کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو كاتەى جەلادەكان وستەمكارەكان دەبەخشرێن لەم هەرێمەدا؟؟ !!!!

Sunday, 01/05/2011, 12:00






گەورەترین ئەوكارەساتانەى كەوا ڕووبەرووى كۆمەڵگا دەبێتەوە (تاوانە) جا هەر تاوانیكى نامرۆڤانە بێت كە بە تاوان ناوزەند بكرێت لە ڕووى یاساو ،وە لەمەش خراپتر و ترسناكتر ئەوەیە كەوا تاوانباران كە تاوانیان ئەنجام داوە ببەخشرێت بەهۆى هەر هۆكاریكەوە بێت لە لایەن دەستەڵاتى داد وەریەوە كە پەیڕەوكردنى یاسا وجێبەجێ كردنى لە ئەستۆى دایە بەبێ جیاوازى و بێلایەنانە بۆ هەموو تاكێك لە ناو كۆمەڵگەدا و مامەڵەكردنى دادگاكان بە شێووەى سەربەخۆ لە گەڵ تاوانباران ،وە پەیوەندى ئەم بابەتە بە هەرێمى كوردوستانەوە لە سیستەمى دەستەڵاتى دادوەرى ئەم هەرێمەدا تاڕادەیەكى زۆر ئەم دیاردەیە تێبینى دەكرێت (دیاردەى بەخشینى ستەمكار یان تاوانبارو تاوانباركردنى ستەم لیكراو یان تاوانلێكراو)لە ڕابردوو لە ئێستادا ،هەرچەندە بانگەشەى سەربەخۆبونى دەستەڵاتى دادوەرى و سەروەربونى یاسا دەكرێت لەم هەرێمەدا لە لایەن حیزبەكانى دەستەڵاتدار ،بەڵگە گەلێكى زۆر وجودى هەیە بۆ سەلماندى ئەم ڕاستیە لە ئیستادا كە لاوازى دەستەڵاتى دادوەرى وسەروەرنەبونى یاسا نیشان دەدات ، نەك بۆ هەموو كەس بەڵكو تەنها بۆ ئەو كەسانەى كەوا خاون پلەو پایەن لەناو حیزبەكانى سەر بە دەستەڵات ئەگینا یاسا سەروەرە ، دیاترین نمونەوبەڵگە پەیدابوونى كۆمەڵێك لە تاوانبارو بكوژە لە بارودۆخى ئەم دوواییەى هەرێمى كوردووستان كە خۆیان نواند و دەستیان بە خوێنى ڕۆلەكانى ئەم هەرێمە سور كرد تاوانیان ئەنجام دەداو وچێژیان لە تاوانكردن و ستەم كردن وەردەگرت بەرامبەر خەڵك ! چۆن خەڵكێك؟ كە هاوزمان و هاونیشتیمانى و هانەتەوەى خۆیان بون بە منداڵ و گەنج و پیرەوە . تفەنگیان ئارستەى منداڵى 12ساڵانى بێ تاوان دەكرد،بێ سۆزو هەستى مرۆڤانە كوڕى تاقانەیان بۆ هەتا هەتایە لە ئەندامەكانى خێزانیان دوور دەخستەوە،باوكى منداڵى ساوایان گولە باران دەكرد،جەستەى خوێند كاریان سوركرد لە خوێن،گەنجیان بە مردوى دەناردەوە بۆ باوەشى باوكى ئیختار و پیرو سەرو ڕیش سپى ،پیرى داماویان دەكوشت ،خویندارى زانكۆى زانست خوازیان گولە بارن دەكرد، ڕۆشنبیرەكانیان ئەشكەنجە دەدا،مامۆستاى ئاینیان زیندانى دەكرد،سوكایەتیان بە پیرۆزیەكانى مرۆڤ دەكرد وەكو خودا و پێغەمبەران ، هەڵدەكوتانە سەر ماڵان....هتد.بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەش دا دەستەڵات ئەو جەلادانەى بەخشیو و سەربەستانە دەژین وخەڵاتیان دەكات ،دەستەڵاتى دادوەریشى كردوە بە وەسیلەیەكیش بۆ بێ تاوانى ئەو بكوژو تاووانبارانە تا دەربازبن لە سزایى یاسا،لە هەوڵى تاوانباركردنى ستەم لێكراویش دایە،ئە مانە هەموى ڕاستین نەك ئەندێشەو خەیاڵ وئەفسانە،وە بەڵگەن بۆ بونى جەلادو تاوانبار لەم هەرێمەدا و نەگرتنى تاوانبارنیش نیشانەى سەروەر نەبوونى یاساو دەستەڵاتى دادوەرى نیشان دەدەن،وە سەروەر نەبونى یاساش لە گۆڕنانى ئازادى و دیموكراسى و هەنگاونانە بەرەودەستەڵاتێكى دیكتاتۆرى و تۆتالیتارى لە هەرێمى كو ردوساتنى عێراق .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە