"بێ تەوافووقى سیاسى"
Wednesday, 05/10/2011, 12:00
لەیاساكانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان و یاسایى پارێزگاكان یاساى كۆمسیۆنى باڵا كێشە دەنێتەوە
| شرۆڤە و زانیارى|
یاسایى ئەنجومەنى پارێزگاكان بۆناو پەرلەمان بێ تەواوفى سیاسى كێشەى نێوان و ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات قوڵدەكاتەوە.
بەپێى زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// هەریەكە لەیاساكانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان و یاسایى پارێزگاكان هاتوونە پەرلەمانى كوردستان خوێندنەوەى یەكەمیان بۆكراوە وە یاسایى كۆمسیۆنى باڵاش لەسەر بابەتى چۆنیەتى پێكهاتنى دەستەى بالاكە لەلایەن دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە كێشەى لێكەوەتەوە و وەستێنرا//.
شیكەروەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن// ئەو سێ یاسایە هەر سێكیان ڕەهەندى نیشتمانیان هەیە و پێویستە تەوافوقى سیاسیان لەسەر بكرێت وەك لەماددەى 1 و 2 ى یاساسى پەرلەمانى كوردستاندا هاتووە، بەڵام تائێستا تەوافوقیان لەسەر نەكراوە//.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن// ئەم یاسایانە پێش دەستپیكردنەوەى گفتوگاكانى نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسین هاتوونەتە پەرلەمانى كوردستان بۆ ئەوەى بكریتە ڕێگا خۆش كردنێك بۆ دەست پیكردنەوەى گفتوگۆكانى نێوان دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن //.
شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ڕاشى دەگەیەنن// دەتوانریت لە لایەن دەسەڵاتەوە ئەم یاسایانە تیپەڕێنرێت بەبى ڕەزامەندى ئۆپۆزسیۆن وەك چۆن یاساكانى نەزاهە و رێكخراوە ناحكومیەكان و دەزگاى ئاسایش و ئەنجومەنى ئاسایش تێپەڕێنرا بەڵام دەبیتە هۆى ئەوەى ئاستى ئالۆز بونى پەیوەندیەكان بەرز بیتەوە و بكرێتە پاساویك بۆ ئەوەى ئۆپۆزسیۆن بەشدارى لەهەڵبژاردنەكاندا نەكەن و ئەوكاتەش هەڵبژاردنەكانى پارێزگاكان دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە و سیستەمى كوردستان دەكەویتە ژیر رەخنەى رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان وچاودیرانى دەرەوەى هەریمى كورستان//.
لەلایەكى تریشیەوە// ئەم حاڵەتە كێشەكان لەهەرێمى كوردستان لەنێوان پێنج لایەنە ئالۆزتر دەكات و بەوپێیەى ئۆپۆزسیۆن ئەو یاسایانە بە دەرگاى چاكسازیەكانى هەرێمى كوردستان دەزانیت و لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت ڕایان هەبێت لەدەركردنى ئەو یاسایانەدا، بۆیە ئەگەرى شكستهێنانى قسەكردن لەسەر ئەو یاسایا نە مەترسى گەورە دروست دەكات لەبەردەم سیستەمى سیاسى كوردستان //.
| | قسەكردن لەسەر هەرسێ یاسى كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان و یاساى ئەنجومەنى پارێزگاكان و پارێزگاكان، پێش ئەوەى لەلایەن دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە تەوافقیان لەسر بكرێت، دووبارە هەرێمى كوردستان دەخاتە بەردەم تێكچوونەوەى بارودۆخ و ئاڵۆزبوونى پەیوەندیەكانى نێوان پێنج لایەنە سیاسیەكە و هەوڵەكانى سەرۆكى هەرێمیش توشى ئیفلیجى دەكات||.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست