نه‌ک ته‌نها که‌س گوێی نه‌گرت وپشتگیریان نه‌کردم به‌لکو به‌ندیان کردم

Tuesday, 28/02/2012, 12:00






من وه‌ک گه‌نجێکی کورد که‌ هه‌میشه‌ حه‌زمکردووه‌ خزمه‌تی ووڵات و نیشتمانم بکه‌م به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌ تواناما بووبێ، له‌ یه‌کێک له‌ هه‌وڵه‌کانما که‌ ویستم دوای ماوه‌یه‌ک کارکردن و هه‌وڵدان و ماندوووبوونی حه‌وت ساڵ به‌‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌یه‌ک بۆ دروستکردنی ئامارێک بۆ به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی کاره‌با له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مر، له‌بۆ ئه‌م کاره‌م هه‌وڵمدا له‌گه‌ل ده‌سته‌لاتدارن و فه‌رمانبه‌رانی چه‌ندین ده‌زگای حکومه‌تی هه‌رێم بۆ یارمه‌تی دانم بۆ هه‌ستان به‌م کاره‌م که‌ دروستکردنی ئامارێكه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی کاره‌با که‌ هیچ سوته‌مه‌نیه‌کی پێوست نی یه‌ بۆ کاره‌با، هه‌رچه‌ند دوای 21 سال له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌ریم هێشتا ووزه‌ی کاره‌بای ته‌واومان نی یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا که‌ هیچ وولاتێک له‌ جیهاندا به‌ بێ ووزه‌ی کاره‌با نیه‌ وه‌ک وولاتی ئێمه‌.
هه‌ستان به‌ که‌لک وه‌رگرتن له‌م ئامێره‌ نوێیه‌ نرخی مه‌سره‌فی یه‌ک ساڵی کارمه‌ندێکی ناوچه‌ی هه‌رێمی تێ ناچێ، من هه‌رچه‌ند هه‌وڵمدا و په‌یوه‌ندیم پێوه‌کردن و هه‌وڵم دا پرۆژه‌که‌م باسکه‌م و ڕازیییان که‌م که‌ یارمه‌تیم بده‌ن، نه‌ک ته‌نها که‌س گوێی نه‌گرت وپشتگیریان نه‌کردم به‌لکو له‌ یه‌کێک له‌و هه‌وڵانه‌مدا به‌ندیان کردم بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ و وایان لیکردم که‌ واز بێنم چونکه‌ هه‌ر کاتێک که‌ هه‌وڵم ده‌دا یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌ حیزبیه‌کان ده‌یوسیست به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ بیکه‌م و منیش ڕازی نه‌بووم.
له‌هه‌مان کاتدا چه‌ندین شه‌ریکه‌ی بیانی ده‌یویست یارمه‌تیم بده‌ن په‌یوه‌ندیان کرد پێمه‌وه‌ وه‌ک شه‌ریکه‌یه‌کی کۆری که‌ ده‌یانویست بیرۆکه‌که‌ بکڕن و به‌ناوی وولاتی خۆیانه‌وه‌ بیکه‌ن و که‌ڵکی لێوه‌رگرن، به‌لام من ڕازی نه‌بووم و نه‌م وویست ئه‌وان که‌لکی لێوه‌رگرن. من هه‌میشه‌ ده‌مه‌وێت به‌ناوی وولات و شاری خۆمه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ بکه‌م میلله‌ت و وولاتی خۆمان که‌لکی لێ وه‌ربگرێ و ئێستا ش له‌ هه‌وڵدانام له‌م کاره‌دا.
له‌م کاره‌مدا هیوادارم سه‌رکه‌وتووبم چونکه‌ ئه‌مه‌ کارێکی نوێیه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی کاره‌با به‌بێ پێویستی هیچ جۆره‌ ووزه‌یه‌ک وه‌ک نه‌وت و به‌نزین و غاز و سوته‌مه‌نی نه‌وه‌وی و کیمیاوی بۆ به‌کارهێنان و له‌ هه‌موو وه‌رزێکدا به‌کارده‌هێنرێ..... به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانه‌وه‌ ناچارم په‌یوه‌ندی بکه‌م به‌ هه‌ندێ داموده‌زگای پیشه‌سازی ئه‌ورپاوه‌، چونکه‌ هیچ باوه‌ڕم نه‌ماوه‌ به‌ داموده‌زگای هه‌رێمه‌م‌ که‌ هیچ یارمه‌تیم بدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە