قائیممەقامی دوبز کەسێکی ناپاکە، زەویی و خاکی کورد بە عەرەبەکان دەفرۆشێتێوە

Tuesday, 22/11/2011, 12:00


به‌ڕێزان ستافی خۆشه‌ویستی کوردستانپۆست

ئێمه‌ خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی دووبزی سه‌ربه‌ پارێزگای که‌رکوکین
هه‌واڵێکمان پێیه‌ هیوادارم بۆمانی بڵاو بکه‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ قائمقامی قه‌زای دوبز (هادی حمد مسته‌فا) ناسراو به‌ هادی غه‌زایی، که‌ کورده‌ ڕۆژانه‌ به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ ئه‌رزی ناوچه‌که‌ ئه‌فرۆشێته‌وه‌ به‌ عه‌ره‌به‌کانی باشوری عێراق و ناوچه‌که‌، حکومه‌تی کوردستانیش بۆ جارێکیش لێکۆڵینه‌وه‌یان نه‌کردوه‌ له‌و بابه‌ته‌، که‌رکوکی دڵ و قودس و ناوچه‌کانیان ته‌عریب ئه‌کرێت به‌ده‌ستی ئەم کوردانە!

به‌ڕێزان
پێش ماوه‌یه‌ک لقی سێی که‌رکوکی پارتی کۆمه‌ڵێک ڕاپۆرتیان ناردوه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌ دژی هادی غه‌زایی که‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و عه‌ره‌بێکی زۆر هاتونه‌ته‌ دووبزه‌وه‌ ئه‌رزێکی زۆریان کڕیوه‌...ئه‌وه‌بوو به‌ بڕیاڕێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی هادی غه‌زایی ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌ .. هه‌ر بۆیه‌ ناوچه‌ی دوبز پێنچ که‌سیان ده‌ستنیشان کردبوو و له‌ لقی سێشه‌وه‌ یه‌ک که‌سیان ده‌ستنیشان کردبوو...به‌ڵام دوێنێ به‌ بڕیارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتیه‌وه‌ هادی غه‌زایی کۆنه‌ به‌عسی وه‌کو خۆی له‌ قائمقامیه‌ت داده‌نرێته‌وه‌، که‌ له‌ دوێنێوه‌ لق و ناوچه‌ی پارتی تووشی شۆک بوون.....

هادی غه‌زایی جگه‌ له‌ عه‌ره‌ب که‌ به‌ پاره‌ ئه‌رزیان پێ ئه‌دات،کۆمه‌ڵێک له‌و عه‌ره‌بانه‌ش داواکراون له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مریکیه‌وه‌، پێش ماوه‌یه‌ک که‌سێک له‌و تیرۆریستانه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو له‌ ئه‌نجامدا ووتبوی قائمقام منی هێناوه‌، ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌و ده‌یانی تریش نێردرا بۆ سه‌رکردایه‌تی که‌چی پشتگوێ خران...

به‌ڕێزان له‌سه‌ر داواکاری خه‌ڵکی دووبز ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نوسین ئێوه‌ش له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه‌ ئه‌توانن بپرسن هه‌واڵی زیاتریش ده‌بیستن، تکایه‌ بڵاوی بکه‌نه‌وه‌ ، له‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوو هه‌ڵبژاردن ده‌کرێته‌وه‌ دڵنیابن هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ عه‌ره‌ب زیاتره‌ له‌ کورد، چونکه‌ چه‌ندین ساڵه‌ عه‌ره‌ب ئه‌هێنێت، جێگای باسه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری بیره‌ نه‌وته‌کانی که‌رکوک له‌ دووبزن
به‌ڵگه‌مان زۆرن گه‌رپێویستتان پێ هه‌بوو
.

کڵپه‌ که‌رکوکی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە