مەحمو سەنگاوى بۆچى لەكاوە گەرمیانى تورەبوو ؟؟؟؟؟؟؟
Thursday, 02/08/2012, 12:00
مەحمو سەنگاوى لەسەر بڵاوكردنەوەى وێنەیەكى ئاسایى خۆى كە بەچەك و تاقمەوە گرتویەتى و وێنەیەكى كەشخەى كا خولەیە هەرەشەى لەكاوە گەرمیانى كرد.
هۆكارى سەرەكى ئەو هەرەشەى مەحمو سەنگاوى ناوەرۆكى بابەتەكەى گۆڤارى گەران نەبوو ئەوەندە كێشەكە لەسەر وێنەكەیە .
هەرچەندە پێشتر خولەسەنگاوى ئەم وێنەیەى لەرێگەى ئەنتەرنێتەوە وەك وێنەیەكى كەشخەو پرشانازى بڵاوكردوەتەوە . بەڵام بەهۆى بڵاوبونەوەى چیرۆكى راستەوقینەى پشت ئەم وێنەیە مەحمو سەنگاوى لەهەركویەك ئەم وێنەیەكى خۆى ببینێت بەسوكایەتیكردن پێ و تەعلیق لێكى ئەداتەوە .
ئەورۆژەى مەحمو سەنگاوى ئەم وێنەیەى لەباخەكانى لاى باوە مەحموى نزیك خانەقین گرتوە بەحساب وابڵاویكردەوە كە ئەو هێزى بردوە بۆ جەلەولا و سەعدیە و ناوچەكانى تر بۆ پاراستنیان لە دەست تێرۆرستان بەڵام شوێنەكە باوە مەحموە نزیكە 5 كلیۆمەتر پێش ئەوەى بگەیتە خانەقین .
لەهەمووشى ریسواتر وێنەكە دواى خەوتنى لەگەڵ ژنێكدا گرتویەتى بەناو (س .ع.غ) ئەمەش لەزارى یەكێك لە پاسەوانەكانى خۆیەوە لەناو مەڵبەند بڵاوبوەتەوە . لەدواى بڵاوبونەوەى چیرۆكى وێنەكە لەناو مەڵبەندى گەرمیان هەربیانەوێت باسى ئەم وێنەو ئەو چیرۆكەى بكە ئەڵێن (رەسم دارخورماكە) مەحمو سەنگاوى بەم قسەى زانیوە ئێستا لەناو مەڵبەندى(گەرمیان) خانەقین بەحەزەرەوە كارمەند و بەرپرسە حزبیەكان باسى خورماش ئەكەن . بۆیە مەحموسەنگاوى ئەم ئیشەى كاوە گەرمیانى بەئیشى عەلى مدیر ئاسایشى گەرمیان و سەلاح كوێخا ئەزانێت .
رەسمى دارە خورماكە خەریكبو سەرى كاوە گەرمیانى بخوات .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست