پیره‌مه‌گرون دوای خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریی یه‌که‌ی له‌جیاتی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری وئاوه‌دانی به‌هه‌ڵکوتانه سه‌رماڵان به‌شه‌و
Saturday, 26/12/2009, 12:00
سه‌ره‌تای نوسینه‌که‌م به لێداونی یه‌کێک له‌خۆپیشان ده‌ره‌کانی پیره‌مه‌گرون ده‌ست پێ ده‌که‌م که‌له‌ڕۆژی خۆپیشاندانه‌که‌دا بۆیه‌کێ له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن گوتبوی(ئاخرداواکردنی ئاو و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ به‌ڕێ کردنی ژیان ئه‌بێ چ ده‌ستێکی له‌پشت بێت) دره‌نگانێکی شه‌وی 24/25/12/2009
له‌کاتێکدا خه‌ڵکی له شرینی خه‌ودا بوون هێزیک له‌ئاسایشی سلێمانی بۆچاوترساندنی خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌ڵیان کوتایه‌سه‌ر جه‌ندین ماڵ له‌خۆپیشانده‌ره‌کانی شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون و ژماره‌یه‌ک که‌سیان دسگیرکردو ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر له‌ترسی ده‌ست گیرکردن به‌ره‌و گونده‌کانی بناری پیره‌مه‌گرون و شاری سلیمانی هه‌ڵهاتون به‌ڕاستی ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که‌ده‌سه‌ڵاتێک له‌جیاتی به‌ده‌مه‌وه هاتنی خواستی هاوڵاتیانی پیره‌مه‌گرون و به جێگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری و ئاوه‌دانی بۆیان که‌چی دێت به‌نیوه‌ی شه‌و له‌کاتی خه‌ودا هه‌ڵده‌کوتێته‌سه‌رماڵه‌کانیان و به‌شێوازێکی دوور له‌یاساو دوور له‌و دنیادیموکراسی یه‌ی که‌خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆده‌که‌ن کرده‌وه‌ی له‌م جۆره‌ئه‌نجام بدات ده‌ستگیرکردنی هه‌ر هاوڵاتی یه‌ک ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی دادگا‌و فه‌رمانی نوسراوی دادوه‌ره‌وه‌بێت نه‌ک ده‌ستگرکردن له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاوترساندن و تۆقاندن چونکه ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی له‌م جۆره خۆی له‌خۆیدا سوکایه‌تی و بێڕێزی کردنه به‌یاساو به‌کاری دادگا‌و دادوه‌ر هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵان له‌نیوه‌شه‌ودا ڕۆژوشه‌وه تاریکه‌کانی حکومی تاکڕه‌وانه‌ی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆری به‌عسمان به‌بیرده‌هێنێته‌وه‌و ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌سه‌رده‌مانه‌ی که‌قسه‌کردن بۆداواکردنی مافه‌ڕه‌واکانمان بڤه‌و هێڵی سور بوو ڕژێمی به‌عس به‌زه‌بری ئاگرو ئاسن له‌هه‌وڵی خامۆش کردنی ده‌نگی زوڵاڵی کوردابوو به‌ڵام تاسه‌ر بۆی نه‌چووه‌سه‌رو ده‌نگی ئازادی کورد هه‌رسه‌رکه‌وت ئێوه‌ش ئه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی ئێستای کوردستانی باشور ئه‌گه‌ر پێتان وابێت به م کارانه‌تان ده‌توانن ده‌نگی ناڕه‌زای له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و بێ دادی وبێ ئاوی و بێ کاره‌بای وبێ خزمه‌تگوزاری خامۆش بکه‌ن دڵنیابن ناتوانن و سه‌رکه‌وتو نابن ئێوه کاتێک سه‌که‌وتوده‌بن که‌بێن بیر له خزمه‌تی مه‌یدانی خه‌ڵک بکه‌نه‌وه به‌پێشکه‌ش کردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری به‌ڵام باپڕۆژه‌کانتان له‌ئاست ئه‌و بودجه قه‌به‌و گه‌وره‌یه‌دابێت له به‌غداو له‌فرۆشنی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ستان ده‌که‌وێت!خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرون ده‌یه‌وێ پێتان بڵێ که‌له‌ئاست ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و بێ دادی یه‌ی که‌ئێوه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن سنورێک هه‌یه‌و ده‌بێ بوه‌ستێنرێن چونکه ناعه‌داله‌تی له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت هه‌ر ناعه‌ده‌لاتی یه ده‌سه‌ڵات له‌بری ئه‌وه‌ی گوێ له‌خواستی خۆپیشان ده‌رانی پیره‌مه‌گرون بگرێت که‌چی دێت تۆمه‌ت ده‌به‌خشێته‌وه بۆخۆپیشان ده‌ران ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ست له‌پشت و ئاژاوه‌گێڕ به‌کاردێنێ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی ده‌بوایه قه‌ت ئه‌وده‌سته‌واژانه به‌کارنه‌هێنێ چونکه ڕۆژانێک یش بوو حیزبی به‌عسی سته‌م کار بۆچه‌واشه‌کردنی ڕای گشتی و په‌رده‌پۆش کردنی کێشه‌ڕه‌واکه‌مان له‌به‌رامبه‌ر دنیای ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ناوناتۆره‌ی له‌شۆڕشی ڕزگاری خوازی گه‌له‌که‌مان ده‌نا!حیزبی به‌عس زۆر چاک ده‌یزانی که‌ئێمه‌ی کورد نه ئاژاوه‌گێڕین و نه تێکده‌رو نه که‌سیش ده‌ست له‌پشتمان ده‌دات به‌ڵام له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا له‌کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌یویست له‌نرخی ئه‌و شۆڕشه که‌م بکاته‌وه که‌ئێمه‌ی کورد بۆسه‌ندنی مافه‌ڕه‌واکانمان به‌رپامان کردبوو؛ ئێستاش ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات داری خۆماڵی زۆر چاک ده‌زانن که‌خۆپیشاندانی خه‌ڵک له‌ده‌ست بێ زاری یه‌تی له‌گه‌نده‌ڵی نه‌بونی دادگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بونی خزمه‌ت گوزاری به‌ڵام ئێوه له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆتان له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات گوێ له خواست و داواکاری خه‌ڵک ناگرن و تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه چونکه ئێستاش واده‌زانن سه‌رده‌م سه‌رده‌می پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه ئه‌ی له‌بیرتان چوو زیاتر له نیو ملیون له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی داوه به گۆڕانکاری و چاکسازی ئه‌ی له‌بیرتان چووه 35 کورسی له‌په‌رله‌مانی کوردستان نوینه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن له پێناو گۆڕان کاری و چاکسازی و به‌دیهێنانی ژیانێکی پڕ له‌خزمه‌ت گوزاری بۆکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان؟! ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار خۆپیشاندانی خه‌ڵکی خۆڕاگری که‌لارتان به ده‌ستی تابوری پێنجه‌م و خۆپیشاندانی خه‌ڵکی هه‌لبجه‌ی شه‌هیدتان به‌ده‌ست له‌پشت دانی ده‌ره‌کی و خۆپیشاندانی ڕۆژی 23/12/2009خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرونی هه‌میشه سه‌ربه‌رزتان به‌ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕ ناوزه‌ند ده‌که‌ن خۆپیشاندانی خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرون ده‌ره‌نجامی بێ زاری یه‌تی له ده‌ست گه‌نده‌ڵی و بێ ئاوی و بێ کاره‌بایی و بێ خزمه‌ت گوزاری له‌کۆتایدا داوا له نوسه‌ران و ڕۆشینبیران و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له کوردستان ده‌که‌م که کرده‌وه‌ی هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵان له‌نیوه‌شه‌ودا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی سه‌وزه‌وه مه‌حکوم و ئیدانه‌بکه‌ن هاوکات داوا له به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌م که‌پشتێوانی داواکانی خۆپیشانده‌رانی پیره‌مه‌گرون بکات و سنورێک بۆ کاره تۆقێنه‌ره‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش دابنێ که‌به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌رو نوسراوی دادگا له نیوه‌ی شه‌واندا هه‌ڵده‌کوتنه‌سه‌ر ماڵان و هاوڵاتیان ده‌ستگیرده‌که‌ن له شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست