کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆران ئەدهەم پاریزە ر یان پیاو كوژ؟؟

Sunday, 27/02/2011, 12:00


كەس هەیە ئەو پیاوە نەناسێت كە ماوەیەك لە دەزگاكانى راگەیاندن وەك سەرۆكى دەستەى پارێزەرانى كەیسى كیمیاویبارانى هەڵەبجە و بەرگریكار لەهەڵەبجەییەكان ئەناسینراو بەشان و باڵیدا هەڵدەدرا.
كەم نەبوون لەو هاوڵاتیانەى هەڵەبجەش كەهەمیشە شانازییان بەوەوە ئەكرد كە شارەكەیان كوڕێكى وەك گۆران ئەدهەمى هەیە و لەبەغداد پارێزگارى لە مافەكانیان ئەكات، خۆ ئەگەر ئەو كات ئەو هاولاتیانە گۆرانیان وەك ئیستا بناسیایە ئەوە هەر تەمەنایان ئەكرد لەبەغداد بوایە و لەبرى بەرگریش لەمان بەرگرى لەسەدامى خوێنڕێژبكردایە، چونكە ئەوەى ئیستا گۆران بەگەنجانى هەڵەبجەى ئەكات كەمتر نیە لەوەى سەدام كردویەتى.
ئاخر من لەئێوە ئەپرسم كامە پارێزەر و بەرگریكار لەمافى خەڵك فەرمان ئەكات رۆژنامەنوسیكى دلسۆز و بوێرى وەك ناسیح عەبدولڕەحیم لەناو بازاڕەوە بەشەق ببریت تا ناو بیناى قایمقامیەت.. ئاخر بۆ گۆرانى بەناو پارێزەر شورەیى نیە لەماوەیەكى كورتى فەرمانڕەوایەتى ئەودا لەو شارە چەندین پێشلیكارى لەدژى هاوڵاتیانى مەدەنى ئەنجام بدرێت و لەولاشەوە دەزگاكانى راگەیاندنى بەرهەم كوڕى ناساڵەح وەك وەك دڵسۆز و پیاو چاك بەخەڵكى هەڵەبجەى بفرۆشنەوە، وەك ئەوەى خەڵك نەزانیت گۆران یەكێكە كاسەلێسەكانى بەرهەم و بە فەرمانى ئەو دانراوە و هەر بە فەرمانى ئەویش هاوڵاتیانى و گەنجانى ئەو شارە زیندانى ئەكات.
گۆران تۆ ئەگەر هەڵەبجەیى بویتایە هێندەى ئەوە لە سایكۆلۆژیاى خەڵكى هەڵەبجە تێئەگەشتى كە سروشتى ئەو شارە قبوڵى دەستدرێژى ناكات و هەرزوو دەستى كورتت ئەبرێتەوە، بەر لەتۆش زۆر كەس هاتن و ویستیان بەتۆپزى خۆیان بسەپێنن بەڵام بەداخەوە بۆ تۆ ئیستا نە قۆناغى خۆسەپاندن ماوە و نە تۆش ئەو كەسەیت بتوانیت بەزۆرەملێ حوكم بكەیت..شۆڕش هاتووە و زۆرشت لەگەڵ خۆى رائەماڵى ... بگەڕێرەوە بۆ كارى پارێزەریەكەت، باشترە لە زبڵدانى مێژوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە