڕۆ كەسێك پشتیوانى نەدەكرد ئەمڕۆ چونكە هێزى هەیەوگروپێكى گەورە پشتیوانى دەكەن رۆژانە لە مستواى بەرزوناوەنجى پەیوەندى پێوەدەكەن وپشتیوانى لێدەكەن وپێیدەلێن سووربە لەسەر داواكەت وپەشیمان مەبەوە چونكە تۆ راگەیاندنى یەكیتیت پارچەپارچەكردوەودلنیابە هەوڵەكەت ئامانجى باشى دەبێ وپاشان هەموومان بەتایبەت ئەوانەى لە دەست مانەوەى جندیانى بێزاریى وداخ دەردەبڕین تاجى سەركەوتنت دەخەینەسەر.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە