که‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی کوردستان و بێژه‌ره کارێزماکه‌ی
Wednesday, 08/10/2014, 12:00
بێژه‌ر دوا وێستگه‌ی هه‌واڵ و له هه‌ندێ کاتیش‌دا به گۆڵچی هه‌واڵ ناوی لێنراوه. بێژه‌ر له کۆتایی ڕه‌وتی دابین کردن و په‌خشی هه‌واڵه‌کانه له هه‌ر که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی و ڕۆڵێکی به‌رجه‌سته‌ی له باوه‌ڕپێکراوی یان به پێچه‌وانه‌وه سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک له که‌ناڵێکدا هه‌یه. بێژه‌ر له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان به لێهاتوویی و کارامه‌یی خۆی و به ئیش و کاری پسپۆڕانه‌ی ده‌توانێت دڵڕفێنی، هه‌یه‌جان و بزێوی ئه‌و به‌شه‌ی هه‌واڵ زیاتر بکات و به ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندی زیاتر ببه‌خشێت. ئاستی زانیارییه‌کانی بێژه‌ر یه‌کێکی دیکه له فاکته‌ره هه‌ره گرنگه‌کانی ده‌سنیشان کردنی بێژه‌ره له که‌ناڵێکی تایبه‌ت به هه‌واڵ و دۆخی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی هه‌ندێ جار له میانه‌ی په‌خشی هه‌واڵه‌کان وامان پێده‌ڵێت که ئه‌گه‌ر ئاستی زانیارییه‌کانی بێژه‌ر له سه‌رنووسه‌ر زیاتر نه‌بێت، نابێت که‌متریش بێت هه‌ر بۆیه ئاگاداری بێژه‌ر له ڕووداوه‌کانی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنیه‌تی له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی به‌شێکی هه‌واڵ له که‌ناڵه‌کاندا.
کوردستان ئه‌مڕۆ به شانازییه‌وه خاوه‌نی ده‌یان که‌ناڵی ئاسمانییه و خۆشبه‌ختانه به زووترین کات ڕووداوه‌کان و هه‌واڵه‌کان ده‌که‌ونه به‌رده‌م بینه‌ران و بیسه‌ران و ئه‌مه‌ش ئاستی ئاگاداربوونی خه‌ڵکی کوردی له پرسه نێوخۆیی، ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان به‌رزتر کردووه‌ته‌وه. وه‌ک چۆن ئاماژه‌م پێدا، به‌ده‌ر له ئاستی ته‌کنیک و جۆر به جۆری به‌رنامه‌کان له هه‌ر که‌ناڵێکدا ئه‌وا بێژه‌ر و پێشکهشکارهکانن که ده‌وریان ده‌بێت و به لێهاتوویی خۆیان بینه‌ر بۆ سه‌ر شاشه‌کان ڕاده‌کێشن. ئه‌مه له کاتێکدایه که مێژوو و ئه‌زموون و هاوڕێیه‌تی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ هه‌ر که‌ناڵێک کاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و که‌س ناتوانێت نکۆڵی له ئیهتمامی که‌ناڵێک به پرسه نیشتمانییه‌کان بکات.
که‌ناڵی گه‌لی کوردستان وه‌ک چۆن ناوه‌که‌ی ئاشکرای ده‌کات که‌ناڵێکی تایبه‌ت به خه‌ڵکی کورده و له قۆناغه جیا جیاکانی چالاکی خۆیدا پیشانی داوه که بایه‌خدان به پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد له ئه‌وله‌ویاتی کار و به‌رنامه‌کانیدایه و له دواترین ئه‌زموونی خۆیدا به ته‌واوی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه و به هۆی گرنگیدانی به ژیان و بارودۆخی گوزه‌ران و داستانی ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی ڕۆڵه نه‌به‌زه‌کانی کورد به که‌ناڵی پێشمه‌رگه ناسراوه و هه‌موان ده‌زانن که ئه‌م نازناوه ده‌ره‌نجامی هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر و گرنگتر له هه‌مووش ڕۆحیاتی نیشتمان پهروهرهرانهی ئه‌م کهناڵهوهیه و هه‌تا هه‌تایه لۆگۆکه‌ی وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌ک، نێو ماڵی کوردان له هه‌ر چوارپارچه‌که‌ی کوردستان ڕووناک ده‌کاته‌وه.
له کاتێکدا که به باوه‌ڕی شاره‌زایانی کاروباری میدیایی، بێژه‌رانی هه‌واڵ ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان له سه‌رکه‌وتنی هه‌ر که‌ناڵێکدا هه‌یه، که‌ناڵی گه‌لی کوردستان خاوه‌ن ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه له‌م بواره‌دا و ئه‌ویش که‌ڵک وه‌رگرتنه له توانا و لێهاتوویی بێژه‌رێک به ناوی خاتوو سۆزان ئه‌نوه‌ر که بێ گومان خێراترین و لێهاتووترین و کارامه‌ترین بێژه‌ری هه‌واڵی کوردییه و که‌س به‌و ئاسته‌ی به‌ڕێزیان خاوه‌نی ئه‌زموون و شاره‌زایی و گرنگتر له‌مانه‌ش کاریگه‌ریدانان له سه‌ر بینه‌ران نییه. بۆ نموونه، له کاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی تایبه‌ت به به‌ره‌کانی شه‌ڕ و داستانی قاره‌مانیه‌تی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به وتنه‌وه‌ی " سڵاو له هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه " بێ گومان خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بۆ قاره‌مانه نیشتمانییه‌کان به‌رزتر ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا به ئه‌زموون و لێهاتوویی به ده‌س هاتووه و که‌س ناتوانێت به‌و ئه‌ندازه‌یه کاریگه‌ری له سه‌ر بینه‌ران دابنێت. به هۆی کاری ڕۆژنامه‌وانی و به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی کورد و به حوکمی نیشته‌جێبوونم له پارێزگای کرماشان به ده‌گمه‌ن په‌یدا ده‌بێت که ڕۆژانه بینه‌ر و بیسه‌ری هه‌واڵ و به‌رنامه تایبه‌ته‌کانی که‌ناڵه کوردییه‌کان نه‌بم و شوکر بۆ خودا ئه‌و زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی پێشمه‌رگه‌کانی بواری میدیایی کوردی ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری له سه‌ر کوردان هه‌بووه که هاوکات له گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵگا و فراوانتر بوونی که‌ره‌سته و ته‌کنۆلۆژیا، له ڕێگای ئه‌م که‌ناڵانه‌وه به خێراییه‌کی به‌رچاو، کوردان له کێشه و گرفته‌کانی یه‌کتر له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه پان و به‌ربڵاوه ئاگادار ده‌بن و نمونه‌ی ئه‌م کاریگه‌ریه‌ش به باشترین شێواز له ڕاگه‌یاندنی که‌مپینی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی شه‌نگال و ئه‌و هه‌موو سۆز و هه‌ست و خۆشه‌ویستییه‌ی کوردانی پارێزگای کرماشان بۆ لێقه‌وماوانی ده‌ستی تیرۆر و توندووتیژی بینرا و له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو تۆمار کرا. به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه‌ش باس بکه‌م که له هه‌ر ماڵێک و شوێنێکدا بینه‌ری که‌ناڵه کوردییه‌کان بووم هه‌ستم به‌وه کردووه که که‌ناڵی گه‌لی کوردستان خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری زۆره له ناو خه‌ڵکی کوردا و هه‌میشه‌ش به‌ڕێزه‌وه باسی کار و چالاکی خاتوو سۆزان ئه‌نوه‌ر کراوه.
له سه‌ر ئه‌و مانشێته‌ش که له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌وه هاتووه به پێویستی ده‌زانم بڵێم که له یه‌که‌م ڕۆژی جێژنی پیرۆزی قوربان و له کاتی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ستافی که‌ناڵی گه‌لی کوردستانه‌وه له ماڵێک میوان بوین که ئه و بێژه‌ره سه‌رکه‌وتووه هه‌واڵه‌کانی کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ده‌خوێنده‌وه، له ناکاودا گه‌نجێک که به‌داخه‌وه له نیعمه‌تی بینینی هه‌ر دوو چاویش بێبه‌شه وتی ئه‌وه بێژه‌ره کارێزماکه‌ی کورده، هه‌ر بۆیه به پێویستم زانی ئه‌و نازناوه که شایه‌نی به‌ڕێزیانه وه‌ک جه‌ژنانه‌یه‌ک بیبه‌خشینه ئه‌و هه‌موو ماندوویه‌تی و چالاکییانه‌ی که له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی میدیای بینراوی کوردی‌دا هه‌یانبووه.
له کۆتاییدا وێڕای ڕێز و حورمه‌تم بۆ هه‌موو ئه‌و که‌ناڵه کوردییانه، باشتر وایه خه‌ڵک نازناویان پێ ببه‌خشێت نه‌ک هه‌ر ڕۆژ و به دهستهواژهیهکهوه بڵێن ئێمه کورد به جیهان ده‌ناسێنین، یه‌که‌می بێ ڕکابه‌رین و .......................
هه‌میشه ته‌نیا مه‌حکه‌مه بۆ ڕه‌وایه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای گشتییه.
ئیدریس سلێمانی
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له کرماشان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست