پ د ک ،و ی ن ک، دوو حزبی شه‌یتان

Thursday, 24/02/2011, 12:00


ده‌بێت پ د ک ،و ی ن ک، ئه‌وه‌ بزانن که‌ سه‌ره‌تا شه‌یتانیش فریشته‌ بوو پاشان په‌روه‌ردگار گومرای کرد. وه‌له‌وکاته‌وه‌ تا ئێستا له‌لایه‌ن خواپه‌رستانه‌وه‌ ره‌جم وبه‌ردباران ده‌کرێت؛
پ د ک و ،ی ن ک . دوو قوتابیه‌ ته‌مه‌ڵ و بزێوه‌که‌ی قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره ‌تای دروستبونیانه‌وه‌ خۆیان به‌ فریشته‌و فریادره‌س زانیوه‌ و پێیان وابووه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان نه‌یکه‌ن نابێت بکرێت و، ئه‌وه‌ی ئه‌ وان نه‌یڵێن نابێت بگوترێت.
هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌و بۆچونه‌شیانه‌وه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نیان بێجگه‌ له‌ نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی هیچ شتێکیان بۆ خه‌ڵکی زوڵم لێکراوی کوردستان پێ نه‌بوو.ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ خه‌لکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان له‌ هیچ فیداکارییه‌ک بۆ ئه‌و دوو تاقمه‌ له‌سه‌ر و مال درێخیان نه‌کرد.
ڕوداوو کاره‌ساته‌ دلته‌زێنه‌کانی ئێستا که‌ له‌ کوردستان رووده‌ ده‌ن هه‌موو کوردستانیه‌کی نیشتمان په‌روه‌ر و، هه‌موو مرۆڤێکی به‌ ویژدان ده‌باته‌ به‌رده‌م به‌ر پرسیاریتێکیی مێژوویی وا که‌ ناکرێت له‌ به‌رامبه‌ریدا بێ ده‌نگ و بێ هه‌لوێست بێت.
به‌ڕای من .پ د ک و ،ی ن ک . وه‌ هه‌موو ئه‌و پارت و ده‌سته‌ و تاقمانه‌ش که‌ به‌ مۆدیل و ده‌ستوری ئه‌وان رێکخراون ، وه‌ک زه‌ویه‌‌کی به‌رده‌ڵان وان بێجگه‌ له‌ دڕک و داڵ هیچیان له‌سه‌ سه‌وز نابێت.
وه‌ ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین که‌ کلیلی هه‌موو شه‌ڕێک که‌ ڕوویداوه‌ و روده‌دات
له‌ گیرفانی ئه‌و شه‌یتانانه‌ دایه‌.
بۆیه‌ به‌رای من پێویسته‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌لدانی ئه‌مجاره‌ هه‌وڵی ده‌رهێنانی کلیلی شه‌ڕ بێت له‌ گیرفانی شه‌یتانه‌کان که‌ له‌م دوو خاڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.
ئه‌لف- به‌پێی زانیاری به‌ده‌ست هاتوو مانگانه‌ به‌ ملیۆنان دۆلار له‌ میزانییه‌ی حوکومه‌تی کوردستان بۆ پ د ک و ،ی ن ک . و ده‌سته‌ و تاقمه‌کانیان و هاوکاره‌کانیان سه‌رف ده‌کرێت، ده‌ بێت هه‌ولبدرێت و گوشاری جدی دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پاره‌ی حکومه‌ت نه‌خرێته‌ ئیختیاری حزبه‌وه‌ و بۆ چالاکی سیاسی به‌کار نه‌هێنرێت. .
بێ- له‌سه‌رده‌ماننێک که‌ دوژمنان مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانمانیان ئینکار ده‌کردو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت به‌شێکی زۆری به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌ .گه‌له‌که‌مان بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی دوژمنان ده‌سته‌ ده‌سته‌ لاوه‌کانیان به‌ره‌و چیا هه‌ڵده‌کشان و له‌ژێر ڕێبه‌رایه‌تی هێزه‌ سیاسیه‌کاندا سه‌رهه‌لدانی چه‌کداریان به‌ڕێوه‌ ده‌برد و به‌ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ ناو ده‌بران. له‌ئێستادا که‌ سه‌رهه‌لدانی پارتی زانی پێوست نه‌ماوه‌ بۆ باشوری کوردستان ، وه‌لێره‌ حکومه‌ت په‌رلامانێکی یاسایی هه‌یه‌ . ده‌بێت هه‌موو ئه‌و داموو ده‌زگا میلیشیاییه‌ حیزبیانه‌ هه‌لبوه‌شێنرێنه‌وه‌ و، له‌ شوێنیاندا سوپای پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی کوردستان ، دابمه‌زرێنرێت. وه‌ ئه‌و سوپایه‌ ته‌نها مولکی خه‌لکی کوردستان بێت و له‌ لایه‌ن خه‌لکی دلسۆز و پاک و بێ لایه‌نه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی بکرێت.
به‌رای من کاتێ که‌ ئه‌و دوو خاله‌ به‌رجه‌سته‌ کران هه‌موو برینه‌کان سارێژ ده‌بن و متمانه‌و خۆشه‌ویستیش ده‌گه‌رێته‌وه‌ ناو مالی کوردستان.
هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت سه‌رهه‌لدانه‌کانمان به‌و وئاراسته‌یه‌دا به‌رین گوشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داران دروست بکه‌ین که‌ مه‌رجه‌ یاسایی و ره‌واکانمان جێ به‌جێ بکه‌ن وه‌ ماوه‌ نه‌ده‌ین هه‌لپه‌رستان و دوژمنانی ناو خۆی و ده‌ره‌کی ده‌نگی ناره‌زای و په‌نگخواردومان به‌کار بێنن ، و بیخنکێنن..
جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
ڤێیه‌نا. فێبریوه‌ری۲۰۱۱

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە