کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆ ستافی رۆژنامەى هەولێر لە بەرامبەر جنێوەكانی دەعوەت دەكات

Thursday, 13/08/2009, 12:00


خوێنەرانی كوردستانپۆست بەپێی هەندی زانیارى تر كە دەستم كەوتووەن لەبارەى دزی و قێزەوەنییەكانی رۆژنامەى نارۆژنامەى هەولێر بۆیە بەپێویستم زانی لەم سەكۆ نەبەردەوە بەهەموو كوردێكی رایبگەیەنم، تا ئەوانیش ئاگاداربن لەم بەزمورەزمەى رۆژنامەى هەولێر.

لە چەند رۆژى رابردوودا سەرۆقاتل مدیر مەكتەبی ناراگەیاندنی پارتی، بەهۆى ئەوەى رۆژنامەى هەولێر لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان جنێوى زۆرى بەخەڵك داوە، هەڵى كوتاوەتە سەر لایەنەكان و رۆشنبیران و هەست و سۆزى هاوڵاتیان، سوپاس و دەستخۆشیەكى گەرمیان لێ دەكات.

بەپارەى ئەم وڵاتە دەعوەتێكی شاهانەى سەرجەم ستافی رۆژنامەكە دەكات لە هوتێڵی چوارچراى شارى هەولێر، بۆ ئەوەى زیاتر جنێو بەخەڵك بدەن و رووى كوردی پێ رەش بكەن، من گومانم نیە ئەگەر ئەم دەعوەتە شاهانەیە 5 ملیۆنی تێ چووبێت، ئەوا سەرۆى دزوجەردە 20 ملیۆن دینار نووسیووە، بۆ ئەوەى ئەوانی تر بدات مۆنیكا و ڤێلاى باش ملى تیا بشكێنی تێدا بحەوێتەوە.

سەیرتر لەوە ئەوەیە زۆرێك لە رۆشنبیر و نووسەرەكانی ناو پارتی كە تێگەیشتوون و دەزانن بەم كارەى ئەو حیزە رۆژنامەیە خەڵكێكى زۆر لە پارتى دەبێتەوە دژیان وەستاونەتەوە و ئاخ هەڵدەكێشن، بەڵام ناتوانن هیچ كارێك بكەن ، چونكە سەرۆ پشتی ئەو رۆژنامەیەی گرتووە و رێگەنادات پشتی بەئەرز بكەوێ، لەبەر ئەوەى سەرۆش لەلایەن سەركردایەتییەوە پشتگیرى دەكرێ پشتی تێ ناكرێ.

چونكە دەزانن سەرۆ لەسەر ئەو گوخواردنانەى بەكوردى گوت سەركردایەتی پارتى هیچ لێپێچینەوەى لەگەڵ نەكرد و تەنانەت لەسەر ئەو سەركردایەتی پارتی دادگاكانیا ن تڕۆ كرد و چونكە چەندین داواى یاسایی لەسەر تۆماركرابوو، بۆیە لەسەر ئەوەش هەر هیچ ناكرێت.

سەرەراى ئەوەى مانگانە بودجەیەكی خەیاڵی لێ سەرف دەكرێت، وەك لەبابەتی پێشوو ئاماژەم پێ كردووە سەرنانووسەرەكەى مانگانە 12 ملیۆن دینار مووچەیەتی و پۆرزاكەى سەرۆش كە سكرتڕى نووسینی رۆژنامەكەیە مانگانە 3 ملیۆن دینار مووچەیەتی جگەلە ستافی رۆژنامەكە دەبێ بودجەى گشتی چەند بێ؟

بەڵام لە هەموو گرنگتر ئەوەیە سەركردایەتی پارتی و مەكتەبی ناراگەیاندنی پارتی زۆر نەزۆكانە بیردەكەنەوە وا دەزانن ئەو رۆژنامەیە لە كاتی هەڵبژاردن خزمەتێكی بەرچاوى لیستی كەرەكە و مەسعوود بارزانی كردووە، بەڵام من لێرەوە دڵنیایی سەركردایەتی پارتی هەموو كادر و رۆشنبیرانیان دەكەمەوە كە ئەو فەریكە رۆژنامەیە جگەلە زەرەروو زیان هیچ سودێكی بۆ ئێوە نەبووە.

رەنگە بپرسن چۆن هیچ سودی نەبووە؟ بۆ ئەو پرسیارە من دەڵێم ئێوە زۆر قسەتان لەو رۆژنامەیە بەنەوشیروان مستەفا وت لە هەموو ژمارەیەك 5 وتارى نووسەرە حیزەكانی تێدا بوو، كە وەكو سەگ قسەیان بەنەوشیروان و لیستەكەى دەوت ، رۆژنامەكەش بەتیراژێكی زۆرەوە دەكەوتە بازار و بەخۆرایی و دەگەیشتە كون و قوژبنەكانى ئەو شارەوە، بۆیە قاعیدەیەكى گرنگیش هەیە كە دەڵێ "یان لەگەڵ بۆچوونەكەتدام، یان دژى بۆچوونەكەتم".

بەپشت بەستن بەو قاعیدەوە ئەگەر ئێمە بمانەوێت خەڵكانێك لەگەڵ بۆچوونەكەماندا بن، نابی ئەو زمانە پیسەى كە نانووسەرەكانی رۆژنامەكە هەیان بوو بەكارى بهێنن، سەرەڕاى ئەوەى ئەو نووسەرانە لە وتارەكانیان هیچ زانیاری و دیكۆمێنتێك نەبوو لەسەرى بنووسن، تەنیا قسەكردن بەزمانی مرۆڤێكی هار و دڕندە نەبێت، كە بنەماى نووسینەكانیان بوون، لاشمان روونە كەس مرۆڤى هار و دڕندەى خۆشدەوێت ؟ بێگومان نەخێرە.

كەواتە ئەگەر تۆ مرۆڤەكەت خۆشنەوێت ئامادەى بچێتە ژێر بۆچوونەكانیەوە؟ وەڵامی ئەمەش ئەگەر عاقڵانە بیرى لێ بكەیتەوە هەر نەخێرە، بۆیە فشەفشەى نووسەرەكانی رۆژنامەكە كردیان واى نەكرد كەس بچێتە ژێر بۆچوونەكانیانەوە، بەڵكو خەڵكی دژى وەستانەوە، بۆیە ئەو هەولێرەى كە نووسرەكانیان دەیانوت نەوشیروان كەرتە كورسیەكیش لە هەولێر ناهێنی 112 هەزار دەنگی لێ هێنا.

باشە ئەگەر ئێوە سودتان بە لیستەكەى نەوشیروان مستەفا نەدابا، خۆ نەوشیروان رێگەى پێ نەدرا ئاهەنگی بانگەشەكردن سازبكات لە هەولێر خۆ پۆستەرەكانیشیان هەمووى 2 سەعات بەدیوارەكانەوە دەمان، پێم ناڵێن چۆن چۆنی ئەو دەنگەى بەدەستهێنا بەبێ ئاهەنگ و پۆستەرەوە؟

بۆیە پارتى ئەو هەموو پارەیە بەوان دەدات كەچی ئەوەندە نەفامە بیرناكاتەوە كە ئەو هەموو پارە دژى خۆى بەكادەهێنێ، نازانم دیارە ئەوانە نازانن راگەیاندن چیە؟ بۆیە من لێرەوە پێیان دەڵێم راگەیاندن "رمێكی دووسەرە ئەگەر بەوریایی مامەڵەى لەگەڵ نەكەیت، ئەوا بەسنگی خۆت ئەچەقێت" بۆیە ئەو نەفامانەى كە پارتی بە فەیلەسوفی راگەیاندنیان دەزانی، لاى ئەوان راگەیاندن ماستاوكردن وەكو یەكە.

بۆیە ئیمەیلەكەم دەنووسم تاوەكو وەكو سەگ قسەبكەن بۆ ئیمەلەكەمی بنێرن و منیش بۆ خوێنەرانی بڵاوبكەمەوە چونكە دەزانم ئێستا زۆر داختان لە دڵە.

[email protected]





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە