کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من توركمانم و دەنگ بە توركمان نادەم

Tuesday, 30/06/2009, 12:00


وابزانم من یەكێك لەو توكمانانەم كە لە شارى هەولێر لە دایك بووم و هەروەها بەم جۆرە لە بێشك نەنراوم تا سەرم لە قاچم جیانەكەمەوە ، دەشتوانم خیرو شەڕی خۆم و گەلی توركمان لێك جیابكەمەوە .

هەر بۆیەش دەنگ بە توركمان نادەم چونكە خولى ئەم جارەی هەلبژاردن هیچ جیاوازیەكی نیە گەلأ خولی پێشتر ، چونكو پێشتر دەمانووت ئەم قوڕە خەلِكێكی تر بۆمانی گرتۆتەوە ، بەڵام ئێستا خۆمان بۆخۆمانمان گرتۆتەوە ، هەر بۆیەش دەنگ بە لیستی توركمان نادەم تاكو ویژدانم ئازارم نەدا ، ئەمەش

تەنها رای خۆمەو پەیوەندیم بەهیچ كەسێك نیە دەنگ بدا یان دەنگ نەدا ، بەڵكو دەنگ بە كوردێكی دلسۆزبدەم زۆر باشترە جار جار بەرگری لە مافەكانم بكات .

اژمارەی یەكەمی بەناو ڕۆژنامەی سەرای دەرچو هەر چەندە نەینوسیوە ڕۆژنامەیەكی توركمانیە لە بە شی كوردیەكەی بەڵام ڕەخنەم لێی نەگرت تاكو هاندەرێك بێت و لە ژمارەكانی داهاتوو باش بێت بە ڕاكشاوە

بنوسێت ڕۆژنامەیەكی توركمانیە ، بەڵام كەژمارەی دەووەمی دەرچو هەزار خۆزگەم بە ژمارەی یەكەم ، لە جیاتی كلی لەچاو بكات بیڕازێنێتەوە زیارتر كوێرى كرد .

لە لاپەڕەی یەكەم بڵاوكراوەتەوە: تایبەت بە سەرای (توركمانەكانی هەولێر- مەسعود بارزانی بۆسەرۆكی هەرێم بە شایستە دەزانن) !!!!

سەرای گیان ئەم تایبەت مەند یەت لە كوێ دەست كەوت تاكو هەق بە خۆت بدەی ئە جۆرە لیدوانانە بڵاو بكەیتەوەبەناوی توركمان ؟ ئایا پەیامنێرتان لە شاری هەولێر دەسورایەوەو ڕای خەڵكی وەرگرتووە و یان ریفراندۆمت سازدا ؟ ئایا ئە ڕای دایكی كەسوكارو هاوڕێكانی شەهیدانی توركمانانی بیتاوانەكانە ، یان تەنها رای تۆیە كە رێكلام بۆ لیستێكی تایبەت دەكەی ؟ ئایا دەزانی ڕێكلام پیشەی ڕەوشنبیران نیە بە تایبەتی لەڕێگای ئەم ڕۆژنامەیەی كەوا دەڵی سەربەخۆمە ؟ یان نا ؟ خۆ ئەگەر نەیزانی ئەوا كارەساتە و بیشی زانی كارەساتەكە گەورە تر دەبێت .

لە لاپەڕە ژمارە دووی هاتوە : لیستی بێ لایەنی توركمان هەڵوەشایەوە : لەناوەرۆكی هەواڵەكە هاتوەوە

كوایە بەهۆی رێكنەوتنی نێو لیستەكەبوو ، ئەمەش دوورە لەراستی چونكە لیستی (70) نەیدەویست كەس ڕكابەریان بكات و بە لیستەكانی تر نەوە ستا و توانی ئەم لیستە هەڵبوەشێنێتەوە بەرێگەی ئەو لایەنەی كەوا پیشگیرى لیستەكەی دەكرت واتە لیستی (زهێر مەلا جاسم) ، بەڵام وادیارە دەمی زهێریشیان چەور كردبێت بۆیە بێ دەنگە بەرامبەر ئەم هەموو هێرشانەی بەرامبەری دەكرێت ، چونكە ئیمرۆ سیاسەت بۆتە دەم چەوركردن ، بەخوا چاك بو هەر لە ئێستاوە وازی هێنا ، چونكەكە نەیتوانی بەرگریی لە مافی شەخێی خۆی بكات چۆن ئەتوانی لە پەرلەمان بەرگری لە بەرژەوەندی گە لێك بكات ؟

لە لاپەڕە ی سێیەمی هاتووە (پە یامێك بۆهەولێرییەكان)

دەلێ ئێمە كاری زۆرمان كردوە بۆ خەڵكی شاری هەولێر لەرێگای دەزگای خێرخوازی ئیحسان دوغرەمەچی

بەڵی ئەمانەیان هەمویان ڕاستن ، ئەگەر بەرێز یسحان دوغرەمەچی خاڵی ئێوە بێت بەڵام من و توركمانەكان بەباوكی خۆمانی ئەزانین رێزیش لە باوكمان دەگرین تكامان وایە ئەم زاتە بەرزە مەیەننە

ناو سیاسەت ، بائەو ئیشە چاكەنەی هەر بەردەوام بێت لیمان نەبڕێ ، چونكە بابە ئیحسان ئەم كارانەی بۆ رێكڵامی هەڵبژاردن نەگردووە تاكو ئێوە ئیشەكانی ئەو بۆ مەبەستی تاكە شەخسی بەكار بهێنن ، خۆ ئەگەر هەلبژاردنیش نەبوایە ئەو ئەو كارانەی ئەنجام دەداو بەردەوامیش دەبوو ، وە یا دەڵێ (30% موچەی ئەندام پەرلەمانانی كە پێشبڕكێیەكە دەبەنەوە بۆ هەژارانی شاری هەولێرە ، ئەمەیان زۆر باشە بەڵام بابە ئیحسان پێویستی بە 30% موچەی ئەندام پەرمانانە تاكو هەژارانی شاری هەولێری پێ تێربكات ، بەڵكو دەتوانێ شاری هەولێر بە گشتی بە خێو بكات هەروەك لە ساڵانی گرانی پێی هەڵساو هیچ لە یادی ناكەین ، بەڵام وادیارە ئەمانە میلەتی توركمان بە چاو چنۆك دەزانن و دەنگیان بەقەرز دەكرن ، لە لایەكی تر دەڵێ هولێر شاری شیخ و زانا و سوڵتانەكان و شاری عوزێر پێغەمبەر (رەزای خوای لەسەر بێت) شاری ئەسلأ زادەكان و شاری دیوە خانە و تەكیەكان و شاری ئەفە ند یەكان و شاری ..... هتد

بەخواتە ئەمەشیان ڕاستە بەلام لە نێو ئەم هەموو زات و زانایانە ئەم پینج كاندێتەی لیستی 70 ی تیابو گوایە ئەمانە (خیرالخلف لخیر السلف) ن واتە ئەمانە هەڵبژاردەن شەریان بۆ دەكەن و كاندیتی لیستەكانی تر لەكەداردەكەن ؟

لەلاپەڕەچواری هاتوە كە چاوپێكەو تنێكە لە گەلأ محمود چەلەبی و تیتیدا هاتووە :

یەك لە مانشێتەكان دەڵێ (غروری و گەورەیی بۆ هیچ كەسێك نەهاتووە ، چونكە شەربەی گەورە بۆ جامێكی بچووك سەری خۆی شۆر دەكا ئینجا پڕی دەكات) .

ئەمەیان هیچ مانایەك ناگەینێ بە ڵام ئێستا پرسیار لە خۆی بكە دەڵێ خۆم دەیزانم ، ئێمەش دەڵێن دەباشە هەر خۆت بیزانە چونكە تەنها بەكەڵك خۆت دێت ، ئەوەش بزانە محمود گیان كەوا جامە بچوكەكەش نەبێت شەربەگەورەكەپرنابێت و جامە بچووكەكەش سەری خۆی شۆر دەكا و ئیجا شەربە گەورەكە پردەكات .

لە كۆتایی با تۆزێكیش باس لە بەرەی توركمانی بكەین :

بەرەی توركمانی عیراقی واتە (الجبهە التركمانیە العراقیە) هەر لە سەرە تای دامەزراندنی لە هەولێر

تا بەمڕۆ دەگات هەر بەرگری لە مافەكانی توركمانانی عیراق كردووە بە گشتی و چەند دانوساندێك كرا لەگەلأ سەرۆك و بەرپرسانی هەردوو حیزب واتە یەكیەتی و پارتی ، بەڵام نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێك

لەبەر زۆر هۆ یەك لەم هۆیانە ووشەی (كوردستان) بوو ، چەند دەستكەوتێكیشی لە كیس خۆی دا بەم هۆیەوە ، زۆر زیاتر لە پێنج كورسی لە پەرلەمان كە ئێستا بە سیتەمی كوتا دیاری كراوە بۆ توركمان و چەند وزارە تێكیش بە ڵام بەرەی توركمانی پێی ڕازی نەبوو ، و دژی ئەو لایەنانەش بوو كە ووشەی كوردستانی بەكاردەهێنا ، سەیر لە وە دایە كە ئێستا ڕیكلام بۆ لیستی 70 دەكا ، لە چاو پێكەوتنێك لەگەلأ یەك لە كاند ێتانی ئە لیستە لە كاتی بوونی لە شاری ئەنقەرە كەلە میانەی چاو پێكەوتنەكە بە هیچ جۆرێك ووشەی كوردستانی بە كار نە هێنا و بەڵام ئەگەر ئەم چاو پێكەوتنە لە شاری هەولێر و لەگەلأ یەك لە كەناڵەكانی تەلەفزێن با ئەوا پر بە دەم ووشەی كوردستانی بەكار دە هێنا ، ئەمایان چ سیاسەتێكە ؟ بەرەی توركمانی ؟ ، ئەگەر ڕاست دەكەی تۆ بۆ بەشداری هەلبژاردنت نەدە كرد ، ئایا كاندیتی شیاوت نە بوو لە هەولێر ؟ ئەگینا چ مانایەك دەگەینێ تۆ بە هیچ شێوەیەك لەگەلأ بیرو بۆچونی سەركردایەتی كورد ناگونجێی و ددان بە هیچ بڕیاریكیان نادەی ؟ زۆر باشیش بزانە ئەو كاندیتەی تەلە فزیۆنەكەتان چاو پێكەوتنی لە گەلأ كرد ئەوە بە گوێرەی ڕێنمایەكان و دەستورو هەموو بڕیارەكانی كورد

گونجاوە بۆیە قەبوڵكراوە و گوێڕایەڵی هەموو بڕیارەكانیشە، وە هەركە بو بە ئەندام پەرلەمان سوێندی یاسیایی دەخوات و دەبێ بڕوای بە كوردستان بێت و پارێزگاری لێ بكات ،سەرپەرشتیاری ئەم لیستەش بەڕاكشاوەیی وە ووتی من تاكوو پردێ لەپردێ بەلاوە توركمان نیە واتە ددانی پێ دانانێم ئەم قسەیە

لە پێش من و دوو كاندێدی لیستەكەیان بوو یەكیان بە ئەندامی یە دەگی لیستەكە دانراوە واتە سفری پاش فاریزەی، بۆیە دەمانە وێ سەرۆكی بەرەی توركمانی بە فەرمی ئەمانەمان بۆ ڕوون بكاتەوە چونكە بۆتە پسكە پسكی نێو توركمانەكان لە هەولێر تاكو ئێمەش هەڵویستی خۆمان دیار بكەین ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە