وەلامێك بۆ جەواشەكارەكەی مێزوو مستهفا چاورەشی تاوان بار
Friday, 06/11/2009, 12:00
لە زمارە (194) ىۆزی سێ شەممەی رێكەوتی 20/10/2009 ىۆزنامەی ئاوێنە شەكر شكاندنەكانی تۆی فایلدارم خۆێندەوە لەبەرئەوەنا كەتۆ كەسێكی ىۆشنبیریت و من شتت لێ فێربم ، بەڵكوتابزانم چۆن وىێنە دەكەیت و ىاستیەكانی دوێنێ چەواشە دەكەیت .
لەبەر ئەوە ئەم ناونیشانەم دیاری كرد چونكە تۆ بە رۆزی روناك ورێنە ئەكەیت و راستییە كان چەواشە ئەكەیت و مەبەستە برینە كۆنەكان دوبارە خوێن لێبینیتەوە بەداخەوە تۆ ئە بوو لەم سەردەمە بەجۆرێك هەلسوكەوت بكەیت كە ئەم تاوانانەی لە ئەستۆتە هەوڵبدەی كاڵیان بكەیتەوە نەك هەر بەشێوەی ساڵی 1994 هەڵسو كەوت بكەیت،خۆت كە جڵمنە گەورەكەیت خەڵك بەجڵمن دابنیت ،من ئەڵێم بەداخەوە بۆكەسێك لە م ئاستە دابێت ئەم ووشانە بەكار بێنێت ،بەڵام هەرئەم هەڵسوكەوتانەی تۆو هاوشێوەكانت وایان لەم یەكیەتیەكرد كە بە ئێستا بگات .
ئەوەی ئێمە گرنگە خاڵی لەسەر دابنێین وەڵامی پرسیارێكتە لە بارەی شەری ناوخۆی بەزۆر داسەپاوی بەرنامە ىێزكراو لەلایەن بەعس و پیاوەكانی بەعس كەخاوەن فایل بوون پیادەیان كرد لە كوردستان ،تیایدا بەهەزاران گەنج و پیروجوانی بێ تاوانی ئەم ووڵاتە بوونە قوربانی و هیچمان نازانین بۆچی و لەبەرچی و لەپێناو چی ئەم شەىە رویدا مەگەر خاوەن فایلەكانی هاوشێوەی تۆی چەواشەكار بزانن بۆئەم شەىەتان دروست كرد لە ئەنجامەكانی چیتان دەست كەوت ، چڵمنەگەورەكە بۆ ئەم دەمەو نیوەرۆیەی رێكەوتی 1/5/2004 پێش دروست بوونی شەرەكە كە لەقەڵادزێ دروست بوو بیر خۆت دەبەیتەوە كە لە نزیك باخی شار و لەناوەراستی شارۆچكەی قەڵادزێ ووتت لەم شارە كەس پیاو نییە كە بهێڵن (شەهید علی حسۆ میرخان) بەسەلامەتی دەربچێت هەر ئەبێت بیكوزن لەكاتێكدا هاتبوو وەك كەس نەك وەك پارتییەك داوای مافی خۆی بكات ،تۆ نازانیت میزوو نوسان راستی ئەنوسن و قەڵەمەكان سڵ لە هیچ شت و كەسێك ناكەنەوە ، تۆ بۆ ناراستی دەكەیت راستی ناڵیت كە چەند مانگ پێش بەرواری ئامازە پێكراو خۆتی فایلدارو هاوشێوەكانت بە سەرپەرشتی و پاڵپشتی رزێمی بەعس لەئامادەكاری دابوون بۆ دروست كردن و داگیرساندنی ئاگری شەى بۆئەوەی كوى و باوك برا لەگەڵ برا لە یەك بكەن بەدوزمن و خوێنی یەكتر برێزن ، تۆ حەیایی قەڵادزی و قەڵادزێیەكانت بەهەدەردا چونكە خۆت باش ئەزانیت قەڵادزێ ماڵی لێقەوماوان و میواندارییە بەڵام مەخابن تۆی فایلداروهاوشێوەكانت ئەم ناوباشییەی شارۆچكەی قەڵادزێتان لەكەدار كرد میوانەكانتان بە نوێزی نیوەرۆ بە دیلی شەهید كرد گەرچی لە كوردەواریدا دەڵێن چەم بێ چەقەڵ نابێت .
چەواشەكاری فایلدار شەكر ئەشكێنیت ئەڵیت ئەم شەرە لەسەر چوار چڵمن دروست بوو ، ئەگەرچی درۆ ئەكەیت كە دەڵیت چوار پاسەوانی من كوزران لەكاتێكدا تۆ یەك پاسەوانت پەنجەیەكی خوێنی لێنەهاتووە چونكە تۆ لەدوای بەرنامە رێزی كردنەكە لە قەڵادزێوە جویتەوە رانییە ،جا من نازانم ئەم چوار چڵمنە مەبەست پاسەوانەكانی خۆتە یان علی نبی كوزراوەكانی ترتانە سوكایەتیان پێ ئەكەیت ،یاخود مەبەستت ئەوشەهیدانەیە كە بەبێ تاوان تەنها لەبەر ئەوەی پارتی بوون بەبریاری تۆو لەلایەن پیاوەكانی تۆوە شەهیدكران و بەشێكیشیان بەدیلی شەهیدكران ، لەكاتێكدا ئەوانە بەرگریان كرد لە خۆیان و شەرەف و نامووس وناوبانگ باشی قەڵادزێ دیسان ئەلێم شەكرت شكاندو ناراستیت كرد چونكە ئەوانەی لەگەڵ پارتی بوون هەموویان كوىی شاخ بوون كوردی پاكی بێ فایل و خاوەن باب و كەس و كار بوون و خۆ فرۆش نەبوون ، كورد فرۆش نەبوون پاك و بێگەرد بوون خاوەن وویزدان بوون .
لەكۆتاوەڵامی پرسیارێكتا ئەڵیت (هەركەس خیانەت لەم میلەتە بكات گەروگوول دەبێت) ئەم قسە زۆر جوانە بەڵام تۆ لە رابردوو خیانەتت كرد كە خاوەن فایل بوویت بەدەستی بەعس ئاگری شەری ناوخۆت داگیرساند بەهاوكاری لەگەڵ هاوشێوەكانت كە سەرجەمتان خاوەن فایلە حەیاتەكە بوون ، ئێستاش لە رۆزنامەی ئاوێنە مەبەستە خیانەت لەمێزووی ئەم میلەتە بكەیت و چەواشەكاری بكەیت مەبەستە شەرە بەرنامە بۆ دارێزراوەكەی قەڵادزێ زور بەئاسانی بەربرسیاریەتی لەسەر خۆت لابەیت و بیخەیتە ئەستۆی خەڵكانی شۆرشگێرو رابردوو پاك كەلەم رۆزەدا بەناحەق شەهیدتان كردن خۆت باش ئەزانیت شەرەكەت چۆن دەست پێكردوو بیانووت بەچی گرت ئێستاش وابەسادەیی ئەڵیت چوار چڵمن ئەم شەرەیان دروست كرد .
ئەگەر مەبەستە بڵیت لەسەر پارچە زەوییەكە بوو من پێت ئەڵێم وانیە و بوختان ئەكەیت چونكە ئێستا ئەم پارچە زەوییە گەراوەتەوە بۆ خاوەنە ئەسڵیەكەی و باش ئاگاداریشیت خاوەنی ئەسڵی زەوییەكە لەبەرنامەی دایە بیكاتە پرۆزەیەكی خزمەت گوزاری بۆئەوەی خەڵكی سنورەكە لێی سودمەند بن .
بەداخەوە بۆت خاوەن فایلدارەكە راستیەكان بەهەلەَ دەڵیت و پێم وابوو بویت بە مرۆڤێكی بەویزدان ، بەڵام كورد گوتەنی (خوی شیری تا پیری) تۆ پەروەردەی دەزگاهەواڵگریەكەی بەعسیت چۆنیت هەروا ئەبیت تۆ تا ئێستا نازانیت لە كام باوكیت هەردەبێت ئەمەشت لێ چاوەرێ بكەین .
لەكۆتای دەڵێم با واز لە نوسینەوەی مێزوو بێنین بۆ پسپۆرە بێلایەنەكانی ئەم بوارە و من و تۆی نەزان قسە لە شتێك نەكەین كە ئێمە شارەزاییمان لی نییە راستی با بۆ راست پەروەران بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست