کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیتڵاعات و دیموكرات و ئاسایش و شتى تر

Tuesday, 15/02/2011, 12:00


كاتێك مرۆڤ هەست بەشەرمەزارى ناكات و ئارەقى ڕوو زەردى ناسرێت لەهیچ زانستێكدا پێناسەى بۆ ناكرێت مامۆستا هێمنى شاعیر ڕەحمەتى خواى لێ بێت دەستەواژەیەكى جوانى بەكارهێنا (بازرگانى ئارەق و خوێن) من زۆر شارەزایى ئەدەبیاتى كوردى نیم كەبۆچى و بەچ مەبەستێك مامۆستا هێمن ئەم دەستەواژەیەى بەكارهێناوە ئەگەر ئەوكاتە مامۆستا بۆ كەسانێكى بەكارهێنابێت ئەوا ئیمڕۆش ئەم بازرگانانە لەژیاندا ماون و تائێستاش بازرگان بەئارەق و خوێنى گەلى كوردى ژێردەستى زوڵم و ستەمى داگیركارى دەكەن نامەوێت زۆر لەناوەڕۆكى ڕەسمى بابەتەكە دووربكەومەوە بۆ ئەوەى ئێوەش لەمەبەست و ئامانجى من تێبگەن و بزانن من چیم مەبەستە خوێنەرى بەڕێز بەم بەڵگەنامەیەى هاوپێچ لەگەڵ ئەم نوسینە بڵاومكردۆتەوە حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێرانە باڵى مستەفاى هیجرى ئەم نوسراوە مۆرى پەیوەندیەكانى ئەو حیزبە لەكۆیە و ئیمزاى عبداللە ڕەحیمى بەمێژووى 6-6-2010 لەسەرە ئەوكەسەى ئەم نوسراوەى بۆ كراوە هاوڵاتیەكى كوردى ڕۆژهەڵاتى كوردستان بووە بەڵام كاتێك ڕەخنە لەئەدایى بەرپرسانى نابەرپرسى حیزبەكەى دەگرێت و داواى چاكسازیى سیاسى و ئیداریى و ئەخلاقى دەكات بڕیاردەدرێت ئەم كەسە لەڕێگەى ئاسایشى پارتیەوە تەسلیم بەئیتڵاعات بكرێتەوە بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى لەپەیوەندیەكانى حیزبى دیموكراتەوە گەیشتونەتە دەستى من ئەو هاوڵاتیە ڕۆژهەڵاتیە بانگهێشت دەكرێت و نوسراوێكى داخراوى پێدەدەن گوایە پێویستە سەردانى ئاسایش بكات لەكاتێكدا ئەم كەسە هیچ پێویستیەكى بەوە نیە سەردانى ئاسایش بكات بەڵام ئەو نوسراوە وەردەگرێت و پەیوەندیەكانى ئەم حیزبە جێهدەهێڵێت و دواتر نوسراوەكە دەكاتەوە تێدەگات كەدیموكرات دەیەوێت ئەو لەڕێگەى ئاسایشەوە ڕادەستى ئێران بكاتەوە لەبەرئەوە هەولێر جێدەهێڵێت و ئێستا لەشوێنێكى ئارام ژیان بەسەر دەبات لێرەوە دەپرسین ئاخۆ ئەگەر پێشەوا قازى یا دكتۆر قاسملۆ یا شەرەفكەندى لەژیاندا بونایە ئەمەیان لەسیخورەكانى ئیتڵاعات قبوڵ دەكرد دەپرسین ئاخۆ هیجرى و دەست و تاقمەكانى كەى ئارەقى شەرمەزارى دەسڕن و چیتر بازرگانى بەئارەق و خوێن و فرمێسكى دایكى شەهیدان ناكەن. خوێنەرانى هێژا و خۆشەویست چاوەڕوانى بەشى دووەمى ئەم بابەتە بن كەزانیارى ورد و سەرنج ڕاكێشى تیایە هەركەسێك زانیارى لایە با لەڕێگەى ئەم ئیمەیلەى خوارەوە بۆمانى ڕەوانە بكات،
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە