زستانی ساڵی1994 بوو، چەند مانگێک تێپەڕیبوو بەسەر دەستپێکردنی جەنگی نێوان دوو بنەماڵەدا لەسەر پارەی دزراوی ابراهیم خلیل، یەکێتی گرنگیەکی زۆری دابوو بە ناوچەی ڕانیە و قەڵادزێ و زوو زوو لێپرسراوە گەورەکانیان ئەنارد بۆ ناوچەکە. ئێوارەیەکیان درەنگ عمر فتاح و هەندێک لە لێپرسراوەکانی تری یەکێتی هاتن بۆ نەخۆشخانەی...