کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستى چاكسازى بناغەكەى لەسەر بۆش بوو

Monday, 21/09/2009, 12:00


لەسەرتاى درووست بوونى لیستى چاكسازى وئاوەدانى دوو ڕا لەسەر ئەو لیستە هەبوو راى یەكەمیان پێى وابوو كە ئەم لیستە لیستێكى بەزۆر درووستكراوە لەلایەن وڵاتانى ئیقلیمى چونكە جگە لە پابەندى هەریەك لە قەوارەكانى ناو لیستەكە بە هەر یەك لە وڵاتانى ئێران وتوركیا هیچ خاڵى هاوبەش لە نێوان ئەم چوار قەوارەیە نەبوو ، راى دووەم كە راى ئەم چوارقەوارەیە بوو وایان راگەیاند بوو كە ئەم لیستە خاوەنى پرۆژەى چاكسازیە و سەرەتایى درووست بوونى دەنگى ئۆپۆزسیۆنە لە كوردستان ، بۆیە لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردن لە لایەن سەرانى چوار قەوارەكەوە لە چەندین شار وتارى حەماسى خوێندرانەوە كە ئەگەر هەر تاكێكى كورد بە ئەرشیفى ئەم كاتە دابچێتەوە دەلێت دەبێت ئێستا لیستى چاكسازاى لە پەرلەمانى كوردستان هەرلە یەكەم دانیشتن شەڕە كورسیان كرد بێت لە سەر كێشەكانى خەڵك و پرسە چارەنووس سازەكان ، بە داخەوە خەڵكێكى زۆرى كوردستان لەسەر ئەم خیتابە چەواشەكاریانە دەنگیان بەو لیستەدا ، لیستى بەناو چاكسازى لیستێكى نا مەونسەجم بوو هەر زوو لە نێو ریزەكانى ئەو قەوارانە لەسەر درووست بوونى ئەو لیستە دەنگى ناڕەزاى درووست بوو لەسەرەتادا لە نێو ریزەكانى حزبى زەحمەتكێشان ئەم نارەزاییە سەریهەڵدا ئەمەشیان كاتێك قادر عەزیز بەتەنیا لە نێوخۆى حزبەكەى بڕیارى بەشداریكردنى لە لیستە دابوو تا كار گەیشتە ئەوەى ئەم كێشەیەو دەیان كێشەى تر نێو زەحمەتكێشان قادرعەزیز رووبەرووى سزادان ودەركردن بكاتەوە لە ریزەكانى زەحمەتكێشان ،دواى ئاشكراكردنى لیستەكەش شەپۆڵى نارەزایى كۆمەڵ و یەكگرتووشى گرتەوە تا وایلێهات رابەرانى ئەو دوو حزبە ئیسلامیە لە چەندین كۆبوونەوە بە هێنانەوەى ئایەت وفەرموودەى پێغەمبەران شەرعیەت بدەنە ئەم هاوپەیمانیە نا مەبدەئیە ، عەلى باپیرى ئەمیرى كۆمەڵ لى هەندێ شوێن بۆ كەمكردنەوەى دەنگى ناڕەزاى هەوادارانى قادر عەزیزى بە ئەسپ وماین دەشوبهاند كە لە كاروان بریندار دەبێت نابێت خاوەنى بە جێى بێلێت .
سەبارەت بە ئەندام وكادیرانى یەكگرتووش كاردانەوەكە هەر لە دەنگى نارەزایى نەوەستا ئەوتا ئێستا گرووپێك لە نێو سەركردایەتى و ئەندامانیان خەریكى خۆرێكخستنن بە ناوى گرووپى گەشە كە ئەمەشیان كاردانەوەى ئەم گوێ پێنەدانى سەركردایەتى یەكگرتووە بەرامبەر ئەو دەنگەى كە لەگەلأ درووست بوونى لیستى چاكسازى نەبوون ، سەبارەت بە حزبى سۆسیالست یش دیار لە ئەساسەوە ئەمە حزب نیە بەڵكو بە كۆمەڵەكەسانێكى بەكرێگیراوى دەوڵەتى ئێران ناسراون كۆنترۆڵەكەیان لە دەست ئێرانە بۆیە سوودمەندى سەرەكى ئەم بەناو حزبە بوو كە دوو كورسى ئەم لیستەیان پێدرا و گەورە بەكرێگیراوى ئیتلاعات عەبەى براى كاكە حەمە بووە ئەندامى پەرلەمان كە لە كوردستان بە تەقریر نووسى ئیتلاعات ناسراوە وەى قور بەسەر ئەم پەرلەمان كە عەبەى تێدایە ترسم هەیە لە لیژنى پەیوەندیەكانیشى دابنێن ،لەسەرینى ئەم هەموو كێشانەى ناو لیستەكە لەیەكەم دەنگدانى ئاشكراى پەرلەمان بۆ كاندیدكردنى سەرۆك وجێگرى حكومەت لیستى چاكسازى لبەریەك هەڵوەشایەوە هەریەكەو دەنگى بە بەرژەوندیەكانى خۆى دا هە موو ئەو هاش وهووشەى سەرانى لیستى چاكسازى لە كاتى بانگەشەى هەڵبژاردن وەك بڵقى سەر ئاو دەركەوتن ، سەرانى چاكسازى بە گشتى وقادرعەزیز بەتایبەتى دەیانگووت دەبێت ئەم حكومەت ودەسەڵاتە بگۆرین بەڵام ئیستا بەدواى پشى پشى دەسەڵات كەوتوون بە گوێرەى زانیارى ئێستا قادر عەزیز بەرامبەر پێدانى مودیرعامێك بەشدارى لە حكومەت دەكات ئەمەیە ئەو ماڵەى كە بناغەكەى لە سەر زبرە بۆیە هەر زوو لەبەریەك هەڵوەشایەوە، دەبێت لەمەودوا بەو لیست بڵێین لیستى چەنەسازى نەك چاكسازى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە