حكومه‌تی هه‌رێم به پاڵپشت نابینم بۆ كوردی ئێران
Monday, 31/10/2011, 12:00
ئەم وتوێژەی، کە لەگەڵ قانعی فەرددا کراوە، لە دەرگای چەند باسێکی گرنگ دراوە، کە پێشتر باسی لێوەنەکراوە، بۆیە بە پێویستمانزانی بیخەینە بەر دیدی خوێنەرانی کوردستانپۆست.وتووێژی خالید محه‌ممه‌دزاده له‌گه‌ڵ عیرفان قانعی فهردمێژووی سیاسی كورده‌كانی ئێران‌و چاره‌نوسی ئه‌و بززوتنه‌وه‌یه‌و هۆكاره‌كانی نه‌وێ بوون‌و هه‌ڵكشانی‌و رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌و به‌شه‌ی كوردستان له سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و كۆمه‌لێك باس‌و خوازی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی سیاسی كورده‌كان له ئێران ته‌وه‌ری ئه‌و دیمانه‌یه له گه‌ڵ عیرفان قانیعی فه‌رد مێژوونوسی كورد پێك ده‌هێنێـت.
زیاد له پێناسه‌یه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردی‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و ده‌ركه‌وته‌و هۆكاره‌كانی به تایبه‌ت له ئێران هه‌یه، ویستم بزانم پێناسه‌ی ئیوه بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه چیه؟قانیعی فه‌رد: له راستیدا بزووتنه‌وه‌ی كوردی له دوای شۆرشی ئیسلامی ئێرانه‌وه له ساڵی(1979) بۆ یه‌كه‌مجار بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بوو، دواتر بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌كی دوولایه‌نه‌و دابه‌ش بوو. به‌شێكی بوو به چه‌كداری‌و دژایه‌تیكردن له گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی كه دواتر لایه‌نگرانی ئه‌و جۆره‌خه‌باته وه‌ك كۆمه‌له‌و دیموكرات‌و رزگاری‌و خه‌بات‌و... چوونه نا‌و خاكی عیراق‌و مانه‌وه. لایه‌نی دووهه‌م جه‌ماعه‌تێك بوون كه له ئێران مانه‌وه، ئه‌وه‌یش جه‌ماعه‌تی مه‌زهه‌بیه‌كان بوون كه له واقێعدا كه‌وتنه ژێر فشاری حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و نه‌یانتوانی له حكومه‌تی ناوه‌ندیدا به‌شدار بن. هه‌ندێكیشیان خرانه زیندان وه‌ك جه‌ماعه‌تی موفیتیزاده. له واقیعدا تا سه‌رده‌می سه‌ركۆماری خاته‌می، كورده‌كان به‌شداری ده‌سه‌لاتی سیاسی ناكه‌ن‌و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه كه تا ئێستا ئێمه ئه‌و به‌شداریكردنه‌مان نه‌بێت. به‌ڵام له سه‌رده‌می خاته‌می، ریفۆرمخوازه‌كان له كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌كیان هه‌بوو كه كۆمه‌لیك كه‌س توانیان له نا‌و حكومه‌ت به‌شداری بكه‌ن‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش كوردبوونیان ده‌ركه‌وت‌و وه‌ك مه‌رحومی ئه‌ده‌ب. قوناغی چواره‌م سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده كه له‌و قوناغه‌دا كورده‌كان هیچ به‌شداریه‌كیان له سیاسه‌تی ئێران نیه.
ئێستا له‌م بزووتنه‌وه‌و چالاكیانه چی ماوه‌ته‌وه؟قانیعی فه‌رد: له دوای شۆرشی ئیسلامیه‌وه تا ئێستا ته‌نیا جموجۆلێك كه ماوه‌ته‌وه‌و ده‌چێته پێشه‌وه، ته‌نیا جولانه‌وه‌ی كه‌لتوری‌و فه‌رهه‌نگیه‌و من هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئێستا له نا‌و كورده‌كانی ئێران نابینم.
باس له نه‌بوونی جوولانه‌وه‌یه‌كی سیاسی له نا‌و كورده‌كانی ئێران ده‌كه‌یت‌و ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستاش كۆمه‌لێك حیزب هه‌ن كه به پاشكه‌وتێكی مێژوویی، خۆیان به ئاڵاهه‌ڵگری بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورده‌كان له ئێران ده‌زانن، هه‌ر چه‌ند بۆ خوت له وتوێژێكدا راتگه‌یاندبوو كه حازر نیم وه‌ك حیزبیش ناویان به‌رم چ بگات به‌وه‌ی ئه‌مانه رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له كوردستانی ئێران بكه‌ن، تۆ رۆلی ئه‌و حیزبانه چۆن ده‌بینی؟قانیعی فه‌رد: من نه‌متووه حیزب هه‌یه یا نیه. من وتوومه به‌شداری سیاسیمان له ده‌سه‌لاتی سیاسی نیه. ئه‌و وتوێژه‌ش كه ده‌لێی قسه‌ی من نیه. من ناتوانم حیزبێك كه 50 ساڵ رابردووی هه‌یه‌و كۆمه‌لێك خه‌لكیان هه‌یه، بلێم بونیا نیه. ئه‌وه‌ی كه من ده‌لێم به‌شداریكردنی سیاسیه له ده‌سه‌ڵات. حیزبیك كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌و به‌شداری سیاسی له نا‌و وڵات نیه، ئه‌مه زۆر جیاوازه له‌وه‌ی بلێین حیزبیك بوونی نیه.
یانی تو ده‌لێی ئه‌م حیزبانه به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌شداری ده‌سه‌لاتی سیاسی ناكه‌ن‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن شوێندانه‌ریان له كۆمه‌ڵگادا نیه؟قانیعی فه‌رد: راست وایه. ئه‌مه قسه‌یه‌كی دروسته. له بواری دیبلۆماسیه‌وه حیزبه‌كانی ئێمه به تایبه‌بت دوو حیزبی كۆنی وه‌ك كۆمه‌له‌و دیموكرات له دوای شۆرشه‌وه به‌شداری سیاسی‌یان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران نیه. ئایا ئه‌م حیزبانه ده‌توانن دوو كه‌س بنێرنه په‌رله‌مانی ئێران؟ به راستی ئه‌و توانایه‌یان نیه. بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شیان نیه له باری سیاسی‌و دبلۆماتیه‌وه.
هۆكاره‌كه‌ی؟ ئایا حكومه‌ت هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی ئه‌مانه‌یه وه‌ك خۆیان ده‌لێن، یا ئه‌مانه خۆیان هۆكاربوون له دووركه‌وتنه‌وه له به‌شداریكردنیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی؟قانیعی فه‌رد: من ده‌لێم په‌نجا به په‌نجایه. هه‌ندێك كه‌س بۆ خۆهه‌لكێشان له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندیدا هه‌ندێك كاریان كرد كه مێژوونوسه‌كان ئێستا ئه‌و كارانه به مندالبازار نا‌و ده‌به‌ن؟ وه‌ك كاری چه‌مران، كاری مه‌رحوم به‌هه‌شتی. له‌لایه‌ك تاله‌قانی ده‌هات، ده‌یوت ده‌ست بكه‌نه ملی یه‌ك، له لایه‌كی تریشه‌وه چه‌مران‌و به‌هه‌شتی پێیانخۆش بوو جه‌ماعه‌تیك هان بده‌ن. پاشان ره‌وتیكی وه‌حشیگه‌ری‌و بوونی بكوژێكی وه‌ك خه‌لخالیه كه ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامیش له روی نایه باسی بكات. بۆیه ده‌توانین بلێین ده‌نگیكی یه‌كگرتوو له نا‌و حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به كورده‌كان نه‌بوو. ته‌كتیكی به‌هه‌شتی جیا بوو. ته‌كتیكی شێتیكی وه‌ك خه‌لخالی جیا بوو. حكومه‌ت په‌له‌ی كرد پێویست به ته‌داخولی سپا نه‌ده‌كرد خۆ كوردستان نه‌یده‌ویست جیا بیته‌وه.
لایه‌نی كوردی چی؟قانیعی فه‌رد: له لایه‌نی كوردی هه‌ندیك جه‌نجاڵی سیاسی‌و كاری مندالانه ده‌بینرێت كه كورده‌كان نه‌یانتوانیوه یه‌ك ده‌نگ بن كه ئه‌مه عه‌یبی جولانه‌وه‌ی كوردی بوو. حیزبه‌كانی لای خۆمان خه‌ریكی مه‌وجسواری بوون. ئه‌وان ده‌یانتوانی بچنه نا‌و حكومه‌ت‌و له‌وێ داوای به‌شی خۆیان بكردایه
رۆلی ئایه‌تۆڵلا خومه‌ینی له چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد چ بوو له ناوه‌دا. پیتوایه خومه‌ینی ده‌یویست كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات‌و خه‌لكی تر نه‌یده‌هێشت. له بیرت نه‌چیت خومه‌ینی له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌شی داوا له كۆمه‌له‌و دیموكرات ده‌كات بگه‌رێنه‌وه باوشی ئیسلام؟قانیعی فه‌رد: ئه‌و پێی خوش بووه ئێران ئارام‌و هێمن بێت كه حكومه‌تی ئیسلامی دابمه‌زرێنێت. دوو هه‌فته دوای گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ئێران جه‌ریانی سنه رووده‌دا. ئه‌و پێی خوش بوو خوزستان‌و سیستان‌و كوردستان وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا بكه بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی دابمه‌زرێنن. هه‌موویان وا ده‌لێن. به‌ڵام له كۆماری ئیسلامی تو قه‌د یه‌ك ده‌نگ نابیسیت‌و هه‌میشه چه‌ند ده‌نگی بووه كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی هاندان كه ئه‌مه‌ش ئێمه له گه‌ڵ دوو درۆ رووبه‌روو ده‌كاته‌وه. درۆیه‌ك كه هی به‌نی سه‌دره كه ئه‌و درۆیه بۆ من ساغ نه‌بووه‌ته‌وه. به‌نی سه‌در ئێستا ده‌لێ دۆستایه‌تیم له گه‌ڵ كورده‌كان هه‌بووه راست ناكات. خالی دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه حیزبه‌كانی ئێمه به هاندانی به‌عس وایانكردووه. ئه‌گه‌ر راسته ده‌توانین بلێین خه‌تای حیزبه‌كانه ئه‌گه‌ر درۆیه ئه‌توانین بلێین ئه‌وان نه‌یانتوانی حكومه‌تی ناوه‌ندی رازی بكه‌ن. به‌ڵام من پیموایه یه‌كتر قبولنه‌كردن بوو به هۆی ئه‌و شته‌ی رووبدات.
له‌م یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتنه، حیزبه كوردیه‌كان چه‌ند به‌رپرسیارن. له ساله‌كانی كۆتایی ئه‌و قوناغه‌شدا. د. قاسملووه له وتوویژَ له گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی ده‌كوژرێت؟ هه‌ر چه‌ند تو ده‌لێی حیزبه‌كان هان دراون؟قانیعی فه‌رد: دیاره ئه‌وه قسه‌ی من نیه، هه‌ندێك له به‌ڵًگه‌كان وا ده‌لێن كه هان دراون. له واقیعدا له قوناغی دوای شه‌ر قاسملو تێده‌گات كه مانه‌وه‌ی لای به‌عس نا‌توانیت كارساز بێت. ته‌نانه‌ت به‌عس پێشمه‌رگه‌كه‌كانی كۆمه‌له‌و دیموكراتیش كیمیای‌ی باران ده‌كات. عه‌لیزاده له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌لێت نه‌مانده‌توانی به به‌عس بلێین بۆ له مه‌قه‌ره‌كانی ئێمه‌ت داوه. قاسملو پێی وابوو كه رازی مانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه له گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران دابنیشی. له سه‌ر هۆكاره‌كانی تیاچوونه‌كه‌شی چوار رای جیاواز هه‌یه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه كاری ئێرانه. رای دووهه‌م تعامولی موجاهیدین‌و حیزبی به‌عسه، رای سیهه‌م ئه‌وه‌یه كه كاری رووسه‌كان بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قاسملوو كلاوی له سه‌ر حیزبی توده نا‌و رای چوارمیش ئه‌وه‌یه كه موساد بووه. من ناتوان بلێم یه‌كیان راسته‌و چواره‌كه‌ی تر وا نیه.
قاسملو بۆ چوو بۆ وتوێژه؟قانیعی فه‌رد: ئه‌و مه‌جبوور بوو بۆ مانه‌وه‌ی خۆی بچێت. وه‌ك چون تاله‌بانی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی چوو بۆ لای سه‌دام، ئه‌میش بۆ مانه‌وه‌ی خوی‌و حیزبه‌كه‌ی بیت له گه‌ڵ ئێران دا‌نیشێت.
دانیشتنه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی‌و حیزبه‌كه‌ی بووه‌و یا نا وه‌ك ئه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات باسی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له ئێران بووه؟قانیعی فه‌رد: حكومه‌ت ده‌لێ بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هات‌و حیزبیش ده‌لێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد هاتووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له كاسیتی وتوێژه‌كه گوێم لی َگرتووه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت لێی تووره ده‌بێت ده‌لی تو حه‌قت نیه بلێێ من نوێنه‌ری گه‌لی كوردم تو رێكخراوێكی كوردیت. پێێ ده‌لێـت تو ته‌نیا ده‌توانیت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌ی خۆته‌وه قسه بكه‌ی. قاسملوش پێی خۆش بووه بگه‌رێته‌وه بۆ ئێران ئه‌وه‌ی له كاسیته‌كه هه‌یه‌و ده‌یبسیتین. ناتوانین بلێین كاسیته‌كه درۆیه. له‌وێ قاسملو رای وایه مه‌سه‌له‌ی ناسیونالیزم ده‌بیت چاره‌سه‌ر بكرێت. شتێكی تر كه نهینیه من بۆ یه‌كه‌مجار ده‌یدركێنم قاسملو ده‌لی بۆ من گرنگ نیه حیزب دیته‌وه یا نا، به‌لام تكات لی َده‌كه‌م با هه‌ر ناوی حیزبه‌كه بمێنێته‌وه. هه‌ندیك شتیش هه‌ن كه كاتی نه‌هاتووه كه پیاو بلێ.
وه‌كو مێژوونوسێك قسه‌كانت پشت ده‌به‌ستێت به كۆمه‌لێك به‌ڵگه‌و فاكتی هه‌واڵگری وڵاتانی ئه‌قلیمی. خستنه‌رووی ئه‌و به‌ڵگانه‌ش هه‌لای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و ره‌خنه‌شت لی َده‌گیری كه په‌نا نابه‌یته سه‌ر به‌ڵگه‌نانه‌ش كه له لایه‌نی كوری هه‌یه. ئایا بۆ خوت باوه‌رت به به‌ڵگانه هه‌یه؟قانیعی فه‌رد: من پیموایه پیاو كه مێژووی نووسی هه‌مه‌لایه‌نه بینوسی. موخابرات ئێستا هه‌شت هه‌زار به‌ڵگه‌ی هه‌یه، بریا ئیمه‌ش دوو هه‌زارمان بوایه. پیاو با هه‌موو به‌ڵگه‌مان بخوێنیته‌وه، خۆ ئه‌وه عه‌یب نیه ئه‌وه له ئه‌وروپا ئاساییه. كریس كوچیرا كه كتیبه‌كه‌ی ده‌نوسێت له گه‌ل 6 كه‌سی موخابراتی ده‌زگای هه‌والگری ولاته‌كه‌ی قسه ده‌كات. من نه‌زه‌ره‌كان ده‌گوازمه‌وه، ئه‌مه‌ش كفر نیه. خو من دادیار نیه كه موحسین ره‌زایی چی كردوه‌و حه‌سه‌نزاده چ كاره بووه. بۆمن موهیمه بزانم رای چییه!
ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ فازی خه‌باتی چه‌كداری كه ئێستا حیزبه‌كان كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی چه‌كداری به ئاشكرا له‌لای ئه‌و حیزبانه راگیراوه. زۆربه‌شیان ده‌لێن راگرتنی ئه‌و خه‌باته له به‌ر ئه‌زموونی هه‌ریمی كوردستان. هه‌ر چه‌ند خوت له دیمانه‌یه‌ك باس له‌رێكه‌وتنی سپای پاسداران‌و حیزبی دیموكرات ده‌كه‌ی بۆ راگرتنی خه‌باتی چه‌كداری. ئێستا ده‌لێێ چی؟قانیعی فه‌رد: تكات لی َده‌كه‌م ئه‌وه‌ی ده‌یلێم بێ ده‌ستكاری بلاوی بكه‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه حیزبه‌كانه رۆژهه‌لات كه له سه‌ره‌تای شۆرشی ئیسلامی پێگه‌یان هه‌بوو كه چوونه لای حبزیی به‌عس‌و یارمه‌تیان له به‌عس وه‌رگرت و مانه‌وه‌ی تا دوای شه‌ری ئێران‌و عیراق ئه‌و پێگه‌یان له ده‌ستدا. به‌لام ته‌نیا رێگا ئه‌وه بوو بۆیان له گه‌ڵ حكومه‌ت دابنیشین وه‌ك چون قاسملو دانیشت له گه‌ل َكۆماری ئیسلامی‌و موهته‌دیش له ماڵی مامجه‌لال له سوریا دانیشت‌و قسه ده‌كات وه‌ك چون ئۆجه‌لانیش له سوریا له گه‌ڵ ئێران دانیشت. به‌ڵام دوای ئه‌و قوناغه ئه‌وان چیانكرد. ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بلێن ماوین‌و هه‌ین، هه‌ندێك شه‌ره ته‌قه‌یان كرد. ئێرانیش دوای ئه‌وه توپبارنی كۆیه ده‌كات‌و سپای پاسدارانیش داوای راده‌ستكردنه‌وه‌یان له تاله‌بانی‌و بارزانی ده‌كات دواتر موحسین ره‌زایی فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسداران ده‌لێ ئیمه چووین له گه‌لیان رێكه‌وتننامه‌یه‌كمان ئیمزا كرد‌و ووتیشی داخه‌كه‌م قاسملو نه‌مابوو چونكه ئیمزای ئه‌و بۆ ئێمه گرنگتر بوو له سه‌ر رێكه‌وتننامه‌كه. كه‌واته حیزبه كوردیه‌كانی ئێران له گه‌ڵ ئێران رێكه‌وتنیان ئیمزا كرد كه ته‌قه له ئێران نه‌كه‌ن ئه‌مه راستیه‌كه ناتوان بلێن وا نیه‌و رێكه‌وتننامه‌كه هه‌یه با بیخوێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه راسته ئه‌ی بۆ ئێستا هه‌موویان چه‌كدارن‌و چه‌كیان پێیه؟قانیعی فه‌رد: بۆ ئه‌وه‌یه بلێن كاكه ئیمه هه‌رچه‌كمان راگرتوه‌و خه‌باتی چه‌كداریمان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌و خه‌لكمان هه‌یه به‌لام خۆشیان تێده‌گه‌ن چه‌ك ده‌ور نابینێت‌و ئه‌مریكه‌كانیش ئیزنی ئه‌وه‌یان پێ ناده‌ن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر به ئێران راوه‌ستن. هه‌رچه‌ند رایه‌كی تر هه‌یه كه ده‌لین ئیسرائیل پشتگیریان ده‌كات كه من پیموانیه كوردی ئێران په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بیت جگه له پژاك.
حیزبه‌كان ئێستا له باشور به راده‌یه‌كی زۆر په‌راوێز خراون نه میوانن‌و نه به ره‌سمیش وه‌رگیراون‌و هیچ زه‌مانه‌تێكی یاسایشیان نیه له‌و هه‌رێمه‌و ده‌توانین بلێین له چاوه‌راونی گۆدۆدا ماونه‌ته‌وه رای ئیوه چیه؟قانیعی فه‌رد: قاسملو له كاسێتێكدا‌و بیست ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌لێ پیمانخوشه بگه‌رێنه‌وه بۆ ئێران. بیست ساڵ پێش ئه‌وان داوای گه‌رانه‌وه‌یان ده‌كرد‌و هه‌زاران كه‌سیش گه‌رانه‌وه‌و لیبۆردنیشیان بۆ ده‌ركرا.من پیموایه گه‌رانه‌وه‌یان باشتره له‌وه‌ی له‌و ده‌شته بمێننه‌وه. بێن دوو نوینه‌ر بنێرنه نا‌و په‌رله‌مان‌و كاری سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی بكه‌ن‌و له دواكه‌وتووی فه‌رهه‌نگیش دوور ده‌كه‌ونه‌وه. پیاو كه له كۆمه‌لگا دوور بیت ئاگاداری رووداوه‌كانیش نیه. خویندنه‌وه‌ی سایت‌و رۆژنامه‌كان فه‌رقی زۆره له‌وه‌ی تو له كۆمه‌لگا بیت. پیموایه هاتنه‌وه‌یان كاریگه‌ری زۆری ده‌بیت له سه‌ر جولانه‌وه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی كوردستان‌و روانگه‌ی ئه‌منییه‌تی حكومه‌تیش له كوردستان نامێنێت.
رۆلی حكومه‌تی هه‌ریم چون ده‌بینیت له سه‌ر خه‌باتی كورده‌كانی ئێران. رای جیاواز له نا‌و كورده‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر به ئه‌زمونی هه‌رێم هه‌یه. رایه‌ك ئه‌مه به قیبله‌گایه‌ك سه‌یر ده‌كات. رای دیكه‌ش ئه‌مه به زیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی كورده‌كانی ئێران ده‌بینێت تو چون ئه‌مه ده‌بینی؟قانیعی فه‌رد: حكومه‌تی هه‌ریم ده‌یتوانی ئه‌زمونێك بۆ ده‌سه‌لاتداره‌تی داهاتووی كورده‌كانی ئێران بێت، به‌لام وا ده‌رنه‌چوو ئێستا دوو حیزب قسه‌ی كۆتایی ده‌كه‌ن‌و پیموایه جارێك ئه‌و سیستمه له گه‌ڵ دیموكراسی فه‌رقی زۆره. ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم كار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه دڵی توركیا‌و سوریا‌و ئێران نه‌یه‌شێنێـت‌و دۆستی ئه‌مریكا بیت. من پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم له باری سیاسی‌و دیبلۆماتیه‌وه زۆر به هێز نابینم. به‌ڵام حكومه‌تی هه‌ریم قیبله نیه بۆ كورده‌كانی ئێران. ده‌توانین بلێین ژاپۆن قیبله‌گای ئاسیایه. به‌ڵام لای خۆمان كه‌ی وایه. ئێستاش هه‌موو شتێك له كوردستانی عیراق عه‌شیره‌تیه‌و هه‌ر عه‌شیره‌تێك بۆ خوی ده‌سه‌ڵاتی خوی هه‌یه. ئه‌مه كه‌ی دیموكراسییه. ئه‌گه‌ر حیزیبه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌رنه‌كه‌وتن هۆكاری ئه‌سلی دوو پارته گه‌وره‌ی كوردستانی عیراقن. من حیزبه‌كانی باشور به پشتیوانی كوردی ئێران نابینم. من حكومه‌تی هه‌رێم به پاڵپشتی كوردی ئێران نابینم. ئیستا ره‌نگه دوو هه‌زار دولاریان دابیت به چه‌ند حیزبیكی رۆژهه‌لات ئه‌وانیش پێیاندا هه‌ڵبڵێن‌و وه‌سفیان بكه‌ن. ئه‌وان زیانیان زۆرتر بووه تا قازانج بۆكوردی ئێران.
پێتوایە ئه‌وان چۆن سه‌یری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له لای خۆیان ده‌كه‌ن؟قانیعی فه‌رد: ته‌نیا وه‌ك په‌نابه‌ر سه‌یری حیزبه‌كانی لای ئیمه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بلێن ئیمه یارمه‌تی كوردی پارچه‌كانی دیكه ده‌ده‌ین. ئه‌گینا چ رۆلێك به هه‌زاران كوردی ئاواره‌ی ئێران له هه‌رێمی كوردستان دراوه؟ هیچ. یه‌ك كه‌سیان له یه‌ك ئیداره دانه‌مه‌زراوه. ئیمه چه‌ند جار یارمه‌تی ئه‌وانمان كردووه. به‌ڵام ئیمه‌ی كورده‌كانی ئێران هه‌ندێك شه‌رممان هه‌یه‌و هه‌یمه‌نه‌تی ئه‌و دوو حیزبه‌كه‌مان به لاوه پیرۆزه زمان په‌تی نین له ره‌خنه‌گرتن لێیان.
به‌ڵام ئه‌م ترس له ره‌خنه‌گرتنه هه‌موو كورده‌كانی ئێران ناگرێـته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه ته‌نیا تایبه‌ت به حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات؟قانیعی فه‌رد: راسته ئه‌وان ده‌لێن ئیمه میوانین‌و با قسه نه‌كه‌ین نه‌وه‌كوو ده‌رمانكه‌ن. به‌ڵام من ده‌لیم مێژوو زۆر بێ ره‌حمه. پارتی و یه‌كیتی چیان بۆ ئیمه كردوه با هه‌لیسه‌نگێنین. ئه‌مه قسه‌یه‌كی خراپ نیه. مێژوو زۆر شتی داخاوی تێدایه. ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات نایكه‌ن با ئیمه‌ی مێژونووس‌و رۆژنامه‌نوسانی رۆژهه‌ڵات بیكه‌ین.
ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیه‌ی كه له نێۆان حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و حیزبه‌كانی باشور هه‌یه چ پیوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندی كوردی ئێرانه‌وه هه‌یه؟قانیعی فه‌رد: هیچ! من پیموایه كوردی ئێران به‌رژه‌وه‌ندی خوی به كوردی ئێراقه‌وه گری َنه‌دات. كوردی ئێران بۆ خوی كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌و ناكرێت له روانگه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه سه‌یری كوردی ئێران بكرێت. كوردی ئێران ده‌بێـت بتوانێت به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكات. ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌ر چوو كه هیجری‌و موهته‌دی خه‌ونیان به‌وه ده‌دی ببن به جه‌لال تاله‌بانی ئێران!. ئه‌وه‌ی كه گرنكه ئه‌وه‌یه كه ئیمه بۆ نه‌سلی نوێ چیمان هه‌یه. ئه‌مانه هه‌ر تاویك قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، جاریك هه‌لبژاردن بایكوت ده‌كه‌ن جاریك به‌شداری ده‌كه‌ن. كابرایه‌كی وه‌ك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی تا دوینی هه‌لبژاردنی ته‌حریم ده‌كرد ئیستا بووه به موسه‌وی دووهه‌م‌و زیاتر له موسه‌وی پشتگیری له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌كات. ئه‌مه پێی ده‌لێن ئۆپۆرتونیستی سیاسی. با بۆ خومان چاره‌نوسی خۆمان دیاری بكه‌ین‌و خۆمان له كوردستانی عیراق جیا بكه‌ینه‌وه. ئه‌وان به ده‌سكه‌وتی خۆیان گه‌یشتوون‌و له سه‌ر كاغه‌ز فیدرالیه‌یان هه‌یه‌و له پراكتیكدا شتێكی دیكه‌یه. ئیمه چیمان هه‌یه؟ هیچ. باشه تاقمێكی وه‌ك پژاك جگه له كوشتن‌و خوێرشتن، بۆ كوردی ئێران چی پێ بووه. له پاسگایه‌ك 6 كه‌س بكوژی چی بۆ كوردی ئێران تێدایه؟
پیتوایه كۆمه‌لگای كوردی گوی له‌و قسانه‌ی تو ده‌گرن.؟قانیعی فه‌رد: پیموایه گه‌نجه‌كانیش پێیانخوشه به مافی خۆیان بكه‌ن. ئیمه مافی خۆمانه به‌شداری حكومه‌تی ئێران بین. مافی خۆمانه ناسنامه‌ی خۆمان هه‌بیت. كوردی ئێران له باره‌ی سینه‌ما‌و موسیقا‌و فه‌رهه‌نگیه‌وه سه‌لماندی له جیهان قسه‌ی پێیه بۆ وتن. ئه‌ی له باری سیاسیه‌وه چی؟ با كار بكه‌ین له باری سیاسیه‌وه خۆمان بناسێنین‌و پیموایه له نا‌و ئێران زۆر كه‌س ده‌لێن حه‌قی خۆمانه به‌شدار بین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست