ناخی دڵی هاوڵاتیه‌کی کوردستان
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
کاتێک ئه‌مه ئه‌نوسم کاتژمێری پێنجی به‌یانیه‌و تاکو ئێستا خه‌و نه‌چۆته چاوانم ، تاکه کۆرپه‌که‌م که ته‌مه‌نی چوار مانگه تاکو ئێستا هه‌ر ئه‌گری و ئه‌کڕوزێته‌وه . دایکی زۆر خه‌ریکه بۆ ئه‌وه‌ی ژیری بکاته‌وه ، چه‌ند جارێک ئاوی بۆ کرده ناو مه‌مکه شوشه‌که‌یه‌وه به‌ڵام هه‌ر بێ هوده بوو ، له‌برسان خه‌وی لێنه‌ئه‌که‌وت ، زۆر خه‌می دراوسێکانم بو نه‌وه‌ک ده‌نگی بگاته ئه‌وانیش و بێزاریان بکات . زۆرم هه‌وڵمدا ئه‌وه‌ی له‌دڵمدایه بیخه‌مه سه‌ر کاغه‌ز ، به‌ڵام بۆم نه‌کرا ، هه‌رچه‌نده من هه‌رگیز شتێکم نه‌نوسیوه به‌ڵام ئه‌مشه‌و گریانی کورپه‌که‌م هه‌ژاندمی و هه‌ستی بزواندم ، ته‌واو خۆم بیرچۆته‌وه ، نازانم بۆ رۆژ نابێته‌وه ، شه‌وگارم لێبۆته ساڵێک ، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌وم لێنه‌که‌وتووه ، نه‌خێر له‌به‌ر کروزانه‌وه‌ی کۆرپه‌که‌م وه‌ک زمانزانێک هاواری بوو له برسانا ، هه‌زار جار مردنم بۆ خۆم خواستووه .
ئه‌وه‌ی نوسیومه راستیه‌که ، ئاخۆ ئه‌بێت چه‌ند که‌سی تر وه‌ک من رۆژی کردبێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌م بزانن ده‌سه‌ڵاتی کوردی یاخود راستر بڵێیم ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو بنه‌ماڵه چیان به‌سه‌ر هێناوین ، کاتێک راپه‌ڕین بو من ته‌نها ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵان بو ، زۆر باش بیرم دێت ، کاتێک تاریك ورونی به‌یانی بو هه‌ردو برا گه‌وره‌که‌م خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بون بۆ راپه‌ڕین له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی دایکم خه‌به‌رم بۆوه داوای لێئه‌کردن که ئاگایان له خۆیان بێت له‌خوا ئه‌پاڕایه‌وه سه‌لامه‌ت بن و له‌ده‌ست ئه‌و زاڵمه رزگارمان بێت ، به‌هه‌ردوکیان ته‌نها یه‌ک تفه‌نگیان پێبو ، شه‌ڕیان بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تفه‌نگه‌که به‌کامیان بێت بۆ هێرش بردنه سه‌ر دوژمن ، به‌هیوای رزگاربونمان له ده‌ست ئه‌و دیکتاتۆره زاڵمه ، دوای رۆشتنی براکانم زۆری نه‌برد له‌هه‌موو لایه‌کی شاری سلێمانیه‌وه بو به ته‌قه په‌یتا په‌یتا هه‌واڵ ئه‌هاته‌وه بۆ گه‌ڕه‌ک مۆڵگا دوای مۆڵگا پاکئه‌کرێته‌وه له دوژمن ، له پێش نیوه‌ڕۆ هه‌واڵێکیان بۆ هێناین که برا ناونجێکه‌م پێکراوه ، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چو لاشه‌یه‌کی سارد بوه‌وه‌ی له‌خه‌ڵتانی خوێن هه‌ڵکێشراو له‌به‌ر ماڵه که‌ماندا داگیرا ، دایکم به‌گریانه‌وه باوه‌شی پیاکردو سه‌ری ماچ کرد ، سه‌د خۆزگه‌م ئه‌خواست منیش گه‌وره بومایه و به‌شدار بومایه له‌راپه‌ڕیندا ، بیرم ماوه دراوسێکان لێمان کۆبونه‌وه ، دڵخۆشی دایکمیان ئه‌دایه‌وه ، هه‌رچه‌نده دایکمان به بێوه‌ژنی گه‌وره‌ی کردبوین و قوتابخانه‌ی به‌هه‌مومان ته‌واو کرد، باوکمان به‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی به‌عس له‌سێداره درابو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بووه ، دایکم زۆر به‌وره‌یه‌کی پۆڵایینه‌وه هاواری ئه‌کرد ئه‌یوت کوردستان ئه‌وه رۆڵه‌یه‌کی ترت فیدات بو ، هاواری ئه‌کرد بۆ باوکی شه‌هیدمان ، ئه‌وا رۆڵه‌یه‌کت گه‌یشته لات توخوا پێشوازی لێبکه تێر بیکه‌ره باوه‌ش تێر ماچی بکه ، هه‌مو ئه‌م قسانه‌ی دایکم به‌رده‌وام له گوێم‌دا ئه‌زرنگێته‌وه ، خێزانه‌که‌مان جێگای رێزی دراوسێ و که‌سوکارو ناسیاوه‌کانمان بوو، ساڵانێک رۆشت و من گه‌وره بوم ، هه‌رچه‌ند ئاماده‌یشم ته‌واو کردبو ویستم دابمه‌زرێم به‌ڵام دامه‌زراندن بۆ من نه‌بو ، نه‌شه‌هاده خواردی و نه باوک وبرای شه‌هید ، به پله‌یه‌کی نزم له‌ده‌زگای ئاسایش دامه‌زرام ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانم خێزانێک پێکه‌وه بنێم و بژیم ، به‌ڵام رۆژ به‌ڕۆژ کاری نابه‌جێ و ناعه‌داله‌تیم ئه‌بینی ، غه‌درو نادادپه‌روه‌ری وای لێکردم داوای چاککردنی بار‌و ژیانی که‌سوکاری شه‌هیدان و ته‌واوی میلله‌ت بکه‌ین ، داوای یه‌کسانی شه‌هیده‌کان بکه‌ین ، داوای شه‌فافیه‌ت بکه‌ین له بودجه‌و په‌یوه‌ندیه جۆربه‌جۆره‌کاندا ، داوای سزادانی جاسوس و خاوه‌ن فایله‌کانی ناو یه‌کێتی و پارته‌کانی تر بکه‌ین ، خواده‌رویه‌کی به‌ره‌حمه‌تی لێکردینه‌وه‌وبه‌شانازیه‌وه ده‌نگم به گۆڕان دا ، به‌هیوای چاکبونی باری ژیانمان ، به‌ڵام ئه‌مجاره دێوه‌زمه‌ی دکتاتۆریه‌ت ده‌ستی خسته بینه‌قاقای ماڵومنداڵمان ، بێ سێ و دوو نێردرامه‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌رکارام له کاره‌که‌م. بێ موچه‌و بێ بژێوی ژیان ، ئه‌وا من قه‌یناکه کارێکم کرد که بێچووه دیکتاتۆره‌کان پێیان قبوڵ نییه ، ئه‌ی ئه‌بێت تاوانی ئه‌و مناڵه چوار مانگانه‌یه‌م چی بێت ، به‌ڵام ره‌نگه من که مێک جیاوازیم هه‌بێت له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا چونکه کرێی خان‌و ناده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژورێکی ماڵی باوکمدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌م ، ئه‌و خانووه‌ی باوکم به‌ره‌نجی شان بۆی پێکه‌وه نابوین ، ئای ئای ئه‌بێت چه‌ند مناڵی وه‌کو ئه‌وه‌ی من بێ شیر وداوده‌رمان ژیان به‌سه‌ر به‌رێت ، هیوام ئه‌خواست یان خوا من بکوژێت یاخود کۆرپه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی چی تر گوێم له کڕوزانه‌وه‌ی نه‌بێت ، به‌ڵام مردن له کوێی ، سه‌د خۆزگه‌م به‌برا شه‌هیده‌م خواستووه بریا من بومایه له جیاتی ئه‌و و ئه‌م رۆژه‌م نه‌بینیایه ، ئه‌بێت تاوانی خێزانه‌که‌مان چی بێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پاکی کوردایه‌تیمان کرد . له‌کۆتاییدا دواقسه‌م بۆ هه‌موو کوردێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به‌شه‌ره‌ف ئه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو زلحیزبه له‌وه خراپتریشمان پێ بکه‌ن و ئه‌گه‌ر نان نه‌بێت بیخۆین ، ئه‌گه‌ر مناڵه‌کانمان له‌برسا رۆح ده‌رکه‌ن و سه‌ر بنێنه‌وه ، رێگای گۆڕان به‌رناده‌ین ، رێگای مۆمه‌که به‌رناده‌ین و شه‌وی تاریکمان بۆ روناک ئه‌کاته‌وه ، داواش له‌و که‌سانه ئه‌که‌م که تاکو ئێستا سه‌ریان بۆ بڕێک پاره‌ی ئه‌و دوو حزبه شۆڕکردووه با له زیاتر خۆیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێنن ، چونکه ئه‌وه پاره‌ی سه‌رشۆڕیه و ته‌سلیم بونه به‌که‌سانی نه‌فس نزم ، کورد ئه‌ڵێت (ئاو بمبات باشتره نه‌ک له‌پردی نامه‌رد بپه‌ڕمه‌وه) به داوای لێبوردنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێت چونکه هه‌روه‌ک پێشتریش نوسیومه ئه‌مه یه‌که‌مجارمه شت بنوسم به هیوای سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی .
*کارمه‌ندێکی ئاسایشی له‌کارده‌رکراو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست