كێ دەڵێت ئیسلامى سیاسى لە باشورى كوردستان برواى بە دیموكراسى هەیە با ئەم نامەیە بخوێنێتەوە:
Saturday, 31/12/2011, 12:00
بە هۆى سەرى ساڵەوە ئیسلامیەكان لەسەر ئامێرى مۆبایل نامەى لەم جۆرە بە ناو خەڵكدا بڵاو دەكەنەوە، كە ئەمە دەقى مەسیجەكەیە((سەرى ساڵى قەشەكانە كوفر بەرەو نەمانە، هەر كەس بكات چهژنانه حیسابى وەك ئەوانە، تكایە بڵاوى بكەنەوە لە پیناو دین و ئیماندا)). كە ئەم مەسیجە راستەوخۆ لە خەڵكى سەر بە ئەوانەوە وەرگیراوە كارى زانیارى و پاراستن نیە.
ئەمە دین و ئیمانە لاى ئیسلامى سیاسى باشوورى كوردستان، كە (عیسا) قەبوڵ ناكات كە پێغەمەرى خوایەو مەسیحیەت بە كوفر لە قەڵەم دەدەن، ئایا نەوەیەك ئەمانە پەروەردەى بكەن چى لە بیروراى جیاوازو ئاینى جیاوازو كەلتورى جیاواز دەگەن، تێگەیشتنیان بۆ شتەكان و شرۆڤەكردنى نەك هەر ئیسلامیانە نییە ئینسانیانەش نییە، ئەمانە لە ئۆپۆزسیۆنن ئەمە دەكەن، ئەى ئەبێ بێنە سەر دەسەڵات چى بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست