کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دڵمان بە تۆ خۆش بوو تۆش فت!!!!!!!

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


ترس لە دۆڕان بۆتەهۆی تێكدانی ئەرك و تایبەتمەندێتی زۆر دەزگای حزبی و حكومی لەو ناوچەیەی بەناو لەژێر دەسەڵاتی(ی.ن0ك) دایە، ئەگەر دەزگا حزبیەكان و لێپرسراوەكانی بەشداری لە پروباگەندەی هەڵبژاردندا بكەن رەنگە كارێكی ئاسایی بێت، بەڵام من ئەو پرسیارە لە بەرێوبەرێتی گومرگی سلێمانی ئەكەم، ئایا گومرگ چ پەیوەندیەكی بە هەڵبژاردن و دەنگ كۆكردنەوە بۆ حزبی دەسەڵات هەیە؟.
ماوەیەكە ژمارەیەك لە لێپرسراوانی گومرگی سلێمانی بە ناوەكانی مقدەم (كرمانج حەمە نوری) و مقەدەم (بیلال) و رائید (سەردار) گوند بە گوندی ناوچەكانی شارباژێر و پێنجوێن دەگەرێن و سواڵی دەنگ لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەكەن، لێرەدا دەكرێت ئەوە بەبیر ئەو سێ لێپرسراوەی گومرگی سلێمانی بێنینەوە كە ئێوە موچەخۆری حكومەتن و ئەو كارەی دەیكەن خیانەتێكی گەورەیە لەو ئەكە راستەقینەیەی كە پێتان سپێردراوە.
ئەم بەرێزانە لە بری ئەوەی رۆژانە بنكەكانی گومرگ بەسەر بكەنەوە و لە هۆكاری كەم بونەوەی داهاتەكانی گومرگ بكۆڵنەوە كە بۆتە جێگای گومانی زۆر كەس، كەچی رۆژانە سەردانی گوندەكان دەكەن بۆ سواڵكردنی دەنگیان و لە خشتەبردنیان، تا جارێكی تر دەنگ بە لیستی كوردستانی بدەن، ئەو لیستەی كە جگە لە نەهامەتی لە بەرنامەی نوێشیدا هیچی تری پێنیە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەوەی جیگای داخ و ئەسەفە بەشداربونی مقدەم كرمانج حەمەنوری تەوفیقە لە سواڵكدنی دەنگەدا، چونكە لەناو سەرجەم پۆلیسەكانی سەر بە بەرێوبەرێتی پۆلیسی گومرگی سلێمانی هەرگیز بە بیرماندا نەهاتوە كارێكی لەو شێوەیە بكات، لە كۆتاییدا دەڵێین دڵمان بە تۆ خۆش بوو تۆش فت!!!!!!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە