دە ستگیركردنی بە ناهە قى ئیبراهیم كاكە ئەحە بێڕێزییە بە رامبەر بە خوێنى شەهیدانى 17 شوبات و ڕۆژانى دوایى

Sunday, 13/11/2011, 12:00





جە ماوە رى ئازادى خوازى كوردستان، ئیوە ئاگادارن زیاتر لە هە شت مانگ تێدەپەڕێت بە سەر ڕوداوەكانى 17 شوبات و ڕۆژانى دوایى كە تێیاندا حەوت خۆشەویست و جگەرگۆشەى ئێمە بوونە قوربانى كاتێك چەكدارانى دەستەڵاتدارانى ئەم هەرێمە غەمساردانە فیشەكیان نا بە جەستەى ڕۆڵەكانمانەوە. سەربارى بەڵێنەكانى دەستەڵات، تا ئیستاش هیچ بەڵین و دووپات كردنەوە و دڵنیا كردنەوەكانى دەستەڵات بۆ دە ستگیركردنى تاوانباران وبكوژانى رۆڵەكانمان جێبەجێنەكراون. بەڵام وانزیكەى 50 ڕۆژە ئیبراهیم كاكە ئەحە كە یەكێكە لە قوربانیانى خۆپیشاندانەكانى هەڵەبجەى شەهید دە ستگیر كراوە. ئە مە لە كاتیكدا كە دە یان كۆرو كۆمە ڵ و دە یان پەرلەمانتارى ئە وروپا، سە دان نوسەر و كە سایەتی و چالاكوان وخەڵكی ئازادى خوازى كوردستان بۆناڕە زایەتی دە ربرین بە وكارە ى دە سەڵات سەبارە ت بە دە ستكیركردنى ناو براو هاتونەتە دە نگ بەڵام تائیستا ئەبینین ئیبراهیم كاكە ئەحە ڕۆژگارەكانى تەمەنى لە زیندان بە سە رئەبات بە بئ ئەوەى تائیستا دە سەڵات بچوكترین ئیجرائاتى كردبیت بەرامبەر بە تاوانباران و بكوژانى رۆڵە كانى ئێمە. ئێمە هیچ داواكاریەكمان نیە جگە لە بەرقەراركردنى دادپەروەرى، دەستەڵاتدارانى هەرێم قوربانى وەك تاوانبار مامەڵە دەكەن و تاوانباران وەك پاڵەوان . بۆ دەبێت یاسا بۆ زاڵمەكان نەبێت و لە بەرامبەر خەڵكى زوڵملێكراودا بەخراپترین شێوە بەكاربهێنرێت!!! بكوژان و تاوانباران بە ئازادى ئەسورێنەوە لە كاتێكدا قوربانیان دە ستگیر دە كرێن. ئەوەى لەم هەرێمەدا ڕوودەدات ئەوپەڕى بێڕێزییە بەرامبەر بە قوربانیانى خۆبیشاندانە كانى 17 شوبات و رۆژانى دوایى. بە ئا شكرا نا دادپەروەرى و بێڕێزى بەرامبەر خوێنى شەهیدان دەبینرێت. دوومانگ تێئەپەڕێت بەسەر بڕیارەكەى سەرۆكى هە ریم كە دەبوو بكوژانى ڕۆڵەكانمان دە ستگیر بكرین بەڵام نەك هیچ هەنگاوێكى عەمەلى نەنراوە بەڵكو بە پێچەوانەوە قوربانیان زیندانى ئەكەن. ئیمە وە ك خیزان و كە سو كارو ئازیزانی قوربانیانى رووداوە كانى 17 شوبات و رۆژانى دوایى بە توندى ئیدانەى ئە و كارە دەكە ین و داواى دە ست بە جئ ئازادكردنى كاك ئیبراهیم دە كە ین و جاریكى تر ناڕەزایەتی خۆمان ڕادەگەیەنین سەبارەت بە هەر بڕیارێكى لەم جۆرەى دە سەڵات لە سزادانى قوربانیانى خۆپیشاندانەكان لە جیاتى تاوانباران و بانگهێشتى خەڵكى كوردستان دەكەین بەرامبەر ئەم بێڕێزیانەى دەسەڵات و غەمساردى بەرامبەر خوێنى ڕۆڵەكانمان بێدەنگ نەبن.



ناوى سەرۆك خێزانەكان:

زاهیرمحمود/باوكى شەهید سوركیو شیخ فاروق/باوكى شەهید هەردى
گه قادر/باوكى شەهید شێرزاد حاجى عەلى/ باوكى شەهید ڕێژوان
ئەحمد سابیر/باوكى شەهید گەرمیان سازكارنامیق/خیزانى شەهید ئومێد
حاجى ئەحمەد/ باوكى شەهید بیلال







 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە