بەبەڵگەوە پێتان دەڵێم تەنها لەبەر كۆسرەت بوو
Sunday, 01/11/2009, 12:00
یەكێك لەو ئیشانەى كە ئەبوایە بەچكە كۆنگرە (پلینیۆمەكە) بیكردایە پڕ كردنەوەى ئەو شوێنە بەتاڵانە بوو كە بە هۆى مردن و وازهێنانى ئەو برادەرانەى ڕیفۆرم دروست بوە ,هەتا پێش پلینیۆم وا بڕیار بوو ئەو كەسانەشى هاتبونەوە و هێنرابونەوە تەنها بۆ ئەو مەبەستە بوو , تەنانەت تاڵەبانى لیستەكەشى ئامادە كردبوو , بەڵام كە لە ڕۆژى یەكەمدا زانیان ئەوەیان بۆ ناچێتە سەر و جموجوڵەكانى كۆسرەتیان بینى كە خەریكە و خەریكە باڵەكەى بەهێز دەبێتەوە و ئەویش لیستى هەیە بۆیە هەر خێرا ئەو بڕیارە گۆڕا , دواى تەواو بونى ڕۆژى یەكەم شەوەكەى بە بڕیارێك كە لەمامەوە دەرچوو بوو هەموو ئەوانە ئاگادار كرانەوە كە سەر بە باندەكەى تاڵەبانین كە نابێت دەنگ بۆ ئەوە بدەن ئەو شوێنانە پڕ بكرێتەوە , ئەوەى سوربوو لە سەر پڕ كردنەوەى ئەو شوێنانە تەنها كۆسرەت بوو , كە خرایە دەنگدانیشەوە قسەكەى مامە سەرى گرت و ئەوەى كۆسرەتیش سەرى نەگرت , ئێمە وەكو ئەندام پلینیۆمەكانى ناو مەڵبەندى سلێمانى هەر شەوێ كە تەواو بوین , درەنگانى شەو تەلەفونمان بۆ كرا لە لایەن شێخ جەمال و كاك بەرزانى ئەحمەد كوردەوە كە نابێت دەنگ بدەین بۆ ئەو بڕیارە , وە ڕۆژى دووەمیش پێش چونە ژورەوەمان جارێكى تر كاك بەرزان ئەوەى پێى ووتینەوە كە شتى وانابێت و كەس نابێت دەنگ بدات , ئەوە بڕیارى جەنابى مام جەلالە , ئێمە لەگەڵ كاك بەرزان وەستابوین , برادەرێكمان ووتى بۆ ئەمە گۆڕا , ئەى ئێمە بۆ ئەوە نەهاتوین , كاك بەرزان ئەمەى ووت ((ئێمە جارێكى تر ناهێڵین شتى وا ڕوو بداتەوە , ئەمە تەنها لەبەر كۆسرەتە خێل و خوار ئەڵێى پانكەى شكاوە , ئەویش بەتەمایە لێمان ببێت بە نەوشیروان و لیستێكى ئامادە كردوە , دڵنیابن ئەمیش تا كۆنگرە یەكێتیە , ئەبێت تەخت بكرێت , نابێ بهێڵین ئەو هەولێریانە یەكێتى داگیر بكەن , كۆسرەتیش لە نەوشیروان زیاتر زەرەرى لە یەكێتى داوە)) دایە قاقاى پێكەنین ,دوبارەى كردەوە ووتى ئەمە بڕیارى مام جەلالە و لەكەسى قبوڵ ناكەم دەنگ بۆ ئەو بڕیارە بدات , هەروەها هەموو لێپرسراوى مەڵبەندەكانى سەر بەمامە ئاگادار كرابونەوە كە برادەرانى خۆیان ئاگادار بكەنەوە كە چونە ژورەوە و كە ئەو ڕاپۆرتە خرایە دەنگ دانەوە , دەنگى پێویستى نەدرایە , لەویا بۆم دەركەوت كە تا ئەمانە مابن ناهێڵن یەكێتى بە خۆشى بژى ,بە حساب ئەم پلینیۆمە دژى نەوشیروان مستەفا و ئەو هەڤاڵانەى لیستى گۆڕان بوو كەچى دوایى هەڵگەڕایەوە و بەدژى كۆسرەت شكایەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست